25/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
فیراقی تۆ
لـە ئـامـێـزی پـایــز دا بـــوو
ڕۆحـی بـاوكـم كــە هـەڵفـڕی
لـەوسـاكـەوە هـەتــا ئێـسـتا
ئەو دڵەی من هەر وا دەگـری
لەگەڵ یەكـەم سـاتـی بێ تــۆ
منیش بوومە هاودەمی خـەم
لـەتـاو كــۆچ و فیـراقـی تـــۆ
ئەسـریـن ڕژا لـە دوو دیـدەم
دار بۆ گەڵا و باخیش بۆ گوڵ
منیش بــۆ تــۆ باوكــی ئازیز
پێكرا گـریاین دڵ بە مەحزون
لـە ئـامـیـَزی وەرزی پـایــز