ئارام احمد
ئایدۆلۆجیاو بیركردنه‌وه له‌سیاسه‌ت
بێگومان قسه‌كردن له‌سه‌ر چه‌مكێكی وه‌ك ئایدۆلۆجیا یان هه‌ر تێگه‌یشتنێك و پرسیاركردنێك بۆ چه‌مكی ئایدۆیۆلۆجیا برسیاركردنێكه له‌چۆنیه‌تی تێگه‌یشتنی تێروانینه جیاوازه‌كان بۆ چه‌مكی ئایدۆلۆجیا كه دونیایه‌ك له‌فره‌دیدی و جیاوازی را بۆ ئه‌م چه‌مكه خۆیان نماینده ده‌كه‌ن.
ئایدیۆلۆجیا كه‌به‌مانای زانستی ئه‌فكار دێت جیهانێكی ئالۆزه و زۆرجار له‌گه‌ڵ بیستنی ئه‌م چه‌مكه په‌رچه‌كردارو دژیه‌كیمان بۆ په‌یدا ده‌بێت ، ئایدیۆلۆجیا چه‌مكێك نیه باوه‌ر پێكه‌رانی له‌خۆوه فرێیبده‌نه ناو كۆمه‌ڵكاو نوخبه‌ی رۆشه‌نبیرانی پێوه سه‌رقاڵ بكه‌ن، ئێمه گه‌ر سه‌یری مێژووی مرۆڤایه‌تی بكه‌ین ده‌بینین به‌رده‌وام ئایدیۆلۆژیا به‌رهه‌م هاتووه، جا ئیمه پێمان خۆش بێت یان نا؟، به‌لاَم هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی تێگه‌یشتنی خۆی مانا‌و مه‌دلولو ته‌فسیراتی جیاواز به‌م چه‌مكه ده‌دات.
ئایدیۆلۆژیاكان نه‌خشه‌ی جیهانی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیمان بۆ وێنا ده‌كه‌ن، هیچ مرۆڤێك له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه ناتوانێت به‌بێ ئایدیۆلۆژیا هه‌ڵ بكات، چونكه به‌بێ تێگه‌یشتن له‌و جیهانه‌ی كه‌تیایدا هه‌ین ناتوانین هیچ هه‌نگاوێت بنێین كه‌ئه‌مه‌ش خۆی له‌چه‌مكی پرماناو ئاڵۆزی وه‌كو ئایدیۆلۆجیا ده‌بینێته‌وه كه به‌مانای زانستی بیركردنه‌وه‌دێت.
ژیان پریه‌تی له‌حه‌قیقه‌تی جیاواز كه‌باوه‌ر پێكه‌رانی ئایدیۆلۆژیا جیاوازه‌كان وینای ده‌كه‌ن به‌وه‌ی خۆیان خاوه‌نی ئه‌و حه‌قیقه‌ته ره‌هایه‌ن كه هه‌ڵیان گرتوه، له‌كاتێكدا ئه‌م حه‌قیقه‌ته جیاوازانه‌ش هیچ كاتێك له‌بری خۆیان نادوێن ، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت ئێمه بێین له رێگه‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی كه‌باوه‌رمان پێیه‌تی به‌شێوه‌ی جۆراو جۆر‌و هه‌مه‌ره‌نگ لێكی بده‌ینه‌وه، بۆنمونه ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌یر بكه‌ین و تێرابمێنین له‌وه‌ی كاتێك رووداوێك رووده‌دات یان كاتێك ده‌نگێك ده‌بیستین ، لێروه ئایدیۆلۆژیا خۆی له‌باره‌ی رووداوه‌كان كه گوێ بیستی ده‌نگه‌كه بوین دێته مه‌یدان و حاله‌ته‌كه‌مان بۆ وینا ده‌كات، كه‌واته لێره‌دا پرسیارێك خۆی ده‌رده‌خات بۆ ده‌بێت ئه‌مرۆ له‌جیهان ئه‌م هه‌موو بێزاریه له چه‌مكی ئایدیۆلۆژیا هه‌بێت ، له‌دونیای سیاسه‌تدا زۆر ده‌گمه‌ن وشه ده‌بینین ئه‌وه‌نده‌ی چه‌مكی ئایدیۆلۆژا بێزراو بێت و ته‌فسری هه‌له‌ی بۆ كرابێت ، به‌مانایه‌كی تر ئه‌م چه‌مكه زۆرترین ره‌خنه‌ی رووبه‌روو بۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێین وه‌لاَمێكی سه‌رپێی ئه‌م پرسیارانه بده‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه كه : رابردوو و ئێستا و ئاینده‌شی له‌گه‌ڵ دابێت ئایدیۆلۆژیاكان ئامرازی سیاسی و ئابوری و فه‌رهه‌نگی و دینی و بوون و ده‌بن ئه‌مه له‌لایه‌ك ، له‌لایه‌كی تر ئایدیۆلۆژیاكان ئامرازی به‌رێوه‌بردن و ململانێی ناو گۆمه‌ڵگاكانن، به‌ڵام به‌سیاقی جیاواز.
