بۆچوونەکان
  ڕاڤەی خاڵی ۲ لە نەخۆشیەکانی ئومەت
ئارام محمد

 حاڵی بەشێ لە مسوڵمانان سەیر بکە هۆشت وڕ دەبی لە داخانیان.... ئەگەر لەسەد خاڵی یەک خاڵی لەگەڵت تەبا نەبێ دەتکاتە مبتدیع و کافر، چییە؟ وەڵا وەک من بیر ناکاتەوە. تێگەیشتنی خۆی لی دەبێتە دین و پێی وایە غەیری تێگەیشتنی خۆی مبتدع و گومڕایە، نەتدیوە کە دەگەینە کۆتایی ڕەمەزان چ هەرایەک دروستەبێ لەسەر سەرفترە کە ئایە پارە یان قوت، یان کاتی مولودی پێغەمبەر، جا خۆشیەکەی ئەوەیە دەڵێن: بەس خیلافی عەقیدەیی گرفتە، وەلێ لە واقیعدا نەک عەقیدەیی خیلافی فیقهیشیان قەبوڵ نییە. جا تۆ لە پرسی پەڕلەمان و پڕۆسەی سیاسی و مۆسیقا هەر بگەڕێ، کە چۆن پێچەوانەکانیان لە دۆزەخێ دەئاخنن .... ئەگەر سەد کاری چاک بکەی لەوەی خاڵی هاوبەشە نابینی دەستخۆشیەک بکەن، بەڵام خوا نەکات کارێکت کرد کە لە تێگەیشتنی ئەوان حەرام بوو دنیات لێ دەهێننەوە یەک بە ڕیزەک ئایەت کافرت دەکەن، کابرا سەدان کاری باشی هەبوو نەماندی بڵێن ئەوەی باشە، بەڵام ئەوەندەی گوتی مۆسیقا حەرام نییە لێیان کردە هەڵا... لە خوایان دەوێت هەڵە بکەی بۆوەی لێت بخوینن. جا تۆ ئەوە بەراورد بکە بە هاوەڵان کە لە سەفەرێکدا هەندێ بە ڕۆژو بوون هەندێکیش بە ڕۆژو نەبوون، بێ ئەوەی کەس ڕەخنە لە کەس بگرێ. هەموو ئەوە بە هۆی لاوازی لایەنی ڕووحی و نەبوونی خۆشەویستیەکی گەورەیە بۆ خوا، دەنا مرۆڤ کە خوای خۆشویست دڵی نایەت کەس لەکەدار بکا و لە هەڵەی کەس بگەڕێ، لە خۆی بەگومانە داخۆ بەهەشتیە یان دۆزەخی، دوعای لێخۆشبوون بۆ هەموان دەکات، بەڵام ئەو بەشە لە مسوڵمانان بە جۆرێ مامەڵە دەکەن وەک بڵێی بەهەشتیان بۆ خۆ مسۆگەر کردوە، بە زمانی حاڵ وەک سکرتیری خواو تاکە لێکدەرەوەی دین خۆ هەژمار دەکەن، ئەوانە لە کوێ و ناسری سبحانی لە کوێ کە زۆر ڕێزی ئەو کەسانەی دەگرت پێچەوانەی خۆی بوون، یان موفتی زادە کاتێ گوتیان قوربان مامۆستا ناسر قوتابیاکانت دەبات، ئەمیش گوتی: جا دەیانبات چیان لێ دەکات؟ خوا دەکات دەتوانێ وەک خۆی بن، من هەر ئەوەم دەوێ! چ لەوە باشتر قوتابیەکانم وەک مامۆست ناسڕ بن.....
جا گەڕان لە دوو خاڵی جیاواز پێچەوانەی گوتاری قوڕئانە، چونکەگوتاری قوڕئان زۆر گرنگی بە خاڵی هاوبەشی نەک تەنها مسوڵمانان دەدات، بگرە مسوڵمان و غەیرە مسوڵمان (قل ياأهل الكتاب تعالوا الي كلمة سواً بيننا....) 
خوا هیدایەتی هەموو لایەکمان بدات
ئەوەش ڕاڤەی
 الترکیز على المختلف فيه بدل التركيز على المتفق عليه

به‌روار: 26/07/2019
بینین: 547