پێشه‌وای كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌خۆشخانه‌ جێده‌هێڵێت
07/08/2013 نوسەر: bzavpress

پێشه‌وای كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌خۆشخانه‌ جێده‌هێڵێت

پێشه‌وای كۆمه‌ڵی ئیسلامی ته‌ندروستی له‌باشیدایه‌و بریاره‌ سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ نه‌خۆشخانه‌ جێبهێڵێت.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ بزاڤ، صباح به‌رزنجی كوڕی شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجی پێشه‌وای كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند كه‌ ته‌ندروستی باوكی به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه‌ به‌یانی ئه‌مرۆ باوكی براوه‌ته‌ نه‌خۆشحانه‌و بریاره‌ سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ نه‌خۆشخانه‌ جێبهێڵێت.
وتیشی "سوپاس بۆ خوا ته‌ندروستی باوكم باشه‌و به‌ره‌و باشتریش ده‌چێت".
پێشه‌وای كۆمه‌ڵی ئیسلامی ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ته‌ندروستی ناجێگیره‌و ناوبه‌ناو ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێت.
د.ع