خوای گه‌وره ئسلوبی جنێوی به‌كارهێناوه له‌قورئاندا؟
ماکوان کەریم
وه‌ڵامی گومانه‌كان
زنجیره دوانزه
لەنوسینەوەی چرۆ کەلاری
ئایا خوای گه‌وره جنێوی به‌خه‌ڵك داوه له‌قورئاندا ؟كۆمه‌ڵێك له بێ دین و خوانه‌ناسه‌كان ئه‌م قسه‌یه دروست ئه‌كه‌ن، ئه‌ڵێن گوایه خوای گه‌وره جنێوی به خه‌ڵك داوه له قورئاندا !ئسلوبی جنێوی به‌كار هێناوه! ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌و ئایه‌ته‌ی له‌سوره‌تی قلم خوای گه‌وره به‌رامبه‌ر به ولیدی كوڕی موغیره ئه‌فه‌رموێ بعد ذالیك ذلیم ته‌ماشای هه‌موو تفسیره‌كانی وه‌ك ابن كثیر .قرتبی . سیدقطب هتد كرد هیچی باسه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌نیه كه گوایه جنێو بێت یا به‌كه‌س بوترێ دایكی زینای كردوه باس و خواسه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌كرێته‌وه .بێ دین و مولحیده‌كان ئه‌و قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن ئه‌سڵی وشه‌كه وتلم بعد ذالیك ذنیم واته كه‌سێك كه زۆر ڕه‌قه وه زۆر كوفر به‌كار ئه‌هێنێت وه ناترسێت و گه‌ڕانه‌وه‌ی نیه به‌رامبه‌ر به‌وقسانه‌ی ئه‌یكه‌ن ، هه‌رچه‌ند ابن منزوم زۆرێكی تر له ئه‌سفه‌هانی و عالمی لوتكه‌ی به‌لاغه ناسراوه هیچیان ئه‌و مه‌عنایه‌یان نه‌هێناوه به‌ڵام ماناكه له ابوبكری ڕازیه هاتوه كه باسی چیرۆكێك ئه‌كات سببی نزوله‌كه‌ی له‌وه‌دایه ولیدی كوڕی موغیره زۆر شانازی به‌نه‌ژاد و نسبی خۆیه‌وه ئه‌كرد له‌ناو عه‌ره‌بدا عه‌ره‌بش زانستێكیان هه‌بو كه پێی ئه‌وترا علمی زانست واته خه‌ڵكه‌كان یه‌كتریان ئه‌ناسیه‌وه ولیدی كوڕی موغیره هه‌میشه شانازی به‌وه‌وه ئه‌كرد كه گوایه ئه‌نسابێكی پاك و نه‌سه‌بێكی پاكی هه‌یه له‌بنی مغزوم بو وه پیاوێك بو له‌پیاوه گه‌وره‌كان و له‌ناو قوره‌یش ده‌وڵه‌مه‌ندێك بو له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان زۆر شانازی به‌وه‌وه ئه‌كرد دائیمه‌ن ته‌نقیسی موسڵمانانی ئه‌كرد به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری خوا به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه موسڵمانن تا خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند كه ئه‌و زۆر شانازی به‌خۆیه‌وه ئه‌كرد كه گوایه خۆی به‌نه‌سه‌بێكی پاك و نه‌سه‌بیكی جوان خۆی نیشان ئه‌دا لێره ئه‌م ئایه‌ته بۆخۆی موعجیزه‌یه نه‌ك جنێو بده‌ی شتێك كه‌نهێنیه خوای گه‌وره ئاشكرای ئه‌كات نه‌ك جنێو بێت له‌ناو عه‌ره‌بدا زانی بێت به‌تایبه‌تی پیاوێكی واگه‌وره كه‌س نه‌یده‌وێرا ئه‌وه به‌رامبه‌ری ئه‌و ئسلوبه به‌كار بهێنێت موعجیزه‌كه لێره ده‌ست پێ ئه‌كات زۆر جار مولحیده‌كان قسه ئه‌كه‌ن تێ ئه‌كه‌ون نازانن موعجیزه‌ی خوای گه‌وره‌یه ئایه‌تی قورئان دائه‌به‌زێته خواره‌وه بعده ذالیك ذنیم تۆ نه‌جاتت پاك نیه به‌ڵكو كوڕی ئه‌و پیاوه نیت كه به‌ناوی ئه‌وه‌وه ناو نراویت ولیدی كوڕی موغیر ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه ڕاست نه‌بوایه ئه‌یگوت وه‌رن سه‌یركه‌ن ئه‌وانه‌ی ئه‌نسابی عه‌ره‌ب ئه‌زانن فه‌رمون له‌وانه‌وه بپرسن به‌ڵام وه‌لیدی كوڕی مغیر ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد یاخود مولحیده‌كان ئه‌و قسه‌یه ئه‌هێنن به‌ڵكو ئه‌ڕوات یه‌كسه‌ر له‌دایكی ئه‌پرسێت یه‌قه‌ی دایكی ئه‌گرێ ئه‌ڵێ وه‌ره بزانه من كوڕی كێم ولیدی كوڕی مغیره كوڕێكی زیره‌ك بوه وه پیاوێكی به‌توانا بوه وه ده‌وڵه‌مه‌ندێكی ناو قوره‌یش بوه كه‌سێكی ساده نه‌بوه بۆیه دایكیشی له‌دوای ئه‌وه‌ی كه زۆری لێ ئه‌كات ئه‌ڵێ من له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر خه‌وتوم پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باوكی تۆ بخه‌وم تۆ كوڕی شوانێكی ئێمه‌ی كه مه‌ڕو ماڵاتی ئێمه‌ی به‌خێو كردوه ئه‌مه وه‌كو موعجیزه‌یه‌كه كه ئاشكرا ئه‌بێت ولیدی كوڕی موغیره ئه‌و مه‌نسه‌به پاكه نیه نه‌ك به‌مانای جنێوی پێ درابێت به‌ڵكو به‌مانای ئه‌وه‌ی شانازی كردوه به مه‌نسه‌بی خۆیه‌وه شانازی كردوه به‌وه‌ی مه‌نسه‌بێكی پاكی هه‌یه هه‌موو بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌پاكی هاتوه به‌ڵام خوای گه‌وره ئاشكرای ئه‌كات ئه‌و نهێنیه ئه‌مه‌ش مانای جنێو دان نیه مانای ئاشكراكردنی ئه‌و حاڵه‌ته‌یه كه ئه‌و شانازی پێوه كردوه و له‌بنه‌ڕه‌تدا وانه‌بوه كورت و پوخت به‌ڕێزانی من بعد ذالیك ذنیم ته‌نها ابوبكری ڕازی ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له‌ته‌فسیره‌كه‌ی هێناویه‌تی باقی هه‌رهه‌موو عوله‌مایانی تر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه ئه‌و مه‌عنایه ناگه‌یه‌نێت به‌مه‌عنای كوفر یان به‌مه‌عنای ڕاكێشان به‌ناو جه‌هه‌نم ئه‌هێنێت وه‌زۆربه‌ی زۆری ته‌فسیره‌كانم سه‌یر كردوه ئه‌و مه‌عنایه‌یه.
به‌روار: 17/08/2019
بینین: 657
|