مافەکانی پیاوان بەسەر ئافرەتانەوە
باران ئاریای

لە دینی پیرۆزی ئیسلام دا ژن و پیاو وەک یەک مافیان هەیە، هەروەک چۆن ئافرەتان چاوەڕیی ئەوەن کە دەبێت پیاوان مافی خێزانەکانین بدەن دەبێت ئافرەتانیش مافی پیاوەکانیان بدەن، خۆ ئەگەر هەرکام لە ئافرەت یان پیاو کەمتەرخەمی بکەن بەران بەر بە یەکتری ئەوا لە دیوانی خوای گەورەدا مەسئول دەبن لەسەر ئەو کەمتەرخەمیانە.
لێرەدا باسی چەند مافێک دەکەین کە لەسەر ئافرەتان پێویستە بەرانبەر بە هاوسەرەکانیان جێبەجێی بکەن.
مافەکانیش بریتین لە:
١- گوێڕایەڵی هاوسەر بە شێوەیەکی پەسەندیدە: خوای گەورە دەفەرموێت:
وَالْمُطَلَّقَاتُ يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ ثَلاَثَةَ قُرُوَءٍ وَلاَ يَحِلُّ لَهُنَّ أَن يَكْتُمْنَ مَا خَلَقَ اللّهُ فِي أَرْحَامِهِنَّ إِن كُنَّ يُؤْمِنَّ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ وَبُعُولَتُهُنَّ أَحَقُّ بِرَدِّهِنَّ فِي ذَلِكَ إِنْ أَرَادُواْ إِصْلاَحًا وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ وَاللّهُ عَزِيزٌ حَكُيمٌ ﴿٢٢٨﴾

ژنانی ته‌ڵاق دراو، ده‌بێت تا سێ جار عاده‌تی مانگانه‌ چاوه‌ڕی بکه‌ن و (شوو نه‌که‌نه‌وه‌)، وه‌ حه‌ڵاڵ نیه‌ بۆیان ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانکاریه‌ بشارنه‌وه‌، که‌بۆ منداڵانیان پێش دێت (ئایا سکیان هه‌یه‌ یان نا)، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به‌ خواو ڕۆژی دوایی هه‌یه‌. (له‌و ماوه‌یه‌دا) هاوسه‌رانیان له‌ هه‌موو که‌س له‌ پێشترن که‌ بیانگێڕنه‌وه‌ بۆلای خۆیان و (ژیانی ئاسای ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه‌)، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت چاکه‌و چاکه‌کاری ئه‌نجام بده‌ن، وه‌ (له‌سه‌ر پیاوانه‌) که‌ بۆ هاوسه‌رانیان مافی ڕه‌وایان جێ به‌جێ بکه‌ن. هه‌روه‌ك (له‌سه‌ر ئافره‌تانه‌ که‌ بۆ هه‌وسه‌ره‌کانیان ) چاکه‌کاربن، وه‌ پیاوان به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه‌ پله‌وپایه‌ی (چاودێری و دابین کردنی پێداویستیه‌کانی ژیانیان) هه‌یه‌، وه‌ خوا باڵاده‌ست و دانایه‌ (باڵا ده‌سته‌ به‌سه‌ر هه‌مواندا، وه‌ دانایه‌ له‌ دابه‌ش کردنی کارو لێپرسراوی دا.)
سەروەرمان (صلی الله علیه وسلم ) دەفەرموێت: ئەگەر ئافرەتان نوێژە فەرزەکانی بکات، ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگرێت، داوێن پاک بێت و گوێڕایەڵی هاوسەرەکەی بێت ئەوا بەهەشتی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.
لە فەرمودەیەکی تردا کە (طبرانی) ڕیوایەتی کردووە هاتووە کە ئافرەتێک هاتە خزمەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم ) و پێی ووت: ئەی پێگەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) من نوێنەری ژنانم و هاتومەتە خزمەتی جەنابتان تا پرسیارێکتان لێ بکەم دەربارەی جیهاد، خوای گەورە جیهادی لەسەر پیاوان فەرز کردووە، کە ئەگەر لە پێناوی خوادا جیهاد بکەن و سەرکەوتوو بن ئەوا پاداشت وەردەگرن، ئەگەر شەهید بن دەگەڕێنەوە بۆلای خوای پەروەردگار و پاداشت دەدرێنەوە، بەڵام ئێمەی ژنان کە خزمەتی پیاوان دەکەین لە پاداشتێکی ئاوا گەورە بێ بەشین؟
پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) فەرموی: بە ژنان بڵێ ئەگەر گوێڕایەڵێ هاوسەرەکانیان بکەن، وە ئەرکەکانی ژن و مێردی بەجێ بهێنن وەک ئەوەی کەلە سەریانە، ئەوا پاداشتەکەیان بەرانبەرە بە پاداشتی جیهاد لە ڕێگەی خوادا، بەڵام کەمترینی ئێوە دەتوانێت ئەرکەکانی ژن و مێردی وەک خۆی ئەنجام بدات.

گوێڕایەڵی ژن لە هاوسەرەکەی شتێکی ئاساییە لە پێکەوە ژیانی ئەو دوو مرۆڤەدا، بەبێ شک گوێرایەڵی ژن بۆ مێردەکەی پاراستی کیانی خێزانە لە هەڵوەشان و شەڕ و ئاژاوە، زیاد کردنی خۆشەویستی ژنەکەیە لە دڵی مێردەکەیدا ئەمەش دەبێتە هۆکاری توندو تۆڵ بوونی مەوەدە و رەحمە لە نێوان ئەندامانی خێزاندا، ڕێگر دەبێت لە دروست بوونی جیدال و سەرکێشی کە زۆر کات ئەم دوانە لە خێزان دا دەبێتە هۆی نیزاع و ئاژاوە لە خێزان دا.

خوای گەورە بەهۆکاری ئەو تایبەتمەندیانەی کە پیاوان هەیانە لە ڕووی هێزو توانای جەستەییەوە مافی سەرپەرشتی خێزانی داوەتە دەست، وە بەرپرسیاری کردووە لە بەدەست هێنانی بژێوی ژیانی خێزانەکەیدا، خوای گەورە دەفەرموێت:
الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاء بِمَا فَضَّلَ اللّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنفَقُواْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللّهُ وَاللاَّتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلاَ تَبْغُواْ عَلَيْهِنَّ سَبِيلًا إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلِيًّا كَبِيرًا ﴿٣٤﴾
پیاوان مافی سه‌رپه‌رشتیان هه‌یه‌ به‌سه‌ر ژناندا، ئه‌مه‌ش بڕیاری خوایه‌ فه‌زڵ و ڕێزی هه‌ندێك ده‌دات به‌سه‌ر هه‌ندێکی تردا (سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌) پیاوان ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن (له‌ پێناوی ئاسوده‌یی و خۆشگوزه‌رانی ئافره‌تاندا) له‌ولاشه‌وه‌ ئافره‌تانی (ژیر) چاك و پاکن، له‌ خواترسن، نهێنی نێوان خۆیان و مێرده‌کانیان ده‌پارێزن که‌ (ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیدا بجێ هێنانی فه‌رمانی خوایه‌)، ئه‌گه‌ر ترسان له‌ سه‌رکه‌شیی و سه‌رپێچی هاوسه‌رتان، سه‌ره‌تا ئامۆژگاریان بکه‌ن، (ئه‌گه‌ر سودی نه‌بوو) لێیان بده‌ن (به‌ مه‌رجێك لێدانه‌که‌ له‌ ده‌م و چاو نه‌بێت و ئاسه‌وار به‌جێ نه‌هێلێت)، ئه‌گه‌ر به‌م هۆیانه‌ لادان و یاخی بوون وازیان هێنا، ئه‌وه‌ ئیتر سته‌میان لێ مه‌که‌ن و ڕێگه‌ی تر مه‌گرنه‌ به‌ر (بۆ ئازاردانیان) بێگومان خوا به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه‌. (ئه‌گه‌ر سته‌میان لێ بکه‌ن تۆڵه‌تان لێ ده‌سێنێت).
ئاشکرایە کە گوێڕایەڵی ژن بۆ هاوسەرەکەی تەنها لە کاری باشەدایە، خۆ ئەگەر پیاو خێزانەکەی هان بدات بۆ ئەنجامدانی کاری خراپە کە پێی گوناهبار ببێت، یان کارێک کەلە توانایدا نیە بیکات، یاخود بەئەنجامدانی ئەو کارە تووشی ئەزیەت و ئازار ببێت ئەکات نابێت گوێڕایەڵی بکات، سەروەرمان دەفەرموێت: (هیچ گوێڕایەڵیەکی بەدیهێنراوێک لە تاوان و نافەرمانی بەدیهێنەردا وجودی نیە). حاکم و ئەحمد ڕیوایەتیان کردووە.

