وەڵامدانەوەی گومانەکان
  هەمیشە پێویستیمان بە خوایە
فیصل رسول

بێباوەڕەکان وا گومان دەکەن کەوا مرۆڤ بەهۆی ئەوەی لاوازە هانا بۆ خوا دەبات و هەموو شتێك بۆ خوا دەگەڕێنێتەوە، خۆی لاوازە بۆیە وا پیشان دەدادت کە خوا هەیە، بێباوەڕەکان وا گومان دەبەن چەند بەهێزبی دەبێت زیاتر دژی هەبوونی خوا بین، وا دەلێن کەوا مادەم ئێستا ئێمە بەهێزین ئیتر پێویستیمان بەخوا نیە بۆچی هەبێت ؟ وا گومان دەبەن بەهۆی لاوازی خۆمان بوو پێشتر باوەڕمان بە خوا هێناوەو ئێستا هیچ پێویستمان پێی نیە...

ئەمانە وا دەدوێن کەوا مرۆڤ و خوا دژ بە یێك وەستابن بەوەی چەند مرۆڤ لاواز بێت هەبوونی خوا بەهێز دەبێت، چەند مرۆڤ بەهێزبێت هەبوونی خوا لاواز دەبێت، بەوەی خواو مرۆڤ دژی یێکتری بن، کەچی لە دیدی ئاین واناڵێت هەرگیز مرۆڤ و خوا دژی یێکتری نینە، پێچەوانەکەی راستە چەند مرۆڤ بەهێزبێت زیاتر هەست بە گەورەی خوا دەکەین بەوەی خاوەنی سەرچاوەی ئەم بوونەیە، خەلکی سەدەکانی پێشوو ئاشنا نەبوون بە شارزای گەردوون هەر سەر زەوی شارەزابوون، بەڵام ئێستا ئێمەی سەردەمی ئێستا ئاشنای گەردوونێکی گەورەین کەوا سەرسوڕمانمان دەکات لە گەورەی خۆی، بۆیە زیاتر خوا دەناسین و هەست دەکەین چەندە گەورەیە، کە ئەگەر دروستکەرەکانی هێندە گەورە بن دەبێت خۆی چەند گەورە بێت، ئێمە چەند بەهێزبین دروستکراوی زیاتر دەبینین، بەوەش خاوەنەکەی زیاتر گەورە دەبێت لەلامان هەر بۆیەش تا زیاتر بەهێزبین و زیاتر بەرەو پێش بچین دەبێت سوپاسگوزاری خوا بین و زیاتر بیناسین بۆیە مرۆڤ هەمیشە پێویستی بەخوایە و چەند بەهێزیش بێت، چونکە دروستکراوی گەردوونە..

سەیید قوتب پێی وای ئەو کەسانەی وا دەزانن حاشا کردن لە بوونی خوا هێمای هێزو گەورەییە زۆر کورتبینن، چاویان جگە لە بەرپێیان هیچ شتێکی دیکە نابینن !
سەیید دەلێت بەنی ئادەم هەقوایە هەتا بەهێزبێت، زیاتر ئاشنا بێ ە هێزو گەورەیی خوا، چونکە تا توانای دەرککردای زیاتر بێت، سەرچاوەی ئەو هێزەی زیاتر بۆ دەردەکەوێ... سەیید پێی وایە ئەوانەی بە توانای ڕەهای خودایەکی تاك و تەنها باوەڕدارن لەناخەوە هیچ کات هەست ناکەن لاوازن، بەپێچەوانەوە هەردەم هەست ب هێزو شکۆ دەکەن، چونکە پەنایان هێزێکی گەورەی خاوەن دەسهەڵاتە کە گەردوون هەڵدەسووڕێنێ.

نایشارمەوە سەیید قوتب لەم جۆرە بابەتانە پێمان دەڵێت ئەی مرۆڤ ئاگاداری خۆت بە بە زانینی خۆت بڕیاری هەلەو بەپەلە نەدەی کە من پێشووتر داومە، خەمی تۆمە نامەوێ هەمان ئەو ڕێگا ونەی من تاقیبکەیتەوە کە لێی رزگار بووم، چونکە هیچ گرەنتێك نیە تۆ تووش ببی و رزگارت ببێت، بۆیە هەر سەرەتا با زانینەکەت نەبێتە هۆی وەها بڕیارێکی هەڵەو خۆت لێ ببێت بە هەموو شتێك، بیرت نەچێت تۆ دەخۆی و دەخۆیەوە، پێویستت بە سەر ئاوە، تۆ پێنج خولەك ئۆکسجینت نەمێنێت دەمری، تۆ بەهۆی لێدانێك لەوانەیە بمری، تۆ بەرگەی قومێ ژەهر زۆر قورسە بگری، بۆیە پەلەت نەبێ لە بڕیاردان، من ناڵێم تەسلیمی هەموو شتێك بە و خۆتت لا کەم بێت، نا بەڵکو مرۆڤ بوونی خۆت بسەلمێنە و بێ ئەوەی سنورەکانی خوا ببەزێنی و خۆت لێ ببێت بەخوا .

سەیید قوتب هەرچەندە بە کورتی باسەکەی کۆتایی پێ هێناوە، بەڵام من باسی یێك دوو نموونە دەکەم کەوا لە قیمەی بەهێزی زیاتر هەستی بە گەورەی خوا کردووە، لە پێش هەموویان پێغمبەری خۆشەویستمان محمد سەلامی خوای گەورەی لێبێت، کەوا لە مەدینە خاوەن دەسهەڵاتێکی بێ سنور بوو کەچی زیاتر هەستی بە گەورەی خوای گەورە دەکرد و بەردەوام بوو لەسەر ئەو بانگەوازەی کە چەندین ساڵ بوو بەردەوام بوو، یاخود سەرکردەکانی دیکەی وەك ئیمام ئەبوبکر و ئیمام عومەر، ئیمام عسمان، ئیمان عەلی و هاوەڵە بەرێزەکانی لەدوای ئەوانیش خیلافەتە ئیسلامیەکان، کەوا چەندە بەهێزدەبوون زیاتر پشیتان بەخوای گەورە دەبەست و زیاترو زیاتر پێویستان بەخوا دەبوو بۆیە بە بەردەوامی دوعایان دەکرد.
به‌روار: 20/09/2019
بینین: 586