بۆچی هەر لەسەرەتای هاتنی ئیسلامدا بەندە وکەنیزەك و سەبایا حەرام نەکراوە؟
ماکوان کەریم
 

لەڕۆژگاری وەك ئەمڕۆماندا کۆمەڵە کاسانێك بۆ تانە تەشەروڕەخنەگرتن لە ئیسلامی مەزن ، دێن ئەم باسە دەوروژێنن ، و خەڵکی عەوام ونەشارەزا بە بابەتە پێی هەڵدەخەڵەتێت ..!
جا - دێن و ئەم باسە وا نیشانی ئەوخەڵکە نەزانەی دەدەن کە ئیسلام داهێنەری ئەم دیاردەیە بووە..

هەروەها ئەوکارەی داعش کردی دەیکەنە بیانو بەڵگە بەسەر ئیسلامی مەزنەوە، بەڵام ئەگەر بچینەوە بە مێژوودا ٪۱٠٠ پێچەوانە دەبێتەوە ،لەبەرئەوەی تاکە دین و فیکر بووە ، جورئەتی ئەوەی کردووە بڵێت بەندە ئازاد بکەن ونابێت مرۆڤی ئازاد بکرێتە کۆیلە ..

بۆخۆی ئەم بابەتە یەکێکە لە خاڵە جەوهەری وبەهێزەکانی ئاینی ئیسلام ، دەبێت ببێتە بەڵگە بەدەستمانەوە ، نەك ـ بکرێتە بەڵگە بەسەرمانەوە ، لەبەر ئەوەی لەسەردەمێکدا ئەم دیاردەی بازرگانی کردنە بەمرۆڤەوە بەجۆرێك تەشەنەی سەندبوو بەرگرتن لێی کارێکی ئەستەم وگران بوو، هیچ کەسێك جورئەتی ئەوەی نەدەکرد باسێکی لەوجۆرەبکاتەوە ، یەکەم فیکرو ئایدۆلۆجیا جورئەتی ئەوەی کرد بڵێت بەندە ئازادکەن ،تەنها ئیسلام بوو، هیچ فیکر و ئاینێکی تر ئەوباسەی نەکردۆتەوە .
تەنانەت بە ئەورپای مرۆڤ دۆستیشتەوە، بەڵام زۆرێك لەوانەی ئەم ڕەخنە دەگرن ، یان ئەوەتا دەیانەوێت ئەوجوانییەی ئیسلام وونکەن وبیشارنەوە ، یان گویی خۆیان لەمێژوو خەولێخستوە بەشێوەیەك کە هەرنەیاننەویت بیبیستن ..

سەرەتا پێویستە ئەوە بزانین بەندە وکەنیزەك وسەبایا ئیسلام داهێنەری نەبووە ، بەڵکو ـ هەر لەپێش ئیسلامدا ئەم دیاردەی بازرگانی کردنە بەمرۆڤەوە بونی هەبووە ..
زۆرێك لە وڵاتەکانی (ئەسینا ، یۆنان ، مصر ..هتد. ) هەریەك لەمانە لەپێش ئیسلامدا، بازاڕی تایبەت بەخۆیان هەبووە بۆ فرۆشتنی مرۆڤ و کردناین بە کۆیلە .

ئەم دیاردەیە لەسەردەمی خۆیدا بووەتە دیاردەو باسێکی ئاسایی، بەجۆرێك هەرکەس بەندەو کەنیزەکی نەبووایە شتێکی سەیربوو..

چەند هۆکارێك هەبوون بۆ کردنی مرۆڤ بە کۆیلە ، بەنموونە ، هەروەك چۆن دەریا چەند رووبار و لقێك بووەتە هۆی دروست بوونی ، ئاواش ئەم دیاردەیە چەند لق و هۆکارێك بونەتە هۆی دروست بوونی ..
چۆن بۆ وشککردنی دەریایەك پێویستە لقەکانی بگریت ، ئاواش بۆ نەمانی بەندە و کەنیزەك دەبوو هێواش هێواش لق و هۆکرەکانی بنەبڕبکەیت ، نەك بەیەك جار بڕیاری نەمانی بدرێت کە شتێکی زۆر نا واقیعی بوو، ئیسلامیش ئاین واقیعی و قۆناغ بەندیە ، لەبەرئەوەی ئەگەر بەیەك جار بڕیاری نەمانی بدرایە زۆرێك لەوبەندانە دەکەوتنە ژێر هەڕەشەی برسێتییەوە و تەنانەت مردنیش دەبووە هۆکاری ئاژاوەو فیتنە لە ناوچەکە ..

زیاد لە ۲۸ جۆری کۆیلایەتی لەسەردەمی جاهیلیەتدا بونی هەبووە ، بەکورتی دەچینە سەر چەند خاڵێکی سەرەکی ، لێرەد باسێکی کورتی ئەوهۆکارانە دەکەین کەلەسەردەمی جاهیلیەتدا خەڵکی پێکراونەتە بەندە :-

-یەکێك لەهۆکارەکانی بوون بەبەندە ئەوەبووە کە دایك و باوکی بەندە بوبێتن ، ئەوا وەچەی بەندە هەر هەژماردی بەندەی بۆکراوە .

- یەکێکی تر لەهۆکارەکانی بوون بەبەندە لەسەردەمی جاهیلیەتدا (دزی) بووە ، لە کۆندا دەچون مرۆڤیان دەدزی ودەیانکردن بە کۆیلە ودواتر دەیان فرۆشتن .

- هەژاری:- کەسێك کە هەژار ودەست کورت بوایە هەڵدەستا بە فرۆشتنی خۆی ، تا لەڕێگەیەوە ببێتە ئیشکەری گەورەکەی ، گەورەکەی بەخێوی بکات.

- جەنگ:- واتە هەرکەسێك لەجەنگدا بگیرایە دەکرانە کۆیلە و ئافرەتانی کۆیلە (سەبایە ) بەجۆرێك مامەڵەی لەگەڵ دەکرا وەك خزمەتکار وتێرکەری ئارەزوو ی شەهوەتی ...
ئەو هۆکارانەی باسمان کرد مشتێك بوو لە خەروارێك ، واتە لەسەردەمی جاهیلیەتدا هۆکار زۆربوون بۆ بوون بە کۆیلە کە ژمارەیان دەگاتە زیاد لە ۲۸ جۆر ، بەڵام ئیسلام هات وردە وردە ئاسەواری نەهێشتن..

ئاماژەمان پێدا ئەگەر ئیسلام بیویستایە بەیەك جار ئەم دیاردەیە لەناوبەرێت ، دەبوە هۆی ئاژاوەو هەڕەشی برسێتی لە بەندە ئازادبووەکان..
نمونەی بەرچاو هەیە لەسەر ئەم باسە ، بۆنموونە لە ئەمریکادا کاتێك بڕیارێکی تەواو درا لەسەر نەمانی کۆیلە لەو وڵاتەدا لەلایەن" ئەبرەهەم لینکۆن" ، بووە هۆکارێك بۆ ئاژاوە و ٦ ملیۆن کەس لەناو چون !، بەهۆکاری چینایەتی (کۆیلە ڕەش پێست) و سپی پێست ..

چۆن دەریا بەهۆکاری چەند لق وجۆگەیەك دروست دەبێت، ئاواش بەندە وکەنیزەك بەهۆی چەند هۆکارێکەوە دروست دەبێت کەئاماژەمان پێداوە ، بۆیە ئەگەر ئەو دەریایە لق و جۆگەکانی بگیرێن لەئەنجامدا دەریاکە وشك دەکات ، بەهەمانشێوە ئیسلام هات دانە دانە ئەو لق وسەرچاوانە لەناو بەرێت کە دەبنە هۆی دروست بوونی بەندەو کەنیزەك ، هەتاوەکو- بەندەو کەنیزەك بەشێوەیەکی پلەبەندی کۆتای پێبهێنرێت هیچ زەرەدێکی بەدواوە نەبێت و نەبێتە هۆی ئاژاوەو فتنە لەناوچونی خەڵکی..

یەکەم هۆکار کە ئیسلام هەڵسا بەڕێگری کردن لێێ بریتیبوو لە ڕێگریکردن لە فرۆشتنی مرۆڤی ئازاد ، واتە بەهیچ جۆرێكنابێت مرۆڤی ئازاد بکرێتە کۆیلە خودای پەروەردگر دەفەرموێت (يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ )الحجرات[13]

ئه‌ی خه‌ڵکینه بێگومان ئێمه هه‌مووتانمان له‌نێرو مێیه‌ک دروستکردووه (که‌باوکه‌ئاده‌م و دایکه حه‌وایه‌) و کردوومانن به‌چه‌نده‌ها گه‌ل و تیره و هۆزی جۆربه‌جۆر، تا یه‌کتر بناسن و په‌یوه‌ندیتان خۆش بێت به‌یه‌که‌وه... به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا ئه‌و که‌سانه‌تان که‌زۆرتر له‌خواترسه‌و فه‌رمانبه‌رداری خوایه‌، بێگومان خوا زاناو ئاگایه به‌هه‌مووان.

ئەمەش خۆی لەخۆیدا بەربەستێکی بەهێزو ڕێگرییەکی گەورەبوو لەبەردەم ئەم دیاردەیە تا چیدی تەشەنە نەکات ، بەواتایەکی تر شادە ماری ئەم دیاردەیە کوژایەوە ، هەروەك چۆن دەریایەك لقە سەرەکیەکەی بگریت بەتێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی وشك بوونی دەریاکە..

ئیسلام بۆ خۆی واقعییە ، مامەڵە لەگەڵ دیاردەکان بە حیکمەتو زانایانە دەیکات چونکە لەلای ۆپەروەردگارەوە هاتوە، وەك مەی کە بەقۆناغ حەرام کرا .. هەر وەك زەواجی موتعە ..لە سەردەمی خەیبەردا حەرام کرا بە قۆناغ بەندی، هەوەك فەرز بوونی جیهاد بە قۆناغ بوو، هەروەها رۆژو زەکات گۆڕینی قیبلە .. ئیسلام زۆربەی زۆری ئەحکامەکانی کە قەدەغەکراوە بە پلەبەندیو قۆناگ بەندی بووە.

دوابەدوای ئەمە پرسیارێك دێتە پێشەوە ،ئایا هۆکاری چیبوو لەئیسلامدا مامەڵەی لەگەڵدا کرا ؟

لەوەڵامدا دەڵێین: بەڵێ لە ئیسلامدا مامەڵەی لەگەڵدا کراوە ،نەدەکرا ڕاستەوخۆ کۆتایی بەم دیاردەیە بهێندرێت کە چوبووە خوێی تاکەکانی ئەو سەردەمە ، دەبێت ئەوە بزانین مامەڵەکردن جیایە لە گەڵ باوەڕ بون بەشتێك ،ئیسلام هەڵسا بەچۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا تا ـ کاتی کۆتای هاتی دیاردەکە ، نەك ڕەواج دان بە کارەکە ، چونکە لەدەرەوە لە ووڵاتی (رۆم و ئەثینا و ئەوروپا، حەبەشەو میسر و ئەفریقا بەگشتی ) بەندە دەهاتە ناو موسڵمانایش ، بۆیە نەدەکرا ڕێگری لەم کارەبگیری بەیکجار لەدەسەڵاتو سنوری موسڵمانیشدا نەبوو ، بۆیە ئیسلام هەڵسا بەمامەڵەکردن لەگەڵیاندا، تا- کۆتای هاتنی دیاردەکە ، لەلایەك ئیشی کرد بۆ نەمانی دیاردەکە ، ولەلایەکیش ڕێنموێنی خەڵکی کرد چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت تا ـ کۆتاییان پێدێت...

دواتر پرسیارێك دێتە پێشەوە ، بۆچی ئیسلام ڕێگری لە بەندەو کەنیزەك نەکرد لە جەنگدا ؟

لەوەڵامدا دەڵێین : سەرەتا دەبێت ئەوەبزانین ئیسلام ناوی (سەبایە ی گۆڕی بۆ کەنیزەك (ملكەتولیەمین) ) سەبایە چییە ؟ وکەنیزەك چییە؟

سەبایە : لەجەنگد بگیرایە بەجۆرێك مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت وەك خزمەتکار وتێرکەری ئارەزوو ی جنسی ..

کەنیزەك (ملکەتولیەمین) : واتە خاوەندارێتی بەبونی سوێند ، واتە بونی عەقدێك بە سوێند ، هیچی کەمتر نییە لە عەقدی نیکاح (هاوسەرگیری) ، بەواتایەکی تر، چۆن پیاوێك بۆکردنی زەواج دێت عەقدێك دەکات لەگەڵ ئافرەتەکەدا، ئەم حاڵەتەش بە هەمانشێوەی هاسەرگیری دەبێت پیاوەکە عەقدێك بکات لەگەڵ کەنیزەکەکەدا، جا ئەم عەقدە زۆر لە عەقدی نیکاحەکە بەهێزترە و سوێند لەنێوانیاندا هەیە..

بەهۆی چەند هۆکارێکەوە ئەم جۆرەی بەندایەتی لەئیسلامدا لانەدرا تاماوەیك ، لە کۆندا وابوو لەکاتی جەنگەکاندا ئافرەت لەگەڵ لەشکردا دەڕۆیشت وهانی مێردو کەسو کاری خۆیان دەدا، پیاوەکەی وای نیشان ئەدات ترسی نیەو راناکات لەشەڕدا ، چونکە شەرفی خۆی لەگەڵذایە ، جا ئەگەر لەشەڕدا ئافرەتانی موسڵمان بگیرانایە مامەڵەی سەبایەیان لەگەڵ دەکرا(ڕونمان کردەوە جیاوازی سەبایە چییە لەگەڵ کەنیزەك ) ، بۆیەئیسلام ئەم جۆرەی وەك کارتێکی فشار لەسەر بەرامبەر هێشتەوە ، بەڵام چاکسازی و گۆڕانکاری تێدا کرد، وەك لە پێشدا باسمان کرد ( سەبایە ی گۆڕی بۆ ملكە یمین) ...
پێویستە ئەوە بزانین تەنها لەوکاتانە ئافرەت کراوە بە کەنیزەك ، ئەگەر هاتبێتە جەنگ لەگەڵ پیاوەکەیدا ،نەك ئەوانەی لە ماڵو حاڵی خۆیاندا دانیشتوون ، بەڵگەشمان مێژووە ، لەمەدینە هیچ جولەکەیەك نەکرانە کەنیزەك هەتا پەیمانیان نەشکاند ، لەکوردستان ئەم هەموو زەردەشتتە مانەوەو نەکرانە بەندە وکەنیزەك .. لە ئیسلامیشدا هەر ئافرەتیك نداڵێکی بوو لە خاوەنەکەی دەست بەجێ ئازاد دەبیت لە کەنزیەک ەدەردەچیت ئەو سەردەمانیش هۆکاری ڕێگری نەبوو لە دروستبوونی منداڵ و زوو منداڵ دروست دەبوو، ئەمەش هۆکاری ئافرەتەکان بوون کە ئازاد دەکران..

هۆکاری ئەوەی ئەم ئافرەتانە کراونەتە کەنیزەك لە جەنگدا ، حیکمەتی خۆی هەیە ، بە سروشتی ئەوەی ئەم ئافرەتانە مێردەکانیان دەمرد لەجەنگەکەدا کەس نەبوو بەخێویان بکات ، هەروەها وەك ئێستا دەزگا وڕێکخراو بونیان نەبووە هەتا ئەم ئافرەتانەی (کە کەسوکارو مێرد یان نەماوە) بەخێویان بکات ، بۆیە ئەگەر ئاوا بەڕەڵایان کردایە بەچەتە دەدران لەقەڵەم سوپای بەرانبەر بە چەتە دەناسرا ، بۆیە ئیسلام مافی ئەوانیشی لەبەر چاو گرتووە ، بەنەبوونی مێردیان بەخێویان دەکەن، هەرچەندە هاتبنە شەری ئەوانیش ، جا ئەم کەنیزاکانە بە ویست خۆیان بووە کە ببنە خێزانیان یا هەر بە خزمەتکار بمێننەوە ، و سەرپشك کراوە لەوباسەدا ، ئەگەر ببنە خێزانیان واتە ئەگەر جنسیان لەگەڵ بکەن بەویستی خۆیانە و پێویستە عەقد ی سوێند لەنێوانیاندا هەبێت وەكئاماژەمان پێداوە نیکاحەکە ناوی مەلەکەتول یەمنە، نەك وەكو ئەوەی دژە ئیسلام باسی دەکەن و داعش دەکەنە بیانوو ، بەڵکو ـ مافی تەواویان بۆ دانراوە لە ئیسلامدا .

لەکاتێکدا ئەگەر نەیویست ببێتە خێزانی ، ئەو کەنیزەکە بەزۆری لای خاوەنەکەی نامێنێتەوە ، خودای پەروەردگاردەفەرموێت (وَلْيَسْتَعْفِفِ الَّذِينَ لَا يَجِدُونَ نِكَاحًا حَتَّىٰ يُغْنِيَهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ۗ وَالَّذِينَ يَبْتَغُونَ الْكِتَابَ مِمَّا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ فَكَاتِبُوهُمْ إِنْ عَلِمْتُمْ فِيهِمْ خَيْرًا ۖ وَآتُوهُمْ مِنْ مَالِ اللَّهِ الَّذِي آتَاكُمْ ۚ وَلَا تُكْرِهُوا فَتَيَاتِكُمْ عَلَى الْبِغَاءِ إِنْ أَرَدْنَ تَحَصُّنًا لِتَبْتَغُوا عَرَضَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۚ وَمَنْ يُكْرِهْهُنَّ فَإِنَّ اللَّهَ مِنْ بَعْدِ إِكْرَاهِهِنَّ غَفُورٌ رَحِيمٌ) النور[33]، 
بەڵکو بە ئارەزو ویستی خۆیەتی دەتوانێت خۆی بکڕێتەوە ، جا ئەگەر پارەی نەبوو دەچێت داوا لەبەیتولمالی موسلمانان دەکات کە پارەی بۆدابین بکەن تە خۆی پێبکڕێتەوە ، ئەوەیە دادپەروەری ئیسلام لەبەیتولمالی موسلمنان بەندەیەك ئازادبکرێت کە لەجەنگی دژی موسلمانان دا گیرا ، جا با بڵێن ئیسلام کەنیزەکی داهێناوە ..

لە ئسلامدا زۆر ڕێز لەبەندە و کەنیزەك گیراوە،هیچ جیاوازیەکیان لەنێوان بەندەو کەسی ئازاد دا نەکردووە ، بەنموونە، بیلال یەکێك بوو لەصەحابیەکانی رسول الله ﷺ و بەهەمان شێوەی صەحابییەکانی تر مامەڵەی لەگەڵ دەکرا ، یەکیك لەنمونە جوانەکان بۆئەم باسە ، ڕوداوەکەی نێوان ابوزری غیفاری و بیلال : ڕۆژێك ابوزەر بەبیلال دەڵێت (ياابن السوداء) بیلال کە بەندەیەك بووە ئەو قسەی پێناخۆشدەبێت ، دواتردەچێت گلەیی خۆی دەباتە لای رسول الله ﷺ، کاتێك رسول الله ﷺ بەمەی زانی زۆر بێتاقەت بو کە بەجۆریك بەنێوچەوانییەوە دیا
به‌روار: 13/09/2019
بینین: 112
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت