باشه قبووڵمه كوڕه‌كه‌میان شه‌هیدكرد بۆ مافی ئه‌وه‌م نه‌بێت كه
جه‌نازه‌كه‌ی وهربگڕمهوه ته‌نها داواكاریم ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كوڕه‌م
هه‌شت ساڵه بێسه‌روشوێنه بزانم ماوه یان نه‌ماوه
كه‌یسی بێسهروشوێنكراوهكان یه‌كێكه لهكهیسه بێوه‌ڵامه‌كان
له‌ئێستاداو زۆریشن ئه‌و كه‌سانه‌ی كهلهژێر ناوی جیاجیاداو به‌هۆی
ململانێی سیاسی‌و یهكترقبوڵنهكردنهوه له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی
ده‌سه‌ڵاتداره‌وه بێسه‌روشوێنكراون، (نیاز ڕه‌مه‌زان قازی) ناسراو
به(ئوسامه ) یهكیكیتره له‌و بێسه‌روشوێنكراوانه، وه‌ك كه‌سوكاری
باسیدهكهن هه‌شت ساڵه ده‌ستگیركراوه‌و له‌وساته‌وه هه‌تا ئێستا ته‌نها
دووجار توانیوومانه ههواڵیبزانین، ئیستاش هیچ زانیارییه‌كمان نییه
له‌سه‌ری ماوه یان نه‌ماوه وتیشی ئه‌وه‌ی زانیارییمان هه‌بێت له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئه‌نسارو ئیسلامه‌وه بووه بۆیه
بێسهروشوینكراوه هه‌رله‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كهكوڕهكانمان ئه‌و
په‌یوه‌ندیه‌یان هه‌بووه ئێمه‌ش ئاواره‌ی ئێران بووین، گۆڤاری ڕیگا
هه‌وڵیدا له‌نزیكه‌وه ره‌عنا خان دایكی نیاز ڕه‌مه‌زانی بێسه‌روشوێن
بدوێنێت .
رهعناخان له وهلاَمی ئه‌و پرسیاره‌ی كه سه‌ره‌تا دانیشتووی كوێ
بوون‌و چۆن چوونه‌ته ئێران وتی ئێمه سه‌ره‌تا ماڵمان له سیدسادق بووه‌و
دواتر چووینه‌ته خورماڵ‌و بیاره دواتر له‌وێ ئه‌وه‌نده یه‌كێتی
نیشتمانی هاتوونه‌ته‌سه‌ر ماڵه‌كه‌مان ناچاربووین ڕێگای ئاواره‌یی
بگرینهبهرو بچینه ئێران له‌به‌رئه‌وه‌ی كه دوو كوڕه‌كه‌م چووبوونه
ناو ئه‌نسارولئیسلامه، هه‌ر له‌وكاته‌شدا كوڕێكم له‌سلێمانی شه‌هیدكراو
تائیستا نه‌مانتوانیووه جهنازهكهشی وه‌ربگرینه‌وه، باشه قبووڵمه
كوڕه‌كه‌میان شه‌هیدكرد بۆ مافی ئه‌وه‌م نه‌بێت كه جه‌نازه‌كه‌ی
وهربگڕمهوه، خۆ جاران به‌عسیش وایده‌كرد، خۆم‌و هاوسه‌ره‌كه‌م هیچ
په‌یوه‌ندییه‌كمان به ئه‌نساره‌وه نه‌بووه هاوسه‌ره‌كه‌م له‌سه‌رجێگا
كه‌وتبوو خۆم‌و دوو كچه‌كه‌م خزمهتماندهكرد.
كاتیك یه‌كێتی دههاتهسهرتان ته‌عامولیان چۆن بوو له گه‌ڵتاندا؟
دایكی نیازی بێسه‌روشوێن وتی وهلاَ كهدههاتنهسهرمان سوكایه‌تی
زۆریان پێده‌كردین ده‌یانووت ئێستا كوڕه‌كه‌ی ئێوه‌یان بینیوه له كوێیه
ئێمه‌ش ده‌مانووت وهلاَ هیچ ئاگادارینینو نازانین له كوێیه خوا
ده‌زانیت.
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی ئایا كوڕه‌كه‌ی ساڵی چه‌ندو له لایه‌ن كێوه بێسه‌روشوێنكراوه؟
ره‌عنا خان دایكی نیازی بێسه‌روشوێن وتی كوڕه‌كه‌م ئه‌وه هه‌شت ساڵه
بێسه‌روشوێنه له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانیه‌وه بێسهروشوێنكراوهو
زانیاری ته‌واومان له‌لایه كه له‌كه‌ركوك كاتێك یه‌كێتی چوونه‌سه‌ریان
له ده‌ستی یه‌كێتی رایانكرد بهلاَم یه‌كێتی ده‌ستیكرد به ته‌قه‌كردن
لێیانو كورهكهمیان برینداركردو به برینداری ده‌ستگیریانكرد چوار
فیشه‌كی به‌ركه‌وتبوو خه‌به‌ری ئه‌وه‌مان هه‌بوو، ئاسایشی سلێمانی بوو كه
چووبوونه سه‌ریان تاماوه‌یه‌ك له‌سلێمانی له‌خه‌سته‌خانه بوو تا چاكبووه
دوای ئه‌وه خه‌به‌رمان پێگه‌یشت كه براوه‌ته ده‌زگای زانیاری ماوه‌یه‌ك
له‌وێبووه دوای ئه‌وه خه‌به‌رمان پێگه‌یشت وتیان براوه‌ته قهلاَچوالان
بهلاَم سهرچاوهیهكیتر پێوتین كه گوایه له مه‌عه‌سكه‌ر سه‌لام
بینراوه بهلاَم دوای ئه‌وه پێمانگه‌یشت كه گوایه براوه‌ته‌وه بۆ
قهلاَچوالان، ئایا ئه‌م حوكمه‌ته ئیدیعای دیموكراتی ده‌كات بۆ ئه‌م
دیموكراتییه بۆ كه‌سانیك نین چه‌ند ساڵه له‌زینداندا ده‌ناڵێنێت بێ
ئه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی خه‌به‌رێكیان لێی ههبێتو باشه به‌ڵێ ئه‌وه‌مان
قبوڵه كه زیندانه بهلاَم بۆ تائێستا ئه‌م كوڕه بێكهسهو چه‌ندین
كه‌سانیتر له‌زیندانه‌كانی یهكێتیو پارتی ده‌ناڵێنن كوا
دیموكراتییهكهیان 8 ساڵه ئه‌و كوڕه‌م له زیندانییه بۆ تائێستا
دادگایی ناكه‌ن حوكمه‌كه‌ی چییه بیده‌ن به‌سه‌ریداو له‌م دڵه‌راوكێیه
ئێمهیشو خوێشی ده‌ربازببین.
لهوهلاَمی ئه‌و پرسیاره‌ی كه بۆچی تۆ ناگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان ئایا
له ترسی یه‌كێتیدایه یان له به‌ر نهبوونیو بێشوێنیه له ئێران
ماویته‌ته‌وه؟
ره‌عنا خان وتی من ئێستا له‌ترسا ناوێرم بگه‌ڕێمه‌وه كوردستان‌و من كاتێك
له سیدسادق ده‌ریانكردین ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر هه‌موو ماڵه‌كه‌ماندا له
خورماڵیش به‌هه‌مانشێوه ئه‌گه‌ر ئێستا بگه‌ڕێمه‌وه كوردستانیش هیچ
جێگایه‌كم نییه بۆی بچم بهلاَم ئێمه كوردین ئه‌گه‌ر خه‌ڵك خێریشمان
پێبكات هه‌ر ژیانی ولاَتی خۆت سه‌ربه‌رزییه .
له كۆتایدا به ڕه‌عنا خانمان وت چ داواكارییه‌كت هه‌یه له‌حكوومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان؟ ره‌عنا خان ده‌ڵێت من
ته‌نها داواكاریم ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كوڕه‌م هه‌شت ساڵه بێسه‌روشوێنه
بزانم ماوه یان نه‌ماوه ئه‌گه‌ر مابوو با دادگایی بكه‌ن به‌قه‌ت
تاوانه‌كه‌ی خۆی سزا وه‌ربگرێت ئه‌گه‌ر مردووه با جهنازهكهیم
به‌نه‌وه ئه‌وه هه‌شت ساڵه جه‌نازه‌ی كوڕه‌كه‌ی كه‌شم
وه‌رنه‌گرتوه‌ته‌وه، ڕێگه‌مبده‌ن خۆم‌و خێزانه‌كه‌م بگه‌ڕێنه‌وه كوردستان
چونكه ئێستا ئێمه چوارسه‌ر خێزانین له‌ژیانێكی زۆر ناخۆشدا ژیان
به‌سه‌رده‌به‌ین.