23/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
جۆری دووه‌می سۆفیایه‌تی ٥
تێکه‌ڵ کردنی { الزهد } له‌گه‌ڵ بۆچوونی په‌نهانی { الباطنية }
ئه‌و { الزهد }هی که‌پێویسته موسوڵمان له ژیانی ڕۆژانه‌دا له کار‌و کرده‌وه‌کانی تیشک بداته‌وه تێکه‌ڵیان کرد له گه‌ڵ بۆچوونی په‌نهانی {الباطنیة } وه له ویست و ئاره‌زوی خۆیانه‌وه نه‌وه‌ك له بنه‌مایه‌کی شه‌رعییه‌وه بێت، وه بیستنی ووشه‌ی سه‌یر له زوبانیانهوه.
وه‌ک : { الوحدة ، وه الفنا‌ء ، وه الاتحاد ، وه الحلول ، وه السكر ، وه الصحو ، وه الكشف ، وه البقاء ، وه المريد ، وه العارف ، وه الأحوال ، وه المقامات } .
به‌وه‌ش وازیان نه‌هێنا تا بانگه‌وازی ئه‌مه ده‌رکه‌وت له نێویاندا گوایه جیاوازی هه‌یه له‌نێوان شه‌ریعه‌ت و حه‌قیقه‌تدا، له‌هه‌ر سۆفیه‌ک یان ده‌روێشێک ببپرسه ده‌ڵێت شه‌ریعه‌ت جیایه له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌ت { التفرقة بين الشريعة والحقيقة } ئینجا خۆیان به خاوه‌ن هه‌قیقه‌ت ده‌زانن به‌ڵام موسوڵمانان و زانایانی ئیسلام به خاوه‌نی شه‌ریعه‌ت داده‌نێن یان { العلم الظاهر وه العلم الباطن }،
ئینجا به‌ڵایانه‌وه خۆیان گه‌یشتونه‌ته هه‌قیقه‌تی خوا ناسی به‌ڵام زانایانی ئیسلام واتا ئه‌وه‌ی که سۆفی نه‌بێت ئه‌وه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خوایه {الشریعة } به‌ڵام نه‌گه‌یشتۆته دروستی خوا ناسین هه‌رچه‌نده خوا په‌رست بێت و شوێنکه‌وته‌ی { قورئان و سوننه } بێت تا نه‌بێته سۆفی و به‌ڕێگه‌ی ئهوانهوهدا نه‌ڕوات ،
بۆیه ئه‌و ڕه‌فتاره و بۆچوونه‌یان بوه مایه‌ی ڕق لێ هه‌ڵسانیان له‌لایه‌ن زانایانی ئیسلام و دژایه‌تی کردنیان،
هه‌روه‌ها ڕه‌فتار و گوفتاری تریان که نه له‌و سێ سه‌ده پیرۆزه‌ی یه‌که‌می ئیسلاما وه نه له پێغه‌مبه‌ر{صلى الله عليه وسلم} و هه‌واڵه‌کانی شتی وا به‌دی نه‌کراوه به‌م شێوه‌یه، وه نه جۆری یه‌که‌می سۆفیاتی له‌سه‌ر ئه‌مه بۆچوون و ڕه‌فتاره بوون .
وه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدانی سۆفیایه‌تی و ده‌رکه‌وتنیان به ته‌واوی تا ئێستاش که هه‌ن .
ناودارترین که‌سایه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه
{ أبواليزيد البسطامي }263ک ئێرانی
{ ذوالنون المصري }245ک مسڕی
{ أبوسعيد الخزار }268ک
{ الحكيم الترمذي }320ک ئێرانی
{ أبوبكر الشبلي }334ک ئێرانی
ئینجا چه‌ند نمونه‌یه‌ک دێنینه‌وه له ناودارانی ئه‌م به‌شی سۆفیاتی وه بۆچوون و گوفتاره‌کانیان ده‌ده‌ینه به‌ر ته‌رازوی شه‌ریعه‌ت .
ناڕه‌حه‌ت مه‌به که واده‌ڵێم چوونکه به‌لای زۆرێک ئه‌مانه ئهوڵیان بابزانین ئهویڵیای چین .
( ذوالنون المصري )
{ أبو الفيض ثوبان بن إبراهيم } له بنه‌ره‌ت قبتیه له قبتهکانی { النوبة }له گوندی { أخميم }له { الصعيد } له میسر، له‌ساڵی245 ک کۆچی دوایی کردوه له ته‌مه‌نی نه‌وت ساڵیدا،
وادیاره ته‌ریقه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستی { شقران المغربى العابد } یان { إسرائيل المغربي } وه‌رگرتوه به‌گوێره‌ی باسه‌که‌ی { ابن خلكان وه عبد الرحمن الجامي } وه‌هه‌روه‌ها زاناکانی سۆفیه‌کانیش وه‌ک {الشعرانی }له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ن بۆیه { الشعرانی } له‌باسی باسی { شقران المغربی }دا ده‌ڵێت { شقران المغربى العابد:شيخ ذى النون المصرى } واتا شهقرانی مه‌غربی شێخه‌که‌ی { ذوالنون المصري
}
به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه شیعه‌کان { الرافضة }ده‌ڵێن { } له‌سه‌ر ده‌ستی { جابر بن حيان }عیڵمی کیمیا شاره‌زا بووه وه‌هه‌روه‌ها { ابن النديم } له پهرتوکهناودارهکهیدا { الفهرست } هه‌مان بۆچوونی هه‌یه له‌م باره‌وه .
وه { ابن خلكان } ده‌فه‌رموێت { ذوالنون المصري } که‌سێک بووه له { الملامتية } ئه‌وانه‌ن که خواپهریستیهکهیان حه‌شارده‌دا وهبهڕووکهشیش خۆیان وا پیشانده‌دا گه‌ڵته‌یان به{ الشريعة} ده‌هات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌که‌سی گه‌مژه و بێ دینیان بناسێت،
بۆ نموونه : هه‌ندێک له‌و وهڵیانهی کهگهیشتونهته پله‌ی { الملامتية } ئه‌گه‌ر گوێیان له بانگ ببوایه ده‌یانگوت { اسكت يا كلب! لعنك الله! } بێ ده‌نگ به سه‌گه نه‌فره‌تی خوات لێبێت ئه‌مه شیخ الاسلام به‌وشێوه باسیان لوێوه ده‌کات.
به‌ڵێ ئه‌مانه ئهویڵیان چۆن ئهوڵیایهک،
{ الملامتية }واتا هه‌میشه سه‌رکۆنه و لۆمه کردنی نه‌فس له‌هه‌موو کاتدا { ملامة النفس في كل الأحوال } وه په‌رتوکێکیان هه‌یه به‌و ناوه داهێنه‌ره‌که‌ی { أبي عبد الرحمن السُلمي } وه ئه‌م وشه‌یه‌ش له داهێنراوه‌کانی سۆفیه‌کانه به‌ڵام وادیاره که‌سێکی که‌م پێی ئاگاداره.
وه‌هه‌روه‌ها خاوه‌نی ئه‌و گۆته کوفریانهیه { ذوالنون المصري } وه‌ک { طاعة المريد لشيخه فوق طاعته ربه }(تذكرة الأولياء: 1/171). واتا: گوێڕایه‌لی مورید بۆ شێخ له‌سه‌روی گوێڕایه‌لی خوایه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مشدا که‌سێکی کاربه‌جێ و پڕ بێژ بووه.
وه نوسه‌رانی سۆفیه‌کان به داهێنه‌ری راسته‌قینه‌ی رێگای سۆفیایه‌تی داده‌نێن لا {المحبة وه المعرفة } خۆشه‌ویستی خوا و ناسیندا،
وه‌یه‌که‌م که‌سه له داهێنانی { العلم الظاهر وه العلم الباطن } له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا،
وه { القشيري }ده‌ڵێت { أول من عرف التوحيد بالمعنى الصوفي } یه‌که‌م که‌سه پێناسه‌ی به‌یه‌ک ناسینی خوا ده‌کات به‌واتا و بۆچوونی سۆفیایه‌تی،
وه به‌بۆچونی { ذوالنون المصري } ئه‌سڵی ئینسان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نوری پێغه‌مبه‌ر{صلى الله عليه وسلم}
وه‌هه‌روه‌ها یه‌که‌م که‌سه له که‌سایه‌تیه سۆفیه‌کان که خوڕه‌وشتی یۆنانیه‌کان کاریگه‌ر بوه به‌سه‌ری و له ژیانی ڕۆژانه‌یدا به‌دی ده‌کرا، به‌تایبه‌تی بۆچوونه نوێکانی { أفلاطون } بۆیه بۆچوونی تایبه‌تی هه‌بوو بۆ خواناسی و وون بوون و توانه‌وه له خۆشه‌ویستی خوادا ئه‌م بۆچوونه له { الغنوصية} بۆ مابویه‌وه .
أبواليزيد البسطامي
طيفور کوڕی عيسى کوڕی آدم کوڕی شروسان له بهسطام له‌دایک ده‌بێت له ئێران لهبنهڕت زه‌رده‌شتیه .
گوته‌ی سه‌یر و پیس سۆفیه‌کان ده‌یگێڕنه‌وه بۆ ئه‌و بۆیه لێکۆله‌ره‌وه‌کان لهگومانن له‌م گووتانه که هی ئه‌و بن چوونکه ئه‌م جۆره گوتانه داوای خوایه‌تی ده‌کات و له ئیسلام خاوه‌نه‌که‌ی پێده‌رده‌چێت و کافر ده‌بێت ،
وه‌ک { خرجت من الحق إلى الحق حتى صاح فيّ يا من أنت أنا فقد تحققت بمقام الفنا‌ء في الله }
واتا: له حه‌ق ده‌رچووم بۆ حه‌ق ( مه‌به‌ستی خوایه ) تاهاوری کرد لهناومه ئه‌ی تۆ تۆ منی گه‌یشتیت به‌پله‌ی توانه‌وه و وون بووون له خوادا }
بۆیه {شیخ الاسلام } گومانی هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌م گوتانه هی ئه‌و بن چونکه گوته‌ی تری هه‌یه پێده‌چێت له‌سه‌ر بۆچوونی{ أهل السنة والجماعة } بێت ،
به‌ڵام ناودارانی تری ئیسلام زانایانی تری { أهل السنة والجماعة } له پێڕی { الحلاج وه السهروردي } داده‌نێن وه‌کوو ئه‌وان ته‌ماشای ده‌که‌ن .
الحكيم الترمذي
باوکی عبدالله محمد کوڕی عه‌لي کوڕی حسین الترمذي له ساڵی 320ک کۆچی دوایی کردوه، ئه‌و که‌سایه‌تیه { امام الترمذي }فه‌رمووده‌ناس نیه .
یه‌که‌م که‌سایه‌تی سۆفیه‌کانه که باس له کۆتایی هاتنی وه‌لی ده‌کات،
واتا ده‌ڵێت چۆن پێغه‌مبه‌رایه‌تی کۆتایی دێت به‌و شێوه‌یه‌ش ئهوڵیا کۆتایی پێدێت{ للأولياء خاتم كما ان للأنبياء خاتماً } هه‌روه‌ها په‌رتوکێک له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌نوسێت به‌ناوی { ختم الولاية } وه ئه‌م بۆچوونه نوێیه که تێکه‌ڵ به سۆفیایه‌تی کرا بوو به‌مایه‌ی ڕێ خۆش کردن بۆ که‌سانێک وه‌ك { ابن عربي وه ابن سبعين وه ابن هود وه التلمساني } بانگێشه‌ی ئه‌وه بکه‌ن که وه‌لین و به‌دوای ئه‌وان وه‌لی تر نابێت،
وه هه‌روه‌ها وه‌لی پله‌و پایه‌ی له پله‌و بایه‌ی پێغه‌مبه‌ران گه‌وره‌تره له‌لایه‌ن خواوه به‌ڵگه و ده‌لیلیشیان باسه‌که‌ی { خدری زینده}و پێغه‌مبه‌ری خوا { مو‌سا }یه له سوڕه‌تی { الکهف }دا چۆن پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌بێت له وهڵیێک { علم } فێر ببێت مه‌گه‌ر پله‌و پایه‌ی له‌لایه‌ن خوا له پێغه‌مبه‌ران گه‌وره‌تر نه‌بێت .
بۆبابه‌تی ئاینده به ویستی خوا باس له جۆری سێیه‌می سۆفیایه‌تی ده‌که‌ین
{ وصلى الله وسلم على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم }