بۆچی بێباوەڕەکان (مولحید)ەکان باوەڕناهێنن ؟
ماکوان کەریم

باس کردنی بابەتێك لەم جۆرە بۆخۆی فیکرو تێڕوانینی بێباوەڕانمان بۆ ڕوون دەکاتەوە ..

ئایا هۆکارى باوەڕنەهێنانیان دەگەڕێتەوە بۆ چی ؟ 
ئایا هۆکارەکەی نەبونی دڵنیایى و باوەڕی دامەزراوە ..بەهۆی ئەو دوڕیان و ڕاڕاییەی تێی کەوتون ؟
ئایا نوکوڵی کردن و خۆ گێل کردنە لە ڕاستی و حەقیقەت ؟

یا خود بوون بەمولحید بەهۆکاری بەرژەوەندی تایبەتی و، نان خواردن و دەست کەوتنی ماڵی دونیا بەهۆی ئەوفیکرە ؟ 
وەك نموونە لای خۆمان بەدی دەکرێت ...!

پێش چونە ناو باسەکە بە بەڵگەیەکی فیکری وعەقڵی دەست پێدەکەین ، ئەگەر مرۆڤێكى ژیر دەست بەنوسینی کتێبێك بکات کە پێکهاتبێت لە ۱٠٠٠ لاپەڕە ،پاشان مرۆڤێکی دیکە ی ژیر هەمان کتێب بچوك بکاتەوە بۆ ٥٠٠ لاپەڕە بەبێ لەدەستدانی ماناو جەوهەری بابەتەکە ،بەهەمووپێوەرێك کەسی دووەم بەتواناترو ژیرترە..

مرۆڤێك بیرۆکەی دروستکردنی سیدییەك بکات؛ توانای لەخۆگرتنی ٥٠ کتێبی هەبێت ، بێگومان ژیری ئەم مرۆڤە زۆرترە لە ژیری دوو مۆڤەکەی پێشووتر ، ئەگەر مرۆڤێك دیکەی ژیر مێشکی بەکاربهێنێت بەدروست کردنی میمۆریەك زیاد لە ۱٠٠٠ کتێب لەخۆ بگرێت ،بێگومان ئەم جۆرە مرۆڤە لە تەواوی مرۆڤەکانی دیکە ژیرترە کەئاماژەمان پێداون، لەکاتێکدا ئەوان خاوەنی ژیریەکی تایبەت بوون بەخۆیان ..
 ئەگەر بڵێین زاتێك دروستکەری ماددەیەکی بچوکە((خانەی ٠٠( DNA ) بریتییە :- لە شریتێک کە لە ناو یدا ناوکێك هەیە .. ئەم ناوکە لەناو خانەیەکدایە کە بەکۆدی تایبەتی دەکرێتەوە بچوکی بەڕاددەیەکە هێندەی کەدەبێت بە تلیسکۆبی زیرەك ببینریت ))توانای هەڵگرتنی زانیاری هەیە بە جۆرێک .. ئەگەر ٥٠٠ جار کتێب لەسەریەك دابنێین تا ـ بەرزایی مانگ ئەوماددەیە توانای هەیە لەخۆی بگرێت.
دروستکەرەکەی خودای پەروەردگارە ، هەڵبەت هەموو کەسێکی خاوەن عەقڵ دەڵێت: کە ئەم زاتە وێنەی نەبووە و نییەو ناشبێت ..

ئەم ژیریە لەدروستکردندا بووە هۆی گۆڕینی باوەڕی چەند زانایەک لەبێباوەڕیان بەخوای پەروەردگار بۆ باوەڕداریان بەبوونی خودای پەروەردگار.!

زۆر بەی ئەوانەی کە بەهۆکاری ( نەبونی دڵنیایى و قەناعەت و دوڕیان و ڕاڕاییەی تێی کەوتون) بوون بە کەسێکی بێباوەڕ (مولحید) بەئەگەرێکی زۆردەگەنە ڕاستی و باوەڕهێنان بە بوونی خودای پەروەردگار .. سەبارەت بەم جۆرە بون بە بێباوەڕ(مولحید)ە چەندان نموونەی ڕاستی بەردەست هەن لەزاناو ناودارانی بێباوەڕ (ملحد) ئیمان وباوەڕیان بەبوونی خودای پەروەردگار هێناوە .

شریتە (DNA ) کە دروستکراوی خودای پەروەردگارەو لەمرۆڤدابوون هەیە بووە هۆی ئەوەی زانایەکی ناودار ی بێباوەڕ(مولحید) بەناوی فرانسیس کۆلین (Francis Collin) باوەڕبە بوونی خودای پەروەردگار بهێنێت ، هەروەها ئەمە بووە هۆی ئەوەی یەکێکی تر لەزانا بێباوەڕ دوای ٥٠ساڵ لە بێباوەڕی دوابەدوای فرانسیس کۆلین (Francis Collin) گەیشتە دڵنیایی تەواو لە بوونی خودای پەروەردگار ئەویش بەناوی ئەنتۆنی فلیو(Antony flew ) پڕۆفیسۆر لەزاکۆی ئۆکسفۆرد بەشی فەلسەفە ... لەساڵی ۱۹۸٤ لێیان پرسی بۆچی بڕوات بەخودا نیە ؟

وەڵامێکی زۆر سەرسوڕهێنەری دایەوە .. وتی: ئەگەر خودا هەبێت ؟!..ئەم خودایە پێویستە ئاگاى لە هەرچی وردو درشتە کە هەیە لەسەر ئەم زەوییەوئەم گەردونەدا هەبێت ، تەنانەت ئاگاداری زەریاو قوڵایەکانی بێت و وەرینی گەڵای دارێکیش بێت !..
دواتر ئەنتۆنی فلیو(Antony flew ) خۆی پرسیار دەکات لەرۆژنامەنوسەکەو دەڵێت: شتێك هەیە ناوی خودا بێت بەم شێوەیە ؟

پەروەردگاری ئیمە ١٤٠٠ ساڵ ئەم پێناسەیەی خۆی کردوە ..دەفەرمویت لەسەورەتی ئەنعام ئایەتی ٥٩
{..وَيَعْلَمُ مَا فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَمَا تَسْقُطُ مِنْ وَرَقَةٍ إِلَّا يَعْلَمُهَا وَلَا حَبَّةٍ فِي ظُلُمَاتِ الْأَرْضِ وَلَا رَطْبٍ وَلَا يَابِسٍ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ }

کلیلی هه‌موو شاراوه‌کان و زانینی هه‌موو نهێنیه‌کان به‌ده‌ست خوایه‌ و لای ئه‌وه‌، که‌س هیچی لێ نازانێت جگه‌ له‌و زاته‌ هه‌رچی له‌سه‌ر وشکانیه‌ (له‌ گیاندارو بێ گیان و گیاو دارو زینده‌وه‌رانی وردو درشت له‌سه‌ر زه‌وی و له‌توێی خاکدا) خوا پێی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها هه‌رچی له‌ ده‌ریاکانیشدا هه‌یه‌ (له‌ زینده‌وه‌ری هه‌مه‌جۆرو ماسی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌) ئاگای لێیه‌تی، هیچ گه‌ڵایه‌ك له‌ هیچ دارێك به‌رنابێته‌وه‌ پێی نه‌زانێ، هه‌روه‌ها ده‌نکێك یا تۆوێك له‌ تاریکستانی زه‌ویدا نیه‌ (که‌ پێی نه‌زانێت)، ئه‌و ده‌نکه‌ چ شێدار بێت یا ته‌ڕ بێت، هیچ شتێك نیه‌ له‌ خوا په‌نهان بێت و له‌ (لوح المحفوظ)دا، یاخود له‌ دۆسیه‌ی تایبه‌تدا تۆمار نه‌کرابێت.

پاشان.. لە ساڵی ۲٠٠٤ لەکۆتایی تەمەنیدا..

لەگەڕانی بەدوای زانستی جینۆم. واتە (DNA).. بەئاشکرا داوای لێبوردنی کرد..وتی :من ٥٠ ساڵە خەڵکی هاندەدەم بۆ ئەوەی پێتان بڵێم خودا بوونی نییە.. من هەڵەبووم خودا هەیە..

چاوپێکەوتنەکەی فلو ..
https://www.youtube.com/watch?v=SNkxpTIbCIw

باسەکە لەسەر ئەم خاڵە جەوهەرییە دادەمەزرێت ،هەردوو زانای ناودار (( فرانسیس کۆلین (Francis Collin) و ئەنتۆنی فلو(Antony flew ) )) ،تەمەنێکی درێژیان بردەسەر لەگەڵ فکرەی بێباوەڕیاندا ، هەردوکیان لەدوای قوڵبونەوە لەزانستدا ، لەکۆتاییەکانی تەمەنیاندا گەیشتن بەڕاستی و باوەڕیان بە بونی خودای پەروەردگار هێناو هەموو ئەو بۆچونانەیان ڕەفز کرد بۆ دروست بونی گەردوون لەڕێگەی سوتفەوە ...

چاوپێکەوتنی کۆلینس

https://www.youtube.com/watch?v=fWJWmS1sWUY

دوابەدوای ئە م زانایانە یەکێکی تر لەزانا ناودارەکان بەناوی (جیرارد شۆیدیر) ..پڕۆفیسۆرلەزانکۆی MIT ئەمەریکی ،دەستیکرد بە کردنی تاقیکردنەوەیەك بۆ زانینی وەڵامی پرسیاری: (ئایا ئەم گەردونە لەڕێگەی سودفەوە دروست بووە ؟) ، تاقیکردنەوەکەی لەسەر مەیمون ئەنجامدا بە کردنە ژوورەوەی زیاد لە ۱٠٠ مەیموون و بۆ هەریەكێك لە مەیمونەکان کۆمپیوتەرى بۆ ئامادە کردن...

هەموو ڕۆژێك لەڕێگای دەنگێکی گەورەکەرێکەوە(موکەبەرە) یەکەوە شعرێکی شکسپیری بەناوی (سۆناتا) بۆ لێدەدان بەبەردەوامی هەتاوەکو ماوەی چەند مانگێك ، بەمەبەستی ئەوەی ئەم مەیمونانە بە تێپەڕبونی کات و سودفە فێرببن و بنوسن ئەگەر چی پیتێکیش بێت ، بەڵام مەخابن بەدرێژایی ئەو ماوەیە نەیان توانی تەنها وشەیەکیش بنوسن.

بۆچونی دروستبونی گەردون لە ڕێگەی سودفەوە بۆخۆی بوەتە شتێکی بەتاڵە. پول دیڤیس( Paul Davies): لێپرسراوی سەنتەری فیزیا و گۆڕانکاری بۆ بایەلۆجی، دەربارەی (سرطان)ە، خاوەنی خەڵاتی (تێنبڵدون) ئەمریکیە کە لە نۆبڵ بەهێزترە... نرخەکەی ١،٦ ملیۆن دۆلارە ..!چوارەم زانکۆیە لە جیهاندا... لە فیزیادا
پول دیڤیس دەڵێت: هەرگیز زانست بەرەوپێش ناڕوات ئەگەر زانایان بڕوادارنەبن و ئیمان نەهێنن بە خوا باڵا دەست.!!
پاشان لە ووتارەکەیدا دەڵێت: ئەوە ئەوپەڕی نەفامی و جەهالەتە.. کە مادییەکان دەڵێن : یاساکانی سروشت هۆکاری داهێنان ودروستکردنی زانایانی فیزیاییە، یاخود بڵێن لە سروشتدا بوونی نەبووە یاساکانی سروشت زانا فیزیاییەکان دایانهێناوە، بەڵکو هیچ زانایەکی فیزیا ناتوانێت بڵێت ؛ کە یاسای سروشت بۆ نمونە یاساکانی (نیوتن).. داهێنانی مرۆڤە ، بەڵکو هەموو یاساکانی سروشت لە ڕاستیدا خۆیان بوونیان هەیە و هەموو توانای زانایانی فیزیا دەستەوسانە لەبەردەمیادا زاناکان تەنها دۆزیویانەتەوەو ئاشنایان کردوە بە مرۆڤەکان ، داهێنانیان نەکردوە.

ئایا مولحید دەتوانێت وەڵامی پرسیارەکانی پۆل دیڤیس بداتەوە؟

چۆن یاساکانی سروشت دروست بوون ؟ بۆچی ئەم یاسایانە هیچ گۆڕانکاری بەسەردا نایەت، لەهەموو جێگاکاندا وەك یەکە لە ئەمریکا لە ئەفریقا ..هتد؟!!
چۆن ژیانێك لە دایك دەبێت ودەست پێدەکات ، کە خاوەن هەست(وەعی) و ئەقڵ و زیرەکییە ،لە مادەیەکی
بێگیاندا..!!!
ئەگەر بەوردی لەباسەکە بڕوانین دەگەینە ئەو دەرئەنجامە، زۆربەی ئەو باوەڕدارانەی لەپێشوودا بێباوەڕبوون بەبوونی خودا لەزانا ناودارەکانن ، و ئەوانەیایش لەسەر بێباوەڕی دەمێنێتەوە دوورلەزانستەکانن 
و لەسەر ئێمەی مسوڵمان پێویستە وردبینەوە لە دروستکراوەکانی خودای پەروەردگار ، لەفەرمایشتە موبارەکەکەیدا دەفەرموێت (أَفَلَا يَنْظُرُونَ إِلَى الْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ )
(ئینجا خوای دروستکار له ڕوانگه‌ی هه‌ندێك دروستکراوانیه‌وه ده‌یه‌وێت بێ باوه‌ڕان دابچڵه‌کێنێت)، بۆیه ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌وه سه‌رنجی وشتر ناده‌ن چۆن دروستکراوه‌؟! (قه‌باره‌ی، ملی درێژی، قاچه درێژه‌کانی که به سمێکی ئیسفه‌نجی کۆتایی هاتووه‌، ئینجا خۆگرتنی له‌سه‌ر برسێتی و تینویه‌تی،...)
الغاشية(١٧) 
دواتر خودای پەروەردگار بەبەندەکانی بەتایبەت ڕووی دەمى لە زانایانی فەلەک ناسییە دەفەرموێت (وَإِلَى السَّمَاءِ كَيْفَ رُفِعَتْ )ئایا سه‌رنجی ئاسمان ناده‌ن چۆن به‌رزکراوه‌ته‌وه (ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێره و کاکه‌شان و هه‌ساره بێ شوماره ده‌وره‌ی زه‌ویداوه له بڵندیه‌وه ڕاگیراون).
الغاشية(١٨)
دواتر خودای پەروەردگار بەبەندەکانی بەتایبەت ڕووی دەمی لە زانایانی جیۆلۆجییە(وَإِلَى الْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ )
ئه‌ی سه‌رنجی کێوه‌کان ناده‌ن، چۆن داکوتراون و دامه‌زرێنراون.
الغاشية(١٩)
وَإِلَى الْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ 
ئه‌ی سه‌رنجی ده‌شته‌کانی زه‌وی ناده‌ن چۆن ته‌خت کراوه (له‌بار هێنراوه بۆ کشتوکاڵ و ڕێگه‌وبان و ژیان)؟!
الغاشية(٢٠)
((بەداخەوە ئەم ئایەتەی کۆتایی زۆرێک لە بێباوەڕان وەك ڕەخنە ئاڕاستەی ئێمەی موسڵمان دەکەن، لەکاتێکدا ئەم ئایەتە پەیوەستە بەو کەسانەی لەسەر زەوین ولەپێش چاوی ئەوان زەوی تەختەو ڕاخراوە (أَفَلَا يَنْظُرُونَ) ، ئەگەر بەجوانتر لێی وردبینەوە بەڵگەی تەواوەتییە بۆ گۆیی زەوی لەبەر ئەوەی مەبەستی ڕوانینی ئێمەیە بۆزەوی کاتێك لەسەر زەوین نەوەك لە دەری زەوی..

ئەگەر مەبەستی ئایەتەکەگۆیوونی زەوی بێت ئێمە لەهەر خاڵێك لەسەر زەوی بوەستین ئەوا زەوی بۆمان ڕاخراوەو ، بەڵام ئەگەر گریمان ئایەتەکە مەبەستی تەخت بونی زەوی بێت ئەوا لەکۆتا خاڵی زەوی ناتوانین بڵێین لەژێر پێمان ڕاخراوە ، ئەگەرمەبەستی شێوە سێگۆشەو چوارگۆش بێت لە خاڵێک لە خاڵەکاندا زەوی سیفاتی ڕاخستنی نامێنێت ، بۆیە تاکە گریمان کەڕاست بێت بۆ ئایەتەکە مەبەستێتی خڕبونی زەویە ، لەبەر ئەوەی لەهەر شوێنێکی زەویدا بوەستین ئەوا زەوی بۆمان پانکراوەتەوەو ڕاخراوە ... لەگەڵ ئەوەشدا چەندین ئایەتی قورئانی پیرۆز پشت ڕاستی خڕبوونی زەوی دەکەنەوە .))

پێویستە ئێمە شارەزایمان لە بابەتێکدا هەبێت کە وەک پرسیار زۆر دوبارە دەکرێتەوە ، زانا هەیە بێباوەڕە (مولحیدە) ، ئایا ئەمە دەبێتە بەڵگە بۆ ڕاستی ئەوبیرۆکەیە؟ دەڵێین: حەق و ڕاست بە خەڵکدا ناناسرێتەوە بەڵکوو بەهۆی حەق و ڕاستییەوە خەڵك دەناسرێتەوە ،هەربۆیە پێویستە ئێمە حەق و ڕاستی ناس بین تا بیکەینە پێوەر ، نەوەك ناسینی خەڵکی بکەینە پێوەر بۆ دۆزینەوەی ڕاستی ، پرسیار .. زۆرێک لەزاناکان (گا) دەپەرستن ، ئایا حەق وڕاستی لەلای ئەوانە ؟ هەموو عەقڵێکی تەندروست دەڵێت :ئەوە دوورە لە حەق وڕاستی ...
بۆیە ئەو عەقڵانەی کە زانستایان لەلایەو حەقیان لەلا نی یە مەرج نییە ڕاست بن ودووربن لەهەڵە بەنموونە ، مارکسیزم ئەقڵ دایمەزراند بۆ پڕۆگرامی مرۆڤایەتی هەزاران کەس شوێنی کەوتن و دواتر زانرا کە هەڵەیەو هیچ کەسێکی لەگەڵ نەما ، بۆیە عەقڵ هەڵە بونی هەیە وقابیلی هەڵەیە لە بەرهەم هێناندا ، بەڵام حەقیقەتی گەردوون عەقڵ پشگیری دەکات بۆ کەسێک کە خۆی بەدوای ڕاستیدا بگەڕێت. 
لەکۆتایدا ئەوە بزانین هەموو بێباوەڕێك دەگاتە ڕاستی ئەگەر هۆکارەکەی نەبونی دڵنیایى و قەناعەتە بەهۆی ئەو دوڕیان و ڕاڕاییەی تێی کەوتون ئەگەر بگەڕێن وەك فلو کۆلینس دەستیان دەکەویت ، بەڵام هەندێك لە مولحیدەکان بڕیاریانداوە.. کە کافر بن ، بڕیارە نەك باوەڕ.. هەمیشە خەریکی ئینکاری کردن و خۆ گێل کردنن لە ڕاستی و حەقیقەت نایانەوێت بگەنە ڕاستی ، لەبەر ئەوەی بڕیاری کۆتاییان داوە.


به‌روار: 31/08/2019
بینین: 882
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت