بۆچوونەکان
  نەخۆشیەکانی ئومەت زنجیرەی چواردەهەم
ئارام محمد

پێشخستنی فێرکردن بەسەر پەروەردەدا....
خودا لە قوڕئاندا ناڕاستەوخۆ سێ جاران دوعایەک بۆ ابراهیم پێغەمبەر ڕاستدەکاتەوە، ئەمەش کاتێ ابراهیم دخ دوعادەکات کە خوا پێغەمبەرێ لە نەوەکانی بنێرێ ئایەتەکانی خوایان بەسەردا بخوێنێتەوە و فێری کتێب و حیکمەتیان بکات و پەروەردەیان بکات،(
رَبَّنَا وَابْعَثْ فِيهِمْ رَسُولًا مِّنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِكَ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَيُزَكِّيهِمْ ۚ ) بەڵام خوا لە سێ شوێندا پەروەردە و تەزکیە دەخاتەوە قۆناغی دووەم، لە کاتێدا ئەو پێغەمبەرە پایە بەرزە خستبویە قۆناغی چوارەم....
زۆر بەداخەوە زۆرینەی ڕەوتە ئیسلامیەکان و زانایانی ئاینی و ڕێکخراوەکان زۆرترین گرنگی بە زانستە شەرعیەکان دەدرێ ئیدی هەر لە فیقە و اصول و عەقیدە و نحوصرف و منتق و بەلاغە ...هتد دەخوێندرێ، دواجاریش لایەک لە تەزکیە دەکەنەوە، هەر ئەوەشە وایکردوە ئیسلام وەک پڕۆسەیەکی گشتگیری ئیمانی لە ناوماندا زۆر بە لاوازی دەرکەوێ، ئەوە لە کاتێدا ئەگەر سەرنج بدەین پێغەمبەر دخ زۆر زۆر گرنگی بە تەزکیە داوە، هەر لە دوای ئیمان هێنان ڕاستەوخۆ بە کۆمەڵێ ڕەوشتی بەرز پەروەردەی کردون، لە حەقیقەتدا تەزکیە و تەقوا هۆکاری سەرکەوتن و گەشەسەندنە (ان تتقواللە یجعل لکم فرقان)، (فتقواللە ویعلمکم اللە)، هەر ئەوەشە ڕازی سەرکەوتنی هاوەڵان کە هیچ کامیان زانکۆی تەواو نەکردبوو کەچی ئیداریەکانیان باشترین ئیداری بوون، سەربازیەکان باشترین داڕێژەری پلانی جەنگی بوون، زاناکانیان تا بڵێی قوڵ و ڕۆچوو بوون لە دیندا، ئاخر تەزکیە و رۆحانیەت دەرگای شت گەلێ دەخاتە سەرپشت کە هەرگیز بە عیلم ناخرێتە سەرپشت، پێشخستنی عیلم بەسەر پەروەردە و تەزکیە واتا پێشخستنی قسە بەسەر عەمەلدا، هەربۆیەش ئومەتی ئیسلامی ئەمڕۆ توشی زۆر نەخۆشی بووە کە زۆرترینی هۆکارەکەی نەبوونی تەزکیەیە.... سەیری مەجلیسەکانی هاوەڵان و پێغەمبەر بکەی بۆت ڕوون دەبێتەوە زۆرترین باس و خواسیان قیامەت و بەهەشت و دۆزەخ و خۆشەویستی خودا و عیبادەتەکان بووە، تەنانەت هاوەڵێک یەکێ لە ژنانی بەرەی عمری کوڕی خەتتابی خواست تەنها لە پێناوی ئەوەی بزانێ عمر شەوونوێژی چۆن بووە.... هەی لە ئێمەو هەی لە ئەوان، جا ئەوە کاتێ دەزانی چ کارەساتێکە کە ئەو سەردەمەی ئێمە هەر خۆی بکوژی ڕوحە،ئەی ئەگەر فەرامۆشی بکەین چی لێ دێ...
خودا سەرڕاستیمان پێ ببەخشێ..
به‌روار: 16/10/2019
بینین: 573