ئایا ئیبراهیمی پێغەمبەر (علیه صلاة وسلام) و خاتوو سارا خوشک و برابوون ؟
هامنۆ هەورامی
یەکێک لەو گومانانەی کەبڵاو بووەتەوە لەسەر یەکێک لەبەناوبانگترین پێغەمبەرەکان کە بە باوکی پێغەمبەران ناسراوە ئەویش ئیبراهیمه (علیه صلاة وسلام) ، گوایا لەگەڵ هاوسەرەکەیدا کە خاتوو سارایە لەبنەڕەتدا خوشک و برابوون و لەهەمانکاتیشدا هاوسەری یەکدیبوون !
بۆ ئەمەش پشت بەستراوە بە دەقە یەهودی و مەسیحییەکان کە ئەوان ئەم بابەتەیان بەوجۆرە گێڕاوەتەوە بۆ پێش شەریعەتی مو‌سا (علیه صلاة وسلام).
بۆیە ئێمەش لێرەدا هەر بە خودی تەورات لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم باسە دەکەین ئایا تەورات هیچ ڕاستییەکی لەمجۆرەی دەرخستووە ؟
سەبارەت بەوەی ئایا ئیبراهیم و سارای خوشک و برابووبن پێم وانییە بەو جۆرە بووبێت چونکە گەر بڕۆینەوە سەر دەقەکانی سفری تەکوین(پێکهاتن) دەقێکیان هەیە کەزۆر پشتی پێ ببەسترێت ئەویش بریتییە لە بەشی (۱۲) کە بەمجۆرە بۆمان دەگێڕێتەوە :
۱۰
له‌و كاته‌دا قاتوقڕی له خاكه‌كه‌دا هه‌بوو، جا ئه‌برام چوو بۆ میسر، تاكو له‌وێ بۆ ماوه‌یه‌ك ئاواره بێت، چونكه قاتوقڕییه‌كه زۆر گه‌وره بوو.
۱۱
كاتێكیش نزیك بوو بچێته ناو میسر، به سارای ژنی گوت: «به‌ڕاستی من ده‌زانم كه تۆ ژنێكی ڕوخسار جوانیت.
۱۲
كاتێك میسرییه‌كان ده‌تبینن، ده‌ڵێن: ”ئه‌مه ژنه‌كه‌یه‌تی.“ ئه‌و كاته من ده‌كوژن به‌ڵام تۆ ده‌هێڵنه‌وه.
۱۳
بڵێ كه تۆ خوشكی منیت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی تۆوه به چاكی ڕه‌فتارم له‌گه‌ڵ بكه‌ن، له‌به‌ر تۆش گیانم به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.»
۱٤
كاتێك ئه‌برام هاته میسر، میسرییه‌كان بینییان كه سارای زۆر جوانه
۱٥
كه كاربه‌ده‌ستانی فیرعه‌ون بینییان، له‌لای فیرعه‌ون ستایشیان كرد، ئیتر ژنه‌كه‌یان برده ماڵی فیرعه‌ون.
۱٦
ئه‌ویش به‌هۆی ژنه‌كه به باشی ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ ئه‌برام كرد. ئیتر بووه خاوه‌نی مه‌ڕ و مانگا و نێره‌كه‌ر و ماكه‌ر و خزمه‌تكار و كه‌نیزه و وشتر.
۱۷
به‌ڵام یه‌زدان به‌هۆی سارای ژنی ئه‌برامه‌وه فیرعه‌ون و ماڵه‌كه‌ی تووشی ده‌ردی گران كرد.
۱۸
ئیتر فیرعه‌ون به‌دوای ئه‌برامدا ناردی و گوتی: «ئه‌مه چییه تۆ به منت كرد؟ بۆچی پێت ڕانه‌گه‌یاندم كه ئه‌و ژنی تۆیه؟
۱۹
بۆچی گوتت ”ئه‌و خوشكمه،“ هه‌تا بردم بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ژنم؟ ئێستاش ئه‌وه‌تا ژنه‌كه‌ت. بیبه و بڕۆ!»
۲۰
ئینجا فیرعه‌ون هه‌ندێك پیاوی ڕاسپارد بۆ به‌ڕێكردنی ئه‌برام و ژنه‌كه‌ی و هه‌رچییه‌كی هه‌یانبوو.
ئەمەش وەرگێڕانە بەهێزەکانییەتی بەهەردوو زمانی عیبری و ئینگلیزی :
۱۲:۱۰ וַיְהִי רָעָב בָּאָרֶץ וַיֵּרֶד אַבְרָם מִצְרַיְמָה לָגוּר שָׁם כִּֽי־כָבֵד הָרָעָב בָּאָֽרֶץ׃
۱۲:۱۱ וַיְהִי כַּאֲשֶׁר הִקְרִיב לָבֹוא מִצְרָיְמָה וַיֹּאמֶר אֶל־שָׂרַי אִשְׁתֹּו הִנֵּה־נָא יָדַעְתִּי כִּי אִשָּׁה יְפַת־מַרְאֶה אָֽתְּ׃
۱۲:۱۲ וְהָיָה כִּֽי־יִרְאוּ אֹתָךְ הַמִּצְרִים וְאָמְרוּ אִשְׁתֹּו זֹאת וְהָרְגוּ אֹתִי וְאֹתָךְ יְחַיּֽוּ׃
۱۲:۱۳ אִמְרִי־נָא אֲחֹתִי אָתְּ לְמַעַן יִֽיטַב־לִי בַעֲבוּרֵךְ וְחָיְתָה נַפְשִׁי בִּגְלָלֵֽךְ׃
۱۲:۱٤ וַיְהִי כְּבֹוא אַבְרָם מִצְרָיְמָה וַיִּרְאוּ הַמִּצְרִים אֶת־הָאִשָּׁה כִּֽי־יָפָה הִוא מְאֹֽד׃
۱۲:۱٥ וַיִּרְאוּ אֹתָהּ שָׂרֵי פַרְעֹה וַיְהַֽלְלוּ אֹתָהּ אֶל־פַּרְעֹה וַתֻּקַּח הָאִשָּׁה בֵּית פַּרְעֹֽה׃
۱۲:۱٦ וּלְאַבְרָם הֵיטִיב בַּעֲבוּרָהּ וַֽיְהִי־לֹו צֹאן־וּבָקָר וַחֲמֹרִים וַעֲבָדִים וּשְׁפָחֹת וַאֲתֹנֹת וּגְמַלִּֽים
۱۲:۱۷ וַיְנַגַּע יְהוָה אֶת־פַּרְעֹה נְגָעִים גְּדֹלִים וְאֶת־בֵּיתֹו עַל־דְּבַר שָׂרַי אֵשֶׁת אַבְרָֽם׃
۱۲:۱۸ וַיִּקְרָא פַרְעֹה לְאַבְרָם וַיֹּאמֶר מַה־זֹּאת עָשִׂיתָ לִּי לָמָּה לֹא־הִגַּדְתָּ לִּי כִּי אִשְׁתְּךָ הִֽוא׃
۱۲:۱۹ לָמָה אָמַרְתָּ אֲחֹתִי הִוא וָאֶקַּח אֹתָהּ לִי לְאִשָּׁה וְעַתָּה הִנֵּה אִשְׁתְּךָ קַח וָלֵֽךְ׃
۱۲:۲۰ וַיְצַו עָלָיו פַּרְעֹה אֲנָשִׁים וַֽיְשַׁלְּחוּ אֹתֹו וְאֶת־אִשְׁתֹּו וְאֶת־כָּל־אֲשֶׁר־לֹֽו׃
بەنوسخەی Rsv وەرگێڕانەکە دەکەین :
Now there was a famine in the land. So Abram went down to Egypt to sojourn there, for the famine was severe in the land.
When he was about to enter Egypt, he said to Sar'ai his wife, "I know that you are a woman beautiful to behold;
and when the Egyptians see you, they will say, 'This is his wife'; then they will kill me, but they will let you live.
Say you are my sister, that it may go well with me because of you, and that my life may be spared on your account."
When Abram entered Egypt the Egyptians saw that the woman was very beautiful.
And when the princes of Pharaoh saw her, they praised her to Pharaoh. And the woman was taken into Pharaoh's house
And for her sake he dealt well with Abram; and he had sheep, oxen, he-asses, menservants, maidservants, she-asses, and camels.
But the LORD afflicted Pharaoh and his house with great plagues because of Sar'ai, Abram's wife.
So Pharaoh called Abram, and said, "What is this you have done to me? Why did you not tell me that she was your wife?
Why did you say, 'She is my sister,' so that I took her for my wife? Now then, here is your wife, take her, and be gone."
And Pharaoh gave men orders concerning him; and they set him on the way, with his wife and all that he had.
کەسەرنجێکی وردی ئەم دەقە دەدەین دەبینین هیچ ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆ نییە بەوەی کەئەم دوو هاوسەرە خوشک و برا بووبێتن ، بەڵکو دەربڕینی تۆ خوشکی منیت دوو دەرئەنجامی لێدەبینرێتەوە :
۱. ڕوونە زۆرینەی باوەڕدارە ئاینییەکان شوێنکەوتوانی ئایینی خۆیان بەخوشک و برای مەعنەوی دادەنێن وە هەموویشیان لەدایک و باوکێکەوە پەرەیان سەندووە ،
بۆیە ئەم دەربڕینەی ئیبراهیمیش (علیه صلاة وسلام) کە بەخێزانەکەی وایفەرمووە هەمان مانای بۆ لێکدەدرێتەوە کە ئەو مەبەستی ئەوەبووە لەڕووی باوەڕەوە خوشک و بران نەک خوشک و برای خوێنین بن !
۲. ڕوونە کە مەترسی لەسەر ژیانی هەردووکیان بووە بەهۆی جوانی ئەم خاتوونەوە بەهۆی ترسانی لەزوڵم و ستەمی فەرمانڕەوا ، بۆیە ویستوویەتی لەڕێگەی دەربڕینی ئەو وشەیە هەردووکیان بپارێزێت ، ڕوونیشە لەکاتێکی وەهادا مرۆڤەکان پەنا بەڕێگای جۆراوجۆر دەبەن بۆ خۆپاراستنیان لەمەرگ.
بۆیە ئەوانەی ئەم دەقەیان کردووەتە بەڵگە لە گوتەیەکی بۆش بەولاوە هیچی دیکەیان نییە چونکە خودی بەشەکە لێکدەرەوەیە بۆ بنەڕەتی ڕووداوەکە نەک دەرهێنانی وشەیەک و بەئارەزووی ئەقڵی گومانکەر لێکدانەوەی بۆ بکرێت !
سەرەڕای ئەمەش هەر خودی سفری تکوین (پێکهاتن)ی تەورات لەچەندین دەقدا بەڕوونی خوشک و برایەتی ئەم دوو کەسایەتییە ڕەتدەکاتەوە گەر کەمێک بەوردی لێی بڕوانین.
بەنموونە لەبەشی (۱۱)دا دەڵێت :
۲٤
ناحۆر له ته‌مه‌نی بیست و نۆ ساڵیدا بووه باوكی تاره‌ح.
۲٥
دوای له‌دایكبوونی تاره‌ح، ناحۆر سه‌د و نۆزده ساڵ ژیا، كوڕ و كچی دیكه‌شی بوو.
۲٦
تاره‌ح له ته‌مه‌نی حه‌فتا ساڵیدا بووه باوكی ئه‌برام و ناحۆر و هاران.
۲۷
ئه‌مانه‌ش نه‌وه‌كانی تاره‌حن.
تاره‌ح ئه‌برام و ناحۆر و هارانی بوو. هارانیش ڵوتی بوو.
۲۸
هاران پێش تاره‌حی باوكی له ئووری كلدانییه‌كان مرد، له‌و خاكه‌ی تێیدا له‌دایك ببوو.
۲۹
ئه‌برام و ناحۆر هه‌ردووكیان ژنیان هێنا. ژنه‌كه‌ی ئه‌برام ناوی سارای بوو، ژنه‌كه‌ی ناحۆریش ناوی میلكه‌ی كچی هاران بوو، كه هاران باوكی میلكه و یه‌سكه بوو.
۳۰
سارای نه‌زۆك بوو، منداڵی نه‌بوو.
۳۱
تاره‌ح ئه‌برامی كوڕی و ڵوتی كوڕه‌زای، كه كوڕی هاران بوو، له‌گه‌ڵ سارای بووكی، كه ژنی ئه‌برامی كوڕی بوو، هه‌موویانی برد. پێكه‌وه له ئووری كلدانییه‌كانه‌وه به‌ڕێكه‌وتن تاكو بچنه خاكی كه‌نعان. به‌ڵام كاتێك هاتنه حه‌ڕان و له‌وێ نیشته‌جێ بوون.
۳۲
ئینجا تاره‌ح له ته‌مه‌نی دوو سه‌د و پێنج ساڵیدا له حه‌ڕان مرد.
سەرنج دەدەین لە دەقی ۲۷ کە باسی منداڵەکانی تارەح دەکات باسی سارای تێدا نییە ناوی سێ کەسی هێناوە
ئه‌برام و ناحۆر و هاران !
گەر سارا کچی تارح بوایە باسی دەکرد.
لە دەقی ۲۹ دەڵێت :
ئه‌برام و ناحۆر هه‌ردووكیان ژنیان هێنا. ژنه‌كه‌ی ئه‌برام ناوی سارای بوو، ژنه‌كه‌ی ناحۆریش ناوی میلكه‌ی كچی هاران بوو .
ئەگەر سارا خوشکیان بوایە دەبوایە باسی بکات و بڵێت خوشکی خۆی هێنا نەک بڵێت ژنی هێنا !
لە دەقی ۳۱ دەڵێت :
تاره‌ح ئه‌برامی كوڕی و ڵوتی كوڕه‌زای، كه كوڕی هاران بوو، له‌گه‌ڵ سارای بووكی، كه ژنی ئه‌برامی كوڕی بوو، هه‌موویانی برد.
ئەگەر سارا کچی تارح و خوشکی ئیبراهیم بوایە دەیگوت کچی تارح نەک بڵێت بوکی کە ئەم دوو دەستەواژەیە زۆر جیاوازن !
بۆیە لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت بەهیچ جۆرێک سارا نە کچی تارح بووە نە خوشکی ئیبراهیم ، بەڵکو هاوسەرێکی پاک و بێگەردی باوکی پەیامبەران بووە.
به‌روار: 20/08/2019
بینین: 796
|