ئایا پێغەمـبەری خوا ﷺغەیبەتی ھاوەڵانی کردوە بەھۆی رقەوە ؟
وەرگێران:ڕێباز سیامند فتاح

ھەندێ لە بێباوەران و کین لە دلان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- غەیبەتی ھاوەلانی کردووە و رقی لێیان بووە ، وە دەلێن بەلگەمان بۆ قسەکەمان ئەوەیە کاتێک فاطمـة کچی قەیس دێتە لای پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- پرسیاری  دوو کەسی لێ دەکا کە ھاتونەتە داوای ، ئەوانیش أبو جھم وە معاویة کوری أبو سفیان'ــن  ، ئەویش دەلێ ئەبو جەھم دارەکەی لە دەستی بەرنادا واتە ئەوەندە پیرە توانای نیە ، وە معاویة کەسێکی ھەژارە و مالی نیە ، دەیانەوێ بەم گومانە بلێن پێغەمـبەری خوا- حقد و کینی بەرامبەر ھاوەلانی ھەبووە  و رق کینەی ھەلگرتووە لە معاویە بەھۆی ئەوەی باوکی دژایەتی کردووە لە پێشوودا ...

پووچەل کردنەوەی گومانــەکە ؛

١- لە تەواوی رەوشت جوانی پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - بریتیی بووە لە چاوپۆشی کردنی لە شتێکا پێی خۆش نەبووە ، وە لێخۆشبوو بووە لەکاتی ھەبوونێ دەسەلاتدا ، وە دلی بەتال بووە لە رق و کینە بەرامبەری ھەموو ئەوانەشی کە لەگەلی جەنگاون چجای بگا بە ھاوەلە بەرێزەکانی 

ئەوەتا ھاوەلی خۆشەویست  عبداللە کوری عەمری كوری عاص دەفەرمووێت پرسیار کرا لە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم -  کام جۆرەی خەلکی باشترینە ؟  ، فەرمووی ؛ ئەو موسولمانەی دلی پاکە و لەخواترسە  تاوان و ستەم و حەسوودی تێدا نیە وە ئەو موسولمانەی زمان راستـە 
{ صحیح ، أرجە ابن ماجە فی سننە ، کتاب الزھد ، باب الورع والتقوی  ' ٤٢١٦ ' ،

٢-  پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - لە ئەبو سوفیان و ھەموو ئەھلی مەککە خۆش بوو سەرەرای دوژمنیایەتی کردنی سەختیان بۆ ئەو و موسولمانانیش ، بەلکو قەدر و ئاستی ئەبو سوفیان و خانەوادەکەی بەرز راگرت لە رۆژی فەتحی مەککەدا ، کەوایە کامە رق و کین ؟ 
لەگەل ھەموو ئەو ئازارەی قورەیش توشی پێغەمـبەری خوایان کرد علیە السلام و ھاوەلەکانیان شەھید کرد لە رۆژێ ئوحوددا کە حەفتا ھاوەل دەبوون وە چەندین کەسی تریان بریندار کرد ، وە خودی خۆیشی بریندار کرا لەگەل ئەوەدا دەیفەرموو ؛ پەروەردگارە  لە گەلەکەم خۆشبە چونکە ئەوان نازانن، ابن مسعود دەفەرمووێت وەکو ئەوەی من پێغەمـبەرێ خوا  علیە السلام ببینم باسی پێغەمـبەرێک لە پێغەمـبەران بکات کە گەلەکەی لێیان داوە و دەریان کردووە و ئەویش خوێن لە دەم و چاوی دەسرێت و دەلێت پەروەردگارە لە گەلەکەم خۆشبە چونکە ئەوان نازانن

{ أخرجە البخاری فی صحیحە ، کتاب الأنبیاء ، باب' أم حسبت أن أصحاب الکھف ...'  ٣٢٩٠ ' }
٣- روونکردنەوەی حالی معاویە رەزای خوای لێبێت لەکاتی پرسیار کردنی ئەو ئافرەتە لە پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- کردارێکە کە دروستە لە رووی شەرعەوە وەکو ئامۆژگاری بۆ ئافرەتەکە ، وە باسکردنی بەوەی کەسێکی فەقیر و ھەژارە ھیچ بە کەم دانانێکی تیا نییە 
باسکردنی کەسێک بە عەیبەیەک کە تیایەتی لەم کاتەدا کە ئافرەتێ دێ داوات لێدەکا بۆی باس بکەی نابێتە غەیبەت و نیشانەی رق و کینە نیە بەلکو پێویستە راستی بلێ و حالی کەسەکە روون بکاتەوە و گەر عەیبێکی تێدایە باسی بکات  بەلکو ئەمە لە مافی موسولمانە بەسەر موسولمانە کە لە فەرموودەدا ھاتووە پێغەمبەری خوا علیە السلام لە باسی مافەکانی موسولمان لەسەر موسولمان دەفەرموویت؛ ئەگەر داوای ئامۆژگاری لێکردی ئامۆژگاری بکــە 

{ أخرجە مسلم فی صحیحە ،  کتاب السلام، باب من حق المسلم علی المسلم رد السلام ' ٥٧٧٨ ' }

————————————————

سەرچاوە ؛ موقع  بیان الإسلام 

وەرگێرانی؛ رێباز سیامند فتاح 


١٧/ ذو الحجة / ١٤٤٠ ھجری  -  ١٨/٨/٢٠١٩  زاینی .
به‌روار: 19/08/2019
بینین: 612
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت