بزن ئایه‌تی ڕه‌جمی خواردوه و عمری كوڕی خه‌تاب زیادی كردوه یان كه‌می كردوه؟
چرۆ کەلاری
وه‌ڵامی گومانه‌كان
زنجیره بیست دوو
باسی ئه‌و گومانه ئه‌كه‌م كه گوایه بزنه‌كه پارچه‌یه‌ك وه‌ره‌قه‌ی خواردوه كه قورئانی تێدا نوسراوه‌ته‌وه ،ئایه‌تی ڕه‌جمه زۆرێك له‌ده‌می مولحیده‌كان باوه خۆی ئه‌سڵ ئه‌م شوبهه‌و گومانه مه‌سیحیه‌كان بڵاویان كردوه‌ته‌وه
به‌ڵام مولحیده داماوه‌كانیش ئه‌بێ بیدورنه‌وه گوایه بزنێك له‌ماڵی پێغه‌مبه‌ری خوادا بوه صل الله علیه وسلم له‌ژێر بڵێین ئه‌و قه‌نه‌فه‌یه‌دا كه حه‌زره‌تی عائیشه سه‌لامی خوای لێ بێت خه‌وتوه ڕۆشتوه بزنه‌كه ئایه‌تی ڕه‌جمه‌كه‌ی خواردوه
ئێستا خه‌ڵكی ئه‌ڵێن هۆكاری ئه‌وه‌یه ئایه‌تی ڕه‌جم نسخ بوه‌ته‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه به‌تاك و ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و وه‌ره‌قه نوسرابێته‌وه كه بزنه‌كه خواردویه‌تی كه‌س نازانێ بابه‌ته‌كه
چیه با به‌عه‌قڵانی به‌درۆی
بخه‌ینه‌وه ،بوخاری ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و حه‌دیسه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه تزعیفی كردوه هیچ كاتێك حه‌دیسی لێ وه‌رنه‌گرتوه ئیمامی موسلم ئه‌ویش حه‌دیسی لێ وه‌رنه‌گرتوه ئیمامی ده‌یره‌می یان با بڵێین ئیمامی سونه‌و جه‌ماعه‌یه له‌گه‌ڵ دارا قتمی دا هیچیان حدیسیان لێ وه‌رنه‌گرتوه و مكروه بوه هه‌روه‌ها ابی نسائی وه شێخی ئه‌لبانی به‌دڵنیایه‌وه تزعیفی كردوه له‌گه‌ڵ شێخی اروتی دا له‌لوبنان ئه‌ویش هه‌ر تزعیفی كردوه كه حه‌دیسه‌كه سه‌نه‌ده‌كه‌ی زه‌عیف و لاوازه
وه پێغه‌مبه‌ری خوا كه له حه‌وت كاتدا وه‌حی بوه وهاتوه هه‌ر حه‌وتیان نوسیانوه‌ته‌وه یانی كاتێك یه‌كێك نوسی بێتی ئایه‌تێك هه‌ر حه‌وته‌كه‌ی تر نوسیویه‌تی بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م بیری چوه له‌لای ئه‌وی تر بوه حه‌وت كه‌س قورئانیان نوسیوه بۆیه قورئان هه‌موی مته‌وازنه ناهه‌قی مولحید و بێ دین و ئه‌وانه ناگرم چونكه نه له‌مه‌سه‌له‌ی سه‌نه‌د تێ ده‌گه‌ن نه‌له مه‌سه‌له‌ی ڕشته‌ی ڕاوی تێ ده‌گه‌ن چونكه هیچ له‌وانه نازانن به‌پێی په‌تی تێی كه‌وتون
واده‌زانن ئه‌م ئیسلامه هه‌روا به‌ئاسانی هاتوه و خه‌ڵك بیستویه‌تی و ده‌ماو ده‌م هاتوه به‌هه‌رحاڵ ئه‌م فه‌رموده‌یه كه كراوه به‌ناوی خاتو عائیشه كه له‌ماڵی پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم بزنه‌كه ڕۆشتوه و په‌ڕه‌كه‌ی خواردوه و په‌ڕه‌كه‌ی نه‌هێشتوه خواردویه‌تی ئه‌مه هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نیه و گومانی تێدانیه كه زه‌عیفه
ئه‌وه‌ش كه ڕیوایه‌تی حه‌دیسه‌كه‌ی كردوه ته‌نها له ابن ماجه هه‌یه وه ئیمامی احمد له‌مه‌سنه‌دی خۆیدا له ابن ماجه‌وه وه‌ری گێڕاوه‌ته‌وه بۆ مه‌سنه‌ده‌كه‌ی ته‌نها له‌و دوانه‌دا هه‌یه به‌بێ تحقیق دانراوه‌ته‌وه له‌وانه تاوه‌كو ئه‌و عوله‌ما به‌ڕێزانه تحقیقیان كردوه كه‌واته ئێستا زانیمان ئه‌م حه‌دیسه زه‌عیفه و سه‌نه‌ده‌كه‌ی لاوازه و له‌لای ئه‌م شێخانه‌ی كه باسمان كرد هیچیان وه‌رناگیرێن
كۆمه‌ڵێك له‌و خه‌ڵكانه‌ی گومانیان هه‌یه له‌ئیسلام ئه‌ڵێن ئیمامی عمر ئایه‌تی ڕه‌جمی لابردوه له قورئاندا كۆمه‌ڵێكی تریش هه‌ر به‌نه‌خوێنه‌وارانه قسه‌كه ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵێكیان ئه‌ڵێن ئایه‌تی ڕه‌جمی لابردوه ئه‌وانه‌ی كه نزیكن له شیعه‌كانه‌وه كۆمه‌ڵێكی تریشیان ئه‌ڵێن نا ئایه‌تی ره‌جم عمری كوڕی ختاب هێناویه‌ته ناو ئیسلامه‌وه هه‌ردولایان ئه‌م قسه‌یه ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن قه‌وله‌كه‌ی عمری كوڕی ختاب چیه چونكه ئه‌وه‌نده په‌له‌یان بوه بۆئه‌وه‌ی شوبهه‌كه بڵاو بكه‌نه‌وه هه‌ر نه‌یانزانیوه عمری كوڕی خه‌تاب ئه‌ڵێ چی عمری كوڕی ختاب نسی قسه‌كه‌ی كه باسی لێوه ئه‌كاته‌وه
ئه‌فه‌رموێ كاتێ كه تیلاوه‌ی ره‌جم نسخ بوه‌وه حوكمه‌كه‌ی ما ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوایه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم وه‌فاتی كرد و تیلاوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا برد واته نه‌سخی تیلاوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا برد حوكمه‌كه‌ی ما له‌حاشه‌ی قورئاندا ئه‌منوسی كه ئه‌مه حوكمی پێ ده‌كرێت ئه‌مه قسه‌كه‌ی عمری كوڕی خه‌تابه وه‌له‌سه‌رده‌می پێغه‌مه‌ری خوادا صل الله علیه وسلم ته‌نها دووكه‌س حه‌دیان لێ دراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی موسڵمانان گردبێتیان ئه‌وه‌شی كه من علمم پێ بێت و تائێستا پێم زانی بێت بریتیه له ئافره‌ته غامدیه‌كه وه‌له ماعزی كوڕی مالیك كه ئه‌م دوانه خۆیان هاتنه خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا وه خۆیان داوای حدیان كرد پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌رچه‌ند داوای لێ كردن حه‌دیان لێ نه‌درێت به‌ڵام خۆیان داوای حه‌دیان كرد .
به‌روار: 16/09/2019
بینین: 703
|