کێ ئەمریکای دۆزیەوە ؟
هامنۆ هەورامی
زۆربەمان لە کتێبەکاندا یان لە لێکۆڵینەوەکاندا بیستومانە یان خوێندوومانە کە کریستۆڤەر کۆڵۆمبۆس یەکەم کەس بووە کە ئەمریکای دۆزیوەتەوە. بەڵام ئەگەر ئێمە بگەڕێینەوە بۆ بەڵگە مێژووییەکان ئەوا ناڕاستی ئەو هەواڵەمان بۆ دەردەکەوێت و بەم جۆرە ڕیزبەندی ئەو کەس و گەلانە دەکەین کە گەشتوونەتە ئەم زەوییانە :

۱. قەرتاجنەکان : یەکەم گەل کە پەیوەندیان بەم کیشوەرەوە هەبووە قەرتاجنەکان بوون کە پەیوەندی بازرگانیان هەبووە لەگەڵیان قرتاجنەکان گەلێک و شارستانیەتێک بوون کە لە تونسی ئێستا نیشتەجێبوون و خاوەنی شارستانیەتێکی بەهێز و پێشکەوتوو بوون ، بەس دواتر ڕۆم لەناوی بردن و وڵاتەکەیانی داگیر کرد ، یەکێک لە ئەدمیڕاڵە گەورەکانی قرتاج بە ناوی هاملکۆ لە ٥۰۰ پێش لەدایکبوونی مەسیح باسی سێگۆشەی بەرمۆدەی کردووە کە لەوێدا تێپەڕیون و باسی ئەو ڕووداوە سەیرانەی کردووە کە لەسەر دەریای سارجاسۆ ڕوویداوە .
۲.ڤایکینگەکان : دوای قرتاجنەکان ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون ڤایکینگەکان دووەم گەل بوون کە لەم ناوچەیەدا نیشتەجێ بوون ڤایکینگەکان ئەو گەلە بوون کە لە نیمچە دوورگەی ئەسکەندەناڤی ئێستا بەتایبەت نۆرویژی ئێستا نیشتەجێ بوون لە ۷۹۳ بۆ ۱۰٦٦ لەدایکبوونی مەسیح کە هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی تری ئەوروپا ئەو سەرکەوتنە بەردەوامانە وای کرد لە گرینلاندەوە دابەزنە ئەمریکای باکور دواتر ڕووبەڕووی هندییە سوورەکان دەبنەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوویاندا توشی شکست دەبن دواتریش هێرش دەکەنەوە و دووبارە توشی شکست ئەبنەوە ڤایکینگەکان لە ڕووی شارستانیەت و گەل و ئاینەوە جیاواز بوون لە گەلانی تر وە بەرامبەر گەلانی تر زۆر توند بوون .
۳. موسڵمانەکان : دوای ڤایکینگەکان لەدوای فتوحاتی ئیسلامی و گەیشتنی دەسەڵاتی موسڵمانان بە ئەفریقا و دواتر بڵاوبوونەوەی بەو کیشوەرەدا چەندان وڵاتی ئیسلامی دەرکەوتن لەوانە شانشینی مالی لەسەردەمی عەباسییەکاندا بووە سوڵتان مەنسا موسا دەڵێت ئەو سوڵتانەی کە پێش ئێمە بوو کەشتیگەلێکی گەورە کە ۲۰۰ کەشتی بوون بەڕێی کردن بەوەی کەدەبێت دەریای تاریکی (زەریای ئەتڵەسی)ببڕن دەڵێت کەشتیەکان هەمووی نوقم بووبوون تەنها دانەیەکیان گەڕابۆوە وتی لەو دەریایەدا کەشتیەکانمان بەشێوەیەکی زۆر سەیر نوقم دەبوون دەڵێت دوای ئەوە خۆی لەگەڵ کەشتیگەلێکدا بەڕێکەوتن و ڕۆشتن بۆ ئەوێ و باوکمی لە جێی خۆی دانا کە برای بوو بەس بەداخەوە هیچ نیشانەیەکیان نەما و نەمان دۆزینەوە کە ئەم ڕووداوەی ساڵی 1۱۳۲۷ لەدایکبوونی مەسیح گێڕاوەتەوە .
٤.پیری ڕەیس : پیری ڕەیس یەکێک بووە لە زانایانی بواری جوگرافیا و دەریاوانێکی زۆر چاپوک و چالاک بووە و سەرچاوەکان وا دەردەخەن لە بنەڕەتدا کوردی باکوری کوردستان بووە و سەرکردەیەکی سەربازی ئازای کەشتیگەلی عوسمانی بووە ساڵی ۱٤٦٥ لەدایک بووە ، ساڵی ۱۹۲۹ دوای لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتناسی ئەڵمانی پۆل کالە لە مۆزەخانەی تۆپ قاپی ئیستەنبوڵ کۆمەڵێک نەخشە دەدۆزێتەوە کە یەکێکیان هی ئەمریکای باشوور بووە کە زۆر بەوردی و ڕێکوپێکانەهەموو ناوچەکانی ئەمریکای باشووری تێدا دیاری کراوە کە هی پیری رۆس بووە و نەخشەکە ناوی ئەمریکای باشووری بە ئەنتلیا تۆمارکردووە .
وە تەنانەت نەخشەکانی پیری ڕۆس کیشوەری بەستەڵەکی باشووریشی تێدا تۆمارکرابوو کە ئەمە بووە هۆی سەرسوڕمانی جوگرافیناسان و توێژەران کە ئەمە وەک شۆکێک وابوو بۆیان ، شایەنی باسە پیری ڕەیس لە کتێبەکەیدا بەناوی (کتاب البحریة) لە ساڵی ۱٥۱۳ دا کە پێشکەشی سوڵتان سلێمانی قانونی کردووە نەخشەی تەواوی جیهانی بەو پەڕی وردییەوە کێشاوە کە یونسکۆ وەک یەکەم نەخشەی جیهانی داناوە .
٥. کیریستۆڤەر کۆڵۆمبۆس کە گەشتیارێکی ئیتاڵی خەڵکی جەنەوە بوو کاری بۆ پاشا و شاژنی ئیسپانیا (فرناندۆ و ئێزابێلا) دەکرد لە ۱۲ ی تشرینی یەکەمی ۱٤۹۲ دەگەنە ئەمریکا و دوورگەکانی سان سلڤادۆر (واتلینگ) و و کوبا و هیسپانیۆلا ، لە ۱۳ی مارتی ۱٤۹۳ گەڕانەوە ئیسپانیا ، گەشتی دووەمیان لە ۲٤ی ئەیلولی ۱٤۹۳ دەبێت کە ژمارەیەک دوورگەی تری وەک پورتەریکۆ و جامایکا دەدۆزنەوە ، لە ساڵی ۱٤۹۸ گەشتی سێیەم دەکەن و ترینیداد و ئەمریکای باشوور دەدۆزنەوە .
زێدەتر ناوبانگی دۆزینەوەی کیشوەرە نوێکە بەناوی ئەمەوە بووە ، بەڵام کۆڵۆمبۆس وای دەزانی کە گەشتۆتە هندستان نەک کیشوەرێکی نوێ .
٦. ئەمریکۆو سپۆچی : لەو سەردەمەدا کەشتیوانێکی ئیسپانیایی بەناوی ئەمریکۆو سپۆچی ڕایگەیاند کە ئەو یەکەم کەسە لە ۱٦ی حوزەیرانی ۱٤۹۷ پێی ناوەتە سەر زەمینی ئەمریکای باشوور . بەڵام پسپۆڕان پێیان وایە کە ئەمریکۆو سپۆچی تاساڵی ۱٤۹۹ نەچووە بۆ سەفەر . ساڵی ۱٤۹۹ ئەلفۆسۆدۆ ئۆجدا بە هاوڕێیەتی فلۆرەنتین ئەمریکۆو سپۆچی گەشتێکیان کرد بۆ تەنگەبەری ئۆرینۆکۆ و ڤەنزوێلایان دۆزیەوە . ئەوکاتە وسپۆچی بۆی ڕوون بووەوە بەشێک لەو سەرزەمینەی کە کۆڵۆمبۆس بە بەشێک لە ئاسیای داناوە ، لە ڕاستیدا کیشوەری جیهانێکی تازەیە . لە سەرەتای ساڵی ۱٥۰۰ نووسینەکانی وسپۆچی بەشێوەیەکی فراوان بڵاوکرایەوە و ئەوە بووە یەکەمین ئەوروپایی کە کیشوەری ئەمریکای دۆزییەوە . جوگرافیناسێکی ئەڵمانیایش بەناوی واڵدس میلەر بۆ ڕێزلێنانی ئەمریکۆو سپۆچی سەرزەمینی بەڕازیلی ناونا ئەمریکا . ئەم ناوە سەرنجی خەڵکی ڕاکێشا و هەموو جیهان ئەم ناوەیان بۆ ئەمریکا بەکارهێنا .

وێنەکەش نەخشەکەی پیری ڕەیسە کە بۆ ئەمریکای باشوور و ئەنتارکتیکای کێشاوە .
به‌روار: 08/09/2019
بینین: 2468
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت