جیهانی ئەمڕۆ
فیصل رصول
 
ئەمرۆ جیهان لە جاهلیەتدایە، رەنگە ئەم وتەیە بەلای هەندێك کەس سەیربێت، بگرە بگاتە ئەو ئاستەی کەوا بڵێت ئەمانە لە خەیاڵ دەژین، چۆن جیهانێکی وا پێشکەوتوو لە جاهلیەت دایە، چۆن جیهانێکی وا مۆدێرن و پر تەکنەڵۆژیا لە جاهلیەت دایە، بۆیە بەلایەوە گرانە باوەر بکات جیهان لە جاهلیەت دایە، بۆیە ئەم کەسە یان لە جاهلیەت تێنەگەیشتووە کە چیە یان لە پێشکەوتن، چونکە جیهانی ئێستا بۆ کەسانێکی کە لەرووی ئابوری پێشکەوتووە، ئەگەرنا ملیۆنان کەس بوونەتە قوربانی سەرمایەداری، بەڵام جیهان بەهۆی ئەمەوە هەژمارناکرێت کەوا لە جاهلیەت دایە یاخود نە، بەڵکو لەرووی سیستەم و بنەماکانی ژیان هەموو جیهان لە جاهلیەت دایە، چ جاهلیەتێك لەوە قوڵترە کەوا دەست درێژی کراوەتە سەر دەسهەلاتەکانی خوا و پەیڕەو ناکرێت، بگرە ئەگەر کەسێك تەنها بەناویش باسی بکات بە تیرۆرست هەژمار دەکرێت، ئەگەر بنەمای ژیانی ئێستا جاهلیەت نەبێت چ شتێکی دیکەیە ؟ 
جاهلیەتی ئێستا مرۆڤی لەپێش خوا داناوەو بە شانازیەوە پێی دەڵێت تۆ حوکمڕانی دابنێ لەجیاتی خوای گەورە، ئەم جاهلیەتە سەرتاپای ژیانی گرتۆتەوەو، کام وەڵات هەیە ئێستا تووشی ئەو جاهلیەتە نەبووبێت ؟ بەفەخرەوە ئێمە دەڕوانینە دیموکراسی و ئایدۆلۆژیای عالمانی پێمان باشتر بێت لە حوکمی خوا، ئەم ڕێگا جاهلیانە زۆر بە ناماقولی دەست درێژی دەکانە سەر حوکمەکانی خوا و بەدواکەوتووی هەژمار دەکەن.

رێگای راست تەنها یێك ڕێگایە، بۆیە جگە لەو ڕێگایە هەموو ڕێگاکانی دیکە جاهلین، ئەو ڕێگا راستەش تەنها ئیسلامە و پڕۆگرامی خوای گەورەیە، بۆیە ئێستا لە جیهاندا تەنها ئەم ڕێگا ڕاستە جێبەجێ ناکرێت بۆیە جیهان لە جاهلیەت نقۆم بووە، جگە لە ئیسلام مرۆڤ لە هەموو شوێنێکی دیکە ئازاد نیە، و مانای مرۆڤ بوونی ون دەبێت و ناتوانێت مانای راستەقینەی خۆی بزانێت، بۆیە کاتێك لە واقع تێدەگەی و ڕێگا راستەکە دەدۆزیەوە بۆت رووندەبێتەوە کە جگە لە ئیسلام هەموو ڕێگاکانی دیکە بەرەو جاهلیەت دەتان بات، هەرچەندە دەکرێت ئەم ڕێگا جاهلیانە لە هەندێك حاڵەتدا جوان دەرکەون، بەڵام بەگشتی هەر تووشی تیاچوون دەبێت و مرۆڤایەتی بەرەو زوڵم و ستەم دەباتن، چونکە ئەم ڕێگایانە بەپێی بەرژەوەندی کۆمەلێکی دیاریکراون دامەزراون و نوسراون بۆیە سودی بۆ مرۆڤایەتی نیە .

سەیید قوتب ڕای وایە جیهانی ئێستا هەمووی لە جاهلیەت دایە و بەڵگەکانی باسدەکاتن، رونی دەکاتەوە کەوا بۆچی لە جاهلیەت دەژین، چونکە پێی وایە ڕێگەیان لە قورئانی پیرۆز گرتووە لە واقعدا ڕۆلی خوی ببینێت و دژایەتی ڕێگا راستەکە دەکەن، هەرکەسێك دژایەتی ڕێگا راستەکەبکات بێگومان لە جاهلیەت دەژیت، سەیید پێی وایە ئیسلام تاکە پرۆگرامە و جگە لە ئیسلام هەموو پرۆگرامەکانی دیکە هەندێکیان هەندێکی دیکە دەپەرستن جا بە هەر شێوەیێك بێت، سەیید پێی وایە مرۆڤ تەنها لە ئیسلام ئازاد بووە کەوا هەندێكی هەندێکی دیکە نەپەرستن، چونکە هەمووان دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ئیسلام کە قورئان و سونەتە، سەیید پێی وایە ئیسلام شتێکی تەواو نوێ و جیاوازی پێیە کە مرۆڤایەتی نیەتی و ناشزانێت و ناشتوانێت بەرهەم بێنت، بەڵام پێویستە لە واقعدا ئەم شتە نوێیە بچەسپێت بۆ ئەوەی ڕۆلی خۆی ببینێت، پێویستە نەتەوەیێکی پێ بێتەدی و نەتەوەیێکی پێ بەرهەم بێنێت، کە ئەمەش پێویستی بە بوژاندنەوە هەیە لەسەر خاکی ئیسلام، کە ئەم بوژاندنەوەش دوای ماوەیێك سەرکردایەتی مرۆڤایەتی بەدوادێت لەسەر خاکی ئیسلامی .

سەیید جیاواز لە زۆرێك لە نووسەرانی دیکە پەنجەی ناوەتە سەر برینەکە، جیاواز لەوانی دیکە کە دەیانەوێت ملی ئیسلام شۆرکەنەوەو لەگەڵ پرۆگرامەکانی دیکە بگونجێن و وا نەخشەی بکەن ئیسلام وەك ئەوانە، ئاخر چۆن پرۆگرامێکی خوای هاوشێوەی پرۆگرامێکی مرۆڤ دەبێت کەوا دەخەوێت، پیسایی دەکات، لەبیری دەچێت، جنس دەکات و دەمرێت و دەخوات و دەخواتەوە، خۆی پێویستی بە هەزاران شت هەیە، چۆن دەتوانێت مرۆڤایەتی رزگار بکات بێ ئەوەی خۆی رزگار بکات و ژیانی هەمووی دەردەسەری و نارەحەتی بێت، بۆ پێغمبەری خوا ( صلی الله علیە وسلم ) نەبووە هەواو ئارەزوەکانی تێکهەڵ بکات لەگەڵ پرۆگرامی خوایی چجای بۆ مرۆڤێكی ناتەواو کە هەزار پێویستی هەیە، بۆیە سەیید بوێرانە هەموو ئەم ڕێگا جاهلیانەی مرۆڤ رەتدەکاتەوەو دوپاتی دەکاتەوە کەوا جیهانی ئێستا هەمووی لە جاهلیەت دایە .
به‌روار: 09/09/2019
بینین: 1249
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت