شەلاتى و سەرسەرى
ناديار

مانای ڕاستەقینەی وشەی (شەلاتی و سەرسەری) جوێن نییە مانای ڕاستەقینەی وشەی شەلاتی و سەرسەری ئەو مانایەی نییە كە زۆرینەی خەڵكی زانیویانەو هەندێك بە جوێنی تێدەگەن.

وشەی (شەلاتی) ئەو فەرمانبەرە بووە كە لەلایەن حكومەتەوە دادەمەزرا لەسەردەمی عوسمانیەكاندا، كارەكەی بریتی بووە لە چاودێری كردنی نرخی شت و مەك لە بازارەكاندا بۆ ئەوەی لەلایەن بازرگانەكانەوە یاری بە نرخەكان نەكرێت.

پاش ئەوەی ئەم فەرمانبەرانە دەستیان كرد بە چاوپۆشین و وەرگرتنی بەرتیل لە بازرگانەكان.

حكومەت جۆرێكی تری لە فەرمانبەر دامەزراند بەناوی (سەرسەری)، كاری ئەمان چاودێریكردنی شەلاتیەكان و دڵنیابوون بوو كارەكانیان و ئاستی دەست پاكییان، بەڵام نەخۆشی وەرگرتنی بەرتیل و چاوپۆشین ئەمانیشی گرتەوە‌و هەردوو وشەكە بوونە زاراوەیەك، بەوانە دەوترا كاری گەندەڵییان دەركردو بە تێپەڕبوونی كات مانای 
وشەكە شێوێنرا.


به‌روار: 16/08/2019
بینین: 1261
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت