مەملەکەتی نور - بەشی ٢٨
ماکوان کەریم

لە باسی حەزرەتی ئیبراهیم و سەربڕینی ئیسماعیلی کوڕی بوومەوە - سەلامی خوایان لێبێت - لەو ماڵەی کە بانگێشت کرابووین بۆ ناونانی منداڵەکەیان، کە گەڕامەوە مەڵەوە خولیای ئەوە کەوتە مێشکم کە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووبێتی: من کوڕی دوو سەر بڕاوەکەم، زۆر گەڕام بەدوای سەرچاوەکەدا تەماشام کرد ابن عەساکیر لە مێژووی دیمەشقدا باسی کردوە، بەڵام لەڕاستیدا هیچ پەیوەندی نیە بەفەرمودەوە. وەك ئەوەیە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووبێتی _(أنا ابن الذبيحين) من کوڕی دوو سەر بڕاوەکەم واتا باوکی پێغەمبەر ﷺ ناوی عەبدوڵڵا بووە وویستراوە سەر ببڕێت لەلایەن باپیرییەوە و پاشان پێغەمبەر ئیسماعیل -علیە السلام- کە باپیری گەورەی پێغەمبەری خوایە وویستراوە سەرببڕیت لەلایەن باوکیەوە ئیبراهیم -علیە السلام-، گەڕان بە شوێن ئەم باسانەدا قسەو باسی ناو عەرەب بووە نابێتە فەرموودە، بەڵام راستە کە قسەکە کراوە ، کێشەکە لەوەدایە کە پێغەمبەر ﷺ نەیفەرمووە، بەڵکو قسەی خەڵکی دیکەیە.

من خولیای ئەوە لەمێشکمیدا بوو کە ئیبراهیم -علیە السلام- ئەو کلتورەی نەهێشت چۆن کەسیکی تر دەیەوێت زیندووی بکاتەوە گەورەی ناو هەموو عەرەبە.

کتێبەکەی فەرغەلیم کردەوە بەدوای ئەوەدا دەگەڕام بۆچی عەبدول موتتەلیب دەیویست عەبدوڵڵا سەرببڕێت، لەگەڵ ئەوەشدا بە دڵ ئارامییەکەی زۆر خۆشەوە دەستم کرد بە خوێندنەوەی بە هیوای ئەوەی بگەڕێمەوە بۆ لای بوسەینە، دەستم دایە کتێب و لەخوێندنەوەی ئەوەدا بووم کە ئازارێکی زۆر لەدڵ و دەرونی عەبدول موتتەلیب لە ڕووی مەعنەویەوە دروست بووە بکە تەنها خاوەن یەك کوڕ بوو ئەویش ناوی حارث بوو، لەدوای ئەوەی قوڕەیش دەیوسیت ئاوەکەی لێ بستێنن و ببنە شەریك لەگەڵیدا نەزریکرد واتا لەسەر خۆی فەرزی کرد ئەگەر بووە خاوەنی ١٠ کوڕ ئەوە یەکێکیان دەکاتە قوربانی و سەری دەبڕێت. خوای گەورە لەدوای زەمەنێکی کورت دە کوڕی بەخشییە عەبدول موتتەلیب.
لەوانە :
یەکەم: حارث کوڕە گەورەی بوو، باوکی لە ژیاندا بووە ئەو مردوە لە منداڵەکان (عوف وعبد الله وأبو سفيان وأمية وربيعة ونوفل وعبد المطلب وأروى).
دووەم : عەبدولمەناف ناسراو أبو تتالیب گەورەی قوڕەيش لەدوای وەفاتی باوکی لە منداڵەکانی ( طالب وعقيل وجعفر وعلي وأم هانئ و جمانة).
سێیەم: ضرار، پێش هاتنی پێغەمبەرایەتی محمد ﷺ مردووە .
چوارەم : زوبەیر کە لە شاعیرە ناودارەکانی قوڕەیش بوو پێش هاتنی پێغەمبەرایەتی محمد ﷺ مردووە ، منداڵەکانی ناویان ( الطاهر وعبد الله وحجل وقرة وضباعة).
پێنجەم : عبدول عزی ناسراو بە ئەبولەهەب بەکافری مرد لە دوای شەڕی بەدر بە نەخۆشی ، منداڵەکانی ناویان ( عتبة وعتيبة ومعتب ودرة).
شەشەم : موصعەب.. ناسرابوو بە (الغيداق) هیچ منداڵی نەبووە.
حەوتەم :مەقوم .. منداڵەکانی ناویان (عبد الله وبكر وهند).
هەشتەم: قثم.. بە منداڵی مردووە.
نۆیەم : موغیرە ناسراو لەقەبی بە (بحِجْل) خاوەن هیچ نەوەو منداڵیك نەبووە .
دەیەم : عەبدوڵڵا کە تەنها محمد پێغەمبەری هەبووە صلى الله عليه وسلم.
یانزەیەم :عەباس لە منداڵەکانی ( الفضل وعبد الله وعبيد الله وقثم ومعبد وعبد الرحمن وكثير والحارث وتمام وأم حبيب وصفية وآمنة).
دوانزەیەم : حەمزە ناسراو بە شیری خوا أسد الله لە جەنگی ئوحود شەهید بوو منداڵەکانی ( يعلى وعمارة وعامر وفاطمة).

کچەکانیشی بریتی بوون :

یەکەم :دایکی حەكيم کە نەنکی عوسمانی کوڕی عەفانە لە دایکەوە .
دووەم: عاتیکە منداڵەکانی عبدالله بن أبي أمية.
سێیەم: برة بنت عبد المطلب، منداڵەکانی أبو سلمة بن عبد الأسد المخزومي.
چوارەم: أميمة ، لە منداڵەکانی عبد الله بن جحش وأم المؤمنين زينب بنت جحش.
پێنجەم : أروى، منداڵەکانی طُلَيْب بن عمرو.
شەشەم: صفية ، منداڵەکانی الزبير بن العوام .

لەدوای ئەوەی کە ١٠ کوڕی بۆ دەمێنێتەوە بڕیار ئەدات کە ئیتر نەزەرەکەی کە کردویەتی بیهێنێتە دی ، کە دەبێت کوڕیکی سەرببڕێت. یەکێك لە کاهینەکانی مەککە زار لە ناو پەرداخ یاخود کوپێکدا هەڵئەدات ناوی عەبدوڵڵا دەردەچیت کە جۆریك بوو لە هەڵبژاردنی کوڕەکانی بەو شێوەیە و باوکیشی ناچار عەبدوڵڵا دەبات وە چەقۆ تیژ دەکات و لە نزیك کەعبەدا پاڵی دەخات بۆ سەڕ بڕین، بەپەلە خەڵکی قوڕەیش لێی کۆدەبنەوە ، بەزۆر و پاڵ پێوەنانێکی زۆر عەبدوڵڵا ی کوڕی لە ژیر دەست دەردەهێنن و دەڵێن دەتوانیت فیدیەکەی بدەیت و لە لایەن کاهینی بەنی سەعدەوە فیدەیەکەیت دەخاتە سەر ووشتر.
دەچنە لای کاهینی بەنی سەعد و لەوێدا دە جار ناوی عەبدوڵڵا دەردەچیت کە دەبێت دە جار هەڵبژاردن بکرێت لە نێوان کوڕەکانیادا کامیان زۆر دەرچوو ئەوکەسە دەکرێتە قوربانی و پاشان لەبریدا دە ووشتر دەکرێتە قوربانی یاخود فیدیە، هەر دە جارە کە عەبدوڵڵا دەردەچێت و ١٠٠ ووشتر دەکاتە فیدەی عەبدوڵڵا ی کوڕی تا لەو چەرمە سەریە عەبدوڵڵای کوڕی سەرفراز دەبێت و لێی دەردەچێت.

عەبدوڵڵا لە ژیانیدا خەریکی بازرگانی بووە، باوکی لە ناو شاری مەدینەدا داخوازی کچێك دەکات بۆ کوڕەکەی کە ناوی ئامینەی کچی وەهبە، هەردوو بنەماڵەکە نزیکی یەکن و ئەوان لە بەنی نەجاڕن و عەبدوڵڵایش بەنی هاشم کە هەردوو تیرەکە لە قوڕەیشن.

ژیانی عەبدوڵڵا هەروەكو کەسێکی ئاسایی بووە خێزانیشی ئامینەی کچی ناوداری مەدینە بووە وەهب کوڕی عەبدولمەناف، هەر دوو خانەوادە کە ناودارو بەڕێزی ناو عەرەب بوون.

عەبدوڵڵا تەنها سەرقاڵی بازرگانی بووە لە نێوان شام و مەککەدا نوێنەری قوڕەیش بووە بۆ بازرگانی لە نێوانی غەزە و شام دا لە تەمەنی ٢٠ ساڵییەوە تا تەمەنی ٢٥ ساڵی لەو کارە بەردەوام دەبێت و کۆتا سەفەری بۆ شاری غەزە دەبێت و بە سەروەت و سامانی قوڕەیشەوە، وەك وەزیری ئابوری قوڕەیش مامەڵەی لەگەڵدا کراوە. هەر ئەو ساڵە خێزانی ئامینە خانی کچی وەهب سکی پڕ دەبێت بە شەریفترین مەخلوق و خۆشەوست ترین مرۆڤ لەسەر زەویدا کە محمد- ە ﷺ پێغەمبەری کۆتا زەمانە، عەبدوڵڵا بەدڵخۆشی دەڕوات بۆ بازرگانیەکە و تا لە گەڕانەوەیدا دیاری جوان بۆ خێزان و منداڵەکەیان بهینێتەوە لەگەڕانەوەیدا لە شاری مەدینە نەخۆش دەکەوێت و لەوێ دەمێنیتەوە بە هیوای چاك بوونەوە کاروانەکەی قورەیش دەنێرێتەوە بۆ شاری مەککەو خۆی دەمێنیتەوە، بەڵام نزیکەی مانگیك بە نەخۆشییەکەیەوە دەمێنێتەوە لە ماڵی خاڵوانی لە شاری مەدینە و لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا عەبدوڵڵای کوڕی عەبدول موتتەلیب دەمرێت هەر لەوێدا لە گۆڕستانی تایبەت بە بەنی نەجاڕ دەینێژن کە ناسراوە بە دار النابغة. ئەو کاتەی ئەو وەفات دەکات خاتوو ئامینە سکی بە پێغەمبەر ﷺ دووگیانەو تەمەنی سکەکەی دوو مانگ و دوو هەفتەیە .
لەدوای خۆی وەك میرات بۆ پێغەمبەرﷺ پێنج ووشتر و ڕانێك مەڕ و خزمەتکارێکی ئافرەتی حەبەشی کە ناسراوە بە دایکی ئەیمەن بەجێ دەهێڵێت.

ئەو شەوە سەرقاڵ بووم بە خوێندنەوەی پەرتوکەکەی فەرغەلیەوە و دەمویست بگەڕێمەوە بۆ ئەو سەردەمە، بەڵام دیار بوو هەرچی سەرم بەرز دەکردەوە هەر لەماڵی خۆمان بووم لە وڵاتی نەرویج، چارم نەما ناچار سەرم بەرز کردوە و بیرم لەوە دەکردەوە باشە من ئافرەتێکم بە جێهیشتووە لەو خاك خۆڵەدا ئایا خەڵکی ئێستا چی بە من بڵێت. لەدڵی خۆمدا دەمووت دەبێت ئەو کەسانە کە لەوێن حورمەتی بگرن و هاوکاری بکەن؟ خۆ من لەدەسەڵاتی خۆمدا نیە کە بەجێم هیشتتووە و حەق نیە لۆمە بکرێم.

خێزانم دەنگی بەرز کردوە ووتی: ماکوان ئەوە لەگەڵ کێ قسە دەکەیت؟

ماکوان: لەگەڵ خۆم!

باران: وەڵڵا هەر ئەمەمان مابوو، ئەی بۆ ناییەت قسە بۆ من بکەیت؟

ماکوان : واهاتم؛ بیر لەوە دەکەمەوە چۆن بگەڕێمەوە بۆ سەردەمی جاهیلی عەرەب؟

باران: ناشێت هەر بیرت لای ئەو نەبێت؟

ماکوان: بیریشی لێبکەمەوە هیچ دەسەڵاتم نیە، نە سەردەمی من و تۆیە و نە جێگاکەشی هەر من و تۆ خاوەنی نین.

باران: بەم قسانە هەڵم مەخلەتێنە، ئەو قسانە ناخوات، خێرا بگەڕێرەوە و تەڵاقی بدە (بەپێکەنینەوە).

ماکوان: هیچ ڕێگا چارەیەکم نەماوە بۆ ڕۆشتن نازانم چۆن بگەڕێمەوە.

باران: بۆ تەلەفونێک ناکەیت بۆ فەرغەلی لە میسر، بەڵکو ئەو بتوانێت هاوکاریت بکات.

ماکوان: ئاخر ئەو لەو سەردەمەدا مردووە.

باران: جا کێ ئەڵێت لەم سەردەمەدا مردووە.

ماکوان: وەڵڵا خۆ بیرۆکەیەکی باشە، چەند سەعاتمان فەرقە لەگەڵ میسر؟

باران: هیچ جیاوازیەکمان نیە.

ماکوان: وەڵڵا باشە با خێرا تەلەفونێک بکەم.

تەلەفونم کرد، کەسێك وەڵامی تەلەفۆنەکەی دامەوە کوڕی فەرغەلی بوو، داوام کرد لەگەڵ فەرغەلی دا قسە بکەم، بەڵام ووتی بەداخەوە ماوەی مانگێکە کۆچی دوایی کردووە.
ووتم: ئەی ئەتوانم لەگەڵ عەزیز قسە بکەم یاخود ژمارەی تەلەفۆنی هەیە؟
ژمارەکەی عەزیزم وەرگرت و لەدوای داخستنەوەی تەلەفۆنەکە ڕاستەوخۆ تەلەفۆنم بۆ عەزیز کرد.

کە وەڵامی دایەوە یەکسەر ووتی (ئەیوە).
پێم ووت عەزیز ئەمەوێت لەگەڵ نومەیری باوکت دا قسە بکەم.

عەزیز: باوکم چۆن دەناسیت؟

ماکوان: ئاشنایەتیەکمان هەیە ، تکایە یان تەلەفونەکەی بۆ بەرە یاخود ژمارەکەی خۆیمم بدەرێ؟

عەزیز: پەلە مەکە ئێستا دەچمە لای لەدەرەوەی دوکانەکەم دانیشتووە.

قسەم لەگەڵ نومەیردا کرد، ووتم من دەناسیتەوە؟

ئەویش وا قسەی لەگەڵ دا دەکرم کەلە ژیانیدا منی نەدیووە!

ئیتر بێ هیوا بووم لەوەی کە نامناسێتەوە، ناجار تەلەفۆنەکەم داخستەوەو داوای لی بوردنم لێ کرد و پێم ووت ببورە وام زانی دەمناسیت.

عەزیز وای زانی دەمەویت بچمەوە بۆ میسر و بەدوای شوقەدا دەگەڕێم، ووتی ئەگەر شوقەت دەوێت من بۆت پەیدا دەکەم باوکم ئەو شتانە نازانێت.

ماکوان: ناسوپاس هەر حەزم کرد هەواڵێکتان بپرسم.

باران: کەسیانت دەست کەوت؟

ماکوان: نا بێ هیوا بووم.

باران: باشە ئەو چاکتر، نەجاتمان بوو بەدەستیانەوە.(بەپێکەنینەوە).

پاش کەمێك لە قسەکانمان تەلەفۆنم بۆ هاتەوە لە میسرەوە، نومەیر ووتی ماکوان، من تۆ باش دەناسم هەر ئەو نومەیرەم کەلە زەمەنی جاهیلی دا بەیەکەوەین، بەلام حەزم نەکرد هەندێ کەس بەو نهێنیانە بزانێت تا دوکانمان داخست وە ئێستا دەمەوێت قسەت لەگەڵدا بکەم.

ماکوان: ئەمەویت بگەڕێمەوە بۆ ئەو زەمەنە چی بکەم؟

چاوەڕێ بن بزانین نومەیر چی دەڵێت...

به‌روار: 11/08/2019
بینین: 2125
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت