خوای گه‌وره ده‌توانێت بێته خواره‌وه كه نیوه‌ی دنیا شه‌وه و له‌نیوه‌كه‌ی تریشدا ڕۆژه؟
چرۆ کەلاری
وه‌ڵامی گومانه‌كان
زنجیره بیست ویه‌ك
خه‌ڵكێك ئه‌پرسێت خوای گه‌وره چۆن له‌شه‌وێكدا دائه‌به‌زێته خواره‌وه له‌نیوه شه‌ودا خۆ له‌جێگایه‌كی تردا ڕۆژه ؟چۆن ئه‌م حاڵه‌ته ڕوئه‌دات؟ خه‌ڵكێك وائه‌زانێت كه خوای گه‌وره كه‌له‌نیوه‌ی شه‌ودا دێته خواره‌وه ئه‌وه‌كه‌ی تر كه ڕۆژه ئاگای له‌وانی ترنیه ته‌سه‌وری خوا ئه‌كه‌ن وه‌كو ئینسانێك په‌نا به‌خوای گه‌وره ئه‌م باسه پێویسته شتێكی تر شی بكه‌ینه‌وه
سیفاتی خوای گه‌وره بناسین وه بونی خوای گه‌وره بناسین
تاكو بتوانین وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ستبه‌ر بكه‌ین ئێمه كاتێك سه‌یری موبایل ده‌كه‌ین پێمان ئه‌ڵێ تلفون چیه موبایل چیه كه‌باسی ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ین به‌هه‌مان شێوه ئه‌زانین ئۆتۆمبێل چوار تایه‌ی هه‌یه‌و به‌و شێوه‌ی كه بونی هه‌یه وه‌هه‌روه‌ها ماتۆڕ به‌هه‌مان شێوه ئسلوبێكی تایبه‌تی هه‌یه هه‌ریه‌كێك له‌وباس وخواستانه‌ی دێته مێشكی ئێمه‌وه وباسی لێوه ئه‌كه‌ینه‌وه بریتین له‌وانه‌ی تەسه‌وراتمان كردوه به‌ڵام كێمان خوای گه‌وره‌ی بینیوه كه‌سمان كه‌واته كه ئه‌ڵێین خوای گه‌وره ،خوای گه‌وره ئه‌و هه‌واڵه‌یه كه پێمان گه‌یشتوه هه‌واڵێكی ئیمانیه له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری نازداره‌وه كه ئه‌فه‌رموێت الذین یومنون بالغیب ویقیمون الصلاه ئێمه خودامان نه‌بینیوه به‌ڵام خودا په‌رستی ئه‌كه‌ین له‌ڕێگای ئه‌و هه‌واڵه‌وه كه‌له ڕێگای پێغه‌مبه‌ری نازداره‌وه صل الله علیه وسلم بۆ ئێمه هاتوه كورت و پوخت كاتێك خوای گه‌وره دائه‌به‌زێته سه‌ر زه‌وی خوای گه‌وره فعلن داده‌به‌زێته سه‌ر زه‌وی چونكه قه‌ولی خۆیه‌تی حه‌دیسی قودسی هاتوه له‌حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ری خوادا صل الله علیه وسلم به‌ڵام گرنگه ئه‌وه‌بزانین ئه‌وه خودایه خوای گه‌وره موحیقه یه‌كێ له‌سیفاتی خوای گه‌وره موحیته چوارده‌وری هه‌موو شتێكی گرتوه خوای گه‌وره باسته باستی كاتی كردوه قابزه قابزی زه‌مه‌ن ده‌كات ئه‌گه‌ر سیفاتی خوای گه‌وره بزانیت توشی ئه‌م كێشانه نابیت ئه‌وه مولحیده یان خه‌ڵكێكی گومانداره یان خه‌ڵكێكه له‌سیفاتی خوای گه‌وره نازانێت چونكه وابیرده‌كاته‌وه وائه‌زانێت خوای گه‌وره خۆیه‌تی وائه‌زانێت خوای گه‌وره ئینسانه وه‌كو دروستكراوه‌كانی سه‌یری ئه‌كات به‌ڵام خوای گه‌وره خالقه خوای گه‌وره توانای هه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو شتێكه‌وه وه خوای گه‌وره ئه‌و كۆمه‌ڵه مه‌لائیكه دائه‌به‌زێنێته خواره‌وه له‌شه‌وی لیله القدردا بۆئه‌وه‌یه هه‌موومان بزانین ئه‌و مه‌لائیكه‌تانه تایبه‌تن به‌شه‌وی لیله القدر خۆ له‌جێگایه‌كی تر ڕۆژه له‌لای ئه‌و لیله القدر نیه تایبه‌ته به‌وجێگایه‌ی شه‌وی قه‌دره هه‌ندێك كه‌س گومانی ئه‌وه‌ده‌كات شه‌وی بیست و حه‌وت له‌جێگایه‌كی تر ڕۆژه یان له‌جێگایه‌كی تر شه‌وی بیست و هه‌شته هه‌ر هه‌مان گومانێكی ساده و ساكاره دوباره ئه‌بێته‌وه ئه‌و حساباته‌ی تۆ له‌مێشكی خۆتدا ئه‌یكه‌یته‌وه خوای گه‌وره به بیست و حه‌وت بۆتۆ حسابی ئه‌كات و بۆئه‌ویش به بیست و حه‌وت حسابی ئه‌كات چونكه له‌ساڵێكدا كه ڕه‌مه‌زانه دوعا له‌شه‌وێكیدا هه‌زار مانگه بیانویه‌كه بۆئه‌وه‌ی تۆ بگه‌یت به‌و ئامانجه مه‌به‌ستم له‌بیانو ئه‌وه‌یه خوای گه‌وره له‌بیانوه بۆئه‌وه‌ی له‌ئینسان خۆش بێت وه عوله‌مایان ئه‌فه‌رمون چونكه ئه‌گه‌ر بێت و سه‌یربكه‌ین خوای گه‌وره دائیمه‌ن هه‌وڵ ئه‌دات كه ئێمه چاكه‌كار بین بۆئه‌وه‌ی لێمان خۆش بێت ئه‌گه‌ر ئینسان حه‌فتا ساڵ بژین هه‌شتا بۆ نه‌وه‌د ساڵیش بژین ته‌مه‌نی زۆربه‌ی زۆری له‌خه‌ودا بوه چه‌نێكی له‌كار و كه‌سابه‌ت بوه چه‌نێكی له شتی ناپه‌سه‌ند بوه چه‌نێكی تری له‌ته‌والێت و حه‌مام بردوه‌ته‌سه‌ر ئه‌ی چه‌نێكت له عیباده‌ت بردوه‌ته سه‌ر هه‌موو ته‌مه‌نی ئینسان له‌وه‌ناچێ سێ بۆ چوار ساڵ ته‌مه‌نی له‌عیباده‌ت بڕوا ئه‌گه‌ر كۆ بكرێته‌وه ڕۆژێ لای خوای گه‌وره په‌نجا هه‌زار ساڵه تۆ حسابی بكه‌وه بۆئه‌و چه‌ند ڕۆژ چه‌ند ساڵه‌ی كه عیباده‌تت تێدا كردوه هه‌موی ده‌قه‌یه‌ك ناكات له‌چاو په‌نجا هه‌زار ساڵه‌كه‌ی خوای گه‌وره كه‌واته بۆیه خوای گه‌وره شه‌وێك ئه‌به‌خشێت به‌تۆ بۆئه‌وه‌ی بتبه‌خشێت نه‌ك تۆبێت به‌زه‌ربی تقسیم حسابی بكه‌یته‌وه ئێره شه‌وی بیست و حه‌وته له‌شوێنێكی تردا شه‌وی بیست و هه‌شته له‌هه‌موو جێگاكاندا تۆبه‌نێتێكی پاكه‌وه هه‌ڵسایت و شه‌وه‌كه‌ت زیندو كرده‌وه له‌پێناوی خوای گه‌وره شه‌ونوێژت كرد ئه‌وه خوای گه‌وره شه‌وه‌كه‌ت به لیله القدر حساب ئه‌كات جابالای تۆ بیست و حه‌وت بێت لای یه‌كێكی تر بیست و هه‌شت بێت شه‌وی تاك بێت یان شه‌وی جوت بێت گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ نێت و ئیخلاست هه‌بێ پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم ئه‌فه‌رموێت هه‌ركه‌سێك له‌سه‌ر جێگاشدا بمرێت به‌نێتی ئه‌وه بێت له‌پێناوی خوای گه‌وره شه‌هید ببێت خوای گه‌وره پله‌ی شه‌هیدی پێ ئه‌به‌خشێت كه‌واته نێتی تۆ ئیخلاسه نه‌ك ئه‌و زه‌رب و تقسیمی ئه‌و خه‌ڵكه مولحید و گوماناویانه هه‌موو ڕۆژو مانگه‌كان ڕۆژی خوای گه‌وره‌یه ئه‌وه كات نیه ئه‌ڕوا ئه‌وه ئێمه‌ین ئه‌ڕۆین كات و زه‌مه‌ن ناڕوا به‌ڵكو ئه‌وه ئێمه‌ین ئه‌ڕۆین هه‌موو شتێك له‌جێگای خۆی وه‌ستاوه ئه‌وه ئێمه‌ین ئه‌و تقدیر و حساباتانه‌مان كردوه ئه‌وه‌ش كه ئێمه ڕێكمان خستوه خوای گه‌وره ئه‌و بنه‌مایانه‌مان پێ ئه‌ڵێته‌وه خوای گه‌وره لێ‌خۆش بوه به‌رامبه‌ر به‌عه‌بده‌كانی خوای گه‌وره موحیته به‌هه‌موو شتێك كه قابزی كاته باستی زه‌مه‌نه سیفاتی خوای گه‌وره كامڵه متڵه‌قه له‌به‌رئه‌وه خوای گه‌وره ئاگای له‌هه‌مومانه .
به‌روار: 15/09/2019
بینین: 605
|