بۆچوونەکان
  نەخۆشیەکانی ئومەت-زنجیرەی سێیەم
ئارام محمد
دەردی سێیەم: ڕوکەشگەری، ڕاڤەی: الترکیز علی الظواهر بدل الجواهر... 
ئەرێ لە نوێژدا چلۆن دەستان بگرین، ئەدی بیسم اللە بە جهر بخویندرێ یان بە سڕی، بەم شێوە ساڵەهایە مسوڵمانان بەدەست ڕوکەشگەریەوە شانیان داهێزاوە، سەیرکردنی ڕوکەش و فەرامۆش کردنی کڕۆک زۆربەی لایەنەکانی دین و ژینی گرتۆتەوە، بەم چەشنە:
١_ لە عیبادەتدا هێندەیان هێناو بردوە وادەست بگرەو وا قاچ دانێ، تەنانەت گەیشتۆتە ئاستێ کە عمر بن دبیان دوازدە موجەلەدی لەبارەی احکامی طهاره نوسيوه، ئاخر توخودا پاک و خاوێنی دوازدە موجەلدی بۆچیە؟ ئیدی بەهۆی ئەو وردەکاریانە نوێژەکانمان ڕێژەی خشوعی زۆر لە دەستداوە..
٢_ لە قوڕئان خوێندندا گرنگیەکی لە ڕادەبەدەر دراوە بە تەجوید و جوان خوێندنەوەی قوڕئان، بەڵێ گرنگە تەجوید بەڵام ئەوەش ناهێنێ کە زیاد ڕۆچونی تێدابکرێ بە چەشنێ وایلێهاتوە کەمتر گرنگی بەتەفسیر و تێڕامان و تێکەڵ بوون لەگەڵ قوڕئان دەدرێ. بردەرێکم هەبوو دوو دانە ساڵان خەریکی تەجوید بوو، ڕۆژێ باسی تەزکیەی نەفسمان دەکرد، گوتی بە خوای تاقەتی تەزکیەم نییە. ئەوە لەکاتێدا ویزکهم یەکێکە لە ئەرکەکانی پێغەمبەر دخ،
٣_ ڕواڵەتخوێندنەوە لە فەرمودەدا بەشێ لە فەقیهەکان بەدەستیەوە دەناڵێنن، بە تایبەت فەقیهەکانی سعودیە کە دەبینین بە هۆی ڕواڵەتگەری لە من تشبه بقوم فهو منهم، کل مصور في النار، ما اسفل من الکعبین ففی النار ...هتد کاتی خۆی زۆر شتیان حەرام کرد، تەنانەت ئێستاش لەگەل بێ زۆر لەو بۆنانەی کە لە بنەڕەتدا ڕەوان حەرام کراون، ئیدی گەیشتۆتە ڕادەی حەرام کردنی ئەڵقە و ئیمۆجی و رەسم و چەپڵەو ...هتد.گوێمان لێ نەبوو بڵێن ئەوکاتە درێژی عەبا بۆ پۆز لێدان بووە و ئێستاش هەرشتێ مایەی پۆز لێدان بێ حەرامە ئەگەر ڕەقەمی جوانی سەیارەش بێ کە ئاگادارم بەس بۆ پۆز پارەکی زۆری پێ دەدرێ.. حەققەتەن وەک سەرنجم داوە زانایانی کوردی وەک سوبحانی و موفتی زادەو علی باپیر و نورسی و مستەفا زەڵمی لەو دەردی ڕواڵەتگەریە نەجاتیان بووەو چاک ئەسپی خۆیان تاوداوە لە مەقاسید و ڕوحی گوتاری ئیسلام.
باوەڕ بکەن ڕواڵەتگەری ماک و زۆنگاوی گەشەکردنی تاقم و پێڕی توندڕەوە لە هەموو ئاینێکدا...
ڕاڤەکار: ارام محمد
خوای گەورە هیدایەتی هەمو لایەکمان بدات
به‌روار: 28/07/2019
بینین: 580