دیدێکی نوێ بۆ کافرکردن
ماکوان کەریم
دیدێکی نوێ بۆ کافر کردنی خەڵك و کافر کردنی موسڵمانیش لە هەمان کاتدا..
خوای گەورە لە دوو جێگادا لە قورئاندا رووبەروی کافران پێووتون کافر..
یەکەمیان لە رۆژی قیامەتدا فریشتەکان ، بە کافرەکان دەڵێن : ئەی کافرەکان ئێستا کاتی داوای لێبوردن نیە ..
یا أيها الذين كفروا لا تعتذروا اليوم..
لە چێگای دووەمدا : بەکەسێك دەڵێت کافر کە لە دینەکەی خۆت واتا لە ئیسلام بیەوێت هەڵتبگەرێنێتەوە، بەئاشکرا لە قورئاندا خوای گەورە ئاماژەی پێکردوە لە سورەتی کافردا دەڵێت ئەی کافرەکان، ئەوی ئێوە دەیپەرسن من ناپەرستم تا کۆتای ئایەتەکە دەفەرموێت دینی خۆتان بۆ خۆتان‌و دینی خۆشم بۆ خۆم..
قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ...
تەنها لەم دووحاڵەتدا لە قورئاندا هاتووە ، بەڵام کافر بوون جنێو یاخود قسەی ناشرین نیە، بەڵکو- پێناسەی کەسێکە کە بڕوای بە ئیسلام نیە، یاخود فراوانتر پێناسەی هەرکەسێکە کە بروای بە باوەڕێك نیە ، خوای گەورە لە قورئاندا موسڵمانیش پێناسەدەکات بەکافر..!
چۆن ؟
دەفەرموێت :فمن يكفر بالطاغوت ويؤمن بالله فقد استمسك بالعروة الوثقى
موسڵمان دەبێت کافر بێت بە طاغوت و، ئیمانداربێت بە خوای پەروەردگار و، دەست بگرێت بە ئیسلامەوە..
یاخود دەفەرموێت:فَلَمَّا رَأَوْا بَأْسَنَا قَالُوا آمَنَّا بِاللَّهِ وَحْدَهُ وَكَفَرْنَا بِمَا كُنَّا بِهِ مُشْرِكِينَ
جا کاتێ تۆڵه سزای ئێمه‌یان بینی و دڵنیابوون که ڕزگاریان نابێت و وتیان: ئیتر ئێمه باوه‌ڕمان به تاک و ته‌نهایی خوا هێناوه‌و جگه له‌و که‌سی تر ناپه‌رستین، (هه‌رگیز) باوه‌ڕمان نیه و کافرین به‌و شتانه‌ی که دامان نابوو به هاوه‌ڵی خوای په‌روه‌ردگار و (پەشیمانین ).
خوای پەروەدگار لە جێگایەکی تردا باسی کافر بوونی موسڵمان دەکات بە پەرستراوەکانی بەکافرو بێباوەڕەکان ..
قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَءاؤا مِنكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاء أَبَدًا حَتَّى تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ إِلَّا قَوْلَ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ لَأَسْتَغْفِرَنَّ لَكَ وَمَا أَمْلِكُ لَكَ مِنَ اللَّهِ مِن شَيْءٍ رَّبَّنَا عَلَيْكَ تَوَكَّلْنَا وَإِلَيْكَ أَنَبْنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ ﴿4﴾
(ئه‌ی ئیمانداران) به‌ڕاستی له ئیبراهیم و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون نموونه‌یه‌کی چاکتان (خراوه‌ته به‌رچاو)، کاتێك که به قه‌ومه‌که‌ی خۆیانیان وت: (دوای ساله‌ها بانگه‌واز) ئێمه به‌رین له ئێوه‌و له‌و شتانه‌ش که له جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، ئێمه باوه‌ڕمان به‌و دین و ئاینه‌ی ئێوه نیه، ئیتر دوژمنایه‌تی و ڕقه‌به‌رایه‌تی له نێوانماندا به‌رپابووه تا ئه‌و کاته‌ی که باوه‌ڕ به خوای تاك و ته‌نها دێنن، جگه له‌و قسه‌و (به‌ڵێنه‌ی) ئیبراهیم دای به باوکی و وتی: داوای لێ‌خۆش بوونت بۆ ده‌که‌ن، بێگومان ده‌سه‌ڵاتی خوایشم نیه (ئه‌گه‌ر کاره‌ساتێکت به‌سه‌ر بێنێت)، (ئینجا وتی): په‌روه‌ردگارا هه‌ر پشت به تۆ ده‌به‌ستین و ڕووده‌که‌ینه ده‌روازه‌ی ڕه‌حمه‌تی تۆ، گه‌ڕانه‌وه‌شمان بۆلای تۆیه.
کەواتە لێرەوە پەیامەکەی من دەست پێدەکات : کافربوون وەسف و پێناسەیە ، نەك جنێو دەشێت بۆ کافر‌و موسڵمان بەکاربێت..
به‌روار: 16/08/2019
بینین: 797
|