نەخۆشییەکانی ئومەت زنجیرەی دەیەم
ئارام محمد

مامەڵە لەگەڵ قسەکەر لە جیاتی قسە!
بێ سێ و دوو سەیری نوسەرەکەی دەکات، ئەگەر ئەوە بوو کە دڵخوازی خۆیەتی اشهد باللەیانی بۆ دەکێشێ، قسەکەی بەهێز بێ یان بێ هێز، خۆ ئەگەر قسەکە هی ئەو نوسەر و گوتاربێژە نەبوو کە دڵپەسندیەتی بێ تێفکرین ڕەتی دەکاتەوە، ئای داد و بێ داد چیمان لێ بەسەرهاتوە! گوتیان: قوربان ئەو لاپەرەیە بخوێنەوە، کە خوێندیەوە پێی بەهێز بوو! ئەوسا گوتیان ئەوە قسەی فڵان شەخسە! گوتی چۆن یانی ئەو قسەی ئاوان! هەژار دەڵێ: شەعرێکم خوێندەوە بۆ برادەرێکم: هەناسەی بۆ هەڵدەکێشان و حەماسەت گرتبووی، جا کە گوتم وەڵا ئەو شعرە هی منە، تۆزێکی نەبرد گوتی: وەڵا هیچ نییە شعرەکەت......
ئیدی ئاوایە خودا کردونی بە چەند تیرەو هۆزێک تا تعارف بکەین، کەچی بەشێ لە مسوڵمانمان نەک لەگەڵ ئاین و خەلکی دی توانای تەعارفی نییە، بەڵکو فیرقە لەگەڵ فیرقە تەعارف نەکات، سۆفی بەس قسەی تصوف دەخوێنێتەوە، سەلەفی بەس هی سەلەفی، تەنانەت بە قەدەر یەک دنیا ڕقیان لە احیا علوم الدینی غەزالی و تەفسیرەکەی سەید قوتبە، ئەو قسەی کە سەید قوتب کردویەتی ئەگەر بخرێتە دوو توێی بەرگی کتێبێکی شێخ عوسەیمەین ئەوا لەگەڵ خوێندنەوەی کاریگەر دەبن و بۆی دەنوشتێنەوە... بەڕاستی حەیفە ئینسان عەقڵی خۆی لە قسەو کتێبی پێنج و دوو زانایان کورت هەڵێنی، ئەوانی دی نەخوێنێتەوە، بەش بە حاڵی خۆم قسەی بیرمەندی عەلمانی و ئیسلامیم خوێندۆتەوە.
جا خۆشیەکەی لەوەدایە بە ناوی هجری موبتەدیع و پاراستنی عەقیدە بە قوتابیانیان دەڵێن: کتێبی فڵان و فڵان کەس مەخوێننەوە، لیستەیەک دەنوسن لە ناوی ئەو زاناو بانگخوازانەی کە وەک ئەوان نین، تا عەقڵی شوێنکەوتوانیان توندتر گاڵە دەن، ئەوە لە کوێ و قوڕئان لە کوێ کە دەفەرموێ: الذين يستمعون القول فيتبعون احسن.... ئەو ئایەتە سێ خەسڵەتی هەن
١_ دژی گاڵەدانی عەقڵ و خەواندنی عەقڵیە.
٢_ ئەو پەڕی گشتگیری و سینگفراوانی مسوڵمانان دەردەخات.
٣_ واشدەکات مسوڵمان مامەڵە لەگەڵ قسە بکات نەک قسەکەر.....
خوا هیدایەتدراوان سەربخات.

ڕاڤەکار ئارام محمد
به‌روار: 19/08/2019
بینین: 786
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت