گەورترین مزگەوتیان دروست کرد لە ئەوروپا
پەیڕەو
.

ڕۆژی ھەینی ٢٣/٨/٢٠١٩بە نوێنەری ٤٣ ووڵات لە  شاری شالی سەر بە ووڵاتی چیچان(شیشان)دەرگای گەورەترین مزگەوت لە ئەوروپا کرایەوە.

مزگەوتی ڕەمەزان قەدیرۆڤ لە یەك کاتدا ٢٠ ھەزار نوێژ خوێن دەتوانن نوێژی تێدا ئەنجام بدەن .
مزگەوتەکە بە ناوی سەرۆکی شیشان (ڕەمەزەن قەدیرۆڤ)ەوە ناو نراو ٧ ساڵ پێش ئێستا یەکەم بەردی بناغەی دانرا.

ئەم مزگەوتە لەسەر زەوی ٥٠ ھەزار  مەتر چوارگۆشە دروستکرا،لەگەڵ ٤ منارە کە ھەریەکەیان بە بەرزی ٦٣ مەتر دروست کراوە.

قوبەی مزگەوتەکەش بە بەرزی ٤٠مەتر دروست کرا.
به‌روار: 25/08/2019
بینین: 1406
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت