هەموو کەس( اللە ) دەناسێت، بەڵام کێشەیان لەگەڵ سیفاتی ڕەحماندایە
ماکوان کەریم

ماکوان کەریم

ئەگەر خوای گەورە بەناوی خۆی ئەم گەردونەی ببردایە بەڕێوە وەك عەرەب دەڵێت: "یدیر الکون" ئەوا هەموو ئەم کەونە بەشی چەند دەقیقەیەکی ئێمەی نەدەکرد؛ هەموو ئەم سیستەمە تێكدەچوو خوای گەورە گەردوونی بۆ کەس رانەدەگرت و تێكوپێکی ئەدا بەسەریەکدا، چونکە ئەوەندە خراپەکارو بێ فەرمانی (اللە) دەکرێت..
ئەوەی کە جێگای خۆشحاڵیە ، خوای بەرزو پیرۆز بە ( اللە) وەك ناوی بەرزی مامەڵە لەگەڵ ئەم گەردون مرۆڤە ناکات، بەڵکو بە یەك سیفاتی بەرزی دەیبات بەرێوە ئەویش سیفاتی (الرحمن)ە..
ئەوەی کە گرنگە مرۆڤی موسڵمان تێبگات ئەوەی کە هەمیشە ناوی (اللە) بە بەرز ڕابگرێت، هەوڵ و خەبات و کۆششی دەبێت بۆ ئەو کارەبێت پەروەردگار دەفەرموێت: (کلمة اللە هی العلیا) .. چونکە لە بنەڕەتدا ئەمە بەندایەتییە..
سیفاتی پیرۆزی (الرحمن) زۆر گرنگە موسڵمان بەوە داوا بکات لە خوای گەورە خوای گەورە بۆی دیاری کردوە کە بە سیفاتی ڕەحمان داوای لێبکرێت، یاخود بە ناوی (اللە) دەفەرمویت لە قورئاندا.. (قُلِ ادْعُوا اللَّهَ أَوِ ادْعُوا الرَّحْمَنَ)..
لە قورئاندا هەمیشە کە ناوی( اللە) بە سیفاتی ڕەحمان هاتبێت رەحیمش بە دوایدا هاتووە..
وەك هەموو (بسم اللە الرحمن الرحیم).. یاخود هەموو لە زۆربەی زۆری ئاتەکاندا کە رەحمان هاتبێت رەحیم لەگەڵیدا هەبووە، لە سورەتی فاتحادا خوای گەورە دەفەرموێت(الرحمن الرحیم).. لە سەرتای سورەتی فوصلەتدا دەفەرموێت:( تَنزِيلٌ مِّنَ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ).. لە کۆتای سورەتی حەشردا خوای گەورە دەفەرموێت: (هُوَ اللَّهُ الَّذِي لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ هُوَ الرَّحْمَنُ الرَّحِيمُ).. کەواتە ئەمە گرنگی خۆی هەیە بەو شێوە خوای گەورە ..بە بەزەیی خۆی ئەم گەردونە دەبات بەرێوە و لەسەر عەرشی خۆی کە ئەم بوونە دەبات بەڕێوە خۆی ئیدرارەی دەکات، بێجگە خوای پەروەردگار کەسی تر نیە لەم بوونەدا وەك خۆی دەفەرموێت: (الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى).. بەم شێوەیە خوای گەورە لە قورئاندا بۆی ووێناکردوین..
لێرەدا پرسیارێك دێتە پێشەوە، ئەی کە رەحمان سیفاتی خوای گەورەیە بۆ ئازاری کافران و سەرپێچی کاران ئەدات خوای پەروەردگار، خوای گەورە بەبەزەییە بۆ موسڵمانان ، لە هەمان کاتدا بە بەزەیشە بۆ بێباوەڕان و سەرپێچی کاران، بەڵام کافران بڕوایان بە ووشەی رەحمان نیە .. بۆیە خوای گەورە بەزەیەکەیان لێوەردەگرێتەوە ئەوان بە چاوی رەقەوە تەماشای خوای گەورە دەکەن و بڕوایان بە بەزەیی پەروەردگارنیە ، کێشەی کافرەکانیش لەگەڵ پێغەمبەری خوادا صلی اللە علیە وسلم لە ناوی (اللە)دا نەبوو ئەوان بڕوایان بە خوا هەبوو دەیانزانی خوای گەورە دروستکاری ئەم گەردونەیە ئەم بوونە بەڕێوەدەبات خوای گەورە دەفەرموێت(وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ )، بەڵکو- لەسەر سیفاتی الرحمن بوو..! خوای گەورە خۆی بۆمان باس دەکات لە سورەتی فورقاندا دەفەرموێت: (وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اسْجُدُوا لِلرَّحْمَنِ قَالُوا وَمَا الرَّحْمَنُ أَنَسْجُدُ لِمَا تَأْمُرُنَا وَزَادَهُمْ نُفُورًا (٦٠﴾)..ئه‌گه‌ر (به‌ خوانه‌ناسان) بوترێت سوژده‌ و (کڕنوش) ببه‌ن بۆ خوای میهره‌بان و بە بەزەیی، (ئه‌و نه‌فامانه‌، به‌سه‌رکه‌شییه‌وه‌) ده‌ڵێن: ڕه‌حمان کێیه‌، خوای میهره‌بان کامه‌یه کوا بەزەیی‌؟ سوژده‌ به‌رین بۆ که‌سێک که‌ فه‌رمانمان پێ ده‌دا؟! تا ببێت زیاتر ته‌ره‌ ده‌بن و وێڵ ده‌بن.
خوای گەورە سورەتێکی بەناوی ڕەحمانەوناوە سەروەرمان(صلی اللە علیە وسلم) ناوی ناوە بە بوکی قورئان.. سەرەتاکەی بە سیفاتی بەرزی الرحمن دەست پێدەکات کۆتایەکەی باسی ئەو سیفاتە دەکات بە تەنها دەفەرموێت: ئەوە ناوێکی پیرۆزە جەخت لەسەر پیرۆزی رەحمان دەکاتەوە بە کۆ نەیهێناوە، بەڵکو بە تاك باسی ناوی کردوە زانایان دەفەرموون واتا مەبەست پێی رەحمانە ئایتەکە لە کۆتای سوڕەتی رەحمان دەفەرموێت:(تَبَارَكَ اسْمُ رَبِّكَ ذِي الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ (٧٨)..
کەواتە سیفاتی ڕەحمان بەزەیی خوای گەورەیە ڕشتنی نیعمەتەکانیەتی بەسەر مرۆڤایەتی و تایبەت تریش بەسەر موسڵمانان بۆیە خوای گەورە لەسورەتی رەحمان تەنها باسی نیعمەتەکانی خۆیمان بۆ دەکات پاشان چەند جار دەفەرموێت و چەند بارەی دەکاتەوە بۆمان : فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿١٣﴾جا ئیتر ئه‌ی گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌ کام له‌ نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بروا ناکه‌ن، کامی په‌سه‌ند ناکه‌ن. تەنها لە ناو قورئانو ئاینی ئیسلامیشە خوای گەورە سیافاتی رەحمانی بەکار هێناوە لەهیچکام لە ئاینەکانی تردا ووشەی ڕەحمان نەهاتووە.
پێشکەشە بە- تۆ- خوێنەری موسڵمان..
دە پێبکەنە ئەی موسڵمانان تۆ لە ناو ئەم دینەدایت و نازو نیعمەتی خوای گەورە بەسەرتەوەیە کە خاوەنی سیفاتی الرحمن ە

سەرنجتان ڕادەکێشم بۆ خوێندنەوەی سورەتی ڕەحمان و تێگەیشتن لێی..
به‌روار: 15/08/2019
بینین: 90
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت