مێژووی ساڵی کۆچی و چاکرنەوەی چەند هەڵەیەك
ماکوان کەریم

چاكکردنەوە چەند هەڵەیەك لە باسی هیجرەتی پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- و ساڵ و رۆژمێر کۆچی:

زۆرێك لە موسڵمانان وا دەزانن هیجرەتی پێغەمبەر- صلی اللە علیە وسلم- لە سەری ساڵی هیجریدا بووە ، کە لە ڕاستیدا وانیە ، بەڵکو- هیجرەتی پێغەمبەری خوا لە ١٢ رەبیع یەکەمی ساڵی ١٣ پێغەمبەرایەتیدا بووە، کە زۆرێك ئەم مێژووەیان کردوە بە مێژووی لەدایك بوونی پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم-ئەوەیش هەڵەیە ، کە لەڕاسیدا لە ٢٠ رەبیعی یەکەمی ساڵی فیلدا لەدایك بووە ٤٠ رۆژ دوای رووداوی سوپای ئەبرەهە..
هەرچەندە زۆریك لە زانایان دەڵێن : لەدایك بوونی و هیجرەتی و وەفاتی هەمووی لە یەك رۆژدا بووە کە بریتیە لە دوانزەی رەبیعی یەکەم، واتا- لەدایك بوونی ساڵی فیل و ساڵی ١٣ پێغەمبەرایەتی و ساڵی ١١ کۆچی..

مێژووی ساڵی کۆچی ؛عومەری کوری خەتاب دایمەزراندوە بەناوی کۆچی پێغەمبەری خوا بۆ مەدینە، بەڵام ئاشکرایە ساڵەکە لە یەکی مانگی موحڕەمەوە دەست پێدەکات.. بۆیە دەبێت ناوی ساڵەکە لەگەڵ رووداوی کۆچەکە تێکەڵ نەکەین، رووداوی کۆچ ١٢ رەبیع یەکەم بووە . بەڵام ساڵی کۆچی یەکی موحڕەمە، تەنها بەناوی هیجرەتی خۆشەویستمان پێغەمبەرەوە ناونراوە - صلی اللە علیە وسلم- نەکو- بەرانبەری ئەو رۆژە بێت کە خۆشەوسیتمان هیجرەتی کردوە.!

وەك ئاماژەم پێداوە ساڵی هیجری عومەری کوڕی خەتتاب دایمەزراندوە ؛ لەسەر پێشنیاریکی ئەبو موسای ئەشعەری رەزامەندی خوا لە هەردووکیان بێت ، ئەودەمە عومەرکوڕی خەتتاب- پێشەوای موسڵمانان بوو، نامەیەکی نوسی بۆ ئەبوموسا لە نامەکەدا نوسیبوی مانگی شەعبان .. ئەبوو موسای ئەشعەری فەرمووی کام شەعبان؟؟ ئیتر بیریان لەوە کردوە ساڵێك بۆ موسڵمانان دەبمەزرێنن..

پێشەوا عومەر بڕیاری کۆبونەوەیەکی دا لەگەڵ هەندێك لە موسڵمانان بۆ ئەو کارە لە رۆژی چوارشەممەی مانگی جەمادی کۆتای ساڵی ١٧ کۆچی.. یەکەم جار بڕیاریاندا مەولودی پێغەمبەر- صلی اللە علیە وسلم- بکەنە سەری ساڵ ، بەڵام لەبەر ئەوەی هاوڕاو کۆك نەبوون لەسەر کاتی دایك بوونەکەی پێغەمبەر- صلی اللە علیە وسلم- هەرکەسەو رۆژێکی دەگوت ، ناچار وازیان لە رۆژی لە دایك بوونی پێغەمبەر هێنا - صلی اللە علیە وسلم-، ووتیان : با رۆژی وەفاتی بکەیەنە سەری ساڵ، پێشەوا عومەری کوڕی خەتتاب فەرمووی رۆژێکی خەمبارو دڵ تەنگە ئەوە ناکەینە سەری ساڵ وڕازی نەبوو..

نوسەر- پێی وایە: ئیستدلال بەم فەرمودەیەی پێشەوا عومەر ساڵی نوێی بە سەرەتای دڵ خۆشی هەژمارکردوە بۆیە بەلای ئاساییە کە مرۆڤ لەو ڕۆژەدا دڵ خۆش بێت بیکاتە بۆنەیەکی خۆشی ، نەك جەژن، بەڵکو- بۆنەی خۆشی موسڵمانان..

پاشان لەسەر بنەمای ئەم ئایەتە ساڵیان دامەزراند و لەسەر دەوران و سوڕانەوەی مانگ ..

خوای پەروەردگار دەفەرموێت: إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِندَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَات وَالأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ فَلاَ تَظْلِمُواْ فِيهِنَّ أَنفُسَكُمْ وَقَاتِلُواْ الْمُشْرِكِينَ كَافَّةً كَمَا يُقَاتِلُونَكُمْ كَافَّةً وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ ﴿٣٦﴾ التوبە

بێگومان ژماره‌ی مانگه‌کان لای خوا دوانزه‌ مانگه‌، له‌کتێبی خوادا له‌ (لوح المحفوظ) دا دیاریکراوه‌، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه‌ که‌ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌، چوار مانگی به‌ حه‌رام داناوه‌ (واته‌ جه‌نگ تیایدا نابێت به‌رپا ببێت)، هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ ئایین و به‌رنامه‌ی ڕاست و دروست، که‌وابوو له‌و مانگانه‌دا سته‌م له‌ خۆتان مه‌که‌ن و جه‌نگ به‌رپا مه‌که‌ن، به‌ڵکو ته‌نها دژی موشریکانی (شه‌ڕه‌نگێز) هه‌مووتان بجه‌نگن به‌ گشتی هه‌روه‌کو ئه‌وان دژی ئێوه‌ ده‌جه‌نگن به‌گشتی، ئینجا بشزانن که‌ خوا یارو یاوه‌ری ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ لێی ده‌ترسن و پارێزکارن.

ساڵێکی مانگی واتا قەمەری بریتییە لە ٣٥٤ رۆژ کە مانگێكی یان ٢٩ ی رۆژە یاخود ٣٠یە ..

هیوام وایە سود گەیاندبێت..

سەرچاوەی : ئەم باسەم ئەنجامی خوێندنەوەی سیرەو مێژووی
پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم
عومەری کوڕی خەتتاب ڕەزامەندی خوای لێبیت
چەندەها سەرچاوی مێژووی کە کۆکراوتەوە لەم باسەدا.
به‌روار: 10/10/2019
بینین: 1812
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت