زینا له‌گه‌ڵ خوشك و دایكی خه‌ڵكیدا بكه‌یت له‌گه‌ڵ خوشك و دایكتدا ده‌كرێت؟
چرۆ کەلاری
وه‌ڵامی گومانه‌كان
زنجیره پانزه
لەوتارەکانی ماکوان کەریم
ئه‌م گومانه له‌لای خه‌ڵكی زۆر باوه گوایه ئه‌ڵێن هه‌ركه‌سێك هه‌ر كارێك بكات هه‌مان كار دێته‌وه ڕێگای، بۆنمونه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا زینا بكات ئه‌وه زینا له‌گه‌ڵ خوشك و دایكی ئه‌كرێته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌وه‌ی ئه‌ڵێ( من دق باب دقه) هه‌ركه‌سێك له‌ده‌رگای هه‌ركه‌سێك بدات له‌ده‌رگای ئه‌درێته‌وه یاخود ئه‌ڵێن حەدیسه‌كه بۆ پێغه‌مبه‌ر كراوه من دق دوقه یان هه‌ركه‌سێك له‌ده‌رگای بدرێت له‌ده‌رگای ئه‌درێته‌وه ، كۆمه‌ڵێك له‌خه‌ڵكی پێیان وایه ئه‌مه فه‌رموده‌یه، له‌ڕاستیدا له‌زۆر شوێندا به فه‌رموده هاتوه عوله‌مایان ڕه‌دیان كردوه‌ته‌وه كه ئه‌مه فه‌رموده نیه به‌ڵكو ئه‌مه قسه‌ی عه‌ره‌به وه‌ئه‌گه‌ر شه‌رحی حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ری خوا بێت صل الله علیه وسلم وه‌كو كردویانه به حه‌دیسێكی زه‌عیف هاتوه، چونكه خوای گه‌وره له قورئاندا ئه‌فه‌رموێت ولاتضیروا واضیره وزری الاخری واته تاوانی هیچ كه‌سێك ناچێته سه‌ر شانی هیچ كه‌سێكی تر. به‌و هۆكاره‌یه كه ئه‌مه زه‌عیف بوه به‌ڵام كۆمه‌ڵێك شه‌رحی حه‌دیسه‌كه‌یان كردوه ئه‌فه‌رموێت به‌مانای ئه‌وه‌نیه به‌مانای ئه‌وه‌یه كه حه‌دیسێكی ته‌رغیبیه وه حه‌دیسێكی ته‌رهیبیه ته‌رغیب و ته‌رهیب واته ترساندن و ڕه‌غبه‌ت دانه به‌شتێك كه ئینسان یان ئه‌وه‌ته له‌به‌رخاتری خێر‌و چاكه‌كه‌ی بیكات یان ئه‌وه‌ته له‌ترسی خوای گه‌وره وازی لێ بیهێنێت، هیچ كه‌سێك له‌ده‌رگای هیچ كه‌سێك نادات كابرا بۆخۆی تاوان باره و خوانه‌ناس و داوێن پیسه كارێكی ئه‌نجام دا له‌گه‌ڵ خوشك و دایكی‌دا ناكرێته‌وه چونكه به‌به‌ڵگه‌ی قورئانی خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت ولا تضیروا واضیره وزری الاخری ئه‌وه دیاره و ڕونه ئه‌وه‌ی تر كه ده‌مێنێته‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین من دق الاباب دقن یا عه‌ره‌ب ئه‌م قسه‌یه كردوه یان دراوه‌ته پاڵ پێغه‌مبه‌ری خواوه صل الله علیه وسلم به‌حه‌یسێكی زه‌عیف هاتوه یاخود به مه‌وزوع هاتوه قسه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و قسه‌و باسه له‌سه‌رده‌می پیاوێكی بازرگاندا ئه‌یگێڕنه‌وه كه كوڕێكی ئه‌بێت ئه‌ینێرێت بۆ بازرگانی قسه‌كه ئاوا هاتوه له‌ڕێگا به‌كوڕه‌كه‌ی ئه‌ڵێ پێش ئه‌وه‌ی بچێت بۆسه‌فه‌ره‌كه‌ی ئه‌ڵێ هیوادارم كوڕم ئاگات له‌شه‌ره‌ف و حورمه‌تی خوشك و دایكت بێت ئه‌ویش زۆری به‌لاوه سه‌یر ده‌بێت قسه‌كه ئه‌كات ئه‌ڵێ باشه من ئه‌چم بۆ بازرگانی باوكم بۆ به‌من ئه‌ڵێ ئاگاداری شه‌ره‌ف و حورمه‌تی خوشك و دایكت به ئه‌ڕوات به‌ره‌و شام له‌ڕێگا كه ئه‌چێته ناو كه‌سابه‌ت و ئیش كردن و بازاڕه‌كه‌ی ئافره‌تێكی جوان ئه‌بینێ ئه‌یه‌وێت ده‌ست به‌رێت بۆ ئافره‌ته‌كه ئافره‌تێكی جوان و ناسك بوه به‌ڵام دوای ئه‌وه قسه‌كه‌ی باوكی بیرئه‌كه‌وێته‌وه باوكی پێی ئه‌ڵێ ئاگات له‌شه‌ره‌ف و حورمه‌تی دایك و خوشكت به كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆلای باوكی و به بازرگانیه‌كه‌ی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی باوكی پێشوازیه‌كی باشی لێ بكات باوكی زله‌یه‌كی لێ ئه‌دا ئه‌ڵێ به‌باوكی بۆچی ئه‌و زله‌یه له‌من ئه‌ده‌ی كه من هاتومه‌ته‌وه و بازرگانیه‌كه‌م سه‌ركه‌وتو بوه له‌جیاتی ده‌ست خۆشیم لێ بكه‌یت تۆ كه‌چی زله‌یه‌كم پیائه‌كێشیت ئه‌ڵێ پێم نه‌وتی ئاگات له‌شه‌ره‌ف و حورمه‌تی خوشك و دایكت به ئه‌یش ئه‌ڵێ بۆچی بوه ئه‌ویش ئه‌ڵێ لێره ئه‌و خزمه‌تكاره‌ی له‌ماڵه‌كه‌ماندا كار ده‌كات چاوم لێ بوه ویستویه‌تی ده‌ست به‌رێت بۆ خوشكه‌كه‌ت جا ئه‌ڵێن قسه‌ی ئه‌و پیاوه‌یه كه ده‌ڵێت من دق الاباب دقن واته ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك شتێك بكات بۆئه‌وه‌ی ئازاره‌كه‌ی پێ بگاته‌وه ئه‌وكاره ئه‌نجام ئه‌درێته‌وه نه‌ك به‌مانای ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه بچێته سه‌ر خوشكی ئه‌و كوڕه كه ئاگای له‌هیچ شتێك نه‌بوه له‌هه‌مان كاتدا بۆئازاردانی دڵی ئه‌وان له‌هه‌مان كاتدا خزمه‌تكاره‌كه حه‌زی جوڵاوه بۆئه‌و شته قسه‌كه‌ی من لێره په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌مه‌سه‌له‌ی ترغیبیه‌وه من بۆخۆم له‌سه‌ر ئه‌و بۆچونه‌م كه فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا نیه به‌ڵكو قه‌ولێكی عه‌ره‌به كردویانه هه‌ر قسه‌یه‌كی جوان هه‌بێت ئه‌ڵێن ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا كردویه‌تی ئه‌یده‌نه پاڵ ئه‌و. بۆنمونه كاتی خۆی سدام حسین قسه‌یه‌كی كردوه حب الوطن من الامان كه نه‌حه‌دیسه نه مه‌وزوعه ته‌نها قسه‌یه‌كی ئه‌وه یاخود بۆنمونه ده‌یانگوت الاشهداء الاكرمین منا جمیع شه‌هیدان له‌ئێمه به‌ڕێزترن مه‌به‌ستی شه‌هیدانی ئێران و عێراق بوه زۆرجار قسه‌ی خه‌ڵكانێكن ئه‌درێته په‌نای پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم .
به‌روار: 26/08/2019
بینین: 506
|