ئافره‌ت بۆچی بێ ئه‌قڵه‌و له‌په‌راسوی چه‌پی مرۆڤ دروست بوه؟
چرۆ کەلاری
وه‌ڵامی گومانه‌كان
زنجیره بیست
خه‌ڵكێك ئه‌ڵێن پێغه‌مبه‌ری خوا "صل الله علیه وسلم" له‌فه‌رموده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێت ئافره‌تان ناقس عه‌قڵن و ناقس دین حه‌دیسه‌كه سه‌حیحه له‌بوخاری هاتوه وه له‌زۆر جێگه‌ی تریشدا ڕیوایه‌ت كراوه ،لهڕاویه به‌ڕێزه‌كانه‌وه ،پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌فه‌رموێت ئافره‌تان ناقس دینن سه‌باره‌ت به ناقس دین شتێكی ئاسایه چونكه ئافره‌ت ئه‌كه‌وێته حاڵه‌تی ته‌بیعی مانگانه‌ی خۆیه‌وه سوڕی مانگانه‌ی خۆیه‌وه جسمی ئافره‌ت واهه‌ڵكه‌وتوه ماوه‌یه‌ك له‌نوێژو ڕۆژو عیبادهت دائه‌بڕێت ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه بڵێن ناقس دینه ،عه‌یبه‌شی تێدانیه به‌مانای عه‌یبه نه‌هاتوه به‌مانای ڕونكردنهوهی ئه‌حكامه كه ئافره‌تان له‌م ماوه دورئهكهونهوه له‌به‌ندایه‌تی و عیبادهت له‌به‌ر ئه‌و حاڵه‌ته فیزیكیهی تیایدا ئه‌ژین ئه‌و حاڵه‌ته بایلۆجیهی ئه‌وان تیایدان
حاڵه‌تی دوه‌میان بریتیه له‌وه‌ی ئافره‌تان ناقس عقڵن وه له‌په‌راسوی چه‌پی پیاویش دروست بونه له‌ڕاستیدا قسه‌كه ڕاسته له‌په‌راسوی چه‌پی ئێمه دروست بون چونكه دڵمانی تێدایه وه په‌راسوو یش شوێنێكه پارێزگاری له‌دڵ ئه‌كات هیچ عه‌یبه‌یه‌كی تێدانیه مانای ئه‌وه‌نیه هه‌رشتێك چه‌پ و ڕاست بو به‌مانای عه‌یبه نایات به‌ڵكو دڵ له‌لای چه‌پی ئینسان دایه ئه‌وه‌شی كه پاراستویه‌تی بریتیه لهپهراسوهكانی پاشان دڵیش شوێنی زیندوه بۆیه حه‌وا له‌وه دروست بوه وه‌ك وتمان حه‌وا له‌حی هاتوه واته زیندو سه‌باره‌ت به‌وه‌ش په‌راسوی چه‌پ بێت یان ڕاست به‌وه‌نیه هه‌رشتێك ڕاست و چه‌پ بێت ئیتر خراپ بێت زۆر شت هه‌یه ڕاسته كه‌چی خراپه به‌كه‌ڵك نایات وه زۆر شتیش هه‌یه چه‌په باشه بۆنمونه په‌راسو كه به‌چه‌پی هاتوه پارێزه‌ری دڵه ئه‌گه‌ر ڕاستی بكه‌یته‌وه ئه‌شكێ وه‌ئه‌گه‌ر بیشیچهمێنیتهوه هه‌ر ئه‌شكێ به‌مانای ئه‌وه‌ی وه‌كو خۆی سه‌یری بكه‌یت وبهتهوازن ڕای بگریت بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم لهحهدیسێكدا ئه‌فه‌رموێت به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان ریفق بالاقوارین وه‌كو شوشه وان خوای گه‌وره لهقورئاندا به‌گوڵ ناوی بردوه له‌سوره‌تی زهرا به‌زینه ی دونیا ناوی بردوه ئایا ئافره‌تان ناقس عقڵن له‌زمانی عربیدا هه‌ندێ وشه هه‌یه كه ئێستا گۆڕاون ئێستا مانهكهی ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت له‌كاتی خۆیدا عقڵ به‌مانای ئه‌م عه‌قڵه‌ی ئێستا نیه كه ئێستا به‌كارئه‌هێنرێت ئه‌گه‌ر به‌پیاوێك بوترایه پیاوێكی عاقڵ رجل حازم یانی پیاوێكی عاقڵ و تێگه‌یشتو خاوه‌ن عه‌قڵ عه‌قڵ ته‌نها بۆ ئافره‌ت به‌كار ده‌هات له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌قڵ به‌مانای هه‌ست و سۆز دێت خوای گه‌وره باسی ئافره‌تان ئه‌كات به‌عه‌قڵ ئه‌فه‌رموێ به‌مانای ئافره‌تانی بێ عه‌قڵ پیاوانی عاقڵ ئهخهڵهتهنێنن جائه‌گه‌ر ماناكه‌ی به‌مانای عه‌قڵ بێت چۆن ئافره‌تێك بێ عه‌قڵ بێت پیاوێكی خاوه‌ن خازم هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێت كهواتهحهدیسهكه به‌م شێوه‌نیه شیخ عوسیمین وه شێخی شعراوی وه شێخه‌كانی تریش زۆربه‌ی زۆری زانایان له‌سه‌ر ئهوڕایهن كه عه‌قڵ به‌مانای هه‌ست و سۆز دێت كه‌واته ئافره‌تان به‌هه‌ست و سۆزیان پیاوانی عاقڵ ئه‌خه‌ڵه‌تێنن ئه‌مه ڕاستیه‌كه‌یه وه‌كو چۆن كه‌لیمه‌ی حیجاب نه‌هاتوه به‌مانای جل باب هاتوه جا وشه‌كه گۆڕاوه وشه‌ی عه‌قڵیش له‌ئه‌ساسدا له‌زمانی عربیدا به‌مانای هه‌ست و سۆز دێت واته ئافره‌تانێك هه‌ست و سۆزیان پڕپڕه به‌هۆكاری هه‌ست و سۆز‌و جوانی و عاتیفه‌یان ئه‌توانن پیاوانی عاقڵیش هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن ئه‌مه ماناكه‌یه‌تی وه‌ئه‌مه‌ش ڕونكردنهوهی حاڵه‌تی نه‌فسی ئافره‌ته كه پڕه له عاتیفه‌و هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستی كه‌ئه‌مه‌ش وای لێ كردوه نوقسانی بكات وه هیچ عهیبهیهكیشی تێدا نیه زۆرجار خه‌ڵكێك له‌دڵ نه‌رمی خۆی وه له‌دڵ باشی خۆی خه‌ڵكێك ههڵیهخهڵهتێنێت ئه‌مه خۆی بۆخۆی باشه به‌ڵام هه‌ڵ خهڵهتاندنهكهی خراپه خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ری نازدار صل الله علیه وسلم ئه‌م حاڵه‌ته‌مان بۆڕون ده‌كه‌نه‌وه ئافره‌تان ناقس دینن به‌هۆی ئه‌و حاڵه‌ته‌وه تێی ده‌كه‌ون و ناقس عقڵن به‌هۆی هه‌ست و سۆزیانه‌وه كه‌زۆر زاڵه به‌سه‌ر عه‌قڵیانه‌وه عهقهڵ به‌مانای حازم بێت چونكه كه باسی عقڵ كراوه باسی حزم كراوه باسی عه‌قڵ و ژیری كراوه له‌زمانی عربیدا به‌مانای وشه‌ی حازم یان به‌مانای وشه‌ی لوب الاباب هاتوه عقڵیش له‌زمانی عربیدا به‌مانای نوهایه به‌ئه‌سڵ وه‌ك وتمان عه‌قڵ به‌كارهاتوه به‌مانای هه‌ست و سۆز هاتوه له‌و فه‌رموده‌یه وه‌له‌و بنه‌مایه .
بهروار: 15/09/2019
بینین: 676
|