لەخاچدانی مەسیح ، راستی یان ئەفسانەیەک
هامنۆ هەورامی
:


لێکۆڵینەوەیەکی 


بەراوردکاری لەڕوانگەی کتێبی پیرۆز (تەورات و کتێبە پێشینەکان و ئینجیل) و قورئانی پیرۆز لەسەر لەخاچدانی


مەسیح علیه صلاة وسلام :



۱.خاچ و جۆرەکانی :



خاچ كە لە زمانی عەرەبیدا دەبێتە (صلیب) وە لە ئینگلیزیدا دەبێتە (crucifixion) كە تایبەتە بە لەخاچدانی مەسیح، ئامێرێكە


پێكهاتووە لە دوو تەختەدار لەسەر شێوەی پیتی (T) ئینگلیزی كە تاوانباری پێوە دەبەسترایەوە بە مەبەستی نەفرەت یان بوون بە


پەند یاخود مەرگ.


لە (المنجد في اللغة والإعلام)دا هاتووە كە:


صلب، صلبًا، صلبه، جعله مصلوبًا: لەخاچیدا.


صلب المسیحي: عمل إشارة الصلیب بالید علی نفسي: نیشانەی بەدەستی لەسەر جەستەی كرد.


الصلیب: كل ما كان علی فعلین متقاطعین: هەموو شتێك لەشێوەی دوو خەتی یەكتربڕ.


هەروەها لە هەندێك فەرهەنگی دیكەدا بەمجۆرە شیكاری بۆ وشەكە كراوە:


صلب (مقایس اللغة):


الصاد واللام والیاء أصلان: أحدهما یدل علی الشدة والقوة، والآخر جنس من الودك. فالأول الصلیب، وهو الشيء الشدید وكذلك سمي


ظهرة صلبًا لقوته.


بەگشتی واتای سزای قورس و توند دەگەیەنێت


لەداردان لایەنە گشتییەكەیە لەخاچدان و لەسێدارەدانیش بەشێكن لە لەداردان، بەڵام مەرج نییە هەمیشە وەك ئەم (+) بێت، بەڵكو


دەشێت بەمشێوەیەش بێت (T).



ب. جۆر و شێوازی خاچ:


خودی كردارەكە بەرامبەر بە یاخیبووان و تاوانباران و ئاژاوەگێـڕان ئەنجامدراوە نەك ئەو كەسانەی دووربوون لە نەنگی، وە


هەڵواسینەكە چەندان جۆر بووە:


۱. هەندێكیان بەدارەوە دەبەسترانەوە و هەڵدەواسران هەتاوەكو بۆ خەڵك ببنە پەند و نەوێرن ئەو تاوانەی تاوانبار كردوویەتی


دووبارە بكەنەوە.


۲. هەندێكیان بەتایبەت لە سەردەمی ڕۆمانییەكان چوارمێخ بەدارەوە دەیانكوتان، بەڵام ماوەیەكی باش بەسەرییەوە ماونەتەوە


هەتاكو هێواش هێواش ڕۆحی دەرچووە و گیانی سپاردووە، ئەوانەی لاواز و بێ هێز و كەنەفت بوون نزیكی هەفتەیەك زیندوو


ماون، ئەوانەشی بەهێز و گەنج بووبن بۆ چەند هەفتەیەك ماونەتەوە ، پاشان کە دایاندەبەزاندن گورزێکیان لەسەری دەدا.


۳. هەندێكیش بەدارەوە هەڵواسراون و دواتر یان بەڕم یان بەتیر و بەسووكایەتییەوە كوژراون.


٤. هەندێكی دیكەش دوای مردن یاخود بە برینداری دەكران بەدارەوە.



٥. هەندێكی دیكەش دارێكیان لەژێرەوە دادەنان تاكو بەرە بەرە بچێتە ناو ئەندامانی ناوەوەی.


ئەم سزادانە ترسناك و تۆقێنەرە لەلای گەلانی وەكو ئاسووری و بابلی و گریكی و ڕۆمانی و هتد.... هەبووە و لەلای هەندێكیشیان


خاچ بووەتە سیمبولی خوداوەندەكانی وەك دایك و مانگ و ئینان و ئیشتار.


ج. وەسفی هەڵواسراو لە مەسیحییەتدا:



بەڵام مەسیحییەكان پێیان وەهایە خاچ بۆ قوربانیدان و مانادانەوەیە بەژیان؛ چونكە مەسیح لەخاچدرا.


ئەوەشی كە ئێمە جەختی لەسەر دەكەینەوە مەسیحییەتە نەك ڕوانگەكانی دیكەی.


بەڵام ئەوەی سەیرە ئـەم هەڵواسینە لە دەقەكانی مەسیحییەتیشدا بە بەدی باسی لێوەهاتووە، بۆ نموونە با سەردانی پەیمانی كۆن


بكەین دەچینە سەر دواوتار: بەشی ۲۱: بڕگەی۲۲ - ۲۳ دەڵێت:


۲۲ ئه‌گه‌ر كه‌سێك تاوانێكی له‌سه‌ر بوو كه‌ سزاكه‌ی مردنه‌، جا كه‌ كوژرا و له‌سه‌ر دار هه‌ڵتانواسی،


۲۳ شه‌و ته‌رمه‌كه‌ی له‌سه‌ر داره‌كه‌ مه‌هێڵنه‌وه‌، به‌ڵكو له‌ هه‌مان ڕۆژدا ده‌ینێژن، چونكه‌ هه‌ڵواسراو له‌سه‌ر دار


له‌لایه‌ن خوداوه‌ نه‌فره‌ت لێكراوه‌، جا خاكه‌كه‌تان گڵاو مه‌كه‌ن كه‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان به‌ میرات ده‌تانداتێ.


واتە هەڵواسراو نەفرەتلێكراوە!


لێرەدا دەپرسین ئەگەر مەسیح نەفرەتلێكراوە بەپێی دەقی كتێبەكەیان؛ چونكە هەڵواسراوە لەسەردار ئایا بەچ بەڵگەیەكی كتێبی


پیرۆز كەسی نەفرەتلێكراو دەتوانێت ببێتە هەڵگری تاوانی كەسانی تر؟


بێگومان لەهیچ جێیەك!


هەربۆیە پۆڵس لە پەیمانی نوێ: گەڵاتیا: بەشی ۳: بڕگەی ۱۳ دەڵێت:


مه‌سیح ئێمه‌ی له‌ نه‌فره‌تی شه‌ریعه‌ت كڕییه‌وه‌، به‌وه‌ی له‌ پێناوماندا بووه‌ نه‌فره‌ت؛ چونكه‌ نووسراوه‌: {هه‌ركه‌سێك


له‌سه‌ر دار هه‌ڵبواسرێت نه‌فره‌ت لێكراوه‌.}


كەواتە مادام بووەتە بریكاری نەفرەت بۆیە خودی مەسیح دەبێتە نەفرەتلێكراو؛ چونكە هەڵواسرا، ئەمەیە پێناسەی مەسیحییەكان بۆ


ئەم كردارە.


وە خودی پۆڵسیش بێجگە لەخۆیان بۆ كەسانی دیكەی بە گێلایەتی داوەتە قەڵەم، وەك چۆن لە یەكەمی كۆرنسیۆس: بەشی 1:


بڕگەی ۱۸ دەڵێت:


په‌یامی خاچ بۆ له‌ناوچووان گێلایه‌تییه‌، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی ڕزگاربووان هێزی خودایه‌.


كە ئەمەش جیاوازی تێخستنێكی زۆر هەڵەیە؛ چونكە دەبێت لە سزادا هەموو كەس وەك یەكدی ببن نەك بەمجۆرە جیاوازی


لێبكرێت!


د. ڕووداوەكە لە زاری ئینجیلەكانەوە:



مەسیحییەكان سوورن لەسەر ئەوەی مەسیح لەپێناو لێخۆشبوون لە گوناهی ئێمە خۆی كردە قوربانی، لە یەكەمی كۆرنسیۆس:


بەشی ۱٥ بڕگەی ۱ - ٤ دەڵێت:


۱ ئه‌ی خوشك و برایانم، ده‌مه‌وێ ئه‌و مزگێنییه‌تان بیربخه‌مه‌وه‌ كه‌ پێم ڕاگه‌یاندن، ئه‌وه‌ی وه‌رتانگرت و هه‌تا ئێستا


له‌سه‌ری چه‌سپاون.


۲ به‌هۆی ئه‌م مزگێنییه‌وه‌ ئێوه‌ ڕزگارتان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستتان به‌و په‌یامه‌وه‌ گرت كه‌ پێم ڕاگه‌یاندن. ئه‌گینا بێ سوود


باوه‌ڕتان هێناوه‌.



۳ ئه‌وه‌م پێدان كه‌ یه‌كه‌مین و گرنگترینه‌ و منیش وه‌رمگرتبوو: كه‌ مه‌سیح له‌ پێناوی گوناهه‌كانمان مرد به‌گوێره‌ی


نووسراوه‌ پیرۆزه‌كان،


٤ ئه‌و نێژرا و له‌ ڕۆژی سێیه‌م هه‌ستایه‌وه‌ به‌گوێره‌ی نووسراوه‌ پیرۆزه‌كان.


واتە بەبڕوای ئەوان مەسیح كە خودایە گەردوونی بەدیهێنا، پاشان مرۆڤایەتیشی بەدیهێنا پاشان خۆشی هاتە سەر زەوی تاكو خۆی


بكاتە قوربانی تاوانی ئێمە!


لەم پێناوەشدا ئازار و ناڕەحەتییەكی زۆری بینی، بۆیە پێویستە تاكو لە ڕاستی ڕووداوی كۆتایی مەسیح بگەین بگەڕێینەوە سەر


هەرچوار ئینجیلەكە بزانین بەسەرهاتەكە چۆنە؟


* بەگوێرەی مەتتا:


لە ئینجیلی مەتتا: بەشی ۲۷ دەڵێت:


۱ كاتێك ڕۆژبووه‌وه‌، هه‌موو كاهینانی باڵا و پیرانی گه‌ل ته‌گبیریان له‌ عیسا كرد تاكو بیكوژن.


۲ جا به‌ستیانه‌وه‌ و بردییان و دایانه‌ ده‌ست پیلاتۆسی فه‌رمانڕه‌وا.


۳ ئینجا یه‌هوزا، ئه‌وه‌ی به‌ گرتنی دا كه‌ بینی عیسا بڕیاری به‌سه‌ردا درا، په‌شیمان بووه‌وه‌، سی دراوه‌ زیوه‌كه‌ی بۆ


كاهینانی باڵا و پیران گه‌ڕانده‌وه‌ و


٤ گوتی: «گوناهم كرد كه‌ خوێنێكی بێتاوانم به‌ گرتن دا.» گوتیان: «به‌ ئێمه‌ چی؟ خۆت ده‌زانیت.»


٥ ئه‌ویش زیوه‌كانی له‌ په‌رستگادا فڕێدا و ڕۆیی، چوو خۆی هه‌ڵواسی.


٦ به‌ڵام كاهینانی باڵا دراوه‌ زیوه‌كانیان هه‌ڵگرته‌وه‌ و گوتیان: «دروست نییه‌ بیخه‌ینه‌ گه‌نجینه‌ی په‌رستگاوه‌، چونكه‌


نرخی خوێنه‌.»


۷ ئینجا ته‌گبیریان كرد و كێڵگه‌ی گۆزه‌كه‌ره‌كه‌یان بۆ گۆڕستانی بێگانان پێی كڕی.


۸ له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌و كێڵگه‌یه‌ تاكو ئه‌مڕۆش پێی ده‌گوترێ كێڵگه‌ی خوێن.

۹ ئه‌وسا ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ر یه‌رمیا گوتراوه‌، هاته‌ دی: {سی پارچه‌ زیوه‌كه‌یان برد، ئه‌م نرخه‌ له‌لایه‌ن


كوڕه‌كانی ئیسرائیل له‌سه‌ری خه‌مڵێنرا،


۱۰ ئینجا به‌ كێڵگه‌ی گۆزه‌كه‌ره‌كه‌یان دا، وه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی پێدام.}


۱۱ عیساش له‌به‌رده‌م فه‌رمانڕه‌وا ڕاوه‌ستا، فه‌رمانڕه‌وا لێی پرسی، گوتی: «ئایا تۆ پاشای جووله‌كه‌ی؟»


عیساش فه‌رمووی: «تۆ ده‌ڵێیت.»


۱۲ كاتێك كاهینانی باڵا و پیران سكاڵایان لێی ده‌كرد، هیچ وه‌ڵامی نه‌ده‌دایه‌وه‌.


۱۳ پیلاتۆس پێی گوت: «ئایا گوێت لێ نییه‌ چه‌ند شایه‌تیت له‌سه‌ر ده‌ده‌ن؟»


۱٤ به‌ڵام عیسا ته‌نانه‌ت به‌ وشه‌یه‌كیش وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌، فه‌رمانڕه‌واش زۆر سه‌رسام بوو.


۱٥ له‌ هه‌ر جه‌ژنێكدا فه‌رمانڕه‌وا كردبوویه‌ نه‌ریت به‌گوێره‌ی خواستی خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ندكراوێك ئازاد بكات.


۱٦ له‌و كاته‌دا گیراوێكی به‌ناوبانگیان هه‌بوو، ناوده‌بردرا باراباس.


۱۷ له‌به‌رئه‌وه‌ كاتێك كۆببوونه‌وه‌، پیلاتۆس لێی پرسین: «كێتان ده‌وێ بۆتانی به‌ربده‌م، باراباس یان عیسا، ئه‌وه‌ی پێی


ده‌گوترێ مه‌سیح؟»


۱۸ چونكه‌ زانی له‌به‌ر ئیره‌یی عیسایان به‌ گرتن دابوو.



۱۹ كاتێك له‌سه‌ر ته‌ختی دادگایی دانیشتبوو، ژنه‌كه‌ی هه‌واڵی بۆ نارد: «هیچ له‌و بێتاوانه‌ مه‌كه؛ چونكه‌ ئه‌مڕۆ له‌ خه‌وندا


له‌به‌ر ئه‌و زۆر ئازارم چێژتووه‌.»


۲۰ به‌ڵام كاهینانی باڵا و پیران خه‌ڵكه‌كه‌یان جۆشدا كه‌ داوای باراباس بكه‌ن و عیسا له‌ناوببه‌ن.

۲۱ فه‌رمانڕه‌وا وه‌ڵامی دانه‌وه‌: «له‌م دووانه‌ كامه‌تان ده‌وێ بۆتان ئازاد بكه‌م؟» گوتیان: «باراباس.»


۲۲ پیلاتۆس لێی پرسین: «ئه‌ی چی له‌ عیسا بكه‌م، ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ مه‌سیح؟»


هه‌موو گوتیان: «با له‌ خاچ بدرێت!»


۲۳ ئه‌ویش گوتی: «بۆ؟ چ خراپه‌یه‌كی كردووه‌؟»


به‌ڵام زیاتر هاواریان ده‌كرد: «با له‌ خاچ بدرێت!»


۲٤ پیلاتۆس بینی سوودی نییه‌ و خه‌ریكه‌ ئاژاوه‌ ڕووده‌دات، ئاوی هێنا و له‌به‌رده‌م خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌ستی شوشت و گوتی:


«له‌ خوێنی ئه‌مه‌ بێتاوانم! له‌ ئه‌ستۆی ئێوه‌یه‌!»


۲٥ گه‌ل هه‌موو وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: «با خوێنی له‌ ئه‌ستۆی ئێمه‌ و منداڵمان بێت!»


۲٦ ئه‌وسا باراباسی بۆ ئازاد كردن، به‌ڵام فه‌رمانی دا كه‌ عیسا بدرێته‌ به‌ر قامچی و پاشان له‌ خاچ بدرێت.


۲۷ سه‌ربازه‌كانی فه‌رمانڕه‌وا عیسایان بۆ كۆشكی فه‌رمانڕه‌وا برد و ته‌واوی سه‌ربازه‌كان له‌ ده‌وری كۆبوونه‌وه‌.


۲۸ ڕووتیان كرده‌وه‌ و كه‌وایه‌كی سووریان دایێ.


۲۹ هه‌روه‌ها تاجێكی دڕكیان هۆنییه‌وه‌ و له‌ سه‌ریان كرد، قامیشێكیان دایه‌ ده‌ستی ڕاستی، له‌به‌رده‌می چۆكیان دادا و


گاڵته‌یان پێ كرد و ده‌یانگوت: «سڵاو ئه‌ی پاشای جووله‌كه‌!»


۳۰ تفیان لێكرد، قامیشه‌كه‌یان برد و به‌ سه‌ریاندا كێشا.


۳۱ دوای ئه‌وه‌ی گاڵته‌یان پێكرد، كه‌واكه‌یان له‌به‌ر داكه‌ند و كراسه‌كه‌ی خۆیان له‌به‌ركرده‌وه‌، بردییان تاوه‌كو له‌ خاچی


بده‌ن.


۳۲ كاتێك ده‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ پیاوێكی كورێنییان بینی ناوی شیمۆن بوو، ناچاریان كرد خاچه‌كه‌ی ئه‌و هه‌ڵبگرێت.


۳۳ كه‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌و شوێنه‌ی پێی ده‌گوترا گولگۆسا، ناونراوه‌ شوێنی كاسه‌سه‌ر،


۳٤ شه‌رابی تێكه‌ڵ به‌ زراویان دایه‌ عیسا تاكو بیخواته‌وه‌، كه‌ تامی كرد نه‌یویست بیخواته‌وه‌.


۳٥ كه‌ له‌ خاچیان دا، به‌ تیروپشك كراسه‌كه‌یان دابه‌ش كرد.


۳٦ ئینجا له‌وێ دانیشتن و ئێشكیان بۆ گرت.


۳۷ له‌ژوور سه‌رییه‌وه‌ تاواننامه‌كه‌ی ئه‌ویان دانا كه‌ نووسرابوو: «ئه‌مه‌ عیسایه‌، پاشای جووله‌كه‌.»


۳۸ ئه‌وسا دوو دز له‌گه‌ڵی له‌ خاچ درابوون، یه‌كێك له‌لای ڕاستی و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش له‌لای چه‌پی.


۳۹ ئه‌وانه‌ی به‌وێدا تێده‌په‌ڕین، جنێویان پێی ده‌دا و سه‌ریان باده‌دا،


٤۰ ده‌یانگوت: «ئه‌ی ڕووخێنه‌ری په‌رستگا و بنیادنه‌ره‌وه‌ی له‌ سێ ڕۆژدا، خۆت ڕزگار بكه‌! ئه‌گه‌ر تۆ كوڕی خودای، له‌


خاچه‌كه‌ دابه‌زه‌!»


٤۱ به‌ هه‌مان شێوه‌ كاهینانی باڵا له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ته‌ورات و پیران گاڵته‌یان پێده‌كرد:


٤۲ «خه‌ڵكی دیكه‌ی ڕزگار كرد، به‌ڵام ناتوانێ خۆی ڕزگار بكات! پاشای ئیسرائیله‌! با ئێستا له‌ خاچه‌كه‌ دابه‌زێت، باوه‌ڕی


پێده‌هێنین.



٤۳ پشتی به‌ خودا به‌ست، با ئێستا ڕزگاری بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌می ده‌وێت، چونكه‌ گوتی: "من كوڕی خودام."»


٤٤ دزه‌كانیش كه‌ له‌گه‌ڵی له‌ خاچ درابوون گاڵته‌یان پێده‌كرد.


٤٥ له‌ كاتژمێر دوازده‌وه‌ هه‌تا سێ، تاریكایی به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه‌ بوو.


٤٦ نزیكه‌ی كاتژمێر سێ عیسا به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: «{ئێلی، ئێلی، له‌ما شه‌به‌قتانی؟}» واته‌: {خودای من، خودای


من، بۆ وازت لێ هێنام؟}


٤۷ هه‌ندێك له‌وانه‌ی له‌وێ ڕاوه‌ستابوون و گوێیان لێی بوو، گوتیان: «ئه‌وه‌ بانگی ئه‌لیاس ده‌كات!»


٤۸ ده‌ستبه‌جێ یه‌كێك له‌وان ڕایكرد و ئیسفه‌نجێكی هه‌ڵگرت، خستییه‌ ناو سركه‌وه‌ و كردی به‌سه‌ر قامیشێكه‌وه‌ و پێیدا


تاكو بیخواته‌وه‌،


٤۹ به‌ڵام ئه‌وانی دیكه‌ گوتیان: «لێگه‌ڕێ، با بزانین ئه‌لیاس دێت ڕزگاری بكات.»


٥۰ عیساش به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرده‌وه‌ و گیانی سپارد.


٥۱ له‌و كاته‌دا په‌رده‌ی په‌رستگاش له‌ سه‌ره‌وه‌ هه‌تا خواره‌وه‌ شه‌قبوو و بوو به‌ دوو پارچه‌. زه‌وی له‌رزی و به‌رد


درزیان برد و


٥۲ گۆڕه‌كان كرانه‌وه‌، زۆرێك له‌ لاشه‌ی گه‌لی پیرۆزی خودا كه‌ مردبوون هه‌ستانه‌وه‌.


٥۳ دوای هه‌ستانه‌وه‌ی عیسا له‌ گۆڕه‌كان هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ و چوونه‌ ناو شاری پیرۆز، بۆ زۆر كه‌سیش ده‌ركه‌وتن.


٥٤ سه‌رپه‌له‌كه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و چاودێری عیسایان ده‌كرد، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ و ئه‌و شتانه‌یان بینی كه‌ ڕوویدا،


زۆر ترسان و گوتیان: «به‌ڕاستی ئه‌مه‌ كوڕی خودا بوو!»


٥٥ زۆر ژن له‌وێ بوون، له‌ دووره‌وه‌ ته‌ماشایان ده‌كرد، ئه‌وانه‌ی له‌ جه‌لیله‌وه‌ دوای عیسا كه‌وتبوون و خزمه‌تیان


ده‌كرد،


٥٦ مریه‌می مه‌جده‌لی و مریه‌می دایكی یاقوب و یوسف، له‌گه‌ڵ دایكی كوڕه‌كانی زه‌بدی له‌نێویان بوون.


٥۷ ده‌مه‌و ئێواره‌ پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی خه‌ڵكی ڕامه‌ هات، ناوی یوسف بوو، ئه‌و خۆی قوتابی عیسا بوو.


٥۸ چوو بۆ لای پیلاتۆس و داوای ته‌رمه‌كه‌ی عیسای لێكرد، ئینجا پیلاتۆس فه‌رمانی دا بیدرێتێ.


٥۹ یوسفیش ته‌رمه‌كه‌ی برد و به‌ كه‌تانی پاك پێچای و


٦۰ له‌و گۆڕه‌ نوێیه‌ی خۆی ناشتی كه‌ له‌ به‌رد هه‌ڵكه‌نرا بوو، ئینجا به‌ردێكی گه‌وره‌ی گلۆر كرده‌وه‌ سه‌ر ده‌رگای


گۆڕه‌كه‌ و ڕۆیشت.


٦۱ مریه‌می مه‌جده‌لی و مریه‌مه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌وێ بوون، به‌رامبه‌ر گۆڕه‌كه‌ دانیشتبوون.


٦۲ بۆ به‌یانی كه‌ دوای ڕۆژی خۆ ئاماده‌كردنه‌، كاهینانی باڵا و فه‌ریسییه‌كان له‌لای پیلاتۆس كۆبوونه‌وه‌،


٦۳ گوتیان: «گه‌وره‌م، هاته‌وه‌ بیرمان ئه‌و چه‌واشه‌كاره‌ كاتێك زیندوو بوو گوتی: "دوای سێ ڕۆژ هه‌ڵده‌ستمه‌وه‌."


٦٤ جا فه‌رمان بده‌ هه‌تا ڕۆژی سێیه‌م گۆڕه‌كه‌ی پاس بكرێت، نه‌وه‌ك قوتابییه‌كانی بێن و بیدزن، ئه‌وسا به‌ گه‌ل بڵێن


له‌نێوان مردووان هه‌ستاوه‌ته‌وه‌. جا چه‌واشه‌ی دوایی له‌وه‌ی یه‌كه‌م خراپتر ده‌بێت.»


٦٥ پیلاتۆسیش گوتی: «پاسه‌وانتان هه‌یه‌، بڕۆن چۆنتان پێ باشه‌ وا پاسی بكه‌ن.»


٦٦ ئه‌وانیش چوون گۆڕه‌كه‌یان پاس كرد، مۆریان له‌ به‌رده‌كه‌ دا و پاسه‌وانیان دانا.



* بەگوێرەی مەرقۆس:


لە ئینجیلی مەرقۆس: بەشی ۱٥ دەڵێت:


۱ هه‌ر به‌یانی زوو، كاهینانی باڵا و پیران و مامۆستایانی ته‌ورات و هه‌موو سه‌نهه‌درین ڕاوێژیان كرد. عیسایان قۆڵبه‌ست


كرد و بردییان، دایانه‌ ده‌ست پیلاتۆس.


۲ پیلاتۆس لێی پرسی: «تۆ پاشای جووله‌كه‌ی؟» عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «تۆ ده‌ڵێیت.»


۳ كاهینانی باڵا سكاڵای زۆریان لێ ده‌كرد.


٤ پیلاتۆس لێی پرسییه‌وه‌: «ئایا هیچ وه‌ڵام ناده‌یته‌وه‌؟ بزانه‌ چه‌ند سكاڵات لێده‌كه‌ن.»


٥ به‌ڵام عیسا هیچ وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌، تاكو ئه‌وه‌ی پیلاتۆس سه‌رسام بوو.


٦ له‌ هه‌ر جه‌ژنێكدا فه‌رمانڕه‌وا به‌گوێره‌ی داواكاری خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ندكراوێكی ئازاد ده‌كرد.


۷ پیاوێك به‌ ناوی باراباس له‌گه‌ڵ یاخیبووان گیرابوو، له‌ ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ كوشتاریان كردبوو.


۸ ئینجا خه‌ڵكه‌كه‌ هاتن و داوایان كرد ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ ده‌یكرد بۆیان بكات.


۹ پیلاتۆسیش لێی پرسین: «ده‌تانه‌وێ پاشای جووله‌كه‌تان بۆ ئازاد بكه‌م؟»


۱۰ چونكه‌ زانی كاهینانی باڵا له‌به‌ر ئیره‌یی عیسایان به‌ گرتن دابوو.


۱۱ به‌ڵام كاهینانی باڵا خه‌ڵكه‌كه‌یان جۆشدا كه‌ باراباسیان بۆ ئازاد بكات.


۱۲ پیلاتۆس دیسان لێی پرسین: «ئه‌ی باشه‌ حه‌ز ده‌كه‌ن چی له‌وه‌ بكه‌م كه‌ پێی ده‌ڵێن، "پاشای جووله‌كه‌"؟»


۱۳ هاواریان كرد: «له‌ خاچی بده‌!»


۱٤ پیلاتۆس لێی پرسین: «باشه‌ چ خراپه‌یه‌كی كردووه‌؟» به‌ڵام ئه‌وان زیاتر هاواریان كرد: «له‌ خاچی بده‌!»


۱٥ پیلاتۆسیش ده‌یویست خه‌ڵكه‌كه‌ ڕازی بكات، له‌به‌رئه‌وه‌‌ باراباسی بۆ ئازاد كردن، به‌ڵام فه‌رمانی دا كه‌ عیسا بدرێته‌


به‌ر قامچی و پاشان له‌ خاچ بدرێت.


۱٦ سه‌ربازه‌كان عیسایان برده‌ كۆشكه‌كه‌، كۆشكی فه‌رمانڕه‌وا و هه‌موو تیپه‌كه‌یان كۆكرده‌وه‌.


۱۷ كه‌وایه‌كی ئه‌رخه‌وانییان له‌به‌ركرد، تاجێكیان له‌ دڕك هۆنییه‌وه‌ و له‌سه‌ریان نا.


۱۸ ده‌ستیان به‌ سڵاو لێكردنی كرد، ده‌یانگوت: «سڵاو، ئه‌ی پاشای جووله‌كه‌!»


۱۹ به‌ قامیش له‌سه‌ریان ده‌دا و تفیان لێی ده‌كرد، چۆكیان داده‌دا و له‌به‌رده‌می كڕنۆشیان ده‌برد.


۲۰ كاتێك گاڵته‌یان پێ كرد، كراسه‌ ئه‌رخه‌وانییه‌كه‌یان له‌به‌ردا داكه‌ند و جلی خۆیان له‌به‌ركرده‌وه‌ و بۆ له‌خاچدان


بردییانه‌ ده‌ره‌وه‌.


۲۱ ڕێبوارێك له‌ كێڵگه‌ ده‌هاته‌وه‌، ناوی شیمۆنی كورێنی بوو، باوكی ئه‌سكه‌نده‌ر و ڕوفوس، ناچاریان كرد خاچه‌كه‌ی ئه‌و


هه‌ڵبگرێت.


۲۲ ئینجا عیسایان برده‌ شوێنی گولگۆسا، واته‌ «شوێنی كاسه‌سه‌ر».


۲۳ شه‌رابی تێكه‌ڵكراو به‌ موڕیان بۆی ڕاگرت، به‌ڵام نه‌یخوارده‌وه‌.


۲٤ له‌ خاچیان دا و كراسه‌كه‌یان دابه‌ش كرد، تیروپشكیان له‌سه‌ر كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن هه‌ریه‌كه‌یان چی به‌رده‌كه‌وێت.


۲٥ كاتێك له‌ خاچیان دا كاتژمێر نۆ بوو،



۲٦ ناونیشانی تاوانه‌كه‌شی نووسرابوو: پاشای جووله‌كه‌.


۲۷ دوو دزیشیان له‌گه‌ڵی له‌ خاچ دا، یه‌كێك له‌لای ڕاستی و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش له‌لای چه‌پی.


۲۸ نووسراوه‌ پیرۆزه‌كه‌ هاته‌ دی كه‌ ده‌ڵێت: {له‌ ڕیزی تاوانباران دانرا.}


۲۹ ئه‌وانه‌ی به‌وێدا تێده‌په‌ڕین، جنێویان پێی ده‌دا و سه‌ریان باده‌دا، ده‌یانگوت: «ها! ئه‌ی ڕووخێنه‌ری په‌رستگا و


بنیادنه‌ره‌وه‌ی به‌ سێ ڕۆژ،


۳۰ خۆت ڕزگار بكه‌ و له‌ خاچه‌كه‌ دابه‌زه‌.»


۳۱ به‌ هه‌مان شێوه‌ كاهینانی باڵا و مامۆستایانی ته‌ورات گاڵته‌یان ده‌كرد و به‌ یه‌كتریان ده‌گوت: «خه‌ڵكی دیكه‌ی ڕزگار


كرد، به‌ڵام ناتوانێ خۆی ڕزگار بكات!


۳۲ با ئێستا مه‌سیحی پاشای ئیسرائیل له‌ خاچه‌كه‌ دابه‌زێت، تاكو ببینین و باوه‌ڕ بهێنین.» ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌گه‌ڵی له‌ خاچ


ده‌دران قسه‌یان پێ ده‌گوت.


۳۳ بووه‌ كاتژمێر دوازده‌، هه‌تا كاتژمێر سێ تاریكایی به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه‌ بوو.


۳٤ له‌ كاتژمێر سێ، عیسا به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: «{ئێلی، ئێلی، له‌ما شه‌به‌قتانی؟}» واته‌، {خودای من، خودای من،


بۆ وازت لێ هێنام؟}


۳٥ هه‌ندێك له‌ ئاماده‌بووان گوێیان لێبوو، گوتیان: «ئه‌وه‌ بانگی ئه‌لیاس ده‌كات.»


۳٦ یه‌كێك ڕایكرد و ئیسفه‌نجێكی له‌ سركه‌ هه‌ڵكێشا و به‌سه‌ر قامیشێكه‌وه‌ دایێ، گوتی: «لێگه‌ڕێن، با بزانین ئه‌لیاس دێت


دایبگرێت!»


۳۷ عیساش به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد و گیانی سپارد.


۳۸ په‌رده‌ی په‌رستگاش له‌ سه‌ره‌وه‌ هه‌تا خواره‌وه‌ شه‌قبوو و بووه‌ دوو پارچه‌.


۳۹ ئه‌و سه‌رپه‌له‌ی به‌رامبه‌ر عیسا ڕاوه‌ستابوو، گوێی له‌ هاواری بوو و بینی چۆن گیانی سپارد، گوتی: «به‌ڕاستی ئه‌م


مرۆڤه‌ كوڕی خودا بوو!»


٤۰ چه‌ند ژنێك له‌ دووره‌وه‌ ته‌ماشایان ده‌كرد، له‌نێوانیاندا مریه‌می مه‌جده‌لی و مریه‌می دایكی یاقوبی بچووك و یوسی و


سالومه‌ ده‌بینران.


٤۱ ئه‌مانه‌ له‌ جه‌لیله‌وه‌ دوای عیسا كه‌وتبوون و خزمه‌تیان ده‌كرد، زۆری دیكه‌ش له‌گه‌ڵی هاتبوونه‌ ئۆرشه‌لیم.


٤۲ ئێواره‌ داهات، ڕۆژی خۆ ئاماده‌كردن بوو، واته‌ ڕۆژی پێش شه‌ممه‌،


٤۳ یوسفی خه‌ڵكی ڕامه‌ ئه‌ندامێكی به‌رزی ئه‌نجومه‌ن بوو، ئه‌ویش چاوه‌ڕێی شانشینی خودای ده‌كرد، وێرای و چوو بۆ لای


پیلاتۆس و داوای ته‌رمه‌كه‌ی عیسای كرد.


٤٤ پیلاتۆس سه‌رسام بوو ئاوا به‌ زوویی عیسا مردووه‌، سه‌رپه‌له‌كه‌ی بانگكرد و لێی پرسی ئاخۆ ده‌مێكه‌ مردووه‌.


٤٥ كاتێك له‌ سه‌رپه‌له‌كه‌وه‌ زانی، ته‌رمه‌كه‌ی دایه‌ یوسف.


٤٦ ئه‌ویش كه‌تانی كڕی، دایگرت و به‌ كه‌تان كفنی كرد، له‌ گۆڕێكدا ناشتی كه‌ له‌ به‌رد هه‌ڵكه‌نرا بوو. ئینجا به‌ردێكی گلۆر


كرده‌وه‌ سه‌ر ده‌رگای گۆڕه‌كه‌.


٤۷ مریه‌می مه‌جده‌لی و مریه‌می دایكی یاقوب، بینییان له‌كوێ نێژرا.



* بەگوێرەی لۆق

بەشی 23 دەڵێت:

۱ ئینجا هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ هه‌ستان و عیسایان برده‌ لای پیلاتۆس.

۲ ده‌ستیان به‌ سكاڵا لێكردنی كرد، ده‌یانگوت:.«بینیمان ئه‌مه‌ گه‌له‌كه‌مان چه‌واشه‌ ده‌كات، هه‌روه‌ها هانی خه‌ڵكه‌كه‌

ده‌دات كه‌ سه‌رانه‌ به‌ قه‌یسه‌ر نه‌ده‌ن و خۆی به‌ مه‌سیحی پاشا ناوده‌بات.

۳ پیلاتۆس لێی پرسی: «تۆ پاشای جووله‌كه‌ی؟» وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «تۆ خۆت وا ده‌ڵێیت.»

٤ پیلاتۆسیش به‌ كاهینانی باڵا و خه‌ڵكه‌كه‌ی گوت: «هیچ تاوانێك له‌م پیاوه‌ نابینم.»

٥ به‌ڵام پێیان داگرت و گوتیان: «گه‌ل ده‌وروژێنێت، له‌ هه‌موو یه‌هودیا خه‌ڵك فێرده‌كات، ده‌ستپێك له‌ جه‌لیله‌وه‌ هه‌تا

ئێره‌.»

٦ كاتێك پیلاتۆس ئه‌مه‌ی بیست، پرسیاری كرد ئاخۆ پیاوه‌كه‌ جه‌لیلییه‌.

۷ كه‌ زانی عیسا سه‌ر به‌و ناوچه‌یه‌ كه‌ هێرۆدس حوكمڕانی ده‌كرد، ناردی بۆ لای هێرۆدس، كه‌ له‌و ڕۆژانه‌دا ئه‌ویش له‌

ئۆرشه‌لیم بوو.

۸ كاتێك هێرۆدس عیسای بینی، زۆر دڵخۆش بوو، چونكه‌ ده‌مێك بوو ده‌یویست بیبینێت له‌به‌رئه‌وه‌‌ی زۆر شتی له‌باره‌یه‌وه‌

بیستبوو و به‌و هیوایه‌ بوو كه‌ یه‌كێك له‌ په‌رجووه‌كانی ببینێت.

۹ جۆره‌ها پرسیاری لێكرد، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌.

۰ كاهینانی باڵا و مامۆستایانی ته‌وراتیش ڕاوه‌ستان و به‌ توندی سكاڵایان لێی ده‌كرد.

۱۱ هێرۆدس و سه‌ربازه‌كانی سووكایه‌تی و گاڵته‌یان پێی ده‌كرد. كه‌وایه‌كی بریسكه‌داریان له‌به‌ری كرد و ناردیانه‌وه‌ بۆ

لای پیلاتۆس.

۱۲ پیلاتۆس و هێرۆدس پێشتر دوژمنی یه‌كتری بوون، به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كتری بوونه‌ دۆست.

۱۳ پیلاتۆس كاهینانی باڵا و پێشه‌وایان و گه‌لی بانگكرد و

۱٤ پێی گوتن: «ئه‌م پیاوه‌تان هێنایه‌ لام وه‌ك یه‌كێك خه‌ڵك بۆ یاخیبوون هانبدات. ئه‌وه‌تا منیش له‌به‌رده‌متان لێم كۆڵییه‌وه‌

و هیچ تاوانێكم له‌م پیاوه‌دا نه‌بینی له‌وه‌ی سكاڵای لێده‌كه‌ن.

۱٥ نه‌ هێرۆدسیش، چونكه‌ بۆ لای ئێمه‌ی ناردووه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ك ده‌بینن، هیچ شتێكی وای نه‌كردووه‌ كه‌ شایانی سزای

مردن بێت.

۱٦ له‌به‌رئه‌وه‌‌ ته‌مبێی ده‌كه‌م و ئازادی ده‌كه‌م.»

۱۷ ناچار بوو له‌ هه‌موو جه‌ژنێكدا كه‌سێكیان بۆ ئازاد بكات.

۱۸ به‌ڵام تێكڕا هاواریان كرد، «ئه‌مه‌ ببه‌! باراباسمان بۆ ئازاد بكه‌!»

۱۹ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ڕاپه‌ڕینێك كه‌ له‌ شاردا ڕوویدا بوو و له‌به‌ر كوشتن فڕێدرابووه‌ به‌ندیخانه‌وه‌.

۲۰ پیلاتۆس دیسان بانگی كردن، ده‌یویست عیسا ئازاد بكات.

۲۱ به‌ڵام هاواریان ده‌كرد: «له‌ خاچی بده‌! له‌ خاچی بده‌!»

۲۲ بۆ جاری سێیه‌م پێی گوتن: «بۆ؟ ئه‌مه‌ چ خراپه‌یه‌كی كردووه‌؟ تاوانێكی تێدا نابینم كه‌ سزایه‌كه‌ی مردن بێت.

له‌به‌رئه‌وه‌‌ ته‌مبێی ده‌كه‌م و ئازادی ده‌كه‌م.»

۲۳ به‌ڵام ئه‌وان پێداگرییان كرد و به‌ ده‌نگی به‌رز داوایان ده‌كرد له‌ خاچ بدرێت، جا به‌مه‌ قسه‌كه‌یان سه‌ركه‌وت.

۲٤ پیلاتۆسیش بڕیاری دا داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكرێت.


۲٥ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ڕاپه‌ڕین و كوشتن فڕێدرابووه‌ زیندانه‌وه‌ ئازادی كرد، ئه‌وه‌ی داوایان كرد، عیساشی دایه‌ ده‌ست

خواستی ئه‌وان.

۲٦ كاتێك بردییان، شیمۆنی كورێنییان گرت كه‌ له‌ كێڵگه‌ ده‌هاته‌وه‌، خاچه‌كه‌یان خسته‌ سه‌ر شانی تاكو به‌دوای عیساوه‌

هه‌ڵیبگرێت. ۲۷ خه‌ڵكێكی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر زۆر دوای كه‌وتبوون، هه‌روه‌ها چه‌ند ژنێك شینیان ده‌كرد و ده‌گریانrlm28 عیسا

ئاوڕی لێ دانه‌وه‌، فه‌رمووی: «كچانی ئۆرشه‌لیم بۆ من مه‌گریێن، بۆ خۆتان و منداڵه‌كانتان بگریێن.۲۹ ئه‌وه‌تا ڕۆژانێك

دێت، تێیدا ده‌ڵێن، خۆزگه‌ ده‌خوازرێت به‌ نه‌زۆك و به‌و سكانه‌ی منداڵیان نه‌بووه‌ و به‌و مه‌مكانه‌ی شیریان نه‌داوه‌30

ئه‌و كاته‌ «{به‌ چیاكان ده‌ڵێن، "به‌سه‌رماندا بڕووخێن!"

به‌ گرده‌كانیش ده‌ڵێن، "دامانپۆشن!amp;quot;}31 چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م شتانه‌ به‌ داری سه‌وز بكه‌ن، ئه‌ی كه‌ وشك بێت، چی

ده‌بێت؟»

۳۲ دوو تاوانباری دیكه‌شیان هێنا تاكو له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بكوژرێن.۳۳ كاتێك گه‌یشتنه‌ ئه‌و شوێنه‌ی به‌ كاسه‌سه‌ر ناوده‌بردرا،

له‌وێ له‌گه‌ڵ تاوانباره‌كان له‌ خاچیان دا، یه‌كێك له‌لای ڕاستی و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش له‌لای چه‌پی. ۳٤ عیساش فه‌رمووی:

«باوكه‌، لێیان خۆشبه‌، چونكه‌ نازانن چی ده‌كه‌ن.» ئینجا به‌ تیروپشك كراسه‌كه‌یان دابه‌ش كرد.

۳٥ خه‌ڵكه‌كه‌ ڕاوه‌ستابوون سه‌یریان ده‌كرد، ڕابه‌ره‌كان گاڵته‌یان پێ ده‌كرد و ده‌یانگوت: «خه‌ڵكی دیكه‌ی ڕزگار كرد،

ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ مه‌سیحی خودایه‌، هه‌ڵبژێردراوی خودایه‌، با خۆی ڕزگار بكات!»

۳٦ سه‌ربازانیش ده‌هاتنه‌ لای گاڵته‌یان پێ ده‌كرد، سركه‌یان پێده‌دا، ۳۷ ده‌یانگوت: «ئه‌گه‌ر تۆ پاشای جووله‌كه‌یت، خۆت

ڕزگار بكه‌!» 38 ته‌خته‌یه‌كیش له‌ژوور سه‌رییه‌وه‌ داكوترابوو كه‌ له‌سه‌ری نووسرابوو، «ئه‌مه‌ پاشای جووله‌كه‌یه‌.»

۳۹ یه‌كێك له‌ تاوانباره‌ هه‌ڵواسراوه‌كان، كفری له‌ دژی ده‌كرد و ده‌یگوت: «ئایا تۆ مه‌سیح نیت؟ ده‌ی خۆت و ئێمه‌ش
ڕزگار بكه& zwnj;.» 40 به‌ڵام ئه‌وی دیكه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و سه‌رزه‌نشتی كرد: «له‌ خودا ناترسی، كه‌ تۆش هه‌مان سزاو

به‌سه‌ردا دراوه‌؟ ٤۱ سزای ئێمه‌ دادپه‌روه‌رانه‌یه‌، له‌ جیاتی كرداره‌كانمان وه‌ریده‌گرین، به‌ڵام ئه‌مه‌ هیچ هه‌ڵه‌ی

نه‌كردووه‌.» 42 ئینجا گوتی: «عیسا منت له‌یاد بێت كاتێك وه‌ك پاشا دێیته‌ ناو شانشینه‌كه‌ته‌وه‌.»43 پێی فه‌رموو:

«ڕاستیت پێ ده‌ڵێم: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ من له‌ به‌هه‌شتدا ده‌بیت.»

٤٤ نزیكی كاتژمێر دوازده، هه‌تا كاتژمێر سێ تاریكی باڵی به‌سه‌ر هه‌موو زه‌ویدا كێشا، ٤٥ چونكه‌ ڕۆژ تاریك بوو. په‌رده‌ی

په‌رستگاش شه‌قبوو و بووه‌ دوو پارچه‌.

٤٦ عیسا به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: «باوكه‌، ڕۆحی خۆم به‌ ده‌ستی تۆ ده‌سپێرم.» ئه‌مه‌ی فه‌رموو و گیانی سپارد.

٤۷ سه‌رپه‌له‌كه‌ ئه‌م شتانه‌ی بینی كه‌ ڕوویدا، ستایشی خودای كرد، گوتی: «به‌ڕاستی ئه‌م پیاوه‌ بێتاوان بوو.»

٤۸ هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی بۆ ئه‌م دیمه‌نه‌ كۆببوونه‌وه‌، كاتێك ئه‌وه‌یان بینی كه‌ ڕوویدا، به‌ سنگكوتانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕانه‌وه‌.

٤۹ به‌ڵام هه‌موو ناسیاوه‌كانی و ئه‌و ژنانه‌ی له‌ جه‌لیله‌وه‌ دوای كه‌وتبوون، له‌ دوور ڕاوه‌ستابوون و ته‌ماشای ئه‌م

شتانه‌یان ده‌كرد.

٥۰ ئه‌وه‌ بوو ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن ناوی یوسف بوو، كابرایه‌كی چاك و ڕاستودروست بوو،

٥۱ له‌ ئه‌نجومه‌ن و كرداره‌كه‌یان ڕازی نه‌بوو. خه‌ڵكی ڕامه‌ بوو كه‌ شارێكی یه‌هودیایه‌، چاوه‌ڕوانی شانشینی خودا بوو.

٥۲ ئه‌م چووه‌ لای پیلاتۆس و داوای ته‌رمه‌كه‌ی عیسای كرد.

٥۳ دایگرت و به‌ كه‌تان پێچایه‌وه‌، له‌ گۆڕێكی له‌ به‌رد هه‌ڵكه‌نراو داینا كه‌ هه‌رگیز كه‌سی تێدا دانه‌نرابوو.

٥٤ ئه‌و ڕۆژه‌ خۆ ئاماده‌كردن بوو، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌.

٥٥ ئه‌و ژنانه‌ی له‌ جه‌لیله‌وه‌ له‌گه‌ڵ عیسا هاتبوون، دوای یوسف كه‌وتن، گۆڕه‌كه‌ و ته‌رمه‌كه‌یان بینی چۆن دانرا.

٥٦ ئینجا گه‌ڕانه‌وه‌ و بۆنوبه‌رامیان ئاماده‌ كرد، به‌ڵام له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌كه‌ پشوویان دا.


* بەگوێرەی یوحەننا:

ئینجیلی یوحەننا: بەشی ۱۹ دەڵێت:

۱ ئیتر پیلاتۆس عیسای برد و دایه‌ به‌ر قامچی.

۲ سه‌ربازه‌كان تاجێكیان له‌ دڕك چنی و خستیانه‌ سه‌ر سه‌ری و كه‌وایه‌كی ئه‌رخه‌وانییان له‌به‌ركرد.

۳ لێی ده‌چوونه‌ پێشه‌وه‌، ده‌یانگوت: «سڵاو، ئه‌ی پاشای جووله‌كه‌!» و زلله‌یان لێی ده‌دا.

٤ دیسان پیلاتۆس هاته‌ ده‌ره‌وه‌ و پێی گوتن: «بۆتانی ده‌هێنمه‌ ده‌ره‌وه‌ تاكو بزانن هیچ خراپه‌یه‌كی تێدا نابینم!»

٥ عیسا به‌ تاجی دڕكاوی و جلی ئه‌رخه‌وانییه‌وه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌، پیلاتۆس پێی گوتن: «ئه‌وه‌ پیاوه‌كه‌یه‌!»

٦ كاتێك كاهینانی باڵا و پاسه‌وانان بینییان، هاواریان كرد: «له‌ خاچی بده‌! له‌ خاچی بده‌!» پیلاتۆس وه‌ڵامی دانه‌وه‌: «ئێوه‌

بیبه‌ن و له‌ خاچی بده‌ن، چونكه‌ خراپه‌ی تێدا نابینم.»

۷ ڕابه‌رانی جووله‌كه‌ وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: «ته‌وراتمان هه‌یه‌. به‌گوێره‌ی ته‌ورات ده‌بێت بمرێت، چونكه‌ خۆی كردووه‌ته‌

كوڕی خودا.»

۸ كاتێك پیلاتۆس گوێی له‌م قسه‌یه‌ بوو زیاتر ترسا.

۹ گه‌ڕایه‌وه‌ ناو كۆشكه‌كه‌ و به‌ عیسای گوت: «خه‌ڵكی كوێی؟» به‌ڵام عیسا هیچ وه‌ڵامێكی نه‌دایه‌وه‌.

۱۰ پیلاتۆس پێی گوت: «قسه‌م بۆ ناكه‌یت؟ ئایا نازانیت ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه‌ كه‌ ئازادت بكه‌م یان له‌ خاچت بده‌م؟»

۱۱ عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «هیچ ده‌سه‌ڵاتێكت به‌سه‌ر منه‌وه‌ نییه‌، مه‌گه‌ر له‌ سه‌ره‌وه‌ پێت نه‌درابێت. له‌به‌رئه‌وه‌‌

ئه‌وه‌ی منی داوه‌ته‌ ده‌ست تۆ گوناهه‌كه‌ی گه‌وره‌تره‌.»

۱۲ ئیتر پیلاتۆس هه‌وڵی ده‌دا ئازادی بكات، به‌ڵام ڕابه‌رانی جووله‌كه‌ هاواریان ده‌كرد: «ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ئازاد بكه‌یت، دۆستی

قه‌یسه‌ر نیت. هه‌ركه‌سێك خۆی بكاته‌ پاشا، له‌ دژی قه‌یسه‌ر ده‌دوێت.»

۱۳ كاتێك پیلاتۆس گوێی له‌م قسانه‌ بوو، عیسای برده‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌سه‌ر كورسی دادوه‌ری دانیشت، له‌ شوێنێك پێی

ده‌گوترێ به‌ردڕێژكراو، به‌ عیبریش گه‌باسا.

۱٤ ڕۆژی ئاماده‌كاری جه‌ژنی په‌سخه‌ بوو، نزیكه‌ی كاتژمێر دوازده بوو، به‌ جووله‌كه‌كانی گوت: «ئه‌وه‌تا پاشاكه‌تان.»

۱٥ ئه‌وانیش هاواریان كرد: «بیبه‌! بیبه‌! له‌ خاچی بده‌!» پیلاتۆس لێی پرسین: «پاشاكه‌تان له‌ خاچ بده‌م؟» كاهینانی باڵا

وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: «جگه‌ له‌ قه‌یسه‌ر پاشامان نییه‌.»

۱٦ ئیتر پیلاتۆس دایه‌ ده‌ستیان تاكو له‌ خاچ بدرێت. ئه‌وانیش عیسایان برد.

۱۷ عیساش خاچه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵگرت و چوو به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ پێی ده‌گوترێ شوێنی كاسه‌سه‌ر، به‌ عیبریش پێی

ده‌گوترێ گولگۆسا.

۱۸ له‌وێ له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه‌ له‌ خاچیان دا، هه‌ریه‌كه‌ له‌ لایه‌كییه‌وه‌، عیساش له‌ناوه‌ڕاستیان.

۱۹ پیلاتۆسیش له‌سه‌ر ته‌خته‌یه‌ك نووسی: «عیسای ناسیره‌یی، پاشای جووله‌كه‌.» له‌سه‌ر خاچه‌كه‌ دایكوتا.

۲۰ جووله‌كه‌یه‌كی زۆر نووسراوه‌كه‌یان خوێنده‌وه‌ كه‌ به‌ عیبری و لاتینی و یۆنانی نووسرابوو؛ چونكه‌ ئه‌و شوێنه‌ی

عیسای تێدا له‌ خاچ درابوو له‌ شاره‌وه‌ نزیك بوو.

۲۱ كاهینانی باڵای جووله‌كه‌ به‌ پیلاتۆسیان گوت: «مه‌نووسه‌: پاشای جووله‌كه‌، به‌ڵام بنووسه‌: "خۆی گوتی من پاشای

جووله‌كه‌م."»

۲۲ پیلاتۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «ئه‌وه‌ی نووسیومه‌، نووسیومه‌.»


۲۳ كاتێك سه‌ربازه‌كان عیسایان له‌ خاچ دا، جله‌كانیان برد و كردیانه‌ چوار پارچه‌، بۆ هه‌ر سه‌ربازێك پارچه‌یه‌ك.

كراسه‌كه‌شیان برد، كراسه‌كه‌ بێ دروومان بوو، له‌سه‌رڕا یه‌ك پارچه‌ چنرابوو.

۲٤ له‌به‌رئه‌وه‌ به‌ یه‌كتریان گوت: «با نه‌یدڕێنین. با تیروپشكی له‌سه‌ر بكه‌ین بزانین بۆ كێ ده‌بێت.»

ئه‌مه‌ش ڕوویدا تاكو نووسراوه‌ پیرۆزه‌كه‌ بێته‌ دی كه‌ فه‌رموویه‌تی:

{جلوبه‌رگه‌كه‌ی منیان له‌نێو خۆیان به‌شكرد و تیروپشكیان له‌سه‌ر كراسه‌كه‌م كرد.} جا سه‌ربازه‌كان ئه‌مه‌یان كرد.

۲٥ له‌لای خاچه‌كه‌ی عیسا، دایكی و پووری و مریه‌می ژنی كلۆپا و مریه‌می مه‌جده‌لی ڕاوه‌ستابوون.

۲٦ كاتێك عیسا دایكی بینی و ئه‌و قوتابییه‌ش كه‌ خۆشی ده‌ویست له‌لای ڕاوه‌ستاوه‌، به‌ دایكی فه‌رموو: «ژنه‌كه‌، ئه‌وه‌تا

كوڕی تۆ.»

۲۷ به‌ قوتابییه‌كه‌شی فه‌رموو: «ئه‌وه‌تا دایكی تۆ.» ئیتر له‌و كاته‌وه‌ قوتابییه‌كه‌ بردییه‌وه‌ ماڵی خۆی.

۲۸ پاشان، له‌به‌رئه‌وه‌‌ی عیسا زانی كه‌ هه‌موو شتێك ته‌واو بووه‌، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی نووسراوه‌ پیرۆزه‌كه‌ بێته‌ دی،

فه‌رمووی: «تینوومه‌.»

۲۹ گۆزه‌یه‌كی پڕ له‌ سركه‌ دانرابوو، ئیسفه‌نجێكی پڕ له‌ سركه‌یان خسته‌ سه‌ر لقه‌ زوفایه‌ك و به‌رزیان كرده‌وه‌ بۆ

ده‌می.

۳۰ كاتێك عیسا تامی سركه‌كه‌ی كرد، فه‌رمووی: «ته‌واو بوو.» له‌دوای ئه‌وه‌ سه‌ری دانه‌واند و گیانی سپارد.

۳۱ پاشان ڕابه‌رانی جووله‌كه‌ داوایان له‌ پیلاتۆس كرد قاچی له‌خاچدراوان بشكێنرێن و ته‌رمه‌كانیان هه‌ڵبگیردرێن، چونكه‌

ڕۆژی ئاماده‌كاری بوو، ئه‌و شه‌ممه‌یه‌ ڕۆژێكی گه‌وره‌ بوو، تاكو ته‌رمه‌كان له‌ شه‌ممه‌دا له‌سه‌ر خاچ نه‌مێنن.

۳۲ ئینجا سه‌ربازه‌كان هاتن و هه‌ردوو قاچی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م و ئه‌وی دیكه‌یان شكاند كه‌ له‌گه‌ڵ عیسادا له‌ خاچ درابوون.

۳۳ به‌ڵام كاتێك هاتنه‌ لای عیسا بینییان وا مردووه‌، قاچییان نه‌شكاند.

۳٤ به‌ڵام یه‌كێك له‌ سه‌ربازه‌كان ڕمێكی له‌ كه‌له‌كه‌ی دا، ده‌ستبه‌جێ خوێن و ئاو ده‌رچوو.

۳٥ ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌مه‌ی بینی شایه‌تی دا، شایه‌تییه‌كه‌شی ڕاسته‌. خۆی ده‌زانێت كه‌ ڕاست ده‌ڵێت، تاكو ئێوه‌ باوه‌ڕ بهێنن.

۳٦ ئه‌مه‌ ڕوویدا تاكو نووسراوه‌ پیرۆزه‌كه‌ بێته‌ دی: {هیچ ئێسكێكی ئه‌و ناشكێنرێت!}

۳۷ هه‌روه‌ها نووسراوێكی پیرۆزی دیكه‌ش ده‌فه‌رموێ: {ته‌ماشای ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕمیان لێداوه‌.}

۳۸ پاش ئه‌وه‌ یوسفی خه‌ڵكی ڕامه‌ كه‌ له‌ ترسی ڕابه‌رانی جووله‌كه‌ به‌ نهێنی قوتابی عیسا بوو، داوای له‌ پیلاتۆس كرد

تاكو ته‌رمی عیسا ببات، پیلاتۆسیش ڕێی دا. ئه‌ویش هات و ته‌رمه‌كه‌ی برد.

۳۹ نیقۆدیمۆسیش هات، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار به‌ شه‌و هاته‌ لای عیسا. له‌گه‌ڵ خۆی نزیكه‌ی سی لیتر موڕی تێكه‌ڵاو به‌

ئه‌لوای هێنا.

٤۰ جا ته‌رمه‌كه‌ی عیسایان برد و به‌ كه‌تان له‌گه‌ڵ بۆن پێچایانه‌وه‌، وه‌ك نه‌ریتی جووله‌كه‌یه‌ له‌ كفن كردن.

٤۱ له‌و شوێنه‌ی عیسای تێدا له‌ خاچ درا باخچه‌یه‌كی لێبوو، له‌ باخچه‌كه‌شدا گۆڕێكی نوێی لێبوو كه‌سی تێدا نه‌نێژرابوو.

٤۲ له‌به‌ر ڕۆژی ئاماده‌كاری جووله‌كه‌كان عیسایان له‌وێ دانا، چونكه‌ گۆڕه‌كه‌ نزیك بوو.

هـ. وردبوونەوە لە ڕاستییەكان:


لەوانەیە ئەگەر تەنـها بە شێوەیەكی ئاسایی لەم دەقانە بڕوانین نەتوانین بێجگە لەو قاڵبەی كە بەبەریدا كراوە زیاتر بزانین و لەو

سنورە دەربچین، بەڵام ئەگەر دەقەكان بدەینە بەر نەشتەری ماریفەت دەتوانین چەندان زانیاری دانسقەمان بۆ دەربكەوێت،

هاوڕێمان بن:

۱. مەسیح ئەگەر خۆی خوای لاهووتی بووبێت و لە ناسووتیدا بەرجەستەبووبێت ، واتە خۆی بەدیهێنەری گەردوونە، زانایە بە

پەنهان و غەیب و ڕابردوو و داهاتوو، ئیدی بۆچی ئێمەی دروستكرد تاكو ببێتە قوربانی بۆ ئێمە!

دەیتوانی هەر ئێمە دروست نەكات و نە خۆشی ئەم ئازەرە بچێژێت و نە ئێمەش بخاتە بارودۆخێكی وەهاوە.

۲. مەسیحییەكان وەك لە نووسینەكانی سەرەوەدا ڕادیارە پێیانوایە كە مەسیح لەسەر خاچەكە مردووە، بەڵام ئەمە پێچەوانەی كتێبی

خۆیانە كە خوا نابێت بمرێت!

ئەمەش لە هەردوو پەیماندا ڕوون و دیارە، بۆ نموونە لە پەیمانی كۆن: دواوتار: بەشی ۳۲: بڕگەی ۳۹ - ٤۰ دەڵێت:

۳۹ «ئێستا ببینن، من، من ئه‌وم، هیچ خودایه‌كی دیكه‌ نییه‌ له‌ پاڵم. من ده‌مرێنم و ده‌ژیێنم، بریندار ده‌كه‌م و من چاك

ده‌كه‌مه‌وه‌، كه‌س نییه‌ كه‌سێك له‌ ده‌ستی من ده‌رباز بكات.

٤۰ من ده‌ستم بۆ ئاسمان به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌ و سوێند ده‌خۆم: به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌تاهه‌تایه‌ من زیندووم.

هەروەها لە پەیمانی نوێش: لە یەكەمی تیمۆساوس: بەشی ٦: بڕگەی ۱٦ دەڵێت:

ته‌نها ئه‌و نه‌مره‌، له‌ ڕووناكی نیشته‌جێیه‌ و كه‌س لێی نزیك نابێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌یبینیوه‌ و ناتوانێ بیبینێت، بۆ

ئه‌وه‌ ڕێز و توانای هه‌تاهه‌تایی! ئامین.

كەواتە ئەگەر خوا بەپێی كتێبی خۆیان نابێت بمرێت ئیتر چۆن مەسیح لەسەر خاچەكە مرد؟!

۳. كتێبی پیرۆز ئەو گەواهییەمان بۆ دەدات كە هیچ كەسێك بەتاوانی كەسی دیكە سزا نادرێت و گوناهبار ناكرێت، وەك چۆن لە

دووەمی پوختەی مێژوو: بەشی ۲٥: بڕگەی ٤ دەڵێت:

٤ به‌ڵام كوڕه‌كانی ئه‌وانی نه‌كوشت، به‌ڵكو به‌و شێوه‌یه‌ی كرد كه‌ له‌ په‌ڕتووكی ته‌وراتی مووسادا نووسراوه‌، كه‌ یه‌زدان

فه‌رمانی داوه‌ و فه‌رموویه‌تی: «باوك له‌ جیاتی كوڕ ناكوژرێت و كوڕ له‌ جیاتی باوك ناكوژرێت، هه‌ر یه‌كێك له‌سه‌ر گوناهی

خۆی ده‌كوژرێت.»

ئەگەر كەس لەبری كەس سزانەدرێت ئیدی بۆچی دەبێت ببێتە قوربانی لەبری ئێمە؟

٥. خودی مەسیح بەپێی نووسینەكانی ئینجیل لەبەر تاوانی ئێمە هەڵنەواسراوە، بەڵكو لەبەرئەوەی گوتویەتی پاشای جووە!

وەك چۆن لەكاتێكدا لەبەردەم پیلاتۆسی فەرمانڕەوادا بوو لە ئینجیلی مەتتا: بەشی ۲۷: بڕگەی ۱۱ - ۱۲ دەڵێت:

۱۱ عیساش له‌به‌رده‌م فه‌رمانڕه‌وا ڕاوه‌ستا، فه‌رمانڕه‌وا لێی پرسی، گوتی: «ئایا تۆ پاشای جووله‌كه‌ی؟» عیساش

فه‌رمووی: «تۆ ده‌ڵێیت.»

۱۲ كاتێك كاهینانی باڵا و پیران سكاڵایان لێی ده‌كرد، هیچ وه‌ڵامی نه‌ده‌دایه‌وه‌.

هەروەها لەسەر خاچەكەش تاوانەكەی نووسراوە!

ئەویش لەهەمان بەش لەبڕگەی (۳۷)دایە كە دەڵێت:

له‌ژوور سه‌رییه‌وه‌ تاواننامه‌كه‌ی ئه‌ویان دانا كه‌ نووسرابوو: «ئه‌مه‌ عیسایه‌، پاشای جووله‌كه‌.»

كە ئەمەش بۆنی یاخیبوونی لە ئیمپڕاتۆر لێكراوە!

وە ئەگەر ئەو لەپێناو ڕابەرایەتی یەهوددا بكوژرێت بۆچی گەلانی دیكە شوێنكەوتەو شینگێڕی ببن؟


٦. مەسیحییەكان دوو پێشبینی گرنگ دەدەنە پاڵ مەسیح كەباس لەم لەخاچدانە دەكەن كەپێشتر و لە پەیمانی كۆندا لەلایەن دوو

كەسایەتی بەناوبانگ دەربڕدراوە، ئەوانیش یەكەم سفری ئیشایایە، دووەمیش زەبوورەكانی داود، با سەرنجێكی هەردووكی بدەین

بزانین ئایا ئەم پێشبینیانە بۆ مەسیحن؟


أ. زەبوورەكان:

ئەوەی لە ‌زەبوورەكاندایە بەشی (۲۲)ـە و ئەمەش ئەو دەقانەیە دەكرێتە پێوەر بۆ پێشبینییەكە:

۱ خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟ وا دووری لە ڕزگاركردنم، لەبیستنی ناڵەم؟

۲ ئەی خودای من، به‌ڕۆژ لێت دەپاڕێمەوه‌، وەڵامم نادەیتاوه‌، به‌شەویش ئارامیم نییه.

۳ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، تۆ خودای پیرۆزیت، له‌نێو ستایشی ئیسرائیل دانیشتوویت.

٤ باوباپیرانمان پشتیان به‌ تۆ بەست، پشتیان به‌ تۆ بەست و تۆش ڕزگارت كردن.

٥ هاواریان بۆ تۆ هێنا و تۆش دەربازت كردن، پشتیان به‌ تۆ بەست و شەرمەزار نەبوون.

٦ بەڵام من سەگم نەك مرۆڤ، مایەی ڕیسوایی ئادەمیزاد و سووكایەتی خەڵك.

۷ هەموو ئەوانەی دەمبینن گاڵتەم پێ دەكەن، توانجم لێ دەگرن و به‌بزەوه‌ سەر بادەدەن و دەڵێن:

۸ پشتی به‌یەزدان بەست، با یەزدان ڕزگاری بكات. با فریای بكەوێت، ئەگەر یەزدان پێی دڵخۆشه‌؟

۹ بەڵام تۆ لەناو سكی دایكم دەرتهێنام، كاتێك لەبەر مەمكی دایكم بووم، دڵنیات كردم.

۱۰ من له‌ كاتی له‌دایكبوونمه‌وه‌ به‌ تۆ سپێردراوم، له‌ سكی دایكمه‌وه‌ تۆ خودای منی. ئەڵێ تۆ خودای منی! ئەبێ خۆی چی

بێت؟!

۱۱ لێم دوور مەبه‌، چونكه‌ تەنگانه‌ نزیك بووەتەوه‌ و كەس نییه‌ یارمەتیم بدات.

كاتێك لەم دەقانە ورد دەبینەوە كە وەك پێشبینی بەگوێرەی ئەوان بۆ مەسیح دەگەڕێتەوە، چەند تێبینییەكی زۆر گرنگمان بۆ

دەردەكەوێت كە خۆی لەمانە دەبینێتەوە:

➣ دێڕی خودای من خودای من بۆ وازت لێهێنام واتە (ئێلی ئێلی لەما شەبەقتەنی) ئەو دێڕەیە كە بەگوێرەی باوەڕدارانی مەسیحی

ئەو دوا وشەیەیە كە مەسیح لەسەر خاچەكە دەریدەبڕێت، لەگەڵ وشەكانی دواتری بۆمان دەردەكەوێت كە هاوار بۆ خوایەكی

باڵادەست بێت ئەگەر ئەو پێشبینییە بۆ مەسیح بێت كەواتە ئەو بەندەیی خۆی بۆ خوای گەورە و باڵا (باوك) نیشاندەدات ئیتر چۆن

مەسیح خوایە؟!

➣ لێرەدا مەسیح وەك موریدێكی سەرمەستی شێخەكەی دەبینین، بەڵام ئەم بەرامبەر بە پەروەرێنەكەی ئایا خودایەك لە خودایەكی

دیكە دەپاڕێتەوە!

➣ دێڕی دواتر خودای باوك پیرۆز دەكات نەك خۆی خوا بێت، ئەكرێت خوایەك خودایەكی دیكە پیرۆز بكات!

➣ ئەگەر مەسیح خوایە خوا چۆن دەبێت باوك باپیران و كەسوكاری هەبێت!

➣ لە دێڕی شەشدا خۆی دەكات بە سەگ لەڕووی زەلیلی و بێدەسەڵاتییەوە بەرامبەر بەخودا، لەوانەیە هەندێك سەگ وەك

سووكایەتی ببینن، بەڵام شتێكی ئاشكرایە لەڕوانگەی ئایینە ئاسمانییەكان و خەڵكانی عاریف و خوداناسەوە هەموو بوونەوەر و

گیانلەبەرەكان دروستكراوی خوایەكی تاك و تەنیان، كەواتە ناوهێنانیان شتێكی زۆر ئاساییە و بڤە نییە، سەبارەت بە (سەگ)یش

ئەی مەگەر لەگەڵ (هاوڕێیانی ئەشكەوت ـ أصحاب الكهف)دا ئامادەیی نییە و وەك یەكێك لەوان لە قورئانی پیرۆزدا ناوی

نەهێنـراوە؟؟.

وەك فەرموویەتی:


{سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِۖ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ} (سورەتی كەهف ـ ئایەتی

۲۱).

وە خودی ئەم وشەیەش لە بابەتە عیرفانییەكاندا خەسڵەتە مەعنەوییەكەیەتی وەك (وەفا و ئێشكگرتن) بۆ خاوەنەكەی (٤٦)،

كەواتە ئەمەش مەسیح وەك بەندەیەكی دڵسۆز و بەوەفا نیشاندەدات نەك وەك خوایەك!

بەڵام لە دەقە ڕەسەنەكاندا وشەكە بە كرم هاتووە كە كرمیش وەك دیارە زیندەوەرێكی بچوكترە لەچاو زیدەوەرەكانی دیكە ئەمیش

بەهەمانجۆر خاكیبوون و خۆبەكەمزانین دەریدەخات نەك باڵایی.

➣ لە هەردوو بڕگەی حەوت و هەشت دەگەینە ئەو ئەنجامەی كە مەسیح وەك بەندەیەكی بێچارە و پەراوێزخراو و بەگازندە

باسلێوەكراو بووە.

➣ لە بڕگەی نۆدا دەگەینە ئەو ئەنجامەی كە مەسیح مرۆڤێك بووە وەك هەموو مرۆڤەكانی دیكە، لە ئافرەتێكەوە بووە و پێویستی

بە سۆز و یارمەتی و پەروەردەكردن و خواردنپێدان هەبووە. بێگومان ئەمەش دوورە لە سروشتی خواوە!

➣ دەقی دە بەتەواوی پەردە لەسەر پەیوەندی نێوان بەدیهێنراو و بەدیهێنەر هەڵدەماڵێت.

➣ بڕگەی یازدەش دەرخەری لاوازی و بێدەسەڵاتییە كە بەبێ خوا هیچ نییە و پێویستی پێیەتی.

ئایا مەسیح علیه صلاة وسلام لەسەر خاچ کوژرا ؟


لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکاری لەڕوانگەی کتێبی پیرۆز (تەورات و کتێبە پێشینەکان و ئینجیل) و قورئانی پیرۆز لەسەر لەخاچدانی

مەسیح علیه صلاة وسلام :


بەشی شەشەم :

ب. ئیشایا:


دووەم و گرنگترین پێشبینی ‌پێشبینییەكەی ئیشایایە لە ئیشایا: بەشی ٥۳: بڕگەی ۱ - ۱۲ دەڵێت:

۱ كێ باوەڕی به‌په‌یامەكەمان كرد و هێزی یەزدان بۆ كێ دەركەوت؟

۲ بەندەكه‌ وەك چەكەره‌ له‌بەردەمی باڵای كرد، وەك ڕەگ له‌خاكێكی تینوو گەشەی كرد. نه‌جوانی هەبوو و نه پایه‌بەرزی هەتا

سەرنجمان بۆی بچێت، نەدیمەن هەتا ئارەزووی بكەین.

۳ ڕیسوا و سووك لەلایه‌ن خەڵكەوه‌

پیاوی ئازار و شارەزای ناخۆشی.

وەك یەكێك خەڵك ڕووی خۆیانی لێ بشارنەوه‌، ڕیسوا بوو و به‌ هیچمان نه‌زانی.

٤ به‌ دڵنیاییەوه‌ دەردەكانی ئێمەی هەڵگرت، ئازارەكانی ئێمەی برد، ئێمەش وامانزانی لەلایەن خوداوه‌ گورزی بەركەوتووه‌، لێی

دراوه‌ و زەلیله‌.

٥ بەڵام ئەو لەبەر یاخیبوونەكانمان بریندار بوو، لەبەر تاوانه‌كانمان وردوخاشكرا.

ئەو له‌پێناوی ئاشتبوونەوەی ئێمه‌ سزای چێژت، به‌برینەكانی ئەو چاك بووینەوه‌.

٦ هەموو وەك مەڕ بڵاوەمان كردووه‌، هەریەكه ‌ملی ڕێگای خۆمان گرتووه‌، بەڵام یەزدان هەموو تاوانەكانی ئێمه‌ی خسته‌ سەر

ئه‌و.


۷ زەلیل كرا و ستەمیان لێكرد، بەڵام دەمی نەكردەوه‌. ئەو وەك به‌رخ بۆ سەربڕین بردرا، وەك چۆن مەڕێك له‌بەردەستی ئەوانەی

خورییەكەی دەبڕنەوه‌بێدەنگه‌، ئەو دەمی نەكردەوه‌.

۸ به‌ ستەم و حوكم به‌سەردادان بردرا.

بەڵام كێ له‌ نەوەی سەردەمی خۆی له‌ دژی وه‌ستایەوه‌؟

چونكه‌ له‌ جیهانی زیندووان هەڵگیرا، لەبەر یاخیبوونی گەلەكەم ئەو لێی درا.

۹ گۆڕی لەگەڵ بەدكاران دانرا، دوای مردنی له‌ گۆڕی دەوڵەمەندێك نێژرا، هەرچەنده‌ ستەمكاری نەكرد و فڕوفێڵی له‌سەرزار

نەبوو.

۱۰ بەڵام خواستی یەزدان بوو وردوخاشی بكات و ئازار بكێشێت، لەگەڵ ئەوەشدا یەزدان ژیانی كرد به‌ قوربانی تاوان، نەوه‌ و

ڕۆژگاری درێژ دەبینێت، خواستی یەزدان به‌ دەستی ئەو سەردەكەوێت.

۱۱ له‌دوای ئەو ئازارەی بەرگەی گرت، ڕووناكی ژیان دەبینێت و تێر دەبێت، به‌زانینی بەنده‌ ڕاستودروستەكەم زۆر كەس بێتاوان

ده‌كات و ئەو تاوانەكانیان هەڵدەگرێت.

۱۲ لەبەر ئەوه‌ لەگەڵ مەزنەكان بەشی دەدەم، لەگەڵ بەهێزەكان دەستكەوت بەش دەكات، چونكه‌ بۆ مردن گیان له‌سەر دەست

بوو و له‌گه‌ڵ یاخیبووان ژمێردرا، لەبەرئەوەی گوناهی زۆر كەسی هەڵگرت و داكۆكی له‌ یاخیبووان كرد.


وردبوونەوە:

➣ مەسیحییەكان بەدرێژایی مێژوو هەوڵیانداوە بە هەموو جۆرێك هەر پێشبینییەك لە پەیمانی كۆندا باسكرابێت بیسەپێنن بەسەر

مەسیحدا، ئیدی نزیكایەتی هەبوو بێت لێیەوە یاخود نا، بۆ نموونە:

پەیدابوون: ٤۹: ۱۰ , دواوتار: ۱۸: ۱۸ - ۱۹ زەبوورەكان: ۲۲ , ئیشایا: ٥۳ هتد.....

كە لێرەشدا كەوتونەتە هەڵەی وەهاوە كە دەرهاتنەوەیان لێی ئەستەمە.

➣ دەتوانین بە وردبوونەوەمان لە زۆر ڕووداوی نێو ئینجیل بگەین بەو ئەنجامەی كە نووسەرەوانی هەوڵیانداوە ژیانی عیسا

هاوشێوەی نووسینەكانی پێشبینیكراوان بێت، بەواتایەكی دیكە عیسا بكەنە كەسایەتییەكی هەڵقوڵاوی تەوراتی، هەركەس ئەو

بەراوردە بكات دەگاتە هەمان ئەنجام، بۆیە دوور نییە ئەم لەخاچدانەش هەمان جۆر نەبێت!

➣ خودی وشەی پێشبینی ئاسوودەبەخش نییە، واتە دەستەواژەیەك نییە ئاماژە بە ڕوودانی دڵنیایی بدات, بەڵكو ئەگەریاتە، ئەم

دەقانەش بەردەوام بە پێشبینی دەناسرێن، تەنانەت خودی ئیشایاش لە پۆلێنی سفرە پێشبینییەكانە.

➣ جوان سەرنجی هەر دوازدە بڕگەكە بدەن كە ئەم وشانەی تێدا بەكار هێنراوە:

هێزی یەزدان، بەندەكه‌، ناپایەبەرزی، ڕیسوا و سووك لەلایه‌ن خەڵكەوه‌، پیاو، ڕیسوا بوو، زەلیل كرا و ستەمیان لێكرد، دوای

مردنی له‌ گۆڕی دەوڵەمەندێك نێژرا.

هەموو ئەمانە جۆرە سیفاتانێكن تایبەتن بە مرۆڤەكانەوە و ڕووی دەمی گوفتارەكانیش بەهەمانجۆر هەر وەك بەندە و مرۆڤ

سەیركراوە نەك خوایەك، ئەگەر عیسا خوایە ئیدی چۆن ئەم دوو ڕووە جیاوازە پێكەوە دەبەستنەوە؟!

➣ جوان سەرنجی بڕگەی دە بدەن كە دەڵێت

(نه‌وه‌ و ڕۆژگاری درێژ ده‌بینێت)

واتە مەبەست لێی ئەوەیە كە نەوە و وەچەی لێدەكەوێتەوە, بەڵام خۆ ئەوە دیارە و كەس نییە باوەڕی بەوە هەبێت عیسا مەسیح

هەر هاوسەری هەبووبێت چ جای بگاتە نەوە و وەچە!

دەقە عیبرییەكەی بڕگەكەش بەم جۆرەیە:


וַיהוָה חָפֵץ דַּכְּאוֹ, הֶחֱלִי--אִם-תָּשִׂים אָשָׁם נַפְשׁוֹ, יִרְאֶה זֶרַע יַאֲרִיךְ יָמִים; וְחֵפֶץ יְהוָה, בְּיָדוֹ יִצְלָח

لە دەقەكە سەیركەن ئەو وشەیە هەیە (זֶרַע) خوێندنەوەكەی بە (zerah - zer'a: زیرەهـ)ـە كە نزیكە لە وشەی عەرەبی (ذریة)

بە ئينگلیزیش بەم شێوەیە هاتووە see his seed واتا نەوەی دەبینێت!

Yet it pleased the LORD to crush him by disease; to see if his soul would offer itself in

restitution, that he might see his seed, prolong his days, and that the purpose of the

LORD might prosper by his hand:

كەواتە ئەگەر ئەو بەشەی ئیشایا بەڵگەبێت بۆ مەسیح لە پەیمانی كۆن ئیدی چۆن دەقێك دەكەنە بەڵگە كە 180 پلە پێچەوانەی

خۆیانە و خواكەیان دەبێتە باوك و باپیر؟!

➣ لە بڕگەی حەوتدا دەڵێت دەمی نەكردەوە بەڵام ئەوە هەڵەیە؛ چونكە مەسیح بێدەنگ نەبووە و دەمی خۆی كردووەتەوە وەك چۆن

ئینجیلی مەتا: بەشی ۲۷: بڕگەی٤٦ تۆماری كردووە و دەڵێت:

46 نزیكه‌ی كاتژمێر سێ عیسا به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: «[ئێلی، ئێلی، له‌ما شه‌به‌قتانی؟]» واته‌: [خودای من، خودای

من، بۆ وازت لێ هێنام؟]

➣ بڕگەی هەشت پێمان ڕادەگەیەنێت كە پێشبینیكراوەكە بە ستەم حوكمی بەسەردا دراوە لەكاتێكدا مەسیح ستەمی لێنەكراوە؛

چونكە مەسیحییەكان خۆیان بیروباوەڕیان بەو جۆرەیە خۆی خۆی كردووە بە قوربانی!

➣ لەبڕگەی نۆدا دەڵێت:

گۆڕی له‌گه‌ڵ به‌دكاران دانرا، دوای مردنی له‌ گۆڕی ده‌وڵه‌مه‌ندێك نێژرا، هه‌رچه‌نده‌ سته‌مكاری نه‌كرد و فڕوفێڵی له‌سه‌ر

زار نه‌بوو.

سەرنج بدەن دەڵێت گۆڕی له‌گه‌ڵ به‌دكاران دانرا بەڵام ئەوە هەڵەیەكی ئاشكرایە؛ چونكە بەتەنـها نێژرا و هیچ باسی كەسی بەدكار

ناكات هەتاوەكو لەگەڵییدا نێژرابێت، لە ئینجیلی لۆقاشدا بەشی ۲۳: بڕگەی ٥۳ دەڵێت:

٥۳ دایگرت و به‌ كه‌تان پێچایه‌وه‌، له‌ گۆڕێكی له‌ به‌رد هه‌ڵكه‌نراو داینا كه‌ هه‌رگیز كه‌سی تێدا دانه‌نرابوو.

➣ لە هەمووی گرانتر بۆ مەسیحییەكان بڕگەی یازدەیە كە دەڵێت:

بەنده‌ ڕاست و دروستەكەم، كە ئەمە سەرپاكی بیروباوەڕی مەسیحییەكان هەڵدەوەشێنێتەوە و ئەو بیرۆكەیەش دەبێت بەبەرامبەر

بەهیچ كە پێشبینی بێت بۆ خودای لەخاچدراو!


ج. كڵێسا پێشبینییەكان لەگۆڕدەنێت!

ئەوەی لە سەرەوە باسكرا بەڕوونی لە بەشێك لە نوسخەكانی ئینجیلدا ڕەنگی داوەتەوە واتە پێشبینییەكان، ئەویش بریتییە لە

ئینجیلی مەتتا بەشی ۲۷ بڕگەی ۳٥ كە كێشە و هەرایەكی گەورەی لەنێو نوسخە جیاوازەكانی ئینجیلدا ناوەتەوە؛ چونكە

هەریەكەیان بەجۆرێك بڵاویان كردووەتەوە، زمانی نووسینەوەی ئینجیلەكان گریكی بووە بۆیە سەرەتا لە دەقە گریكییەكانەوە دەست

پێدەكەین پاشان ئینگلیزییەكە پاشان كوردییەكە:

➣ نوسخەی (TR) بەم جۆرە بڵاوی كردووەتەوە:Matthew: ۲۷:35:

σταυρώσαντες δὲ αὐτὸν διεμερίσαντο τὰ ἱμάτια αὐτοῦ βάλλοντες κλῆρον ἵνα πληρωθῇ τὸ

ῥηθὲν ὑπὸ τοῦ προφήτου, διεμερίσαντο τὰ ἱμάτια μου ἑαυτοῖς, καὶ ἐπὶ τὸν ἱματισμόν μου

ἔβαλον κλῆρον,


➣ نوسخەی پاشا چێمس (KJV) بەم جۆرە بڵاوی كردووەتەوە:

Matthew: 27:35:

And they crucified him, and parted his garments, casting lots: that it might be fulfilled

which was spoken by the prophet, They parted my garments among them, and upon my

vesture did they cast lots.

➣ نوسخەی پەیمانی نوێ و زەبوورەكان بە سۆرانی (PNTZS) بەم جۆرە بڵاوی كردووەتەوە:

مەتتەی: 27: 35:

كە لەخاچیان دا، بە تیروپشك كراسەكەیان دابەشكرد. تا ئەوەی بەهۆی پێغەمبەرێك وتراوە بێتەدی: [پۆشاكەكەم نێوان خۆیان

دابەشكرد و لەسەر كراسەكەم تیروپشكیان كرد.

گرنگ نییە زۆر وردەكاری بۆ وەرگێڕانەكان بكەین؛ چونكە ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەم سێ نوسخە هەڵبژێردراوە هەرسێكیان

ئاماژەن بە هاتنەدی پێشبینییەكە، ئەویش لەڕێگەی هەرسێ دێڕی:

(ἵνα πληρωθῇ τὸ ῥηθὲν ὑπὸ τοῦ προφήτου,) (گریكی)

(that it might be fulfilled which was spoken by the prophet) (ئینگلیزی)

(تا ئەوەی بەهۆی پێغەمبەرێك وتراوە بێتەدی) (كوردی)

بەڵام ئایا كەنیسە ڕازی بوو بە مانەوەی ئەم دەقە بەم جۆرە؟

بێگومان نەخێر؛ چونكە ئەگەر پێشبینییەكان بەسەر مەسیحدا بچەسپێنن بۆ هەموو كەس ڕوون دەبێتەوە مەسیح مرۆڤ و بەندەی

خوایە نەك خوا، هەربۆیە دەستكارییەكی ڕوون و ئاشكرایان تێدا كرد، با بزانین چۆناهی؟

➣ نوسخەی (MGNT) بەم جۆرە بڵاوی كرووەتەوە كە نوێترە:

Matthew: 27: 35:

σταυρώσαντες δὲ αὐτὸν διεμερίσαντο τὰ ἱμάτια αὐτοῦ βάλλοντες κλῆρον

➣ نوسخەی (RSV) بەم جۆرە بڵاوی كردووەتەوە كە نوێترە:

Mat 27:35 - And when they had crucified him, they divided his garments among them by

casting lots;

➣ نوسخەی كوردی سۆرانی ستاندەر (KSS) بەم جۆرە بڵاوی كردووەتەوە كە نوێترە:

مەتا: 27: 35: كە لە خاچیان دا، بە تیروپشك كراسەكەیان دابەش كرد.

سەرنجبدەن بەتەواوی ئەو بەشە لە هەرسێ زمانەكەدا سڕاوەتەوە كە باسی پێشبینی پێغەمبەرەكە دەكات.

دەزانن بۆچی؟

چونكە ئەوكات بیروباوەڕیان سەرپاكی دەكەوتە ژێر پرسیار و لەم پێناوەشدا كتێبە پیرۆزەكەشان دەستكاری كردووە كە بەگوێرەی

خۆیان وتەی خوایە!

لەوانەیە تەنـها ئەم بەڵگەیە بەسبێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەفسانەی لەخاچدان.


۷. مەسیح دڵی زۆر تەنگبووە و بێزارییەكی ئێجگار زۆری پێوە دیاربووە كە زانیویەتی نزیكی كۆتاییەتی، ئایا بەگوێرەی ئەوان كە

عیسا بۆ لێخۆشبوون لە گوناهی ڕەسەنی ئێمە كە گوناهی ئادەم و حەوایە بەسەرشانمانەوە ماوەتەوە هاتووە و خۆی قوربانی

دەكات دەبێت دڵی خۆشبێت یان دڵتەنگ بێت كە هەمووشی بڕیاری خۆیەتی؟؟؟

سەبارەت بەمەش ئینجیلی مەتتا: بەشی ۲٦: بڕگەی ۳٦- ۳۹ دەڵێت:

۳٦ دوای ئه‌وه‌ عیسا له‌گه‌ڵیان بۆ شوێنێك چوو پێی ده‌گوترا، گه‌تسیمانی، به‌ قوتابییه‌كانی فه‌رموو: «لێره‌ دانیشن، تاكو

ده‌چمه‌ ئه‌وێ نوێژ ده‌كه‌م.»

۳۷ په‌ترۆس و دوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدی برد و په‌ژاره‌ و دڵته‌نگی دایده‌گرت.

۳۸ پێی فه‌رموون: «زۆر دڵته‌نگم خه‌ریكه‌ بمرم، لێره‌ بمێننه‌وه‌ و شه‌واره‌م له‌گه‌ڵ بگرن.»

۳۹ كه‌مێك چووه‌ پێش و به‌ ڕوودا چووه‌ سه‌ر زه‌وی، نوێژی ده‌كرد و ده‌یفه‌رموو: «باوكه‌، ئه‌گه‌ر ده‌كرێت ئه‌م جامه‌م

له‌سه‌ر تێبپه‌ڕێت. به‌ڵام نه‌ك وه‌ك من ده‌مه‌وێت، به‌ڵكو تۆ.»

۸. مەسیح بە ماوەیەكی زۆر كەم لەسەر خاچەكە دەمرێت بەجۆركێك تەنـها نزیكی (۳) كاتژمێری پێدەچێت ئایا ئەمە جێی گومان

نییە؟

وە بۆچی باس لە چارەنووسی ئەو دوو دزە ناكات كە لەگەڵیدان كە چەند ژیاون و لەگەڵ خوادا لەخاچدراون!

بێگومان ئەمە تێبینییەكی زۆر گرنگە؛ چونكە زۆر ئەستەمە گەنجێكی وەك عیسا لەو ماوە كەمەدا بمرێت، تەنانەت خودی پیلاتۆسی

فەرمانڕەواش سەرسام بووە لەو ماوە كەمەدا ئەم گەنجە مردووە:

پیلاتۆس سه‌رسام بوو ئاوا به‌ زوویی عیسا مردووه‌، سه‌رپه‌له‌كه‌ی بانگكرد و لێی پرسی ئاخۆ ده‌مێكه‌ مردووه‌. (مەرقۆس:

15: 44)

واتە نهێنییەكی گەورە لە پشتی ئەم دەقەوە خۆی حەشارداوە.

۹. خودی لەخاچدان وەك باسمان كرد بۆ پەندە و بەبەرچاوی خەڵكەوە بمینێتەوە، خەڵكەكە سووربوون لەسەر لەخاچدانی عیسا،

هەم كاهینان و هەم پیلاتۆسیش لە ئاژاوەی خەڵك ترساون، كاهینان لە شوێنكەوتوانی عیسا ترساون ئاژاوە نەنێنەوە؛ چونكە مەتتا:

بەشی ۲٦: بڕگەی‌ 4 -5 دەڵێت:

٤ پێكه‌وه‌ ته‌گبیریان ده‌كرد، به‌ فێڵێك عیسا بگرن و بیكوژن.

٥ گوتیان: «به‌ڵام نه‌ك له‌ جه‌ژندا، نه‌وه‌ك ئاژاوه‌ بكه‌وێته‌ ناو خه‌ڵك.»

كەچی سەرنج دەدەین لەكاتی دەركردنی سزاكەیدا كەسێك نەبوو بەرهەستی سزاكە بكات لەكاتێكدا بەگوێرەی ئینجیل خودی پیلاتۆس

دڵی بەوەوە نەبووە عیسای مەسیح لەخاچبدات!

هەر بۆیەش لەبەرامبەر خەڵكدا دەڵێت:

پیلاتۆس بینی سوودی نییه‌ و خه‌ریكه‌ ئاژاوه‌ ڕووده‌دات، ئاوی هێنا و له‌به‌رده‌م خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌ستی شوشت و گوتی: «له‌

خوێنی ئه‌مه‌ بێتاوانم! له‌ ئه‌ستۆی ئێوه‌یه‌!» (مەتتا: 27: 24)

بەڵام لەكاتێكدا دەبوو مەسیحی لەخاچدراوی تاوانبار لەسەر خاچ بمابایەوە كەچی پیلاتۆس ڕێگەدەدات دابگیرێت و بیبەن بینێژن!

ئینجیلی لۆقا: بەشی ۲۳: بڕگەی ٥۰ - ٥۳ دەڵێت:

٥۰ ئه‌وه‌ بوو ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن ناوی یوسف بوو، كابرایه‌كی چاك و ڕاستودروست بوو، ٥۱ له‌ ئه‌نجومه‌ن و

كرداره‌كه‌یان ڕازی نه‌بوو. خه‌ڵكی ڕامه‌ بوو كه‌ شارێكی یه‌هودیایه‌، چاوه‌ڕوانی شانشینی خودا بوو.

٥۲ ئه‌م چووه‌ لای پیلاتۆس و داوای ته‌رمه‌كه‌ی عیسای كرد.

٥۳ دایگرت و به‌ كه‌تان پێچایه‌وه‌، له‌ گۆڕێكی له‌ به‌رد هه‌ڵكه‌نراو داینا كه‌ هه‌رگیز كه‌سی تێدا دانه‌نرابوو.


بۆچی پێلاتۆس لە ئاژاوەی لەخاچدان دەترسێت بۆچی لە ئاژاوەی داگرتن لەخاچەكە كە هێشتا ماوەكەی زۆر كەمە ناترسێت؟

وە كەسێكیش دەیبات كە ئەندامی ئەنجوومەن بووە!

۱۰. بەپێی كتێبی پیرۆز هەموو كەسێك بەڕۆح زیندوو دەبێتەوە نەك بەلاشە!

هەروەك چۆن لە ئینجیلی لۆقا: بەشی 20: بڕگەی 27 ـ 36 دەڵێت:

۲۷ هه‌ندێك سه‌دوقی هاتن، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن هه‌ستانه‌وه‌ نییه‌، لێیان پرسی:

۲۸ «مامۆستا، مووسا بۆی نووسیوین، ئه‌گه‌ر یه‌كێك براكه‌ی به‌ وه‌جاخكوێری مرد و ژنه‌كه‌ی له‌پاش خۆی به‌جێهێشت،

ئه‌وا براژنه‌كه‌ی ده‌خوازێته‌وه‌ و وه‌چه‌ بۆ براكه‌ی ده‌خاته‌وه‌.

۲۹ ئینجا حه‌وت برا هه‌بوون، یه‌كه‌میان ژنی هێنا و به‌ وه‌جاخكوێری مرد.

۳۰ دووه‌میش و

۳۱ سێیه‌میش خواستیانه‌وه‌، هه‌ر حه‌وتیان به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ وه‌جاخكوێری مردن.

۳۲ له‌دوای هه‌موویان ژنه‌كه‌ش مرد.

۳۳ ئایا له‌ هه‌ستانه‌وه‌دا ژنه‌كه‌ بۆ كامیان ده‌بێت؟ چونكه‌ ژنی هه‌ر حه‌وتیان بووه‌.»

۳٤عیساش پێی فه‌رموون: «خه‌ڵكی ئه‌م دنیایه‌ ژن ده‌هێنن و شوو ده‌كه‌ن، ۳٥ به‌ڵام ئه‌وانه‌ی شایانی گه‌یشتنن به‌و دنیا

و هه‌ستانه‌وه‌ی نێو مردووان، ژن ناهێنن و شوو ناكه‌ن.

۳٦ هه‌روه‌ها ناتوانن بمرن؛ چونكه‌ وه‌ك فریشته‌ن و كوڕی خودان كه‌ كوڕی هه‌ستانه‌وه‌ن.

هەروەها پۆڵس لە كۆرنسیۆسی یەكەم: بەشی ۱٥: بڕگەی ٤۲ - ٤٤ دەڵێت:

٤۲ به‌م جۆره‌ش هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانیش: له‌ فه‌وتاوی ده‌چێنرێت، له‌ نه‌فه‌وتاوی هه‌ڵده‌ستێنرێته‌وه‌.

٤۳ له‌ سووكایه‌تی ده‌چێنرێت، له‌ شكۆمه‌ندی هه‌ڵده‌ستێنرێته‌وه‌. له‌ لاوازی ده‌چێنرێت، له‌ هێز هه‌ڵده‌ستێنرێته‌وه‌.

٤٤ به‌ له‌شی سروشتی ده‌چێنرێت، به‌ له‌شی ڕۆحی هه‌ڵده‌ستێنرێته‌وه‌.

كەواتە ئەمە گەواهییەكی ڕوون و ئاشكرایە كە كتێبی پیرۆز پێمان دەگەیەنێت مرۆڤ بە ڕۆح زیندوو دەبێتەوە نەك جەستە!

ئێستا با مەسیحیش بدەینە بەر ئەم نەشتەرە و بزانین زیندووبوونەوەی ئەو چۆنە؟

دەچینە ناو دیمەنێكی تەمومژكراوی پەیمانی نوێوە، بزانین لۆقا چۆن ئەم باسەمان بۆ دەگێڕێتەوە؟

ئینجیلی لۆقا: بەشی ۲٤: بڕگەی ۱ - ۳ دەڵێت:

۱ به‌ڵام له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌فته‌دا، به‌یانی زوو، ژنه‌كان ئه‌و بۆنوبه‌رامه‌ی ئاماده‌یان كردبوو هێنایان و هاتنه‌ سه‌ر

گۆڕه‌كه‌.

۲ بینییان به‌رده‌كه‌ له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ گلۆر كراوه‌ته‌وه‌.

۳ چوونه‌ ژووره‌وه‌، به‌ڵام ته‌رمه‌كه‌ی عیسای خاوه‌ن شكۆیان نه‌دۆزییه‌وه‌.

پرسیارەكە لێرەدا دروست دەبێت ئەگەر مەسیح تەنـها بە ڕۆح هەڵسابێتەوە بۆچی لاشەكەی نەماوە وە بۆچی بەردەكە

گلۆركراوەتەوە؟

چونكە گەر بەڕۆح زیندووكرابێتەوە ڕۆح لەسەرو دیاردەی فیزیكەوەیە و دەتوانێت بەربەستەكان ببڕێت ئیدی لاشەكەی چی لێهات؟!

پێدەچێت خودی ئینجیلەكان گەر تۆزی سادەیی تێڕوانینەكانی لێبتەكێنین پێمان بڵێت كە لاشەكە چی لێهات:


مەسیح پێش ئەوەی بۆ هەموو نێردراوان دەربكەوێت بۆ دوودانە لە قوتابییەكانی دەردەكەوێت، پێش ئەوانیش بۆ كەسێكی دیكە

دەردەكەوێت كە ئەویش مەریەمی مەجدەلی بووە كە سەردانی گۆڕەكەی مەسیحی كردووەتەوە كاتێك چووە بەردەكەش لابراوە و

عیسا نەماوە بەڵام نایناسنەوە، دەبێت هۆكاری نەناسینەوەكەی چی بووبێت؟

هۆكارەكەی خۆگۆڕینە!

ئینجی یوحەننا: بەشی ۲۰: بڕگەی ۱۱ - ۱٦ دەڵێت:

۱۱ به‌ڵام مریه‌م له‌لای گۆڕه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ڕاوه‌ستابوو ده‌گریا. كاتێك ده‌گریا، دانه‌وییه‌وه‌ و سه‌یری ناو گۆڕه‌كه‌ی

كرد، ۱۲ بینی دوو فریشته‌ به‌ جلی سپییه‌وه‌ له‌و شوێنه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی عیسای لێ دانرابوو دانیشتوون، یه‌كێك له‌لای

سه‌رییه‌وه‌ ئه‌وی دیكه‌ له‌لای پێیه‌وه‌.

۱۳ لێیان پرسی: «خانم، بۆچی ده‌گریت؟» وه‌ڵامی دانه‌وه‌: «گه‌وره‌میان بردووه‌، نازانم له‌كوێ دایانناوه‌.»:14 كه‌ ئه‌مه‌ی

گوت ئاوڕی دایه‌وه‌، بینی عیسا ڕاوه‌ستاوه‌، به‌ڵام نه‌یزانی عیسایه‌.

۱٥ عیسا پێی فه‌رموو: «خانم! بۆچی ده‌گریت؟ به‌دوای كێدا ده‌گه‌ڕێیت؟» وایزانی باخه‌وانه‌كه‌یه‌، پێی گوت: «گه‌وره‌م،

ئه‌گه‌ر تۆ بردووته‌ پێم بڵێ له‌كوێ داتناوه‌ تاكو بیبه‌مه‌وه‌.» ۱٦ عیساش پێی فه‌رموو: «مریه‌م!»

ئه‌ویش ئاوڕی دایه‌وه‌ و به‌ عیبری پێی گوت: «ڕابۆنی!» (واته‌ مامۆستا.)

۱۷ عیسا پێی فه‌رموو: «ده‌ستم لێ مه‌ده‌، چونكه‌ هێشتا بۆ لای باوك به‌رز نه‌بوومه‌ته‌وه‌. به‌ڵام بڕۆ لای برایانم و پێیان

بڵێ: "من به‌رز ده‌بمه‌وه‌ بۆ لای باوكم و باوكتان، خودام و خوداتان."»

تكایە زۆر بەوردی چەند جارێك بە مێشكێكی ئاسوودەوە ئەو بەشەی سەرەوە بخوێنەوە.

خوێندتەوە؟

هیچت بۆ دەركەوت؟

بەڵێ شتی زۆریش!

سەرنج بدەن مەریەم وادەزانێت باخەوانەكەیە نەك عیسا، باشە لەبەرچی ئەم هەستەی بۆ دروست بووە، ئەگەر كەسێك جلی

باخەوان لەبەر نەكات!

یەكەمجار وادیارە عیسا شێوازی خۆی گۆڕیوە بە مەریەم دەڵێت خانمەكەم بەو جۆرە پرسیاری لێدەكات، مەریەمیش لەوكاتەدا

ناتوانێت بەدڵنیاییەوە بیناسێتەوە، بەڵام كاتێك بەشێوازی خۆی ئیتر كە بانگی دەكات مەریەم بەشێوەی سەرسوڕمانەوە:

نامناسییەوە ؟!

واتە بانگكردنەكەی ئەو وشەیەی لێ دەخوێندرێتەوە، ئینجا مەریەمیش دەزانێت كە خۆیەتی.

بە واتایەكی دیكە عیسا (علیه الصلاة والسلام) وەك پێمان ڕادەگەیەنێت تا ئەوكاتەش هەڵنەساوەوە، واتە بەرزنەكراوەتەوە، جلی

باخەوانی لەبەركردووە بۆ ئەوەی نەیناسنەوە و نەزانن زیندووە؛ چونكە خودی عیسا زیندوو بووە و نەمردووە، تەنـها وا زانراوە

كە مردووە، هەربۆیەش بەمجۆرە خۆی نیشاندەدات تاكو بەردەستی نەیارانی نەكەوێتەوە.

لەوانەیە ئەم دەربڕینی ئەم گوتەیە زۆر گرانبێت، بەڵام ئەمە ڕاستییەكەیە و مەسیحیش ئەمەی پێشتر گوتووە!

چۆن؟

لە ئینجیلی مەتتا: بەشی ۱۲: بڕگەی ۳۸ - ٤۰ دەڵێت:

۳۸ ئینجا هه‌ندێك مامۆستای ته‌ورات و فه‌ریسی وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ و گوتیان: «مامۆستا، ده‌مانه‌وێ نیشانه‌یه‌كت لێ ببینین.»

۳۹ كه‌چی وه‌ڵامی دانه‌وه‌: «نه‌وه‌یه‌كی به‌دكار و داوێنپیس داوای نیشانه‌ ده‌كات، به‌ڵام نیشانه‌ی نادرێتێ، جگه‌ له‌

نیشانه‌ی یونسی پێغه‌مبه‌ر.


٤۰ هه‌روه‌ك چۆن یونس سێ شه‌و و سێ ڕۆژ له‌ناو سكی ماسییه‌كی گه‌وره‌دا بوو، ئاواش كوڕی مرۆڤ سێ شه‌و و سێ

ڕۆژ له‌ ناخی زه‌ویدا ده‌مێنێته‌وه‌.

واتە نموونەی مانەوەی عیسا لەناو گۆڕەكەدا وێنەی مانەوەی یونسی پێغەمبەرە (علیه الصلاة والسلام)، سفری یونس: بەشی ۱:

بڕگەی ۱۷ دەڵێت:

۱۷ یه‌زدانیش ماسییه‌كی ئاماده‌ كرد كه‌ زۆر گه‌وره‌ بوو بۆ ئه‌وه‌ی یونس قووت بدات، ئیتر یونس سێ شه‌و و سێ ڕۆژ

له‌ناو سكی ماسییه‌كه‌دا مایه‌وه‌.

وەلە بەشی ۲: بڕگەی ۱ دەڵێت:

۱ یونس له‌ناو سكی ماسییه‌كه‌وه‌ نزای بۆ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری خۆی كرد.

واتە زۆر ڕوون و ئاشكرایە یونسی پێغەمبەر سێ شەو و سێ ڕۆژ لە سكی ماسییە گەورەكەدا مایەوە [زیندووبوو!] عیساش (علیه

الصلاة والسلام) پەرجووی خۆی كە دوا پەرجووە بە وێنەی یونسی پێغەمبەر دەچوێنێت بەهەمان شێوە سێ شەو و سێ ڕۆژ لەناو

گۆڕە دروستكراوەكەیدا مایەوە بەڵام [زیندووبوو!].

كەواتە بابەتەكە زۆر ڕوون و ئاشكرایە كە مەسیح بەدرێژایی ئەو ماوەیە زیندوو بووە نەك مردبێت!

هەربۆیە كاتێك دەچێتەوە بەردەم قوتابییەكانی لە ئینجیلی لۆقا: بەشی ۲٤: بڕگەی ۳٦ - ٤۳ دەڵێت:

۳٦ كه‌ باسی ئه‌مه‌یان ده‌كرد، عیسا خۆی له‌ناوه‌ڕاستیان ڕاوه‌ستا و پێی فه‌رموون: «سڵاوتان لێ بێت.»

۳۷ سام دایگرتن و ترسان، وایان ده‌زانی خێو ده‌بینن.

۳۸ پێی فه‌رموون: «بۆچی شێواون؟ بۆچی گومان ده‌كه‌وێته‌ دڵتان؟

۳۹ سه‌یری ده‌ست و پێم بكه‌ن. بڕوا بكه‌ن، منم! ده‌ستم لێ بده‌ن و ببینن؛ چونكه‌ خێو گۆشت و ئێسقانی نییه‌ وه‌ك ده‌بینن

كه‌ هه‌مه‌.» 40 كه‌ ئه‌مه‌ی فه‌رموو، ده‌ست و پێی نیشاندان.

٤۱ له‌ خۆشی و سه‌رسوڕماندا هێشتا باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد، پێی فه‌رموون: «لێره‌ خواردنتان هه‌یه‌؟» 42 ئه‌وانیش

پارچه‌یه‌ك ماسی برژاویان دایێ.٤٣  وه‌ریگرت و له‌به‌رچاویان خواردی.

هەمووان دەشڵەژێن و وادەزانن خێو و ڕۆحیانەتە؛ چونكە پێیان وایە مەسیح مردووە، كە بەم جۆرە دەیبینن ئەمە شۆك و تاسانە و

شتێكی سروشتیشە لێی بترسن و پاساوی دروستیشیان هەیە، بەڵام مەسیحیش بۆ ناسینەوەی خۆی تەنـها دەنگی و ڕووی بەس

بوو بۆ ناسینەوە، بەڵام ئەم هانیاندەدات لێی نزیك ببنەوە:

ده‌ستم لێ بده‌ن و ببینن؛ چونكه‌ خێو گۆشت و ئێسقانی نییه‌ وه‌ك ده‌بینن كه‌ هه‌مه.

ڕۆح قەت ناتوانیش دەستی لێبدەیت، بەڵام لاشە و جەستە دەتواندرێت، سەرەڕای ئەوەش خواردنیان لەبەردەمدا دەخوات،بێگومان

ئەگەر تەنـها ناسینەوە بوایە خواردن خواردن هیچ گرنگییەك بە باسەكە نادات؛ چونكە ڕۆح ناخوات و ناخواتەوە و پێویستی پێی

نییە بەگوێرەی مەسیحییەت، بەڵام مەسیح دەست و پێشیان نیشاندەدات و هانیاندەدات دەستی لێبدەن و خواردنیشیان بەرامبەر

دەخوات،

هەموو ئەمانەش بەڵگەی ئەوەن كە مەسیح لەوكاتەدا زیندوو بووە و قەت تا ئەوكاتەش نەمردووە و دواتریش نەمرد، بەڵكو

بەرزكرایەوە و ڕۆژێكیش دێت دەگەڕێتەوە و هەموو ئەو كەسانەی كه بەرنامەكەی ئەویان شێواند و خەڵكیان بەناوی ئەوەوە

گومڕاكرد ئەو بێبەریان دەكات و كۆتایی بە بیروباوەڕی هاوبەشدانەری و هەڵەتێگەشتنی دەهێنێت وەك چۆن مەتتا: بەشی ٧:

بڕگەی٢١ - ٢٣ دەڵێت:٢١1 نه‌ك هه‌ر كه‌سێك پێم بڵێت: په‌روه‌ردگار، په‌روه‌ردگار! ده‌چێته‌ نێو پاشایه‌تیی ئاسمانانه‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌

خواستی باوكم ده‌كات كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌.


٢٢ زۆر كه‌س له‌و ڕۆژه‌دا پێم ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگار، په‌روه‌ردگار، ئایا به‌ ناوی تۆوه‌ پێشبینیمان نه‌كرد؟ به‌ ناوی تۆوه‌

ڕووحی گڵاومان ده‌رنه‌كرد؟ به‌ ناوی تۆوه‌ په‌رجوی زۆرمان نه‌كرد؟٢٣   ئینجا منیش پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نم: هه‌رگیز ئێوه‌م نه‌ناسیوه‌. لێم دوور بكه‌ونه‌وه‌، ئه‌ی خراپه‌كاران!

كتێبەكەش بەم ئایەتە پیرۆزەی قورئان كۆتایی پێدێنین كە دەفەرموێت:

{وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِيحَ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ اللَّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَٰكِن شُبِّهَ لَهُمْۚ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُوا فِيهِ لَفِي شَكٍّ مِّنْهُۚ مَا لَهُم

بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِلَّا اتِّبَاعَ الظَّنِّۚ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينًا} (النساء: ١٥٧)

واتە: وە لەبەرئەوەش كە دەیانگوت: ئێمە عیسای كوڕی مەریەممان كوشت، كە پێغەمبەری خودایە، كەچی نە توانیان بیكوژن

نەتوانیشان لەخاچی بدەن، وَلَٰكِن شُبِّهَ لَهُم [بەڵكو سەریان لێتێكچووبوو] وە ئەوانەی سەبارەت بەو كێشەیە لەدوودڵیدان، هیچ

زانستێكیان بەوە نییە جگە لەشوێنكەوتنی گومان نەبێت بەدڵنیاییەوە نەیانكوشتووە.


کۆتایی
به‌روار: 10/09/2019
بینین: 1771
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت