دانانی مەنهەج و لێکۆلینەوەی زانستی لەلایەن زانایانی ئیسلام
منصور نجات گەردی
دانانی مەنهەج و لێکۆلینەوەی زانستی لەلایەن زانایانی ئیسلام

زنجیرەی حەوتەم ...

ئایا ئەم حەقیقە بەڵگە نەویستانە چین کەوا پێویستیان بە بەڵگە نیە کە سەلمێنەری ئەوەن کە خوای گەورە هەیە جل جلالە ؟

وەڵام : جوملەیەک لە حەقائق و مەبادئ هەیە کەوا نیسبەت مرۆڤ حەقائق و مبادئ ی فطرینە کەوا زاناکان بە گشتی بە زروری پێویست ناوی دەبەن وە هەروەها بەڵگەی ڕاستەوخۆن  لەسەلماندنی هەبوونی خوای گەورە ئەم حەقائق و مبادئ فطریانە چوار شتن ئەمانەی خوارەوە :-

یەکەم : بطلان الرجحان بدون مرجح :-نادروستی کارتێکراو بەبێ کارتێکەر .
دووەم : بطلان التسلسل :- نادروستی زنجیرەیی.
سێیەم : بطلان الدور :- نادروستی خوول .
چوارەم : قانون العلیة :- یاسای هۆکاربوون . 

درێژەی بابەتەکان ...

یەکەم : بطلان الرجحان بدون مرجح :- واتا شتێک لەسەر ڕێرەوێک بێت پاشان لەم بارە یاخود لەم ڕێرەوە لابدات بگۆڕێت بۆ ڕێرەوێکی تر بۆ بارێکی تر بەبێ ئەوەی هیچ ڕێڕەو و گۆڕێک یاخود لادەرێک یاخود هیچ هێزێک کاری تێکردبێت . ئەمەش لەڕووی عەقلەوە باطلـــــە ناڕاست و نادروستە چونکە بۆ ؟ ئێمە قاعیدەیەکمان هەیە دەلێت (الأصل بقاء ما كان علی ماكان علیه ) ئەسل لە شتەکاندا ئەوەیە شتەکان لە چ بارێکدان لە هەمان باری خۆیاندا بمێننەوە تاک و هێزێک دێت باری پێشوی دەگۆڕێت و باری نوێ بەسەردا دەچەسپێنێت . یەکێک هەبێت بیهێنێتەوە بوون . ئەمەش( رجحان بدون مرجحە )واتا جیهان پێش ملیارەها ساڵ نەبوو (عدم)بووە کەواتە ئەوکات عدم رجاحە بووە پاشان ڕاستەوخۆ بەبێ هۆی عدم گۆڕاوە بۆ ( وجود ) بویتە راجحە بەبێ مرجح . خۆی بەپێی قانون دەبێ عدم بەردەوام بێت چونکە (الأصل بقاء ما كان علی ماكان علیه )تاوەک و هێزێکی دەرەکی دێت کاری تێدەکات و لەبار و حاڵی خۆیدا دەگۆڕێت بۆ بار و حاڵێکی تری جیاواز ، ئەبێ ئێمە بزانین جگەله خـــوای گەورە بوونەوەر هەمووی لەجۆری الجواز (ممکن)ە مومکنیش هەبوون و نەبوون قبولدەکات . هەندێک لە مولحیدەکان دەڵێن ڕاستەوخۆ ئەم جیهانە واتا ممکن نەبوو عدم بووە پاشان هاتۆتە وجود بوون بەڵام هەرلەخۆیەوە هاتۆتە بوون بەبێ ئەوەی هیچ هێزێک کاری تێبکات واتا بەبێ ئەوەی خوایێک هەبێت بڕیاری بونی ممکن بدات . ئەمەش لەگەڵ ئەحکامی عەقلیەکان یەکانگیر نیە چونکە لەڕووی عەقلەوە بەم شێوەیە عدم نەبووە ،بەردەوام دەبێت چونکە ئەسلە کەواتە هیچ کات عدم نابێتە وجود بەبێ هۆکار لێرەدا چەند نمونەیێک دەهێنێتەوە بۆ زیاتر تێگەیشتن . نمونە :- 

یەکەم : ڕووباری جوندیان ئەوەندەی بەبیرمان دێت بینیومانە لەبەرزێوە دێتە خوار تاوەکو دەگاتە گەلی عەلی بەگ باشە ئەگەر ڕۆژێک یەکێک بێت پێت بڵێت ئەم ڕوبارە پێچەوانە بویتەوە لە گەلی عەلی بەگەوە بەرز دەبێتەوە دەڕوات بۆ بەرزێوە ئایا ئێوە باوڕدەکەن ؟ نەخێر بەڵکو ڕاستەوخۆ پرسیار لە هۆکارەکەی دەکەی ئایا زەویەکە سەراوبن بویتەوە بەرزەکە بویتە نزم ، نزمەکە بویتە بەرز دەڵێت نەخێر پاشان پرسیار دەکەیت دەڵێی باشە ئەگەر وانەبێت دەڵێی ئەی باشە مزەخەو ماتۆری گەورەیان داناوە ئاوەکە بۆ لای سەرەوە ڕادەکێشێت دەڵێت نەخێر ، ئەوکات بەخاوەنی بانگەشەکە دەڵێیت تۆ درۆدەکەیت مادەم هیچ هۆکارێک نیە و هیچ هێزێک کاری تێنەکردووە دەبێت هەروەک و خۆی بمێنێتەوە ، چونکە ( الأصل بقاء ما كان علی ما كان علیه )مادەم هیچ هێزێک نیە کاری تێبکات دەبێت شتەکان لەباری خۆیان بەردەوام بن . 

کەواتە ئەم جیهانە لە (عدم)ەوە  لەخۆیەوە نەهاتۆتە وجود بەڵکو دەبێت خوایێک هەبێت بڕیاری دابێت ئەم جیهانە ئەم گەردوونە  بهێنێتە بوون . 

دوای ئەوەی مولحیدەکان ئەم وەڵامەیان دەست کەوت ئیتر لەم زاویە هەڵاتن بۆ زاویەکی تر وتیان نەخێر ئێمە هەڵەبووین ئەم  جیهانە لە نەبونەوە نەهاتۆتە بوون بەڵکو ئەم جیهانە سەرەتای نیە لە ئەزەلەوە هەبووە بەهۆی زنجیرە وجود و هۆکارەکان کە پێی دەوترێت تسلسل . ئەمەش باسی دەکەین ان شاء اللە لە زنجیرەی داهاتوو ..

منصور نجاة گەردی
به‌روار: 14/08/2019
بینین: 752
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت