بۆچوونەکان
  نەخۆشیەکانی ئومەت زنجیرەی بیستەم
ئارام محمد

بڕیاری پێشوەختە
د. مستەفا زەڵمی دەڵێت: زانایانی کورد لە شافیعی و حەنەفی زیرەکتر بوون، لەوانیش زێدەتر خوێندویانە، بەڵام چونکە سەد لەسەد خۆیان تەسلیمی پێشەوا شافیعی کردبوو، نەیاندەوێرا ڕەئیەکی تازە دەربڕن، پێیان وابوو هەرچی شافیعی فەرمویەتی گومان لە ڕاستیەتی دانیە..... بەو چەشنە ئەو دەردە ساڵەهایە شانی داداوین، چونکە جگە لە قسەی خوا و پێغەمبەرەکەی، بۆچوونی کەسی دیکەشمان سەداسەد پێ ڕاست بوو، بەمەش دواکەوتنێکی گەورەی عەقڵی جیهانی ئیسلامی گرتەوە.... جاری واش هەیە بە عەکسەوە بێ وردبوونەوە دژایەتی هەندێکان دەکەین و شتەکانیان ناخوێنینەوە، ڕۆژێ برادەرێکم گوتی: امامی غەزالی لەکاتی گوێگرتنی لە گۆرانی ام کلثوم مردووە! گوتم: کوڕە ڕۆڵە امامی غەزالی نۆسەد ساڵ پێش ئەو گۆرانیبێژە مردوە، ئەو زانیاریەت لەکوێ هێنا؟ ئیدی بە داخەوا بڕیاری پێشوەختە دەردێکە بەشێکی زۆری گەنجان بە دەستیەوە دەناڵێنن، بێ ئەوەی ورد بێتەوە و بەدوادابچێ، هەر بە نوسینێک و قسەیەکی پێشەواکەی باوەڕێ دەکات، بەتایبەت عەلمانیەکان، کە هەر بڕیاریان داوە دژی ئیسلام و زانایان و بیرمەندانی ئیسلامی بن، ئەگینا وەنەبێ لە دوای وردبوونەوە و چوونە ناو ناوەڕۆک گەیشتبنە ئەو باوەڕەی کە ئیسلام خراپە، ئەصڵەن پێم وانیە بتوانن پیتی ض ، ظ لەیەکتری جیابکەنەوە، پێشیان دەگوترێ شارەزا لە ئیسلامی سیاسی،ئێ گەر شارەزابی، خۆ دەبێ بزانی قوڕئان وەخوێنی.... بەو چەشنە زۆرێکیش هەن بێ ئەوەی احیاالعلوم الدینـی خوێندبێتەوە، هەرلەخۆوە، وەڵا کاکە حەدیسی زەعیفی تێدان، ئێ باشە تۆ فەرمودەکانی لێ وەرمەگرە، یان وەڵا سەید قوتب سوکایەتی بە معاویە و عمری کوڕی عاص کردووە، جانەشیخوێندۆتەوە هەربەزاریەوە گرتووە، ناڵێ خوێندنەوەیەکی بابەتیانەی بۆ کردوە و دیوی دووەمی ڕوداوەکانی خوێندۆتەوە. یان هەیە هەر لەخۆوە دژی ابن تەیمیەیە بێ ئەوەی خوێندنەوەی بۆ کردبێ....جا ئەو دەردە دەبێتە هۆی داخستنی ژیری و نەکرانەوە وقەبوڵ نەکردنی ئەوانی دی، بەتەحەداوە دەڵێم: ئەگەر داعش کتێبەکانی قەرزاویان خوێندبایەوە جۆرێکی دی دەبوون....
بەش بەحاڵی خۆم کتێبی عەلمانی و ئیسلامیم خوێندۆتەوە و بگرە بە سعات بەبێ لایەنی بیرم کردۆتەوە لە سەلەفیەت لە عەلمانیەت بۆئەوەی ئەگەر هەڵەی زەقیان نەبێ مەوقیفێکی دیم هەبێ بەرانبەریان... وەلێ هەموو جارەکان دەکەوتم بەسەر هەڵەی زۆر زەقیاندا کە نەدەکرا خۆی لێ نەبان بکەم....
چارەسەر:
دوای خوێندنی عەقیدە و وەرگرتنی سەوابت، بچی خوێندنەوە بکەی بۆ ئەفکاری غەیری خۆت....
به‌روار: 16/10/2019
بینین: 651