داعش ژمارەیەك هاووڵاتی تری لە هۆزی ئەبونەمر گولەبارانكرد
22/11/2014 نوسەر: bzavpress

داعش ژمارەیەك هاووڵاتی تری لە هۆزی ئەبونەمر گولەبارانكرد

لەزاری سەرچاوەیەكەوە ماڵپەڕی شەفەق نیوز، بڵاویكردوەتەوە" كە چەكدارانی داعش بەردەوامن لە كوشتنی هاووڵاتیانی سەر بە هۆزی ئەبونەمرو ئەمڕۆ شەممەش ٢٥ هاووڵاتی تری ئەو عەشیرەتەی بە دەستڕێژی گولە كوشتووە".

ئەم تاوانە نوێیەی داعش لە كاتێكدایە كە دوو رۆژە چەكدارانی داعش هێرشێكی قورسیان كردۆتە سەر شاری رومادی و پردێكی ستراتیژیان لەنزیك شارەكە تەقاندۆتەوە كە سوپای عێراق پشتی تەوای پێدەبەست لە گواستنەوەی هێزەكانیدا بۆ رومادی.