دانانی مەنهەج و لێکۆلینەوەی زانستی لەلایەن زانایانی ئیسلام
منصور نجات گەردی


زنجیرەی شەشەم...

ئێمە باسی ئەو قانونەمان کرد دلالة التلازم لە زنجیرەی پێش و ئێستا ئەو قانونە جێبەجێ دەکەین لەسەر دوو نمونەی باو کە بێباوەڕان گوتویانە بێ هیچ بەڵگەیێک ئەمەش لەلایەن زانایانمان بە دانانی ئەو قانونەی کە باسمانکرد دەیسلەمێنن بۆ ئەم شتانەیان دوورن لە ڕاستی و هیچ بەڵگەیێک نیە بۆ ئەم شتانەیان .

کەواتە دوای تێگەیشتن لە دلالة التلازم وەڵامی چەند گومانێک دەدەینەوە :- 

بێباوەڕەکان دەڵێن مرۆڤ لە کۆندا لەسەر شێوازی ئێستا نەبووە بەڵکو شێوازی وەک مەیمونەکان وابووە بەڵکو دەڵێن مرۆڤ لە مەیمونەوە تطوری کردووە بوە بە ئینسان ئەمە دەعوایەکی غەیبیە چونکە باسی هەزاران ساڵ بەڵکو ملیۆنان ساڵ پێش ئێستا دەکات ئیتر دەبێت بزانین بەڵگەی زانستی ئەم قسەیە چیدەڵێت ؟ لێرەدا تجربة مشاهدة هیچ سوودی نیە بەڵکو لە دلالة الإلتزام ئەم کێشەیە چارەسەر دەبێت بۆ ئەوەی وەڵامی تۆمەتی کافرەکان بدەینەوە کەوا دەڵێن موسلمانان بەبێ بەڵگە بڕوا بە شتی غەیبی دەکەن . 

بزانە چۆن قانونی التلازم  بەکاردێنین :-

یەکەم شت وا دادەنێین ئەم بانگەشەیە ڕاستە و مرۆڤ سەربە کۆمەڵەی مەیمونەکانە کەواتە دەبێ (هیکل العظمي)ئێسکە پەیکەری مرۆڤی کۆن وەک ئێسکە پەیکەری مەیمون بوایە کەچی هەرچی ئێسکە پەیکەری مرۆڤ هەیە دەبینرێتەوە مێژووەکەی بۆ هەزاران و ملیۆنان ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە هەمان ئێسکە پەیکەرە ،کەواتە بە پشت بەستن بە شتی یەکەم کەوا ئێسکە پەیکەرە پێشبینی مرۆڤی ئەو سەردەم دەکەی دەبینی هەمان مرۆڤە . کەواتە بە قانون التلازم سەلماندومان کە ئەو بانگەشەیە غەیبیە باطــلــــــە . 

ــــ  بانگەشە و دەعوایەکی تر دەڵێن مرۆڤ لەکۆندا نە عەقلی هەبووە نە زمان واتا عەقل و گوفتار و قسە و کەلامی نەبووە
، بەڵکو بەهۆی زۆر زیاد هەستکردنی بە پێداویستیەکانی وەک خواردن و خواردنەوە و شوێنی حەوانەوە جل و بەرگ ئەم پێداویستیە ئەندامیانە وای لەمرۆڤ کردووە کەوا عەقل بەدەست بێنێت بەهۆی شعوری یەکجار زۆری بەم شتانەی باسمانکرد عەقل لەمێشکیدا هەلقولی وە دوای هەلقولانی عەقل  دوای بەردەوام بونی ئەم هەستە زۆرە مرۆڤ فێری زمانیش بوو . 

ئەم بانگەشەیە بانگەشەیێکی غەیبیە دەگەرێینەوە بۆ قانون التلازم . 

یەکەمجار وادادەنێین کەوا ئەم دەعوایە ڕاستە باشە پاشان دێین قانون التلازم بەکاردێنن ، باشە خۆ مرۆڤ بەتەنها نیە لەسەر ئەم زەویە بەڵکو چەندەها ئاژەل و باڵندەکان و ئاژەلی وشکانی ئاوی لەسەر ئەم زەویە لەگەڵ مرۆڤ بە یەکسانی دەژی جامعێکی مشترک لەنێوان مرۆڤ و جگەلە مرۆڤ واتا ئاژەڵەکان هەیە ئەویش شعوری متزاید هەستکردنە بە پێداویستە ئەندامیەکان چۆن مرۆڤ پێویستی بە خواردن و خواردنەوە و شوێنی حەوانەوەو خۆ داپۆشین هەیە بۆچی تەنها لە مرۆڤ بویتە هۆی هەلقولانی عەقل و زمان کەچی بەملیۆنان ساڵ ئەم ئاژەڵانە لەگەڵ مرۆڤ دەژین ئەوانیش زۆر پێویستیان بە خواردن و خواردنەوە و شوێنی حەوانە هەیە بەڵام نەبوەتە هۆی پەیدابونی عەقل و زمان لەلای ئەوان ئیتر بە قانون التلازم زانیمان ئەم دەعوایە باطــلـــە . بەڵکو عەقل و زمان نیعمەتێکن هەرلەگەڵ دروستکردنی پێغەمبەر ئادەم علیه سلام بە مرۆڤی بەخشیوە . 

لۆژیک و عەقل لای کامیانە ئەوان یان ئێمە ؟! 
کێ کار بە بەڵگە دەکا ئێمە یان ئەوان ؟! 
بیری کامیان خوڕافیاتە ئێمە یان ئەوان ؟!

یەک بە یەک بیرو فکرەیان بە قانونی زانستی و لۆژیکی خۆیان هەڵدەتەکێنین .

سەرچاوە لە کتێبی :- ڪـبــری الیـقینیـات الڪونیــة .

منصور نجاە گەردی
به‌روار: 10/08/2019
بینین: 805
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت