بۆچوونەکان
  نەخۆشیەکانی ئومەت زنجیرەی- دوازدەهەم
ئارام محمد

لایەنگری بۆ شەخس،
ئیسلام هاتووە عەوام بکاتە ئومەت، جا بە حوکمی ئەوەی زۆرینەی جیهانی ئیسلامی لەم ڕۆژگارەدا عەوامە بۆیەش دەبینین زۆرترین لایەنگری بۆ ئەشخاسە، ئەمەش بە دوو شێوەیە:
١_ شەخسەکەیان ئەوەندە خۆشدەوێ کە ئەگەر دەیان جار پێچەوانەی ئەساسیاتی مەنهەجیش کار بکا، شوێنکەوتوانی دوو سێ پاساوانی بۆ دەهێننەوە و دەڵێن: گەورەمان ئیجتیهادی کردوە، یان دەڵێن: لەبەر یەکڕیزی نیشتیمانی یان لەبەر خەمی دین وای کردوە، ئیدی بەو چەشنە شەخس دەچێتە سەروی مەنهەج بەوەش ڕاست چەوت، ڕەش سپی، خیانەت و پاکی، ستونی ئاسۆیی تێکەڵ دەبن مەگەر هۆشمەندان جودای بکەنەوە. ئەو خاڵە بە زۆری بەسەر عەلمانیەکاندا جێبەجێ دەبێ. بۆ نمونە: لە ساڵی( ١٩٨٣) یەکێ لەبەرپرسە عەلمانیەکان گوتی: ڕێککەوتن لەگەڵ بەعس وەک ئەوەیە بڵێی بەفری برژاوم بۆ بێنن، کەچی ساڵێکی نەبرد لەگەڵ بەعس ڕێککەوتن کرا و کەمێک نەبێ کەس بەو بەرپرسەی نەگوت: ئەرێ ئەو ڕێککەوتنە بۆچی، لە کاتێدا کات لە بەرژەوەندی کوردە و لەو ڕێککەوتنە بەعس قازانجیەتی...
٢_ بەشێ زۆر لە مسوڵمانان کێرڤی ئینتیمایان بۆ شەخس ئەوەندە دەچێتە سەرێ، کە گومانی ئەوەی پێدەبەن ئەو شەخسە سەرکردە یان زانایە بێ عەیبە، بێ کەم و کوڕیە، جا خوا نەکا کە عەیبەکیان لێ دی، ئەوە ڕاستەوخۆ زەڕبی سفری دەکەن، یان ئەگەر شەخسەکە گۆڕانی بەسەرداهات، ئەوا تەواو بێ ئومید دەبن و کڵاوێ دادەنێن. کاتی خۆی برای نورسی بە شێخ سەعیدی گوت: فڵانە شێخم زۆر خۆشدەوێ کەڕامەتی هەن، نورسیش پێیگوت: من لەبەر مسوڵمانیەتیەکەی خۆشمدەوێ نەک لەبەر کەڕاماتی، زۆری نەبرد برای نورسی بۆی دەرکەوت ئەو شێخەی ئەم خۆشیدەوێ هێندەش موهیم و خاوەن کەڕامات نییە، ئیدی بۆ نورسی باس کرد کە وەک جاران خۆشیناوێ، چونکە بەو چەشنە نییە کە لێی حاڵی ببوو، بەڵام سەعیدی نورسی فەرمووی من هەر وەک جارانم خۆشدەوێ، چونکە هەر مسوڵمانە....
ئێمە بۆمان هەیە یەک شەخش بە سەد دەر سەدی وەرگرین ئەویش زاتی رسول اللە (ولکم فی الرسول اللە اسوة حسنة)، باقی سەرکردەو زانایان دەبێ لایەنگریان بین، بەڵام نابێ وابزانین بێ کەم و کوڕی و عەیب و عارن، دواجار ئەمانیش مرۆڤن، دەبێ ئینتیمامان بۆ مەنهەج بێ، بەس هەرچی ڕاستیش بۆوە نابێ ببێتە موفتی لە مەنهەجدا.....
خوا سەرڕاستتان سەربخات.
به‌روار: 16/10/2019
بینین: 546