زنجیرەی ئایین و بیروباوەرەکان:
هامنۆ هەورامی
بەشی سیازدەهەم:
ئایینی زەردەشتی:
دەیەم/ کۆتایی زەردەشتییەت:
وەک لە بەشەکانی پێشتردا لایەنە جیاوازەکانی ئەم ئایینەمان خستە ڕوو، لەم بەشدا جەخت دەکەینە سەر بە سیاسی بوونی ئەم ئایینە و مامەڵە کردنیان لەگەڵ دەسەڵاتدا و پاشان کۆتایی هاتنیان.
زەردەشتییەکان لە ماوەی دەسەڵاتی سێ هێزدا توانیبوویان هێز و دەسەڵاتێکی زۆر لە خۆیان کۆ بکەنەوە کە ئەوانیش ئیمپراتۆریەتەکانی (هەخامانشی، ئەشکانی، ساسانی) بوون.
هەرچەندە لە سەردەمی ئەشکانیەکاندا لە دەسەڵاتداری و حوکمدا پیاوە ئایینیە زەردەشتییەکان فەرامۆشکرابوون، بەڵام لەسەر ئاستی جەماوەر توانیبوویان دەنگێکی زۆر لە دەوروبەری خۆیان کۆبکەنەوە و و دواجار پاڵپشتی تەواویان بۆ ئەردەشێری کوڕی بابکی ساسان دەربڕی و یاخیبوونیان دەستی پێ‌کرد دژی ئەردەوانی پێنجەمی دوا پادشای ئەشکانیاکان و دواجار شەڕ بە کوشتن و لەناوبردنی بنەماڵەی فەرمانڕەوا کۆتایی هات و دەسەڵات گەڕایەوە بۆ پیاوانی ئایینی زەردەشتی.
وەک لە مێژوودا بۆمان تۆمارکراوە موغەکان دەستیان گرتبوو بەسەر زۆرینەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو سەردەمەی ئیمپڕاتۆریەتدا و قۆرخکاریەکی مەزنیان کردبوو لە پۆست و دەسەڵات و موڵك و ماڵدا.
ئەمەش ببووە هۆکاری بێزاربوونی دانیشتوان لێیان و تەنانەت گەیشتە ئەو رادەیەی چەندین جوڵانەوەی فیکری پەیدابوون کە بەناوبانگترینیان جووڵانەوەکەی مەزدەك بوو کە داوای دەکرد مووڵك و ماڵ ئافرەت و گشت شتیك لە وڵات‌دا پێویستە هاوبەش بێت کە ئەمەش پەرچەکرداری ئەو قۆرخکاریە بوو کە گیرابووە بەر.
جگە لەمەش چەندان هزری نوێ هاتنە نێو وڵاتەوە، وەکو:
مانی و زورڤانی و مەسیحییەت و زۆرینەشییان با زۆری شمشێر ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و کوشتاریان لێ کراوە.
تەنانەت میترائییەکان کە باوەڕی لەمیژینەی ئێرانی و کوردەکان بووە جینۆساید و کۆکوژ کراون و ئەواناشیان کە مابوونەوە بەرەو ناوچە سەختەکانی ڕۆژئاوا واتە چیا سەختەکانی هەورامان هاتوون بە مەبەستی داڵدەدان.
لەگەڵ ئەوەشدا رۆژ لە دوای ڕۆژ خەڵکی لە زەردەشتییەت دەتەکینەوە و بەرەو باوەڕە نوێیەکان دەچوون، بەتایبەت مەسیحییەت کە لەو سەردەمەدا شوێنکەوتەیەکی زۆری وەدووی خۆی خستبوو.
وەکو دکتۆر عەلی شەریعەتی ئاماژەی پێدەدات کە سەرەتای دەرکەوتن و هاتنی سوپای ئیسلام وەک فریادڕەسێك وابووە لەڕووی رامیارییەوە بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
ئه‌گه‌ر ئیسلامیش نه‌هاتبایه، ئێرانییه‌كان پاڵیان ده‌دایه مه‌زده‌ك و مانی، ئه‌گه‌ر مه‌زده‌ك و مانیش (له نێوان جه‌ماوه‌ر و خوێنه‌ران)-دا په‌ره‌ی نه‌ده‌سه‌ند، ئێران پێش ئیسلامبوون ده‌چوونه ئامێزی مه‌سیحییه‌ته‌وه.
