جزیه خواردنی مافی خه‌ڵكی نیه و ئیسلام سه‌رانه نه‌سێنێت؟
چرۆ کەلاری
وه‌ڵامی گومانه‌كان
زنجیره حه‌ڤده
جزیه باسێكی باوه له‌ناو خه‌ڵكی كه گوایه پێیان وایه موسڵمانان نادادپه‌روه‌رن به‌وه‌ی لهغیری موسڵمانان پاره وه‌رده‌گرن! ئه‌م قسه‌یه بێ بنه‌مایه پێش هاتنی ئیسلام له‌عورفی خه‌ڵكیدا واباوبو هه‌ر گه‌لانێك بچوایهنهته سه‌ر هه‌ركه‌سێك شتێكیان لێیان ئه‌سه‌ندن پێیان ئه‌وتن "جیبایه" جیبایه واته پێش هاتنی ئیسلام، شتێك هه‌بوه به‌ناوی جیبایه. جیبایه یانی پاره وه‌رگرتن به‌زۆر وه‌رگرتن وهجابی پاس كاتی خۆی ئه‌وكه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان پیرن پاسه‌كان شاگردێكیان هه‌بوه پێیان ئه‌وتن جابی، پاره كۆكه‌ره‌وه جیبایه ئه‌سڵی وشه‌كه له‌پاره كۆكه‌ره‌وه هاتوه جابی پاسیش له‌و ناوه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه. پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم جزیه‌ی له هاونیشتیمانیان وه‌رنه‌گرتوه له‌ئیسلامدا جزیه وه‌رناگیرێ له هاونیشتیمانیان، با كابرا جوله‌كه بێت مه‌سیحی بێت به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم چوه ناو شاری مه‌دینه جزیه‌ی نه‌سه‌ند له بنی قوریزه و بنی قینقاع و ئهوجولهكانهی كه‌له‌شاری مه‌دینه‌دا ئه‌ژیان چونكه هاوڵاتی بون له‌ده‌ستوری ئه‌وكاته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم له‌شاری مه‌دینه جێگایان ببوه‌وه وه‌كو هاوڵاتیه‌ك ته‌ماشا ده‌كران. كه‌واته جزیه ناسێنرێت له‌هاوڵاتی ئه‌و نیشتیمانه كه تیایدا ئه‌ژین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك وتمان به‌به‌ڵگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم جزیه‌ی نه‌سه‌ندوه نه‌له ئه‌عرابی نه‌له موشریكه‌كانی مه‌دینه نه‌له جوله‌كه‌كانیش ئه‌ی جزیه له‌كێ ئه‌سێنرێت؟ جزیه له‌كه‌سێك ئه‌سێنرێت كه له‌كاتی جه‌نگدا موسڵمانان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن وه‌له‌سه‌ر دینه‌كه‌ی خۆیان ده‌مێننه‌وه وه احتیفاز به‌دینه‌كه‌ی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن ،وه موسڵمانان ئه‌یپارێزن له‌سه‌ر دینه‌كانی خۆیان كه‌نیسه و سه‌روه‌ت و سامانیان ئه‌پارێزن وهلهحهقی ئه‌وه له جه‌زای ئهوپاراستنه جه‌زای ئه‌و ئاسایشه ئه‌پارێزن له‌به‌رامبه‌ریدا پاره‌یه‌كی زۆر زۆر كه‌مه بۆنمونه موسڵمانان به‌رامبه‌ر به موسڵمانان زه‌كات ئه‌ده‌نه‌وه به به‌یت ولمالی موسڵمانان به‌یت المالی ئیمانداران ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكاته‌ی سه‌رده‌م ئه‌گه‌ر موسڵمان سه‌د دینار بدات وه‌كو نمونه‌یه‌ك باسی لێوه ده‌كه‌ین یان سه‌د درهه‌م بدات جزیه له‌ساڵێكدا ئه‌گه‌ر سه‌د درهه‌م بدات حسابی پاره‌كه‌ی له‌سه‌دا دوونیوه ،ئه‌گه‌ر كه‌سێك ژیانێكی عادی ئه‌و كه‌سه‌ی جزیهكه ئه‌دات یه‌ك درهه‌م ئه‌دات واته درهه‌مێك به‌رامبه‌ر سه‌د درهه‌م ئه‌گه‌ر كه‌سێك پاره‌ی نه‌بو له‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دا ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه پاره‌ی نه‌بو ژیانی نه‌گونجا جزیهكه بدات ئه‌بێ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سه‌روه‌ت و سامانی بپارێزێت ،و ژیانیشی بۆدابین بكات. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نیه دروشم بێت له ئه‌نده‌لوس ڕوی داوه له‌شاری به‌غدا ڕوی داوه وه‌له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی ئومهویكاندا ڕویداوه له‌ناو قیبتیهكاندا ڕویداوه كه چونه‌ته ناو مه‌سیحیه‌كانه‌وه وه‌هه‌روه‌ها ئه‌م حاڵه‌ته‌ش باسی لێوه‌ده‌كه‌ین ته‌نها له‌پاراستنی جهزایهكدا سه‌روه‌ت و سامانیاندا ئه‌وكاته زه‌ریبه نه‌بوه ئێستا ئێمه ده ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌ده‌ین ڕۆژێ له‌ڕۆژان كه‌سێكیش ئه‌و گلهیه ناكات من له‌م وڵاته‌دا كارده‌كه‌م مانگانه زه‌ریبه ئه‌ده‌ین نه‌ك ساڵانه‌ش له‌ئیسلامدا به‌و شێوه‌یه كه وجودی هه‌بوه جزیه له‌غه‌یری موسڵمانان وه‌رگیراوه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ ئه‌وكه‌سانه‌ی جزیه ئه‌ده‌ن ئه‌بێ به ایدیكی ساهید به‌مه‌عنای ئه‌وه‌یه كه موسڵمانان نابێ بهموحتاجی داوای بكه‌ن به‌ڵكو ده‌بێ بزانن پاراستنی سه‌روه‌ت و سامانیانه ایدیكی ساغید به‌مانای ئه‌وه‌یه كه موسڵمان ده‌ست ئه‌كاته‌وه ئه‌بێ ئه‌و بیخاته ناو ده‌ستیه‌وه نابێ به‌وشێوه‌یه بێت كه موسڵمان بچێت داوابكات، چونكه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌وهه‌سته‌ی بجوڵێ كه ئه‌و له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و جزیه ئه‌دات جزیه له‌ئیسلامدا وه‌ك وتمان له‌ئیسلامدا لهخهڵكێك وه‌رده‌گیرێت كه قودره‌تی دانی هه‌بێت وه قودره‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت بتوانێت ئیش و كاربكات ئه‌گینا جزیه لهپیرهژن وه‌رناگیرێ له منداڵ وه‌رناگیرێ له په‌كه‌وته وه‌رناگیرێ لهعبید و قه‌شه و ئه‌و شتانه وه‌رناگیرێ له‌كه‌سێك وه‌رده‌گیرێت كه توانای قودره‌تی جه‌نگی هه‌بێت وه‌له ژنیش وه‌رناگیرێ بۆئه‌وه‌ی بزانن ته‌نها له‌كه‌سێك وه‌رئه‌گیرێ كه قودره‌تی جه‌نگ و قودره‌تی توانای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی شه‌ڕی هه‌یه ئه‌یش به‌مانای ئه‌وه‌ی قودره‌تی توانای شه‌ڕی هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی له عیباده‌تێكدا به‌شدار نابێت له‌ئیسلامدا پێی ئه‌وترێ جیهاد .
بهروار: 29/08/2019
بینین: 498
|