٢- ژن دەبێت پارێزەری ماڵ و حەیسیەتی هاوسەرەکەی بێت و پارێزگاریان لێبکات، خوای گەورە دەفەرموێت: ژنانی لە خوا ترس ئەوانەن کە فەرمانبەرداری خواو گوێڕایەڵی هاوسەرکانیانن، خۆیان لە داوێنپیسی دەپارێزن، ماڵی هاوسەرەکانیان دەپارێزن و نهێنیەکانی ژن و مێردایەتی لای خۆیان دەهێڵنەوە، چونکە خوای گەوەر فەرمانی پاراستنی داون.
ئافرەتان دەبێت لایەنی بکەسێتی خۆیان بپارێزن وە خیانەت لە هاوسەرەکانیان نکەن چ خیانەتی ناموسی بێت یان خیانەتی ماددی وە ئابڕوی هاوسەرەکانیان بپارێزن، لەم بارەیەوە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت: ئایا پێتان خۆشە لە گرانبەهاترین گەنجی کەسێک ئاگادارتان بکەمەوە؟ ئەویش ئەو ئافرەتە شایستەیە یە کە هەرکاتێک هاوسەرەکەی سەیری دەکات مەسرور و شادومان دەبێت، وە کاتێک کارێکی پێ دەڵێت گوێڕایەڵی دەکات، لەکاتی نەبوونی هاوسەرەکەی دا ماڵ و ناموسی دەپارێزێت.
(ابوداوود و نسایی) ڕیوایەتیان کردووە.
لە جێگایەکی دیکەدا هاتووە کە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت: (چوار شت هەیە کە بدرێت بە هەرکەس ئەوا خێری دنیاو ئاخیرەت دەبێتە نسیبی) یەکێک لەو چوار شتە کە سەروەر فەرمووی: ئافرەتانی بەوەفان کە بەگیان و ماڵی هاوسەرەکانیان خیانەت ناکەن.
مەبەست لە پارێزگاری کردنی ماڵی هاوسەر ئەوەیە کە بەبێ ئیزن و ڕەزامەندی ئەو لە ماڵەکەی نەبەخشیت، مەگەر با پرس و ڕاوێژ بەخۆی نەبێت، ئەمە لە کاتێکدا کە ئافرەتەکە خۆی کار نەکات و بژێوی ژیانی لەسەر هاوسەرەکەی بێت، وە منداڵەکانی جۆرێک پەروەردە بکات کە هاوسەرەکەی پێی خۆشە واتە پەروەردەیەکی دروست.
پارێزگاری لە ئابڕو مەبەستمان ئەوەیە کەوا لەلایەنی کەسایەتی ژنانەیەوە بە هاوسەرەکەی خیانەت نەکات، بۆ نمونە چابڕکێ نەکات لەگەڵ پیاوانی نامەحرەم، شۆخی و پێکەنین و قاقا نەکات لەگەڵیان، خۆی بپارێزێت لە چونە ئەو شوێنانەی کە تووشی گوناگ و تاوان دەبێت، منداڵەکانی بە باشترین شیوە پەروەردە بکات.
٣- ئافرەت دەبێت موراعاتی کەرامەت و هەستی مێردەکەی بکات: دەبێت بەجۆرێک سەرنجی هاوسەرەکەی بەلای جوانی و ڕازاندەوەی ماڵەکەی و خۆی دا ڕابکێشێت کە ئەو شتانەی کە هاوسەرەکەی لەماڵەوە دەی بینێت و دەیبیستێت لەلای خۆشتر بێت لە جێگایەکی دیکە.
لەڕاستی دا ئەگەر پیاو لەماڵەکەی خۆی دا جوانی و پاک و خاێنی و ڕازاوەی و قسەی خۆش و خواردنی خۆش و ڕێزو ئیحترام نەبینێت و گوێی لێنەبێت ئەی ئەبێت لەکوێ بیبینێت و بیبیستێ؟
بەدبەخترینی پیاوان ئەو پیاوانەن کە لە ماڵەوە لە نێوانی خێزان و منداڵەکانی دا هەمیشە شەڕو ئازاوەو بێ ئیحترامی دەبینێت، خۆشبەخترینیشیان ئەوانەن کە لەمالەکانیاندا لەنێوان خێزان ومنداڵەکانی دا خۆشی و ڕێزم ئیحترامی لێ دەگیرێت.
دایکێکی نمونە کاتدایکێکی نمونە کاتێک کە شەوی بوکێنی کچەکەی دەنێرێتە ماڵی هاوسەرەکەی بەم شێوەیە ئامۆژگاری کچەکەی دەکات: (کچەکەم! هەر چۆن لەماڵێکدا لەدایک بویت و گەورەبویت ئێستا لێ دەچیتە دەرەوە ، دەچیتە لای پیاوێک کە بەتەواوی نایناسیت، لەگەڵی دەژیت و هۆگری دەبیت، کەواتە زەوی بە بۆی تا ببێتە ئاسمانت، ببە لانکە تا ئەو ببێتە قاچەکانی بۆت، کەنیزی بە تا ئەویش ببێتە بەردەت، نزای لێمەکو بە ناشرینی وەڵامی مەدەرەوە تا لیت بێزار نەبێت، لێی نزیک بەرەوە ئەگەر ئەو لێت دوور کەوتەوە ئەوا تۆش لێی دوورکەوەرەوە، گوێ و چاو و لوتی بپارێزە لەوەی کە بێجگە لە بۆنی خۆشبەختی لەلایەن تۆوە هیچ بۆنێکی دیکە نەکات، بێجگە لە چاکە گوێی هیچی کە نەبیستێت، چای شتێکی کە نەبینێت بێجگە لە جوانی).
٤- خزمەت بەهاوسەر، ئەنجام دانی کاری ناوماڵ و پەروەردەی منداڵ: ئەگەر سەرنج بدەین لە هەموو فەرهەنگ و کلتورێک دا ئەمانە بە کاری ئافرەت دادەنرێت کە قورسترین کارە، خوای گەورە بەجۆرێک ئافرەتی خەلق کردووە تابتوانێت ئەم کارانە ئەنجام بدات بەتایبەتی پەروەردەی منداڵ کە قورسترین کارە، چونکە چاوی کۆمەڵگایەک لەو منداڵەیە کە چۆن پەروەردە دەبێت، ئایا کەسێکی سودمەند دەبێت بۆ کۆمەڵگا یاخو نا، بۆیە دەبێت ئافرەتان زۆر ئاگادار بن لە دروست کردنی صیزانی خۆشبەخت و نەوەی نەجیب و ڕەسەن و ڕیشەدار، هەرچی هەوڵ و کۆششی خۆیانە بیخەنە گەڕ بۆ ئەو کارە. ئەنەس ڕەزامەندی خوای لەسەر بێت دەڵێت: (هەرکاتێک یەکێک لە یارانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کچێکیان بە شو بدایە، پێیان دەوت کەوا ئاگاداری مافی مێردەکەت بە، خزمەتی بکەو منداڵەکانت بەجوانی پەروەردە بکە).
شێخان (موسلم و بوخاری) لە ئەسمای کچی ئەبوبەکر خوایان لێڕازی بێت ڕیوایەت دەکەن: (کاتێك زوبێر منی کردە خێزانی خۆی، هیچ ماڵ و سەروەت و خزمەتکارێکی نەبوو بێجگە لە ئەسپێک و وشترێک کە ئاوی پێ دەهێنا، من عەلەفم دەدا بە ئەسپەکەی و برینەکانیم تیمار دەکرد بە جۆرێک کە ئیتر زوبێر سەرقاڵی ئەسپەکەی نەبێت، عەلەفم دەدا بە وشترەکە و دەچوم ئاوم پێ دەهێنا، مەشکەم دەدوری بۆ ئاو هێنان، هەویرم دەشێلاو نانم دروست دەکرد، ذەچووم لقی دارخورمام دە‌ینا کە بەدرێژای دوو میل هەڵم دەگرت تا دەمهێنایە ماڵەوە، بۆیە باوکم ئافرەتێکی نارد تا هاوکاریم بکات، کارو باری عەلەف پێدانی ئەسپەکەو تیمار کردنی گرتە ئەستۆ، ئەبوبەکر بەم کارەی ئازادی کردم و یارمەتیەکی گەورەی دام).
