هەموو بوونەوەرێک لە ئاو دروست بووە
محمد عبدالعزیز
#بڕگەی_گومان

بەشی دووەم: ئایا هەموو بوونەوەرێک لە ئاو دروست بووە؟

خودا دەفەرمووێت هەموو شتێکم لە ئاو دروست کردووە ((وجعلنا من الماء كل شيء حي))(الأنبياء:٣٠) بەڵام لەهەمانکاتدا دەفەرمووێت جنەکانمان لە ئاگر دروستکردووە ((وخلق الجان من مارج من نار))(الرحمان:١٥)، هەروەها فریشتەی لە ڕووناکی دروستکردووە((خلقت الملائكة من نور))، ئەمانە کوا لەئاو دروستبوونە؟

وەڵامی ئەم پرسیارە لەسەرەتای ئەو ئایەتەیە کە دەفەرمووێت(("أولم يرى" الذين كفروا أن السماوات والارض كانتا رتقا ففتقناهما وجعلنا من الماء كل شيء حي))(الأنبياء:٣٠) واتە: ئەوانەی بێباوەڕبوون ئایا نەتانبینیوە یان بۆتان دەرنەکەوتووە کە زەوی و ئاسمانەکان یەک پارچە بوون و‌جیامان كردنەوە، وە لە ئاودا هەموو شتێکی زیندوومان دروستکردووە!

ئایا نەتانبینیوە(أولم يرى) ئەم دوو وشەیە هەر بۆ ئاسمان و زەوییەکە نییە، بەڵکو ئاوەکەش داگرێتەوە (و)ی عەتف هاتووە و هەردوو ڕستەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و (اولم يرى) بۆ زیندەوەرانیشە، واتە دەکرێت بڵێین بەو شێوەیە (أولم يرى الذين كفروا أننا جعلنا من الماء كل شيء حي) ئەی ئەوانەی بێباوەڕبوون ئایا نەتانبینیوە ئێمە لە ئاودا هەموو شتێکی زیندوومان دروست کردووە؟
ئەمە مانای وایە هەموو شتێکی زیندوو کە لە ئاو دروست بووە ئەو زیندەوەرانەن کە بە چاو دەبیندرین نەک جنەکان یان فریشتەکان بگرێتەوە، چونکە ئەوانە نابیندرێن تا خودا بفەرمووێت ئایا نەتانبینیوە؟
بۆیە ئەو ئایەتەی کە دەفەرمووێت هەموو بوونەوەرێکی زیندووم لە ئاو دروستکردووە مەبەستی لەوانەیە کە بەچاو دەبیندرین هەربۆیەش بەپرسیار دەست پێدەکات و باسی هەستی بینین دەکات و دەفەرمووێت ئایا نەتانبینیوە؟

لە ئایەتێکی تردا لە باسی زیندەوەراندا بەهەمانشێوە خودا دەفەرمووێت ((والله خلق كل دابه من ماء فمنهم من يمشي على بطنه ومنهم من يمشي على رجلين ومنهم من يمشي على اربع يخلق الله ما يشاء ...))(نور: ٤٥) خودا هەموو زیندەوەرێکی لە ئاو دروستکردووە یان بنچینەی هەموو زیندەوەرێک ئاوە، ئەم زیندەوەرانەش هەیانە لەسەر سکی دەخشێت و هەیە لەسەر دوو قاچ دەڕوات و هەشیانە لەسەر چوار قاچ خودا هەرچی بوێت دروستی دەکات، ئەمەش خشۆک و قاچدارەکان بەگشتی دەگرێتەوە چونکە دەفەرمێت هەرچی بووێت دروستی دەکات.

ئەگەر تێبینی بکەن باسی باڵندە یان باڵدار ناکات لەم ئایەتە، چونکە ئەوکات فریشتەشی دەگرتەوە چونکە خودا دەفەرمووێت ((جاعل الملائكة رسلا أولي اجنحة مثنى و ثلاث و ربعاع يزيد في الخلق ما يشاء))(فاطر:١)، بەڵکو باسی دوو قاچ دەکات کە ئەمە (باڵندەکان) دەگرێتەوە.

واتە خودا لەخودی ئایەتەکەدا دیاری کردووە ئەم زیندەوەرانەی كه لە ئاو دروست بوونە سیفەتییان چییە و چۆنن، نەک هەرچی بوونەوەرە بگرێتەوە! 

Mohammed Abdulaziz
به‌روار: 25/08/2019
بینین: 551
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت