ئایا پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- ناپاک و بکوژ بووە ؟
ڕێباز سیامند فتاح
 


ھەندێ لە بێباوەران پێغەمبەرمان - علیە السلام- تاوانبار دەکەن بەوەی ناپاک و بکوژ بووە  ، ئەوەش دەکەنە بەلگە بە دەست خۆیانەوە کە پێغەمـبەری خوا - علیە السلام - أبا نائلة دەنێرێ بۆ کوشتنی کەعبی کوری ئەشرەفی یەھودی بە ناپاکی، دەیانەوێ بەم گومانە و بەم ناحالی بوونەیان گومان لە دلی موسولماناندا دروست بکـــەن .

پووچەل کـــردنەوەی گومانـــەکە ؛ 

١- بە وەفا بوون بەرامـبەر پەیمان و ئەمانـەتەکان یەکێکە لە ئاکارە ئیسلامــییەکان کە زۆر جەختی لەسەر کراوەتـەوە ، نەک ھەر ئەوە بەلکــو پێغەمـبەری خوا - علیە السلام - بەو سیفەتە جوانە ناوی دەرکــردووە لە پێش ناردنی وەکو پێغەمـبەریش ،  نادۆزرێتەوە لە ژیاننامەیدا کە پەیمانێکی ھەلوەشاندبێتەوە بەرامبەر ئەو کەسەی پەیمانـی پێداوە ھەتاوەکو بەرامـبەر دەست پێشخەر نەبوبێ 

پەروەردگار دەفەرمووێت { إن اللە یأمــرکم أن تؤدوا الأمانات إلی أھلـھا  }  ' النساء ؛٥٨ ' ، واتە ؛ پەروەردگار ' تبارک وتعالی' فەرمانتان پێ دەکات کە ئەمانەتەکان بگەرێننەوە بۆ خاوەنەکانیان .

ھەروەھا  پەروەردگار ' تبارک وتعالی' دەفەرمووێت { یا أیھا الذین ءامـنوا لا تخونوا اللە والرسول وتخونوا أماناتکم وأنتم تعلمـون } ' الأنفال؛٢٧' 

واتە ؛ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌: خیانه‌ت مه‌که‌ن له خواو له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) (به‌وه‌ی که‌م ته‌رخه‌میتان له فه‌رمانبه‌رداریاندا)، هه‌روه‌ها خیانه‌تیش مه‌که‌ن له ئه‌مانه‌ت و سپارده‌کانتان که پێتان ده‌سپێردرێت، له‌کاتێکدا که ئێوه ده‌زانن (ئه‌و کاره‌تان خیانه‌ته‌).

ھەروەھا پێغەمـبەری خوا - علیە السلام- دەفەرمووێت { آیة المنافق ثلاث؛ إذا حدث کذب ، وإذا وعد أخلف، وإذا ائتمن خان } 

واتە ؛ نیشانەی کەسی دوو روو سێ شتە ؛ ئەگەر قسەی کرد درۆ دەکات، ئەگەر پەیمان و بەلێنی دا نایباتە سەر ، ئەگەر ئەمانەتێکی لا دابنرێ ناپاکی دەدا بەرامبەری .

' صحيح البخاري  كِتَابٌ : الْإِيمَانُ  بَابُ عَلَامَةِ الْمُنَافِقِ.'  فەرموودەی '٣٣' بەرگی'١' لاپەرە '١٦'

وەکو وتمان پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- ھیچ کاتێک دەست پێشخەر نەبووە بۆ شکاندنی پەیمان و بەلێنێک کە داویەتی ، بەلام ئەگەر کەسێک پەیمانی شکاندبێت بەرامبەری ئەوا ئەم بنچینەی بۆ بەکارھێناوە ' الجزاء من جنس العمل'  پاداشت لە خودی کارەکەیە کە بەرامبەر کردوویەتی ' واتە وەکو ئەو چی کردووە وای بەرامبەر دەکرێ ' ،  وەکو لە پەیمانی حودەیبیە و بنی نضیر و بنی قریظة روونــە .

٢- کوشتنی کەعبی کوری ئەشرەف وەکو ئەو بنچینەیە کە باسمان کرد ' الجزاء من جنس العمل'  ، کەعبی کوری ئەشرەف یەکێک بووە لەو بێباوەرانەی کە زۆر ئازاری پێغەمـبەری خوا - علیە السلام - و ھاوەلانی دەدا  ، وە ھانی گەلەکەی کە جولەکەکان بوو دەیدا  بۆ ئەوەی پەیمانەکەیان لەگەل پێغەمـبەری خوا - علیە السلام- بشکێنن  وە ھەروەھا ھانی بێباوەرانی دەدا بۆ جەنگان دژی موسولمانان بۆیە کوژرا چونکــە  ئەوە عاقیبەتی ھەر کەسێک دەبێ کــە ستەمکار بێت و دژی حەق بێت لە دونیا پێش قیامەت تۆلەی لێ دەکرێتەوە .



———————————————

سەرچـــاوە ؛ موقع بیان الإسلام 

وەرگێرانی؛ رێباز سیامـند فتاح

١٢ / ذو الحجــة / ١٤٤٠ ھجـری-   ١٣/٨/٢٠١٩ زاینی .
به‌روار: 13/08/2019
بینین: 84
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت