سوتانی دڵ
ئەمینی

سووتانی دڵ ؛
ئەی خودا ئەمشەو لەقەلبم ڕاحەتی جانم ھەیە
ئەی خودا ئەمشەو ئەوینت مەیلی سوتانم ھەیە
ئەی خودا ئەمشەو کە ھاتووم دەردی عیشقم چارەکە
چوون دەزانی مەستی تۆم و جەرگی بوریانم ھەیە
گەر موشتاقی نوری ھەق بم چیم لە گۆنای یارم بێ
دڵ ساحێبی دوو جیھانە شەمس و تابانم ھیە
گەر لە سینەم گڕی عەشقت وا بسووتێ دەم بە دەم 
دڵ دەگرمێ و لە دیدەمدا تاوێ بارانم ھەیە
ئەی خودا ئەمشەو کە مەستم نور و جیلوەت کاری یە
وەک پەروانەی عەشقە سووتان جەنگ و داستانم ھەیە
چونکە شاھی لە سینەو دڵ ڕاحەتی ڕۆحم ئەمن
سەر لەڕێتە بەم زوحایە (ئەمین) قوربانم ھەیە
تاھیرا دڵ پڕ ئومێدم لە بەحری غوفڕانی تۆ
لە مەعسییەت چەندە مەستم کێوی تاوانم ھەیە
وەک(ئەمینی)ھەر دەناڵم چوون بەزامی عەشقەوەم
ئەی خودا ھەر تۆی فریادم بەم زامە ژانم ھەیە
به‌روار: 23/08/2019
بینین: 1516
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت