خوای گه‌وره بۆچی هیدایه‌تی بێباوه‌ڕان و كافران نادا؟
چرۆ کەلاری
وه‌ڵامی گومانه‌كان
زنجیره سیانزه
لە وتارەکانی ماکوان کەریم
خوای گه‌وره بۆچی هیدایه‌تی بێ باوه‌ڕان و كافران نادات؟ ئه‌وانیش دیندار بن! ئه‌م پرسیاره خه‌ڵكی زۆر ده‌یكات بۆچی خوای گه‌وره هیدایه‌تی هه‌موو كه‌سێك نادات و هه‌موو كه‌سێك موسڵمان بێت؟ كێ ئه‌ڵێت خوای گه‌وره هیدایه‌تی هه‌موو كه‌سێكی نه‌داوه خوای گه‌وره هیدایه‌تی هه‌موو كه‌سێك ئه‌دات، خوای گه‌وره هیدایه‌تی كافر و موسڵمان ئه‌دات، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه خۆی هیدایه‌ته‌كه وه‌رناگرێت. كاتێك خوای گه‌وره به‌ئێمه ئه‌ڵێت ئه‌وه ئیسلامه هاتوه بۆتان قورئانێكه وه ئه‌وه پێغه‌مبه‌رێكه خۆم ناردومه له سفحات و له انترنێت و له تیڤی و له‌هه‌موو شوێنێكدا به‌ربڵاوه به‌ڵام هه‌ست ئه‌كه‌ی خه‌ڵك له‌ناو خۆمانیشدا وه‌ری ناگرێت ،ئیتر ده‌سه‌ڵاته‌كه له‌ده‌ستی ئه‌و ئینسانه خۆیه‌تی ،وه‌كو ئه‌وه وایه سفره‌و خوانێك ڕاخرابێت منیش برسیم بێت به‌ڵام هه‌تاكو من هه‌ڵ نه‌ستم بچم بۆلای سفره‌و خوانه‌كه سفره‌و خواردنه‌كه نایات بۆلام من تێر بكات. كه‌واته هیدایه‌تیش به‌و شێوه‌یه خوای گه‌وره هیدایه‌تی هه‌موو كه‌سێكی داوه، ڕێگه نیشانده‌ری بۆداناوه ئه‌زانێ چی چاكه و چی خراپه فیتره‌تی پێ به‌خشیوه پێغه‌مبه‌ری ناردوه، قورئانێكی ناردوه ،ئه‌زانێ كه مه‌نهه‌جه‌كه‌یه خه‌ڵك كه خۆی وه‌ری ناگرێت به‌دڵنیایه‌وه ئه‌مه خه‌تای ئینسانه‌كان خۆیانه خۆیان ئه‌بێ ته‌حه‌مولی به‌رپرسێتی ئه‌و هه‌ڵ بژاردنه بكه‌ن ..گومانێكی تر كه ئه‌كرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
بۆچی ئافره‌ت پێغه‌مبه‌ر نه‌بوه ؟
ئه‌م گومانه زۆرجار له‌وه باس ئه‌كرێت كه‌بۆچی ئافره‌تان پێغه‌مبه‌رایه‌تیان پێ نه‌سپێراوه؟ له‌به‌ر هۆكارێكی زۆر گرنگ هۆكاری پێغه‌مبه‌رایه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پیاو سپێردراوه حاڵه‌تێكی گۆڕانكاریه پێویستی به‌جیهاده پێویستی به‌بڕیاره پێویستی به به‌قوه‌تی حه‌زم و جسم بونه ئه‌مه‌ش كه‌متر له‌ئافره‌تدا ئه‌بینرێت ،ناڵێم له‌هه‌موو ئافره‌تێكدا نابینرێت به‌ڵام كه‌متر له‌ئافره‌تدا ئه‌بینرێ ئه‌گه‌ر ئافرتان حاڵیان له‌ناو پیاواندا بن ناتوانێ له‌ناو پیاواندا كاربكات حه‌تا پیاوانیش ناتوانن له‌ڕێگای ئافره‌تانه‌وه به‌جدی له‌ناو هه‌مویانه‌وه كاربكات ،به‌ڵام ئه‌بێ له‌ڕێگای ئافره‌تانه‌وه له‌ڕێگای دۆستانه‌وه بتوانێت بچێته ناو ئافره‌تانه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا "صل الله علیه وسلم" ئه‌وكاره‌ی كردوه هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ش وایه ئافره‌تان به‌ته‌بیعه‌تی حاڵ له‌ڕوی سایكۆلۆژیه‌وه له‌ڕوی بایلۆجی جسمیانیشه‌وه توانای هه‌ڵ سوڕاندن و ناڕه‌حه‌تی و ئازار و مانه‌وه و هه‌ندێ ئه‌شكه‌نجه و ئازاردان هه‌یه ئه‌وان به‌رگه‌ی نه‌گرن، وه‌كو پیاو ته‌حه‌مولیان كه‌متره له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌ش به‌پیاو ئه‌كرێت به ئافره‌ت ناكرێت ، له‌ڕوی تواناوجه‌سته‌یه‌وه ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی به‌پیاو ئه‌كرێت به‌ئافره‌ت ناكرێت ،چونكه ئه‌مه‌ش هه‌قیقه‌تێكه بۆیه خوای گه‌وره دائیمه‌ن پیاوانی هه‌ڵبژاردوه بۆ ئه‌و گۆڕانكاریه به‌ڵام ئافره‌تانیش بێ به‌ش نه‌بون له‌و حاڵه‌ته وه‌كو دایكمان "مه‌ریه‌م "دایكی عیسا بۆنمونه خاتوو "خه‌دیجه" خاتوو "عایشه "و دایكی موسڵمانان به‌گشتی یان "ئاسیا" ی كچی موزاحیم خێزانی فیرعه‌ون بوه هه‌موو ئافره‌تی به‌ڕێز و به‌توانا بون یان خێزانی عیمران هه‌موو ئه‌مانه ئافره‌تی به‌توانا بونه و له‌كایه‌یی دینداری و گۆڕانكاری ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوه .به‌ڵام نه‌چوه‌ته پله‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی. خه‌ڵكێك ئه‌م پرسیاره ده‌كات به‌تایبه‌تی مولحیده‌كان ئێمه لێیان ئه‌پرسین زۆر جار له‌یاری فتبۆڵ دا بینیوتانه شه‌ش ژن و شه‌ش پیاو پێكه‌وه یاری بكه‌ن دژی یه‌كتر؟ خۆ باسی یه‌كسانی ئه‌كرێت بۆئه‌وان پێكه‌وه یاری نه‌كه‌ن؟ ئه‌م پرسیاره له‌خۆتان بكه‌ن بۆ نمونه فه‌ریقێك تیپێكی وه‌رزشی تۆپی پێ یانزه كه‌س دوانزه كه‌س بن به‌گۆڵچیه‌كه‌یانه‌وه نازانم یانزه‌یه یان دوانزه حه‌زم له‌یاری نیه بۆ ڕۆژێ له‌ڕۆژان نه‌تانبینی شه‌شی ژن بێت و شه‌شی پیاو بێت ؟یاری بكه‌ن نه‌تانبینیوه ڕۆژێ له‌ڕۆژان ئافرتێك و پیاوێك یاری كۆنفۆ بكات ئه‌مانه ناكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز جیاوازن وه ڕه‌گه‌زی پیاو به‌ته‌بیعه‌تی حاڵ واهه‌ڵكه‌وتوه كه به‌هێزتره به‌تواناتره له‌ڕوی ماسولكه‌وه له‌ڕوی بایلۆجیه‌وه له‌ئافره‌ت به‌تواناتره، بۆیه خوای گه‌وه ئه‌و كاره قورسه‌ی سپاردوه به‌پیاو گومانێكی تر كه ئه‌كرێت ئه‌ڵێن گوایه
ئافره‌تان له‌كاتی گوێزه‌بانه یه‌ك حه‌یوانان بۆئه‌كرێت به‌خێر به‌ڵام بۆكوڕ دووانیان بۆئه‌كرێت به‌خێر؟
ئه‌مه زۆر جار مولحیده‌كان ئه‌ڵێن مافی ئافره‌ته‌كه خوراوه ،به پێچه‌وانه‌وه مافی ئافره‌ته‌كه ئاسانتره له‌سه‌ر دایك و باوكه‌كه یه‌ك حه‌یوانی بۆده‌كه‌نه خێر به‌ڵام كوڕ دوانی بۆئه‌كرێته خێر له‌وحاڵه‌ته ئه‌ركی كوڕه‌كه قورستره كه‌واته پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاستره زۆر گومان هه‌یه بڵاو ئه‌كرێته‌وه به‌ڵام گومانی زۆر ساده‌ن.
به‌روار: 20/08/2019
بینین: 574
|