23/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عەلوانی سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو
دادگای تاوانەکانی عێراق، سزای لەسێدارەدانی بۆ ئەحمەد عەلوانی پەرلەمانتاری پێشوی عێراق دەرکرد.
دادوه‌ر عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، وته‌بێژی ده‌سته‌ی دادوه‌ری، رایگه‌یاند :" دادگای ناوه‌ندی تاوانه‌كان، ئه‌مڕۆ حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ ئه‌حمه‌د عه‌لوانی، په‌رله‌مانتاری پێشووی عیراق (سوننه) ده‌ركرد".
ناوبراو لەساڵی رابردوودا رابەرایەتی خۆپێشاندانی هاوڵاتیانی سوونەكانی دەكرد لەدژی سیاسەتەكانی (نوری مالیكی) سەرۆك وەزیری ئەوكاتی عێراق و خۆیشی كەسێكی ناوداری هۆزی (ئەلبو عەلوان)ە، دواتر بەفەرمانی مالیكی هێزێك پەلاماری شوێنی نیشتەجێ بوونەكەیداو لەئەنجامیشدا براكەیی و پێنج كەس لەپاسەوانەكانی كوژران.