بەڵام ئەرکی ئافرەتە کە منداڵەکەی پەروەردە بکات و ئاگای لێیان بێت، کە ئەمە گرنگترین کارە بۆ ئافرەت، خوای گەورە دەفەرموێت:
وَالْوَالِدَاتُ يُرْضِعْنَ أَوْلاَدَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ لِمَنْ أَرَادَ أَن يُتِمَّ الرَّضَاعَةَ وَعلَى الْمَوْلُودِ لَهُ رِزْقُهُنَّ وَكِسْوَتُهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ لاَ تُكَلَّفُ نَفْسٌ إِلاَّ وُسْعَهَا لاَ تُضَآرَّ وَالِدَةٌ بِوَلَدِهَا وَلاَ مَوْلُودٌ لَّهُ بِوَلَدِهِ وَعَلَى الْوَارِثِ مِثْلُ ذَلِكَ فَإِنْ أَرَادَا فِصَالًا عَن تَرَاضٍ مِّنْهُمَا وَتَشَاوُرٍ فَلاَ جُنَاحَ عَلَيْهِمَا وَإِنْ أَرَدتُّمْ أَن تَسْتَرْضِعُواْ أَوْلاَدَكُمْ فَلاَ جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِذَا سَلَّمْتُم مَّآ آتَيْتُم بِالْمَعْرُوفِ وَاتَّقُواْ اللّهَ وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ﴿٢٣٣﴾
دایکان با شیر بده‌ن به‌ منداڵه‌کانیان دوو دانه‌ ساڵی ته‌واو بۆ هه‌رکه‌س که‌ ده‌یه‌وێت شیری ته‌واو بدات، وه‌ بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ خاوه‌نی منداڵه‌که‌یه‌ (واته‌ باوکی منداڵه‌که‌) ڕزق و ڕۆزی و پۆشاك به‌شێوه‌یه‌کی جوان و چاك ده‌بێ ئاماده‌ بکات بۆ دایکان، هه‌رکه‌س به‌گوێره‌ی توانای خۆی داوای لێ ده‌کرێت، نابێت هیچ دایکێك زیانی پێ بگات و (له‌ دیتنی منداڵی بێ به‌ش بکرێ)، هه‌روه‌ها خاوه‌نی مناڵه‌که‌ (واته‌ باوکی، نابێت زیانی پێ بگاو، له‌ دیتنی مناڵه‌که‌ی بێ به‌ش بکرێت)، وه‌ وه‌ره‌سه‌ی مناڵه‌که‌ش بۆیان هه‌یه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ (گرنگی به‌ مناڵه‌که‌ بده‌ن، چ خزمانی دایك، چ خزمانی باوك)، خۆ ئه‌گه‌ر دایك و باوك به‌ڕه‌زامه‌ندی و پرس و ڕای هه‌ردوو لایان ویستیان مناڵه‌که‌یان له‌ شێر ببڕنه‌وه‌، ئه‌وه‌ قه‌یناکاو گوناهیانناگات، ئه‌گه‌ر ویستتان دایه‌ن بۆ شیر پێدانی مناڵه‌که‌تان بگرن، ئه‌وه‌ش قه‌یناکا به‌مه‌رجێك ماف و کرێیان به‌جوانی و شایسته‌ پێ بده‌ن، له‌ خوا بترسن و پارێزکار بن، وه‌ چاك بزانن که‌ خوا بینایه‌ به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

شێخان (موسلم و بوخاری) ڕیوایەتیان کردووە کە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت: ئافرەت لە ماڵەکەی دا مەسئول و سەرپەرستە، مەسئولیەتی ئیدارەی ماڵ و منداڵەکەی لەسەر ئەوە.
٥- چاکەکاری لەگەڵ خزم و خانەوادەی هاوسەرەکەی دا: لە گەورەترین و گرتنگرتین کارەکانی ئافرەت ئەوەیە کە ڕێز لا دایک و باوک و خوشک و بارکانی هاوسەرکەی بگرێت و لەگەڵیان ڕافتاری چاک و جوان بیت، چونکە هەڵسوکەوتی جوانی ئافرەت لەگەڵ خام و کەوس وکاری هاوسەرەکەی دەبێتە مایەی خۆشحاڵی پیاوو زیاتر خێزانەکەی لا خۆشەویست تر و بەڕێزتر دەبێت، پەیوەندی ژن و مێردایەتیان زیاتر بەهێزتر و پایەدار تر دەبێت.

ڕاستی فەرمووە سەروەرمان (صلی اللە علیە وسلم) لە فەرمودەیەکدا کە موسلم ڕیوایەتی کردووە دەفەرموێت: (باشترین چاکەکاری ئەوەیە کەوا مرۆڤەکان ڕشتەی خۆشەویستی و دۆستایەتی لەگەڵ هاوڕیکانی باوکیدا بهێڵێتەوە). جا ئەگەر ئافرەت ئەم ڕیشەی دۆستایەتی و خۆشویستیە بۆ خزمانی هاوسەرەکەی دەرببڕیت ئەوا زۆر شایستەو باشە.
ئەوانەی کە باسمان کردن گرنگترین ئەرکانی ئافرەت بوو بەرانبەر بە هاوسەرەکەی ئەنجامیان بدات (بەو شیوەیەی کە دین دیاری کردووە)، ئەمانەش مافێکی بەنرخن کە لەگەڵ سروشتی ئافرەتان دا ڕێکە.
به‌روار: 04/10/2019
بینین: 2231
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت