نەخۆشیەکانی ئومەت زنجیرەی یازدە
ئارام محمد

دەردی ڕواڵەتگەری...
ئای بۆ عمری کوڕی خطاب ڕابەری قوتابخانەی مەقاسید و قوڵ بوونەوە، بە داخەوە بەشێک لە زانایان نەبوونە قوتابی ئەو قوتابخانەیە، لە جێی قوڵ بوونەوە لە دین و گرنگی دان بە مەقاسید، هەر گڕنەیان لە زاهیری دین دەگرت، ڕوح و گوتاری ئیسلامیان لە بیر خۆ بردەوە، ئەمەش وایکرد تەواوی جەماوەری مسوڵمان واز لە مەبەستی ئیسلام بهێنن، ئەی نابینن نوێژ بەو هەموو فەلسەفە قوڵەوە بۆتە چەند حەرەکاتێکی عیبادەت و زانایان چەندین موجەلدیان لەسەر چۆنیەتی دەستنوێژ و نیەت هێنان دەست دانان و قاچ دانان پەنجە جوڵاندن نوسیوە، وای لەو ڕۆژگارە وای لێهاتبوو لەسەر پەنجە جوڵاندنێکی تەحیات مسوڵمان مسوڵمانی دەبوغزاند، جا لە نوێژ گەڕێ بۆ نایەی سەرنجی ڕۆژوو بدەی، زۆرێک هەر خەریکی ڕۆژووی سک و گەدەن، فەلسەفەی حەجیش کە یەکسانی لێ دەچۆڕێ، بابای حاجی کە دەشهێتەوە هێشتا ناتوانێ ڕەگی نەژادپەرستی و کیبر لە خۆیدا هەڵبڕێ، فەلسەفەی زەکات و شەهادە و جەنگ و جیهادیش هەر بە مەردی ئەوانی دی چووە و لەبیرکراوە.... لە سیاسەتش هەروا، دەبینین زانا هەیە بە هۆی ڕواڵەتی فەرمودە دەڵێ:( ئەگەر سەرۆک ماڵت بەرێ و بە دارانت وەرگەڕێتە سەرت دەبێ وەکی مەڕی خۆ کوشمەڵە کەی)، تێنافکرێ بڵێ ئەو فەرمودەیە مەبەستی ئەوەیە لە جوغزی شەرع و یاسا ئەگەر لێتدا و ماڵت بەرێ دەبێ گوێڕایەڵ بی، ئیدی ئەوە بۆتە هۆیەک بۆ هاتنی چەندین دیکتاتۆری ملهوڕی ملپان.
لەسەردەمی عوسمانی بەهۆی سەیرکردنی ڕواڵەتی فەرمودەی (من تشبه بقوم فهو منهم)گرامافۆن و قوتابخانە و جلی سەربازی و دابڕانی تەندروستی و هتد حەرام کران، تەنانەت تاعونێکی گەورە لە ١٨٣٢ز بڵاوبۆوە لەسەر فەتوای سەقەت و قوڵ نەبوونەوە، لە ئێستاشدا لە ماجالی پۆشاکدا هێشتا ئەو دەردە ماوە، کابرا لە جیاتی بڵێ هەر شتێ مایەی پۆز لێدان و کیبر بێ حەرامە جا هەر لە ڕەقەمی مۆبایلەوە بگرە تا ڕەقەمی سەیارە و دیکۆڕی خانو ...هتد، دێت گڕنە لە دەلینگی پانتۆڵ دەگرێ، بابەکەم زەمانی پێغەمبەر دخ شۆڕی پۆشاک نیشانەی پۆز و کیبر کردن بوو، هەیهوو هەیهوو ئێستا کێ خۆ بە دەلینگە پانتۆڵی هەڵدەکێشێ، ئێستا شتی دیکە هەن مایەی پۆزو کیبرن و چەندین دەفتەر دۆلاریشیان پێ دەدرێ.....
لە خۆڕا نییە خوا دەفەرموێ (
أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَىٰ قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا)
خوا سەرڕاستان سەربخات
ئەوەش ڕاڤەی السطحية والظاهرية في الفهم الاسلام بدل العمق والتعمق...
به‌روار: 13/09/2019
بینین: 820
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت