شه‌یتان خۆی گومڕا كرد یان خوای گه‌وره گومڕای كرد؟
چرۆ کەلاری
وه‌ڵامی گومانه‌كان
زنجیره یانزه
لەوتارەکانی ماکوان کەریم
خه‌ڵكێك باس ده‌كه‌ن كه گوایه خوای گه‌وره شه‌یتانی گومڕا كردوه! ئه‌بێ ئێمه باجه‌كه‌ی بده‌ین خوای گه‌وره ئه‌وی گومڕا كردوه یاخود خوای گه‌وره ئه‌وی وا سه‌ر لێ شێواو كردوه ؟بۆیه ئێمه‌ش كه‌وتوینه‌ته به‌ر هێرشی شه‌یتان، له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ش بۆخۆی قسه‌یه‌كی زۆر باتڵ و زۆر خه‌یاڵاویه، هه‌ندێك له‌و مولحیدانه‌ی ئه‌و قسه‌یه ئه‌كه‌ن یان ئه‌و بێ دینانه یان ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه به‌نه‌زانین ئه‌و قسه‌یه ئه‌كه‌ن زۆر به‌ساده بیریان لێ كردوه‌ته‌وه یاخود شاره‌زا نین له قورئان و نه‌یان خوێندوه‌ته‌وه ،چونكه خوای گه‌وره كاتێك كه باسی ئه‌كات له‌گه‌ڵ شه‌یتان كه ئه‌مر ئه‌كات به مه‌لائیكه‌ته‌كان كه ئینسان بۆخۆی به‌ڕێزه وه ڕێزی هه‌یه تقدیری زانست و علمه‌كه‌ی لێ ئه‌گیرێ( وعلما ا‌دم اسماء كلها ثم عرضه علی الملائیكه انبئنی اسماء هولا )كه خوای گه‌وره عیلم ئه‌دا به‌ئاده‌م وه هه‌موو ناوه‌كانی فێر ئه‌كات جا له مه‌لائیكه و له جنه‌كانیش زیره‌كتر ئه‌بێت، به‌هۆكاری ئه‌م زیره‌كیه‌ی خوای گه‌وره به‌جن و شه‌یتان له‌گه‌ڵ مه‌لائیكه چونكه ئیبلیس پله‌ی به‌زبوه‌ته‌وه چوه‌ته پله‌ی مه‌لائیكه ئه‌وه‌نده عیباده‌تی بۆخوای گه‌وره به پاكی و به‌بێ گه‌ردی كردوه به‌ڵام خۆی خۆی گومڕا ئه‌كات .خوای گه‌وره گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵدا ئه‌كات پێی ئه‌ڵێ شه‌یتان بۆچی من كه ئینسانێكم دروست كردوه به‌ده‌ستی خۆم بۆچی تۆ سوژده‌ی بۆنابه‌یت؟ بۆچی تۆ بێ ئه‌مری ئه‌كه‌یت؟ هۆكاره‌كه‌ی چیه؟ خوای گه‌وره زوڵم له‌هیچ كه‌سێك ناكات ،وه شه‌یتان یش گومڕا نه‌كراوه به‌ڵكو شه‌یتان خۆی گومڕا بوه ،خوای گه‌وره به‌شه‌یتان ئه‌فه‌رموێت له قورئان كه بۆمان باس ئه‌كات ئه‌فه‌رموێ (مامنعك انت سجده لی ا‌دم )چی وای لێ كردی كه سوجده نه‌به‌یت بۆئاده‌م( قال خلقتن من النار خلقتن من التیر )خوایه منت له‌ئاگر دروست كردوه ئه‌ویشت له‌گڵ دروست كردوه "انا احسن" لێره وشه‌ی "ئه‌نا" دێته پێشه‌وه قیاسه‌كه به‌عه‌قڵی خۆی ئه‌كات وه خۆیشی پێ موهیمه خوای گه‌وره بمان پارێزێت له وشه‌ی من .ئینسان كه بیری ته‌نها به‌لای خۆیه‌وه بو نه‌فس زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ریدا بۆیه یه‌كێك له‌و پاكانه‌ی ئیسلام ئه‌یه‌وێت هه‌ڵی بژێرێت ئه‌وه‌یه كه وشه‌ی" من" له‌خۆیدا ته‌رك بكات نابێت به‌دوای من دا بگه‌ڕێت ئه‌بێ كۆتای پێ بهێنێت هه‌میشه به‌دوای ئێمه‌دا بێت، چونكه ئێمه به‌جه‌مع قسه‌بكات باشتره هه‌وڵ بدات دائیمه‌ن كه شتێكی چاكه‌ی كرد بیداته‌وه به‌په‌نای خوای گه‌وره خراپه‌كان بداته‌وه به‌په‌نای خۆی وه‌كو پێغه‌مبه‌ران كاریان واكردوه به‌ڵام شه‌یتان ڕێك به پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌وه شه‌یتان دائیمه‌ن به‌دوای خۆیدا گه‌ڕاوه دائیمه‌ن به‌دوای نه‌فسی خۆی گه‌ڕاوه خۆیشی خۆی گومڕا كردوه ،به‌ڵگه‌ش لێره شه‌یتان كارێكی تری كرد خۆ هه‌ر ئاده‌م و شه‌یتان یه‌ك تاوانیان كرد، تاوانه‌كه‌یان ئه‌وه‌بو بێ ئه‌مری خوای گه‌وره‌یان كرد ،به‌ڵام خوای گه‌وره له‌ئاده‌م خۆش بوه و كه‌چی له‌شه‌یتان خۆش نه‌بوه. ئالێره‌دا پرسیاره‌كه دروست ئه‌بێ بۆچی له‌ئاده‌م خۆش بوه له شه‌یتان خۆش ناوێت ؟له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاده‌م سه‌لامی خوای لێ بێت تاوانه‌كه‌ی كرد به‌خوای گه‌وره‌ی فه‌رمو دوعای كرد فه‌رموی (ربنا ضلمنا ان فوسنا وامته فخفیرلنا وترحمنا لنأمنكنا من الخاصرین) ئه‌وه ئێمه له زه‌ره‌رمه‌نده‌كانین ئه‌وه ئێمه خۆمان له خه‌سارۆمه‌ندبوین له‌وه‌ی كه تاوانه‌كه‌مان كردوه( ربنا ضلمنا انفسنا )زوڵمان له‌نه‌فسی خۆمان كردوه به‌ڵام شه‌یتان ئه‌ڵێ (فبیما اغویتنی )به‌وه‌ی كه خوایه منت گومڕا كرد تۆ منت گومڕا كردوه جا شه‌یتان تاوانه‌كه‌ی ئه‌داته په‌نای خوای گه‌وره له‌كاتێكدا خۆی خۆی گومڕا كرد ئه‌وه جیاوازیه‌كه. ئالێره‌دایه یونس له سكی حوته‌كه ئه‌فه‌رموێ (لااله الا سبحانك انی كنت من الضالمین )من له‌تاوان باره‌كانم پاك و بێگه‌ردی بۆ خوایه. قسه‌كه ئاوایه به‌ڕێزان شه‌یتان خۆی خۆی گومڕا كرد وه شه‌یتان به‌دوای گومڕای خۆی بو ئه‌یوست هه‌موو شته‌كان بۆخۆی بچڕێت، كه‌واته شه‌یتان به‌دوای ناوی خۆیه‌وه بو ئه‌وه‌بو كه ده‌یویست هه‌موو شتێك بۆخۆی بێت وه‌سه‌ر زه‌وی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ش بۆخۆی بێت و به‌دوای ئه‌وه ده‌گه‌ڕا .
به‌روار: 13/08/2019
بینین: 611
|