هۆكاری هه‌موو ئه‌مانه‌ش پیاوه ئاینییه زه‌رده‌شتییه‌كان بوون، چونكه كاتێك هه‌ستیان كرد پادشاكانی ساسانی پشتگیریان لێ ده‌كه‌ن له بره‌وپێدان و داسه‌پاندنی ئایینه‌كه‌یاندا هیچ دوودڵییه‌كیان نه‌بوو، كه‌مایه‌تییه مه‌زهه‌بی و ئایینه مه‌زهه‌بییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌كی، ئیدی سه‌ره‌ڕای ده‌مارگیری پێشه‌وا ئایینییه‌كانی زه‌رده‌شتی و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌ت به نهێنی له‌نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا نفوزییان په‌یداكرد، دیكتاتۆری مه‌زهه‌بی و ئایینی پێشه‌وا ئاینییه‌كان، هۆكاری گرنگ بوون بۆ پێناخۆشبوونی دانیشتووانی ئێران، له ئه‌نجامیشدا بوو به‌هۆی سه‌ره‌كی بۆ ڕووخاندنی ئیمپڕاتۆرییه‌تی ساسانی.
ڕۆحانییه‌كانی زه‌رده‌شتی ده‌سه‌ڵاتێكی بێ‌سنووریان هه‌بوو، ئه‌م موبدانه بوون كه مافی گۆڕانكاری و لێكدانه‌وه‌ی ئایین و ئه‌حكامه‌كانی ئایینیان هه‌بوو، گوشاری ده‌وڵه‌تی و مه‌زهه‌بی له خواسشتی پێشه‌وا ئایینییه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵا، گیانی خه‌ڵكیان هێنابووه سه‌ر لێو، ته ئه‌نجامدا پشكۆی ژێر ژیله‌مۆی نێو خۆڵه‌مێش به شنه‌بایه‌كی بچووك كۆتایی به گشت شته‌كان هێنا.
ئه‌وه‌بوو سوپای ئیسلام گه‌یشته به‌رده‌رگای ساسانییه‌كان و یه‌ك له دوای یه‌ك سوپای ساسانییان له قادسییه و مه‌دائین و جه‌له‌ولا و حه‌لوان و نه‌هاوه‌ند تێك‌شكاند و ئه‌ژنۆی ئه‌و ئیمپڕاتۆرییه‌ته مه‌زنه‌یان هێنایه له‌رزین و چۆكیان پێ دادا، له ئه‌نجامیشدا له ساڵی (٦٥۱)-ی له‌دایكبوونی مه‌سیح دوا پادشای ساسانی (یهزدهگوردی سێیه‌م) به ده‌ستی ئاشهوانێك له خۆراسان كه فه‌رمانڕه‌وای خۆراسان ڕایسپاردبوو ده‌كوژرێت و كۆتایی به خانه‌دانی ساسانی ده‌هێندرێت و بۆ هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتداری له زه‌رده‌شتییه‌كان سه‌ندرایه‌وه و شوێنكهوتهكانیشی به‌ره به‌ره لێیان ته‌كینه‌وه و به‌ره‌و ئایینه نوێیه‌كه هاتن!
یازده‌هه‌م/ سه‌رچاوه‌كان:
۱. دونیای زه‌رده‌شتییه‌ت – هامنۆ هه‌ورامی – ده‌ستنووس
۲. كوردستان له‌به‌رده‌م فتوحاتی ئیسلامی‌دا – حسن مه‌حمود حمه كریم
۳. ئایینی زه‌رده‌شت – دكتۆر عه‌لی شه‌ریعه‌تی – وه‌رگێڕانی: شه‌هرام رشید قادر
٤. مێژووی ئایینی زه‌رده‌شت – عبدالله موبلیغی ئابادانی – وه‌رگێڕانی: وریا قانیع
بهروار: 05/11/2019
بینین: 822
|