بۆ ده‌بێت كه‌سی دز ده‌ستی ببڕێت بۆحه‌د له‌ئیسلام هه‌یه؟
چرۆ کەلاری
وه‌ڵامی گومانه‌كان
زنجیره بیست و سێ
حه‌د له‌ئیسلامدا چیه؟
خه‌ڵكێك گومانی ئه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه گوایه ده‌ست بڕین یاخود بۆنمونه ڕه‌جم ئه‌مانه گومانێكیان خستوه‌ته سه‌ری و به‌شتێكی نه‌شیاوی باس ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌مه ڕه‌حمه‌ته وه شه‌ریعه‌تی ئیسلام هه‌موی ڕه‌حمه‌ته وه خوای گه‌وره دائیمه‌ن شتێكی داناوه بۆ موسڵمانان ڕه‌حمه‌ته، به‌لامه‌وه سه‌یره زۆر جار باسی ده‌ست بڕینی دز ئه‌كرێت هه‌رچی مولحید و بێ دین و خوانه‌ناسه دیفاع له‌دز ئه‌كات له‌كاتێكدا دز دزه ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵك ئه‌خوات به‌لامه‌وه سه‌یره خه‌ڵكێك دیفاع له دز ئه‌كات كه سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی بدزێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیفاعی لێ بكه‌یت و بڵێیت نابێت ده‌ستی ببڕێت
هه‌رچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ست بڕین له‌ئیسلام ڕه‌حمه‌ته چیرۆكێكتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه له‌زیندان بوم پۆلیسه‌كانی زیندان منیان ئاگادار كرده‌وه وتیان قه‌شه‌یه‌ك هاتوه ئه‌یه‌وێت قسه‌تان له‌گه‌ڵ دا بكات پێم خۆشه دابنیشیت قه‌یچێكا ئێمه بێ ئیش بوین زیندانه بزانین چی ئه‌گوزه‌رێت كابرا هات قسه‌ی له‌گه‌ڵ مندا كرد وتی ماكوان ئه‌م سجنه‌ت به‌لاوه چۆنه له‌چاو سجنی كوردستاندا باشتره زۆر شتی تێدایه وه‌كو ئوتێل وابو ته‌قریبه‌ن باسی ئه‌وه‌ی كرد وتی پێت چۆنه ده‌ست بڕین له‌ئیسلامدا وتم شتێكی زۆر باشه وتی واو وتم بۆچی ئه‌ڵێی واو بۆچی ئه‌وه‌نده لات سه‌یره وتی ئه‌ی چۆن ده‌ستی كه‌سێك ببڕته‌وه وتم باشه من لێره زیندانی كراوم خۆم خه‌فه‌ت ده‌خۆم دایكم خه‌فه‌ت ده‌خوات مناڵه‌كانم خه‌فه‌ت ده‌خوات خێزانم خه‌فه‌ت ده‌خوات برام خوشكم كه‌س و كارم وتی ئه‌و قسه‌یه ڕاسته له‌ئیسلامدا دووڕۆژ زیندانی هه‌یه یا سێ ڕۆژ پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم سێ ڕۆژ خه‌ڵكی زیندانی كردوه ئه‌ویش زیدی كوڕی ئومامه‌یه له‌به‌نی حه‌نیفه‌وه هات سێ ڕۆژ بو پێغه‌مبه‌ری خوا زیندانی كرد له‌دوای ئه‌وه زیندانی نیه له‌ئیسلامدا
كۆمه‌ڵێك له عوله‌مایان ئه‌فه‌رمون تا شه‌ست ڕۆژ هه‌یه ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی زیندانی ئه‌كرێت حوكمی زاڵمه له‌ئیسلامدا له‌وه زیاتر نیه
پێغه‌مبه‌ری خوا خه‌ڵكی زیندانی نه‌كردوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌ستی ببڕێته‌وه زیندانی نه‌كرێت حه‌قی ئه‌وه‌ی كه ئاداتی دزیه‌كه‌ی ده‌ستیه‌تی لێی بسه‌نرێته‌وه ئینجا بچێته ناو ماڵ و منداڵه‌كه‌ی خۆی
ته‌نها موعاناته‌كه ئه‌چێژێ نه‌ك ماڵ و مناڵی له‌ناویشیاندا دائه‌نیشێت به‌ئیسراحه‌تی خۆی هیچ كێشه‌یه‌كی نیه مناڵ و دایك و ژنیشی ده‌بینێت حه‌ده‌كه‌شی ئه‌وه‌یه هه‌م له‌دنیادا پاك ئه‌بێته‌وه هه‌م له‌قیامه‌تیشدا پاك ده‌بێته‌وه
ئه‌ی باشه ده‌ستی كێ ئه‌بڕێته‌وه له‌دزه‌كان ئایا ده‌ستی هه‌ركه‌سێك چو نانێكی دزی یان خواردنێكی دزی یان قتویه شیری دزی بۆ مناڵه‌كه‌ی ده‌ستی ئه‌بڕێته‌وه ئه‌بێ سه‌یری حه‌دیسه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ین صل الله علیه وسلم له‌بوخاری هاتوه گه‌نجێك له‌باخێكی ئه‌نساری خورمای دزی كابرای ئه‌نساری گرتی هاواری كرد یا ڕسول الله ئه‌م دزه‌م گرتوه پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم فه‌رموی به پێكه‌نینه‌وه ئه‌گه‌ر بهاتایه داوای خواردنی لێت بكردیتایه ئایا تێرت نه‌ده‌كرد فه‌رموی به‌ڵێ یا ڕسول الله فه‌رموی بڕۆ تێری بكه ئه‌وه برسیه ده‌ستی دزێك ئه‌بڕێته‌وه كه نه‌وتی خه‌ڵك ئه‌خوات كه سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵك ئه‌خوات كه پاره‌و سامانی خه‌ڵك بخوات موحتاج نیه ده ڤێلای هه‌یه ئه‌یه‌وێ بیكات به بیست ڤێلا سه‌روه‌ت و ساماناكه‌ی وا لێ ئه‌كات ئه‌یه‌وێ ببێته فیرعه‌ون و قارون و هامان ئا ده‌ستی ئه‌مه ئه‌بڕێته‌وه بۆیه ئیمامی عمر ڕه‌زامه‌ندی خوای لێ بێت كاتێك كه بینی عه‌بدێك دزی ئه‌كات فه‌رموی به عه‌بده‌كه بۆچی دزی ئه‌كه‌یت وتی ئاخر سه‌یده‌كه‌م تێرم ناكات چونكه ناچارم دزی بكه‌م بۆئه‌وه‌ی تێربم دوای ئه‌وه سه‌یده‌كه‌ی بانگ كرد ئه‌مجاره عه‌بده‌كه‌ت دزی بكات ده‌ستی تۆ ئه‌بڕمه‌وه ئیسلام ئا به‌و شێوه‌یه‌یه گه‌ر ده‌ستی ده دز ببڕایه‌ته‌وه له كوردستان و له‌هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه ئێستا ئه‌و هه‌موو نه‌وت و سه‌روه‌ت و سامانه ئه‌دزرا من به‌لامه‌وه سه‌یره بۆچی خه‌ڵك دیفاع له‌وه ده‌كات بۆچی ده‌ستی دز نه‌بڕێت كه دزی ئه‌كات پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم له‌هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیدا له مه‌ككه‌دا ده‌ستی یه‌ك دزی یه‌ك ئافره‌تی بڕیه‌وه ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بو دوای دزی كرد سه‌یركه‌ن دوای ئه‌و ئافره‌ته ئه‌وه‌نه زیره‌ك بو هه‌رچی فیقهی ئیسلامی بو له‌و ئافره‌ته وه‌رگیرا هه‌تا له‌ڕه‌جمیشدا پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم دوو كه‌سی ڕه‌جم كرد ئافره‌ته غامدیه‌كه‌و وه معیزی كوڕی مالیك ئه‌م دوانه خۆیان هاتونه‌ته به‌رده‌م پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم پێغه‌مبه‌ری خوا پێی خۆش نه‌بوه بیانخاته به‌رده‌می حه‌د به‌ڵام هه‌ركه‌سێك چوه به‌رده‌می حه‌د پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌فه‌رموێت ئه‌گه‌ر فاتیمه‌ی كچیشم بێت ئه‌بێ ده‌ستی ببڕێته‌وه له‌به‌رئه‌وه شه‌ریعه‌تی ئیسلام هه‌موو شتێكی حیكمه‌ته .
به‌روار: 16/09/2019
بینین: 582
|