بۆنمونه له ئایدیۆلۆژای ئه‌ڵمانیدا ( ماركس و ئینگلس ) كاردانه‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مۆدێله كه‌لتوری وفه‌لسه‌فیه نیشاندا كه بالاَ ده‌ست بوو، ئه‌وان باوه‌ریان وابوو كه سروشتی رۆحی رۆمانتیكی فیكری ئایدیالستی ئه‌لمانی باوگاوییه به‌چه‌مكه هه‌له‌كان، ئه‌وان باوه‌ریان وابوو هه‌له‌كه لیره‌وه‌یه ده‌ست پێده‌كات كه هه‌وڵده‌رێت فكری وه‌همی به‌فكری راست ئاڵ‌و گۆر بكرێت، به‌لام به‌بۆچونی ماركس و ئینكلیس، به‌ڵام گه‌ر سه‌یر ده‌كه‌ین ئێمه زیاتر وێنه‌یه‌كی رازی كه‌ری ئایدیۆلۆژیا له‌رێبازی ماركسستی ده‌بینین، بۆیه به‌تێرامان له‌فكری ماركسی ده‌بینین ئایدیۆلۆژیا به‌رهه‌می ژماریه‌ك هۆكاری بنچینه‌یی ناته‌ندروست بوووه‌ك: حه‌زی هه‌ندێ له‌تاكه‌كان و گرویه‌كان و بۆده‌سه‌ڵات و كۆنترۆلكردنی ئه‌وانی تر ، هه‌روه‌ها پێویستی شرۆڤه‌یه‌كی جیهانی ده‌وربه‌رمان ن له‌لایه‌كی تر ئاره‌زووی گه‌شه‌كردن بوو بۆ ووردبوونه‌وه له‌چالاكی مرۆیی بۆ چه‌ند به‌شێك، له‌كۆتایشدا دابه‌شكردنی كار‌و له‌یه‌ك دوورخستنه‌وه‌ی بیر‌و كردار به‌وه‌ی كه هه‌موو ته‌فسیراته‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ئابووری بوو، بۆیه له‌ده‌ره‌نجامدا باوه‌ر پێكه‌رانی ئه‌م رێبازه له‌حاله‌تێكی نه‌زوانی و ئازاردا مانه‌وه و له‌دوایشدا به‌هه‌ره‌س هێنان كۆتای هات، له‌كاتبێكدا ئه‌مه به‌نسبه‌ت ته‌وای رێبازه‌كانی تری وه‌ك ( لیبرالیز م و فاشیزم و نازیز م ته‌واوی ئایدیۆلۆژیا تۆتالیتاره‌كان راست و ته‌واوه.
بۆیه پێویسته كاتێك ئیمه وه‌كو مسوڵمان ئه‌م چه‌مكه به‌كاردێنین ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ك دای برێژین ، كه شیاوی جێبه‌جێكردن بێت، بۆنمونه جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی كه دینه‌وه په‌یامێكی خواییه، بۆسه‌ر پێشه‌وامان دابه‌زیووه، ده‌بێت به ئایدیۆلۆژیایه‌كی ئیسلامی بێت كه بریتیه له هه‌وڵ و خه‌بات و تێكۆشان ، وه‌ك پێشتر وتم ئیسلام دینه به‌لام بیر‌و باوه‌رو بانگه‌واز و تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه ده‌بنه ئایدیۆلۆژیا، بۆیه پێوسته ئایدیۆلۆژیاكه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی راست بێت كه خۆی له مه‌نهه‌ج ده‌بینێته‌وه، مه‌نهه‌ج به‌ومانایه‌ی كه ئێمه باوه‌رمان پێیه‌تی ئه‌مه‌ش خۆی له‌قورئان و سونه‌ت ی پێه‌وامان ده‌بینێته‌وه، به‌مانیه‌كی تر ده‌بێت دیدمان له‌سه‌ر بنه‌مای بیرۆو باوه‌ر بێت ، هه‌روه‌ها جیهان بینی و تیگه‌یشتن بۆ مرۆڤ و گه‌ردوون و ده‌سه‌لات و ژیان، له‌چوار چێوه‌ی بیرێكی ئیسلامی وون سه‌رچاوه بگرێ، له‌گه‌ل بوونی به‌رنامه‌یك بۆ ژیان و ریز گرتن له كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی و هه‌موو ئه‌و قیمه م و ره‌وشتانه‌ی له ئینسانی مسوڵمان دا بوونی هه‌یه .
هه‌روه‌ها گرنگی دان به‌نوخبه‌ی رۆشه‌نبیری مسوڵمان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و به‌رنامبه به رێكی و رون و ره‌وانی جێ به‌جێ بكات، له‌به‌رامبه‌ریش پاڵپشتیكردنی تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵكه بۆ زیاتر سه‌رگرتن و جێیه‌جێ كردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی .هه‌موو ئه‌مانه‌ش خۆی له بزاوتێك دا ده‌بینێته‌وه كه بێت به جێبه‌جێكه‌ری ئه‌و به‌رنامه سه‌رچاوه گرتووه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ، به‌و واتایه‌ی كه ده‌بیت ئه‌م بزاوته گۆتارێكی هه‌مه‌جۆری بۆسه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیان پێبێت، به‌تایبه‌ت بانگه‌واز كردن بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م حاكمیه‌ته‌ی كه خوای بالا ده‌ست ده‌ی هه‌وێت له حوكم كردن به‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا ، كه له‌سایه‌ی ئه‌مه‌دا دادگه‌ری و عه‌داله‌تی كۆمه‌لاتی و شورا ده‌بێت به بنه‌مای ئه‌و سیسته‌مه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌یان هه‌وێت و له‌دواجار رزگار بوون له هه‌موو فكره پووچه‌كانی باوی سه‌رده‌م كه بووته مایه‌ی كۆێره‌وه‌ی و سه‌رگه‌ردانی ملیۆنان كه‌س له‌جیهاند
به‌روار: 12/07/2013
بینین: 428
|