07/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هاتنی شاكیرا بۆ سلێمانی درۆیه
هاتنی شاكیرای خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی بۆ شاری سلێمانی درۆیه‌و ئه‌و بلیتانه‌ش ساخته‌ن كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته فرۆشراوه.
ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه كه هاتنی شاكیرا بۆ سلێمانی هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌و كه‌سێك به‌مه‌به‌ستی په‌یداكردنی پاره كاری ساخته‌یی كردووه‌و ئێستاش ده‌ستگیركراوه.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌كه ئه‌و كه‌سه به‌شێوه‌یه‌كی ساخته‌یی بلیتی دروستكردووه‌و پاره‌یه‌كی زۆریشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆكردووه‌ته‌وه.
ئاسایشی سلێمانی ناوی تۆمه‌تباره‌كه‌شی بلاوكردووه‌ته‌وه كه‌ناوی (ه ع ع)ه‌و ته‌مه‌نی 37 ساڵه.
د.ع