07/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
"به‌م دۆخه‌وه هه‌ڵبژاردن بكرێت 20كورسی ساخته‌ده‌كرێت"
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ناوی ده‌نگده‌ران و نه‌سڕینه‌وه‌ی ناوی مردوان، ناوی ده‌نگده‌رانی هێزی چه‌كداریش له تۆماری ده‌نگدانی گشتی دوباره‌بۆته‌وه كه ئه‌وه‌ش ڕێگا بۆ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاریی به رێژه‌ی 20 كورسی خۆش ده‌كات.
دكتۆر ڕێباز فه‌تاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان، ڕاگه‌یاند، لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه به دۆكۆمێنتی ڕه‌سمیی سه‌لماندویانه كه زیاتر له 300 هه‌زار ده‌نگی دوباره‌و مردوان و هێزه چه‌كداره‌كان له تۆماری ده‌نگدانی گشتیدا دوباره بوونه‌ته‌وه, كه ئه‌وه‌ش ڕێگا بۆ ساخته‌كردنی20 كورسی به له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا خۆش ده‌كات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێزه چه‌كداره‌كان كه ژماره‌یان زیاتر له 100 هه‌زار ده‌نگده‌ره, جگه له‌وه‌ی له ڕۆژێكی تایبه‌تدا ده‌نگ ده‌ده‌ن, هاوكات ناویان له تۆماری ده‌نگدانی گشتیشدا دووباره بونه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌هه‌یه دوباره ده‌نگ بده‌نه‌وه, ئه‌وه‌ش جگه له‌وه‌ی ناوی 178 هه‌زار ده‌نگی مردوان نه‌سڕاونه‌ته‌وه‌و 94 هه‌زار ده‌نگده‌ریش ناویان دووباره بۆته‌وه, به بۆچونی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌م دۆخه‌دا جگه له شتێكی ڕوكه‌ش هیچ مانایه‌ك بۆ دیموكراسی و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات ناهێڵێته‌وه.