بۆچوونەکان
  جیاوازی نێوان سونیەك و شیعەیەك لەسەڵاواتداندا
جهاد خاوەری

وەڵامێك
بۆ ئەم بابەتە كەلەزۆرێك لەپەیجەكاندا بڵاوبۆتەوە  
بەناوی جیاوازی نێوان سونیەك و شیعەیەك لەسەڵاواتداندا

جیاوازی نیوان سونییەک و شیعیەک لە صەلاواتدان لە پیغەمبەر (صلوات الله وسلامه علیه) !
==============================
=
شعییەکە دەلیت : اللهم صل على محمد (و)آل محمد
=
سونییەکە دەلیت : اللهم صل على محمد و(على) آل محمد
*
بەداخەوە زۆربەی خەلک ئەم جیاوازیە نازانن!, کە (وعلى) دەبیتە هۆی بەرزکردنەوەی پلەو قەدری پیش خۆی, بەلام (و) پلەو قەدری پیش خۆی و دوای خۆی یەکسان دەکات !
با بزانین وایە؟!

لە ڕوی ڕێزمانی عەرەبیەوە بەم جۆرەیە، ئەم ڕستە (اللهم صل علی محمد وآ‌ل محمد) "و"ی عەتفی تێدایە كە آ‌ل محمد عەتف كراوەتە سەر محمد بەهۆی حەرفی "و".

و: (يفيد الجمع بين المعطوف و المعطوف عليه بلا ترتيب). واتە: (لە باشیەكانی "و" بەستنەوەی مەعتوفە بە مەعتوف علیه بەبێ ڕێكخستن). واتە هیچ تەرتیبێك نیە بۆ ئەوەی ئەو دوو وشە هەردوكیان لە یەك كاتدا هاتبن یان كامیان لە پێشەوەیە و بەبێ تەرتیبە، بۆ نمونە:

(انا ارسلنا نوحا و ابراهیم) بەپێی ئەوانە بێت كە دەڵێن واتە نوح و ئیبراهیم لە یەك كاتدا هاتوون بەڵام ئێمە بۆ خۆمان دەزانین كە نێوانی نوح و ئیبراهیم چەندە، كەواتە "و" هیچ بڕیارێكی ئەوەی لەسەر نادرێ‌ و بێ تەرتیبە.

ئەوانەش ئینكاری ئەمە دەكەن با وەڵامێك بۆ ئەو فەرمودەیە ئامادە بكەن لە سەحیحی بوخاریدا هاتووە "جوزئی 4 لاپەرەی 118ی "كتێبی أحاديث الأنبياء باب قول الله تعالى واتخذ الله ابرهيم خليلا"


بۆیە بابلیین : اللهم صل على محمد وعلى ال محمد   
==============================
كة برای یەمەنی (د. عبدالرحمن الوعیل) لەم بارەوە دەڵێ:


هەندێ‌ موسڵمان بەم جۆرە سەڵاوات ئەدەن (الڵّـهُمَّ صَلی عَڵی مُحَمَّد وآلِ مُحَمَّد)، كە ڕاستیەكە بەم جۆرەیە (الڵّـهُمَّ صَلِّ عَڵی مُحَمَّد وآ‌لِ مُحَمَّد )
لەزمانی عەرەبیدا ئەو فرمانانەی كە كۆتاییان هاتووە بە (و، ی، ی) لادەبرێ‌ و لەبری (و، ِ، َ ) دائەنرێ‌. چونكە هەریەكە لە پیتەكانی (و، ی، ی) پێیان دەوترێ‌ (حرف علة، واتە پیتی نەخۆش) و لەفعلی ئەمردا (فرمانی داخوازیدا) حەزف دەبن. هەربۆیە و  پێویستە لەجیاتی (صَلي) ئەبێ (صَلِ) بنوسرێ‌، چونكە ئەگەر (ی)حەزف نەكەین ئەو كاتە دەبێتە (یا‌و ی مخاطبە و بۆ تۆی كچ /مێ) بەكاردێ كە ئەمەش بەدورە لەخوای گەورە . 
لەكۆتایشدا دەڵێم پێغەمبەر (صلی الله علیه وآ‌له وسلم) دەفەرمێ (إنما اڵاعمال بالنیات) هەموو كردارێ‌ بەنیەتە ان شا‌ءالله ئەو كەسانەش كە پێشتر بەم جۆرە سەڵاواتیان داوە و مەبەستیان تەنها سەڵاوات بووە خەیری سەڵاواتەكەیان بۆ نوسراوە و خواش شارەزاترە لەهەمومان .

به‌روار: 07/09/2014
بینین: 490