ئایینی هندۆسی (ساناتانا دارما) :
هامنۆ هەورامی
زنجیرەی ناساندنی ئایین و بیروباوەڕەکان :
بەشی نۆیەم:
ئایینی هندۆسی (ساناتانا دارما) :

لەبەشەکانی دیکەدا توانیمان ئاماژەیەکی خێرا و گرنگ و پڕبایەخ بەچەند لایەنێکی جیاوازی ئەم ئایینە بدەین ، ئەمجارە هەوڵدەدەین تیشکێکی سەرپێیی بخەینە سەر کاریگەرییەکانی ساناتانادارمایی لەسەر بیروباوەکانی پاش خۆی ،
هەرچەندە هەمووشی نەبێت :

ٲ. زەردەشتی:
ئەگەر بێین باس لە پەیوەندی نێوان ئەم ئایینە بكەین لەگەڵ زەردەشتیەتدا
ئەمە لە چەند ڕوویەكەوە لێكچوونی تەواوی هەیە و وامان لێدەكات كە گومان بەرین وەك سەرچاوەی سەرەكی ئایینی زەردەشتی بووە و سوودی زۆریان لە
هندۆسییەت وەرگرتووە لە چەند ڕوویەكەوە:

۱.لە ئاڤێستادا چوار باسی هیند كراوە، ئارۆنا خوای گشتیی ئاسمانی پڕ
ئەستێرە، خوای خاوەن ئیشەكانی ویدائی لە ئاڤێستادا گۆڕاوە بە هورمەزدا، دوا
Dewa لە ویدادا هاتووە و لە ئاڤێستادا دەی وا Daewae بە واتە شەیتان و پیس.
كەواتە لێرەدا ئەوەمان بۆ ڕووندەبێتەوە ئێزدەكانی زەردەشتییەكان و سپەنتامینو
و ئەنگرەمینوو یاخود ئاهورامەزدا و ئەهریمەنیان لەگەڵ باوەڕی هندۆسەكانەوە
هاوئاست بوون بەڵام بە كەمێك دەسكاریی و گۆڕانكاری تێیدا.
۲ .وشەی ئەهورا كە لە ئاڤێستادا وەرگیراوە هەمان (ئەسوور)ی ڤێداكانە كە
هەردووكیان لە وشەی (ئەسوو) وەرگیراون كە بەواتای سەروەر و دۆست دێت.
مەزداش لە سانسكریتدا (مێزەس)ی پێدەوترێت بە واتای هۆش و هزر و
زانست هاتووە و بە گشتی لەناوی (ئاهوورامەزدا)ش بەواتای دۆستی هۆشمەند،
سەروەری زانا، ئەمیری ئاگا و یاوەری ژیر دێتە دەست.
لێرەشدا دووبارە سەبارەت بە ئاهورامەزدا ئەوە ڕووندەبێتەوە كە بنچینەی ناوی
خودای زەردەشتیەت لە زمانی سانسكریتی و ڤێداسەوە هاتووە كە زمانی ئایینی
پیرۆزی هندۆسییەكانە.
۳ .ئاریی ئێرانی لە سەدەكانی پێش مێژوودا لەگەڵ هندییەكاندا لە یەك جێگا
ژیاون و هەردوو الیان یەك ئایینییان هەبووە كەواتە بە شێوەیەكی ئاسایش
ڤێداس كاریگەری خستۆتە سەر ڕەگەكانی ئەم ئایینە.
.زەردەشت بە ڕاستكەرەوەی بڕیار و یاساكانی ویدائی ناسراوە كەواتە
ئەمە ئەوە دەردەخات كە لەسەر ڕێبازی ڤێداس ڕۆشتووە بەڵام بووەتە
نوێكەرەوەیەك و پشتگیرێك بۆی، بە وێنەی عیسای مەسیح (علیه صلاة وسلام) كە
هەرچەندە خۆی پەیامێكی نوێ و موژدەی نوێی هێنا بەڵام ڕایدەگەیەنێت كە نابێت
لە تەورات لابدەن وەك دەڵێت:
وا بیر نەكەنەوه من هاتووم تەورات یان نووسراوی پێغەمبەران بسڕمەوه،
نەهاتووم بۆ سڕینەوەیان، بەڵكو هاتووم بۆ تەواوكردنیان.
بە هەمان شێوە زەردەشتیش نەهاتووە بۆ ڕەتكردنەوەی ڤێداس بەڵكو هاتووە
بۆ تەواوكردنی.
٤ .ئاكنی و ئانزا لە هەردوو ئایینەكەدا پارێزەری ئاگر بوون.
٥.سۆما لەلای هندۆسەكان و هۆما لەلای زەردەشتییەكان كە خواردنەوەیەكی
پیرۆزی ئارییەكان بووە و بە خواردنەوەی خواوەند دانراوە.
٦ .بە پیرۆز ڕاگرتنی ئاگر لەلای هەردوو ئایین.
۷ .ڕێوڕەسمی مردوو سپاردن بە شاخ لای زەردەشتییەكان پێی دەوترێت (دەخمە)
وە ڕێوڕەسمی مردوو سوتاندن لای هندۆسەكان پێی دەوترێت (شماشانە ).
۸ .دابەشكردنی جیهان بۆ دوو بەرەی هێزی چاكە و خراپە.
۹. .چاوەڕێكردنی هندۆسەكان بۆ كەسایەتیەك كە دەتوانین بە دووایین
پێغەمبەری دابنێین لە هندۆسیەتدا كە پێی دەڵێن - نەراشەنگسا - و كە
بەرامبەرە بە سۆشیانس ی زەردەشتییەكان ).
۱۰ .پیرۆزی گا لە هەردوو ئایینەكەدا كە هندۆسەكان وەك خوداوەند و لەگەڵ
چەندین خوداوەندا ناوی هاتووە وە لەلای زەردەشتیەكانیش بەهەمانجۆر
گرنگی پێدراوە و بە گەورە زانراوە بەتایبەت میزەكەی هەم بۆ خواردنەوە هەم بۆ
خۆشۆردن پێی.

ب. مەسیحییەت :
کاریگەری هندۆسی بۆسەر مەسیحی لەگرنتگرین خاڵدایە کە ئەویش چەمکی سێلانەیی و دەرکەوتەیی خوداییە کە بریتییە لەوەی کە هندۆسییەکان پێیان وەهایە کە خودا یەک خودایە بەڵام لە سێ دەرکەوتندا کە براهما و ڤیشنۆ و شیڤان ، براهما سەرجاوەیە بۆ دوو دەرکەوتەکەی دی.
بەهەمان جۆر ئەم شێوەیە لای مەسیحییەکان ڕەنگی دایەوە کە چەمکێکی سێ لانەییان بۆ خودا داڕشت بەوەی کە باوک و کوڕ و ڕۆحی پیرۆزە و ئەو سیانەش هەر یەکێکن ، باوکیش سەرچاوەیە بۆ دوو دەرکەوتنەکەی دیکە.
بۆیە ئەم سێلانەییە سەرچاوەکەی لە ساناتانا دارمایە بۆ مەسیحییەت ماوەتەوە.


ج. یارسان :
۱.لە شیعر و پەخشانەکانی یارسانەکاندا باس لە بابەتێکی ئایینی کۆنی ئارییەکان کە تاکو چواردە سەدەی بەر لە لەدایکبوونی مەسیح هەموو نەتەوە ئارییەکان بووە کراون ، دیارە کتێبی پیرۆزی ئەم ئایینە ئەوەیە کەپێی دەگوترێت (ویدا : ڤیدا) کە ئەفلاتون بە ڤیداس ناویهێناوە ، بە زمانی سانسکریتی نووسراوە و ئێستاش لە هند پارێزراوە ، لەم بارەوە چیرۆکی دروستبوونی بوون کە پێشتر ئاماژەمان پێکرد لە سروودێکی یارسانەکاندا بەهەمان میثۆلۆجیای دروستبوونی گەردونی هیندی دووبارە دەبێتەوە ، کە سروتەکەش پێی دەڵێن سروتی سەرتەرز و ئەمەش سروتەکەیە :

ٲ. ئەر چوون شای جەمشید جەماران جەم بو
هەزارساڵ پایەی حوکمت مەحکەم بو
جامی جیهان بین جیهان نمات بو
ئارەزوی حوکمی ئەرز و سەمات بو
با هەم تا وەسەر دنیات نەوەردەن
دماییت مەرگەن هەر مەوۆ مەردەن
ب. ئەر چوون کەێخوسرەو خوسرەوانیت بو
ئەو جووقەی درەفش کاویانیت بو
تاجی دەسەڵات نەسەر سەرت بو
حەفتاو دوو کیشوەر فەرمانبەرت بو
باز هەم تا وەسەر دنیات نەوەردەن
دماییت مەرگەن هەر مەوۆ مەردەن

۲. فەلسەفەی دوناودون (تناسخ الارواح) لە ڕێوچەی یارساندا بووەتە بنەمایەکی سەرەکی ئایینەکە کە پێێیان وایە گیانی مرۆڤ چەندین تەن و جەستە دەکات تاوەکو ۱۰۰۱ جەستە تەواودەکات و دواتر دەچێتە نێو گیا و ئاژەڵەوە ئەم شێوازە لای هندۆسییەتەوە سەرچاوەی گرتووە.
۳. یارسانەکان باوەڕیان بە چەند دەرکەوتنێکی خودایی هەیە کە چواریان سەرەکین و حەفتادووی ڕەهاییش هەن بەهەمانچۆر هندۆییە ئاساییەکان باوەڕیان بەم دەرکەوتنە هەیە.
٤. کەسایەتی هندۆیی هاتوونەتە ناو ئەم ڕێوچەی یارسانەوە لەسەردەمی نووسینەوەی دەقە پیرۆزەکانی یارسان و سوڵتان ئیسحاق نمونەی ئەوەش بابا هیندۆیە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەرچاوەکان :

۱. هەورامان ـ بەرگی یەکەم و دووەم ـ نووسینی : ایوب کوێخا ڕۆستەم
۲. کاریگەری ئاڤێستا بەسەر ڕابەران و پیرانی یارسانەوە ـ ایوب کوێخا ڕۆستەم
۳. گەوهەری ژمارەیەک لەتێکست و دەستنووسەکان ـ بەرگی یەکەم و دووەم ـ ایوب کوێخا ڕۆستەم
٤. ئەرشیف و لێکۆڵینەوەی تایبەتی نووسەر
به‌روار: 07/09/2019
بینین: 1500
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت