ئایا مالیزیا دەست بەرداری زاکیر نایك دەبێت؟
پەیڕەو محمد


ماوەی ١٠ ڕۆژە ھەندێك ووتەی ناڕاستو ھەندێ زانیاری بێ سەروبەر لەملاو ئەولا دەبینم،بە بێ ئەوەی ھیچ سەرچاوەیەکیان لابێ ھەڵ ئەکوتنە سەر ھەر باسێك.

ئەوەی لە دوای ووتەکانی زاکیر نایکەوە ڕوی دا،ھەڵسوڕانێکی سیاسی بوو نەك دینی،واتە کاردانەوەکان بۆ مەبەستی سیاسی بوون لە مالیزیا.

پێش ھەمو کەس کە ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر ووتەکانی زاکیر نایك،کچی مەھاتیر محمد (مارینا مەھاتیر ) بوو,پاشان  گەورە سیاسی مالیزی بە ڕەچەڵەك چینی(لیم کیت سیانگ) بو کە سەرۆك حیزبی (DIB)و لە ھەڵبژاردنەکانی پێشو ھۆکاری سەرەکی سەرکەوتنی مھاتیر محمد  بو بۆ سەرۆك کۆمار .

لەم نێوەندەو لەم کەینو بەینەدا وەزارەتی ناوخۆی ئەو ووڵاتە ١١٥ سکاڵایان لە لایەن گەورە سیاسیەکانی مالیزیا پێگەشتوە سەبارەت بە وەدەرنانی زاکیر نایك لە ووڵاتەکەیان.

نابێ ئەوەمان بیر بچێ کە مالیزیا ووڵاتێکی فرە نەتەوەو فرە دینیە.
٥٢٪‏ ی ووڵاتەکە خەڵکی مالاوین،٢٣٪‏ چینین،٧٪‏ ھیندین ،باقیەکەشی کەمە نەتەوەکانیکەن.

پاشان دینی ئیسلام دینی زۆرینەی خەڵکەو دینی دەوڵەتیشە،پاش ئەو بودی،پاشان مەسیحو دواتر ھیندۆسە.

ئێستا حکومەتی مالیزی لەبەر دوو ھۆکار ناتونێ زاکیر نایك  لە ووڵاتەکەی وەدەرنێ:
یەکەم :ئەبێ بە جێی توانجو ناڕەزایی مسوڵمانانی جیھانو سەرزەنشت دەکرێ لەسەری.
دووەم:لە پەیوەندیەکی تەلفۆنیدا لەگەڵ ڕەجەب طیب ئەردۆگان،مەھاتیر محمد دڵنیای داوە لە مانەوەی دکتۆر زاکیر لەو ووڵاتەو ڕادەست نەکردنی بە ھی ووڵاتێكیکە.
سێیەم:لە ھەلبژاردنەکانی ئەمجارەی مالیزیا،بە ھۆی مانەوەی دکتۆرەوە لیستی ئیسلامی ئەو ووڵاتە دەنگی دەنگدەرە تۆراوەکانی بەدەست دێنێتەوە.

کۆتا ووتەی مەھاتیر محمد ئەوەی کە سەرۆکایەتی ووڵاتەکەی نیەتی نیەو لە بەرنامەیدا نیە کە زاکیر نایك تەسلیم بە ھیچ دەوڵەتێکیکە بکەنەوەو لێرە دەمێنێتەوە.

زاکیر نایك ئێستا مافی مانەوەی ھەمیشەیی (إقامة دائمي)وەرگرتوەو وەك ھاوڵاتیەکی مالیزی مافی ھەمو شتێکی ھەیەوە حەتتا توانای خۆپاڵاوتنی بۆ سەرۆك وەزیرانی داھاتوش ھەیە.

سیڤانانثان،پارێزەری تایبەتی زاکیر نایك ووتی حکومەتی ھیندی لە دوای بێ ھیوا بوونی لە مەھاتیر محمد ئێستا لە ھەوڵدایە لەگەڵ پۆلیسی ئینتەرپوڵ بۆ ئەوەی ناوی زاکیر نایك بخەنە لیستی داواکراوانەوە لە ئینتەرپوڵ ،ئەوکات مالیزیاش ناتوانێ داڵدەی دکتۆر بدات،بەڵام حکومەتی ھیندی تا ئێستا ٣ جار فەشەلی ھێناوەو دەزگای بڕیاردەری ئینتەرپوڵ سێ جار داوای حکومەتی ھیندستانی ڕەد کردۆتەوەو نایك وەك داواکراو قبوڵ ناکەن.

دکتۆر خۆی لە ووتار دانی ئاینی بەردەوامە،ئەوەی ھەیە ئەوەیە کە نابێ خۆی لە کۆمەڵێك بابەتی سێاسی بدات کە پەیوەندی بە مالیزیەکانەوە ھەیە،پاشان دور بکەوێتەوە لە ووشەی توند لە ووتارەکانیدا.


به‌روار: 01/09/2019
بینین: 1348
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت