مەملەکەتی نور زنجیرەی کۆتای لە کتێبی یەکەم
ماکوان کەریم


نوسینی: ماکوان کەریم

لەدایك بوونی پێغەمبەری خوا ﷺ

بەپەلە گەڕامەوە بۆ شاری مەککە بۆ لای نومەیر بیینم شاری مەککە کەسی تێدا نەماوە ، هەموو رایانکردوتە سەر شاخەکانی دوورو پشتی مەککە ..!

زۆر جێگای تێڕامان بوو بەلامەوە خەڵکی ئەو شارە بەرگری لە ماڵ و سەروەت و سامانی خۆی ناکات و تەنانە بەرگری لەماڵی خواش ناکات و هەمووی ڕادەکات و خۆی دەپارێزێت ، بەڵام دوای ووتم گرنگ نیە سەردەمی جاهیلیەتە ..

هەموو چووینە سەر شاخەکان و لە نزیك شاری مەککە لە نێوانی طائیف و مەککەدا سوپاکە هات ، من دەمزانی هیچ روونادات خوای گەورە بە سەربازنیك کە یەکیكن لە لاوازترین دروستکراوەکانی پەروەردگار لە ناویان دەبات ..

چوومە لای نومەیر لەسەر شاخی قوبەیس لەمەکە وەستا بووم وەك پەڵە هەورێکی رەش لەدوورەوە بەدی دەکراو تا نزیکتر دەبوووە ڕەنگی تۆختر دەبوو..
لەسەر سوپاکەی ئەبرەهە دابرینە خوارەوە بە قاچیان ووردە بەردێکی بچوك فڕیئەدراخوارەوە بەر هەرکامیکیان دەکەوت هاوارو قیژەی ئەسپ و ووشترو لورەی فیلەکانیان دەگیشتە ئاسمان ..

دیمەنێکی زۆر ترسناك بوو... خەڵکی قوڕەیش ئەوەیانبینی بەچاوی خۆیان ، بەڵام هەموو رەنگی ترس و مردو لەناوچاویان نیشتبوو، ئەو سوپایە بەتەواوەتی وەك توانەوە دارزان بەناخی زەویدا ..هیچ ووجودێکیان نەما، وەك چۆن تێزاب دەکەیت بە شتیکداو دەیتوێنێتەوە بەو شیوەیە دەتوانەوە لەگەڵ خاكدا تیکەڵ دەبوون ..

لەساتە وەختێکی کەمدا کۆتای پێهات .. منیش دیمەنەکەم زۆر لا ترسناك بوو .. هەر سورەتی فیلم دەخوێند ..

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَابِ الْفِيلِ ﴿١﴾
ئایا نه‌تبینی (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم) په‌روه‌ردگارت چی کرد به‌ خاوه‌ن فیله‌کان؟!
أَلَمْ يَجْعَلْ كَيْدَهُمْ فِي تَضْلِيلٍ ﴿٢﴾
ئایا سه‌ری لێ نه‌شیواندن و پیلان و نه‌خشه‌کانیانی پووچ نه‌کرده‌وه‌؟!
وَأَرْسَلَ عَلَيْهِمْ طَيْرًا أَبَابِيلَ ﴿٣﴾
وه‌ پۆل پۆل باڵنده‌ی نه‌نارده‌ سه‌ریان؟!
تَرْمِيهِم بِحِجَارَةٍ مِّن سِجِّيلٍ ﴿٤﴾
تا به‌ به‌ردی سه‌نگ گڵ، به‌رد بارانیان بکه‌ن.
فَجَعَلَهُمْ كَعَصْفٍ مَّأْكُولٍ ﴿٥﴾
سه‌ره‌نجام وه‌کو پوش و په‌ڵاش و گژوگیای خوراوی لێ کردن

لەدوای ئەم ڕووداوە خەڵکی مەککە زۆر لوت بەرزوو بوون ، دەست درێژیان دەکردە سەر هەموو تیرەو هۆزەکانی عەرەب بەپێچەوانەشەوە لەناو عەرەبدا زۆر خۆشەویستو موبارەك تەماشا دەکران بەهۆکاری ئەوەی خوای گەورە ئەو سوپایەی لەناوبرد بڵاو بوییەوە کە مککە ئامین و پارێزراوە لە لایەن پەروەردگاری کەعبەوە ..

بەڵام لەوکاتەوە بۆم دەرکەوت ئەوە بەتەنها مەککە نیە خوای گەورە دەیپارێزێت ، بەڵکو ئەوە کەسێکە وا لە رەحمی ئافرەتیکدا کە ناوی ئامینە و ئەو منداڵەی سکی دەبێت ئامین بێت لەشاریكدا کە بەناوی ئەمن و ئاسایش ناوی دەرکەردوە (بلد الامین ) خۆشی لەداهاتودا دەبێتە (صادق الامین)..

بەدەم خۆمەوە ئەم قسەم دەکرد .. نومەیر تەماشای دەکردم ، لە پڕ ووتی ئەوە بەچیەوە سەرقاڵی ..

ماکوان: هەندێك شتم بۆ دەرکەوت جەنابی نومەیر کە پێشتر نەمدەزانی، ئەویش نەمدەزانی هەر دوو سورەتی فیل و قوڕەیش بۆچی بەیکەوە دابەزیوون ، بەڵام ئێستا تێگەیشتم کە هەردووکیان تەواکەری مێژوو چیرۆکی پێش هاتنی سەروەری مرۆڤایەتی محمد ﷺ زۆر جار وامدەزانی باسی دوو روداوە تەنها بۆ بیرخستنەوە دەسەڵاتو گەورەی خوای پەروەردگارە ، بەڵام ئێستا تێگەیشتم کە هەتا زیاتر سەردەمو ژیان بەروە پێشتر بڕوات تێدەگەین ، کە ئەگەر دوژمنی خوا گەورەترین هێز بەکار بهێنێت خوای گەورە بە بچوکترین هیز لەناوی دەبات ..!

نومەیر : ووتەکانت روون نیە زیاتر روونی بکەرەوە ..

ماکوان : تەماشای ئەو فیلانە بکە ، کە من زیاد لە ١٣ فیلم بژارد ، تەماشای ئەو چۆلەکانە بکە کە بەئاسمانەوەن خوای گەورە فیل و هاوڕی فیلەکانی بە لاوازترین لەچاو ئەواندا لەناوبردن و هەموویان بوونە پوش وپەڵاش بەوناوەدا ، بیریشم لەوە دەکردەوە کە پێغەمبەری خوا صلی اللە حلیە وسلم ٥٠ رۆژی تر لەدوای ئەم رووداوە لە دایك دەبێت ، هەموو ئەمانە مێشکی منیان سەرقاڵ کردوە کەوتومەتە بیرکردنەوەیەکی چرو پڕەوە..
ئیتر لەوە تێگەیشتم کە خوای پەروەردگار دەیەوێت پەیام بدات بە هەموو عەرەب و جیهانیان خوای پەروەردگار کە خوای محمدە ﷺ ئەو سوپای لەناو بردوە ، نەك بتەکانو پەیکەرەکانتان بەناوی لات ومەنات و ...هتد ، ئیتر بزانن کە خوای گەورە بەهەمانشیوە پشتو پەنای محمد ە ﷺ هەمان خوای تتەیروئەبابیلە.

پاشان رۆژەکانم دەژماردو رۆژ لەدوای رۆژ دەچوومە بەردەرگای ماڵی عەبدولموتتەلیب بەس بۆ ئەوەی بزانم کەی پێغەمبەری خوا ﷺ لەدایك دەبێت ..

پەنجا رۆژم بژارد لەدوای روودوەکانی سوپاسی ئەبرەهە بە فیلەکانیەوە .. خۆم ئامادەکرد بۆ بەیانیەکەی بچمە بەردەرگای ماڵی دایکی پێغەمبەری خوا ﷺ بەرانبەر ماڵی عبدولموتەلیب بوو هەرچۆن بووە بیبینم شەوەکەی زۆر بە خۆشحالیەوە خەوتم ، چاوەڕی بەرەبایانی کازێووەم دەکرد بۆ ئەوەی زوو بچمە ناو بازاری شاری مەککەو لەوێەوە چاوم بە نور بکەویت چاوم بە بەرێزترین و بەشەرفتریم کەس بکەویت کە یەکەم کەسە دەچیتە ناو بەهەشت و کە خاوەنی سەرچاوەو حەوزی کەوسەرە ، کە سڕەرەوەی کوفرە و هەڵبژێراوی خوای پەروەردگارە ...
بەو ئومێدەوە خەوم لێکەوت ..
کەسێك واخەبەرم دەکاتەوە لەخەوهەڵمدەستینێت ، چاوم کردوەو تەماشام کرد خێزانمە دەڵێت : هەستە کاتی نوێژی بەیانیە ..

نەمهێشت کەس بزانیت بەدەم گریانەوە چووم بۆ دەست نوێژ گرتنو ئەو بەیانیە ئەوەندە گریام تا هەردوو چاوکانم ئاوسا بوون ، وەك ئەو رۆژە دەهاتەوە بیرم کە باوکم بە خاك سپێدرا ، چارم نیە هەموو ڕۆژە کە بێزار بووم ، لەکار گەڕامەوە بۆ ماڵەوە بەئومێدی ئەوەی جارێکی تر پەرتوکەکە فەرغەلی بخوێمەوە بگەڕێمەوە بۆ ئەو سەردەمە چوومە سەر ئە ورۆژەی کە پێغەمبەری خوا ﷺ لەدایك دەبێت ، هەندێك باس کرابوو ، کە بۆ یەکەم جار لە میژووی ساسانی و ئاگرپەرستەکانی زەردەشتیدا بەلەدایک بوونی محمد ﷺ ئاگرەکەدەکوژێتەوە ، بەلەدایك بوونی هیچ ئازارو نارەحەتیەکی نەبووە بۆ دایکی، خۆی لە پێشیەوە بەدەستەکانی لە داوێنی دایکی هاتۆتە دەرەوە سەری بەرز بەرەو ئاسمان ، خەتەنە کراو بووە ، بەزەردەخەنەوە لەدایك بووە ، نەگریاوە ، هەرچەندە گەورەی پێغەمبەر ﷺ لە منداڵیەوە لەو وەسفانەیدا نیە ، بەڵکو لە پەیامەکەیدایە کە قورئانو ئیسلامە ..
دایکی ئامینە خاتون دەگێڕێتەوە کەهەستیکرد بەوەی سکی پڕە بەپێغەمبەر ﷺ نورێك لە لاشەمەوەی دەرچوو هەموو باڵەخانەکانی بوصرا لەشام رووناك کردوە، هەروەها دەگێریەوە ئەو شەوەی لە کاتی لەدایك بوونی محمد ﷺ ، چەند ئافرەتێکی لەگەڵدا بوون وەك مامان و مانەوە بەلایەوە ، لەوانە دایکی عوسمانی کوڕی عاص و دایکی عەبدوڕەحمانی کوڕی عەوف ، ئەو دوانە دەڵێن ئەو شەوە ئاسمان پڕبوو لە نور ڕۆژهەڵاتو رۆژئاوامان دەبینی ..


هەواڵ ئەدرێتە باپیری عەبدولموتتەلیب ، دەست بەجێ داوای دەکات دەیباتە ناو ژووری کەعبەو وەك گەورەیەك و شەرفێك کە بلکێت بە پێغەمبەری خوا ﷺ کە بۆ منداڵی کەس وا نەکراوە کەببرێتە نا وکەعبە.
پاش ئەوەی کە محمدی بردە نا و کەعبە وە زۆر نزاو نیایشی لە پەروەردگار کرد و لە کۆتایدا کە هاتە دەرەوە ووتی : ئەوە ناوم ناوە محمدﷺ ، خەڵک یپرسیان محمد واتای چییە ؟
ئەویش لەوەڵامدا ووتی مانای سوپاسکراوە ، دەمەوێت لە ئاسمان سوپاسی خوا بکات و لەسەر زەویش خەڵکی سوپاسی بکات.

بە بیستنی لەدایك بوونی محمد ﷺ زۆریك لەمامەکانی لە خۆشی لەدایك بوونی، بەندە ئازاد دەکەن لەوانە ئەبولەهەب بەندەیەك ئازاد دەکات، لەو سەردەمەشدا ئازادکردنی بەندە وەك موژدانەوە وابووە تەنها پیاوانی گەورە کردویانە یاخود بۆ شتی زۆر گەورە دڵخۆشکەر ئەوکارە ئەنجام دراوە ..

هەروەها عەبدولموتتەلیب خۆی دەگێڕیتەوە دەڵێت .. پیش لەدایك بوونی محمد کوڕی عەبدوڵڵا خەونم بینی ؛ لە خەونەکەمدا درختێکی بەرز کە سەر بۆ ئاسمان بڵدن کردبوو پەلو پۆشی بە رۆژهەڵات و رۆژئاوادا هاویشت بوو، ئەم بینی عەرەب و عەجەم سوجدەیان بۆ دەبرد ، هەرچەندە خەڵکی زیادی بکردایە ئەو زیاتر نور درخشانی درەوشاوە تر دەبوو زیاتر پەلو پۆی دەهاویشت ، هەروەها دەڵێت: لە خەونەکەمدا بینینم خەڵکی قوڕەیش خۆیان هەڵواسیبوو بە لقەکانیدا بۆ ئەوەی هەریەکەو لقێك بۆ خۆی بەرێت و ، دەڵێت: وویستم منیش وابکەم و خۆم بە لقێکیدا هەڵبواسم ، بەڵام کەنجیك پێشمکەوتو شوێنەکەمیگرت٠ جوان خاسی وەك ئەوگەنجەو بۆنخۆشی وەك ئەو لاوە جوانخاسەم نەدیبو لە ژیانمدا ، هەروەها خەونکەی بەردەوام دەگیڕیتەوە و دەڵێت وویستم منیش بەشم بەربکەوێت و ، بەڵام نەیانهێشت من پشکی خۆم بەرم و ئیتر خەبەرم بووە بەدڵتەنگی وناڕەحەتیەوە ..

پاشان دەڵێت : ئەم خەونەم گێڕایەوە بۆ کەسێكی حەکیم لە خەون ، راڤەی خەونەکەی بۆ کردم ، بەوەی کە لەنەوەکانی من کەسێکی تێدا دەردەچێت هەموو رۆژهەڵاتو رۆژئاوا دەخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی خەڵکی گویڕایەڵی دەبێت.
ھەروەھا حسانی کوڕی سابت دەگێڕێتەوەە دەڵێ ت منداڵ بوم تەمونم ٧ ساڵان بوو، جولەکەکان ھاواریان لێەڵسا وتیان ئەوە ئەستێرەکەی ئەحمد دەرکەوت ،هاواریان دەکرد لەشاری مەدینە کە ئەحمەد لە دایك بوو .

ئیتر بەلەدایك بوونی پێغەمبەر ﷺ ئازادی دەستی پێکرد .. لێرەوە دەست پێدەکەین و سەرەتای باسەکانمان دەست پێدەکات .

لەو کاتەوە شۆرش لە ئاسمان و سەرزەوەی دەستی پێکر د.. شۆرش واتا گۆڕانکاری بنەڕەتی ..

چاوەڕوانی بەشی ٣١ بکەن لە پەرتوکی دووەم مەملەکەتی نوور ..

.
به‌روار: 28/08/2019
بینین: 3124
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت